١٨\٧\٢٠١١
بەیاننامە:
هێرش و هەڕەشە بۆ
سەر رۆژنامەنووسان بەردەوامە.
سلێمانی
-17\7\2011
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامهنووسان
رایدەگەینێت رۆژنامهنووسان مافی ئامادەبونیان لەکۆنگرەو چالاکییە
گشتییەکاندا پیشێل دەکرێت، هەروەها دەستدرێژی بۆ سەر رۆژنامهنووسان
لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و لە هەرێمى
کوردستاندا بەردەوامە.
رۆژی هەینی 15ی تەموز لەکاتی روماڵکردنی گربونەوەیەک بەمەبەستی
ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک کە کۆمەڵێک گەنج لە ناوەندی شاری سلێمانی (سەرای
سلێمانی) نیازی ئەنجامدانیان هەبوو، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هێرشیان
کردە سەر 6 رۆژنامەنوس .
لە یەک کاتدا هەر سێ رۆژنامەنوس ئەحمەد قادر، هاوژین غەریب، چێنەر
یاسین پێکەوە دەستگیرکران و لە کۆڵانێکی نزیک سەرا بە کۆمەڵ لێدراون.
ئەحمەد قادر پەیامنێری دەنگی گۆڕان بە سەنتەری مییترۆی وت "لە کۆڵانی
نزیک کتێبخانەی سلێمانی چەند چەکدارێک بەکۆمەڵ لێیانداین پاشان
جانتاکەیان بردم کە کۆمپیوتەر و کامێر و ریکۆردەری تێدابوو"
جەختیکردەوە لەو کاتەدا لەگەڵ هەردوو رۆژنامەنوس (هاوژین غەریب، چێنەر
یاسین) پێکەوە بوین دەستگیراکراین و ئەو رەفتارەمان بەرامبەر
ئەنجامدرا."
بێستون محەمەد مراد پەیامنێری سایتی سبەی بە سەنتەری میترۆی وت "کۆمەڵێک
چەکدار بە دارو سۆندە لێیاندام شان و لاچاوم شوێنی لێدانی پێوەدیارە."
جەختیکردەوە "ئەو هێزانە مۆبایل و ریکۆدەرەکەیان لێسەندم و بردیان."
زمناکۆ ئیسماعیل فۆتگرافەر لە سایتی سبەی بە میترۆی ووت " لەماوەى 10
خولەکدا دوو جار روبەروى گرتن بومەوە، لەگەل ئەوەشدا توانیم هەڵبێم
لەهێزەکانى ناوخۆ بێ ئەوەى توشى لێدان یان تێکشکاندنى کامێراکەم ببمەوە."
رەحمان غەریب ریکخەری سەنتەری میترۆ لەو هێرشانەدا دەستدرێژی کرایەسەر.
پاش لێدان، بۆ ماوی 20 دەقیقە دەستگیرکراوە.
لە بەیاننامەیەکیاندا کە فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە
16ی تەموز بڵاویانکردۆتەوە، رانگەیاند زیاد لە 10 هاوڵاتی بێتاوان بە
بەرچاوی شایەتحاڵەکانی فیدراسیۆن فەلاقەکران لەلایەن هێزێکی تێکەڵەوە.
هەروەها تیایدا هاتووە " لەکاتی دەستگیرکردنی رەحمان غەریب بەڕێوبەری
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان بە فەلاقەکردن و لێدان بە
بەرچاوی ئێمەوە بەرەو سەیارەی ئاسایش برا ، هەمان کات هەرەشە
لەئەندامێکی فیدراسیۆن کرا وە کاتێک کە پرسیارکرا بۆ وادەکەن ؟"
چەندین رۆژنامەنوسی تر کە سەنتەری میترۆ لە سەرای سلێمانی دیداری لەگەڵ
سازکردون رایانگەیاندووە کە رۆژی 15ی تەموز هێزەکان لە بەردەرکی سەرا
رێگریان لێکردون کە وێنەبگرن.
زریان محمد، پەیامنێری سایتی ئاوێنە، وریا حسێن پەیامنێری کەناڵی
ئاسمانی پەیام کە لە نێو ئەو رۆژنامهنووسانەدا بوون ریانگەیاند" ئەمرۆ
ژینگەیەکی خراپ بوو بۆ کاری رۆژنامەنوسی رێگری زۆرمان لێکرا."
لەلایەکی ترەوە لە 16ی تەموز لە شاری هەولێر لە ریگەی مۆبایلەوە نامەی
هەڕەشە نێردراوە بۆ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی پەیام.
ئەنوەر سەباح بە سەنتەری میترۆی وت"لەرێگەی مۆبایلی ژمارە (ژمارەکە لای
سەنتەری میترۆ پارێزراوە) بەنامە هەرەشەی کوشتنم لێکرا" جەختیکردەوە "لەنامەکەدا
وێرای قسەی نەشیاو بۆم نوسراوە : تۆ خەڵکت هانداوە لە دژی دەسەڵات بۆیە
دەتکوژین."
سەنتەری میترۆ داوا دەکات: خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت نەکرێتە پاساو بۆ
پێشێلکردنی یاسای یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2008 (یاسای رۆژنامەگەری
لەکوردستان)
میترۆ رایدەگەیەنێت "با یاسا سەروەر بێت. ئەوبرگەیە بەسەر ئەو کەسانە
جێبەجیبَکرێت کە لەیاسای کاری رۆژنامەنوسیدا هاتووە" هەر کەسێک بەهۆی
کارەکەیەوە سوکایەتی بەرۆژنامەنوس بکات، یان دەستدرێژیی بکاتە سەر ئەوا
هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک
لەکاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەرکەکانی دانراوە."
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە
بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی
کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات
کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.
___________________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە
بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی
کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان
(JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.
بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی
بکەن بە:
رەحمان غەریب،
رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300
rahmangarib@yahoo.com
نیاز عەبدوڵا،
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014
niyazabdulla@yahoo.com
ئاوات عەلى،
ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ: 07701435822
awatali@journalist.com
سەنتەری میترۆ بۆ
داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان
|