٢١\٥\٢٠١٤
هێرشكردنه سهر بارهگاكانی دهزگایە
رۆژنامهوانیی و رێکخراوه
سڤیلهكان شەرمەزار دهكهین.
دوای
ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی هیمنانەی چەند رێکخراویكی سڤیل لە
شاری هەولێر بۆ ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی کۆمەلکوژیەکەی
هەولێر، بە پێی هەواڵەکان ئەمرۆ چەکدارەکانی
ئاسایش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەکی
زۆر نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی و ڕیکخراوە
سڤیلیان داگیرکردوە و هەرچی ئەندام و کارمەندانی ئەو ڕێکخراو
ناوەندانەش دەستگیرکراون.
ئەم ڕەفتارە مەترسیدارەی چەکدارەکانی ئاسایشی هەرێم کە ڕاستەوخۆ
لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە فەرمانیان پێ دەدرێت،
بیرهێنەرەوەی چەندین کردەوەی هاوشێوەی پارتی دیموکراتی کوردستانە
لەگرتن و سوتاندن و داخستنی بەکۆمەلی بارەگای حیزب و ڕیکخراوە
سیاسیەکانی کوردستان، تەنیا بەهۆکاری ئەوەی لەڕوی بیروباوەرەوە لەگەڵ
حیزبی ناوبراو ناگونجێن.
ئیمە بە توندیی
ئەو هەلوێستەی ئاسایشی هەرێم کە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و
پارتی بەرپرسن لێی و هەوڵی بەردەوام و ترسناکی پارتی دیموکراتی
کوردستان شەرمەزار دەکەین و داواکارین
ناوەند و ڕیکخراو و دەزگا بەرپرسەکان سنوورێک
بۆ ئەو رەفتارە مەترسیدارەی پارتی دابنێن، هەروا پێویستە میدیاکان
بەدواداچونی پێویست لەسەر ئەم کردەوانە بکەن. هاوکات ئێمە ناوەندەکانی
داکۆکیکار لە ئازادی و مافی مرۆڤ لەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی پارتی و
دووبارەبوونەوەیان ئاگادار دەکەینەوە.
هەر لێرەشدا لە چوراچێوەی پشتگیریکردنی هەر
هەوڵێک بۆ لەقاودانی پێشێلکاری و سەرکوتگەریەکانی دەسەڵاتدارانی
کوردستان، پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ ئەو خۆپیشاندانەی حیزبی کۆمۆنیستی
کریکاریی کوردستان لەشاری لەندەن بەرامبەر نێجیرڤان بارزانی و ستافە
یاوەرەکەی، دژ بەو هەموو پێشێلکاریەی بەرامبەر مافی مرۆڤی کورد و
ئازادی بیرورا هیزە چەکدار و دەزگا ئەمنیەکانی پارتی و
یەکیتی ئەنجامی دەدەن، دەردەبڕین.
گرووپی ١٧ی شوبات لە ستۆکهۆڵم
١٩\٥\٢٠١٤
17_shubat@hotmail.se
|