٥\٨\٢٠١١
هه‌ر کاتێک بیرم له ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌سه‌ڵات کردبێته‌وه.

نه‌زار
قه‌بانی. وه‌رگێڕانی: جه‌لال ده‌باغ
هه‌ر کاتێک بیرم
له ده‌ستبه‌رداربوونی ده‌سه‌ڵات کردبێته‌وه..
ویژدانم رێگه‌ی پێنه‌داوم.............
کێ بێ له دوای من فه‌رمانڕه‌وایی
ئه‌و هه‌موو پیاوهچاکانه بکات؟
کێ له‌دوای من بێ
بتوانێ
شه‌ل و
گول*
و
نابینا
چاک بکاته‌وه؟
کێ ئێسکی مردوو بژێنێته‌وه؟
کێ رووناکیی مانگ
له پاڵتۆیه‌وه بێنێته‌ده‌رێ؟
کێ بێ بتوانێ باران بنێرێ
بۆ خه‌ڵکی وڵات؟
کێ نه‌وه‌د جه‌ڵده
له رۆڵه‌کانی گه‌ل بسره‌وێنێ؟
کێ له‌سه‌ر دره‌خت له خاچیان بدات؟
کێ بێ بتوانێ ناچاریان بکات
وه‌ک مانگا بژین؟.........
وه‌ک مانگا بمرن؟.........
له هه‌ر کاتێکدا بیر بکه‌مه‌وه
له جێهێشتنیان
فرمێسکه‌کانم
وه‌ک هه‌وری باران
دێن و هه‌ڵده‌چن...
پشتم به‌ستووه به خودای مه‌زن ..
هه‌ر خۆم به ته‌نیا بڕیارم داوه
له‌مڕۆوه هه‌تا رۆژی قیامه‌ت
ببمه سواره‌ی سه‌ر کۆڵی میلله‌ت.
_________________________
*
(أبرص): گول، شڵ، ئاڵه، به‌ڵه‌ک، بازه‌ڵه.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|