٢٧\٧\٢٠١٣
هەرکەس دەیەوێ
دەنگی پێبدەم با وەلامی ئەم پرسیارانەم
بداتەوە.

هەورامان عەلی
یەکەم: ئایا ئاین لەدەسەلات و دەولەت، لە
پەروەردە و خوێندن جیا دەکەیتەوە ، ئەگەر نایکەیتەوە ، دەتوانێت لە
دنیادا ولاتێکم پێ پیشاندەی دیموکراتی بێت و عەلمانی نەبی؟
ئایا عەلمانیەت واتایی جیاکردنەوەی ئاین و دەسەلات
نییە؟! ئایا باسکردنی ئازادی و دیموکراتی و
فرەحیزبی بە بێ بنەماکانی دەولەتێکی
عەلمانی ئیمکانی هەیە؟!
دووەم: کێشەی بنەرەتی خەلکی کوردستان لە بەغدا چارەسەر ناکرێت ، بەلکە
لە هەولێر چارەسەر دەکرێت ،ئەویش پێویستی بە ئیرادەیە. لە بیست ساڵی
رابردوودا بە هەزاران بەلگەوە سەلمێنرا
بەغدا نایەوێت مافەکانی ئێمە بسەلمێنێت،
ئایا دیسان هەر چارەنوسمان گرێدەدەنەوە بە بەغداوە یان لە راپرسیەکدا
سەربەخۆیی رادەگەیەنن؟!
سێیەم: کوردستان ولاتێکی دەولەمەندە ، گەر
بەشێوەیەکی زانستی کەلک لە سامانە سروشتیەکەی وەرگرن و لە رێگەی
رژێمێکی سیاسیەوە بەرێوە ببرێت کە دادوەری کۆمەلایەتی پەیرەوکات ، بە
دلنیایەوە لەچەند سالێکی کەمدا ئاستی داهاتی تاکی کۆمەلی کوردەواری لە
تاکی ئیسکەندەنافیا بەرزتر دەبێت. جیاوازی داهاتی تاکەکانی کۆمەل بە
شێوەیەک سەرسورهێنەرە، کۆمەلی کوردەواری دابەشکردوە بەسەر
کەمینەیەکی دەولەمەند و زۆرینەیەکی هەژاردا، پێم بلێ کە داوای دەنگی من
دەکەی چ بەرنامەیەکت بۆ ئەم پرسە گرنگە هەیە؟ تاکەی خەلک هەبن موحتاجی
ژەمی ئێوارەبن و کەسانێکیش خاوەنی ملیۆنان دۆلاربن و بۆ چارەسەرکردنی
هەلامەت سەردانی لەندەن و نیۆیۆرک بکەن؟!
چوارەم : ئێمە نەتەوەیەکین لە دنیادا بە ژنکوژ
ناوبانگمان دەرکردوە ، بەرنامەی بەرێزتان بۆ کۆتایهێنان بە کوشتارەی
ژنان چیە؟ ئایا بەرێزتان برواتان بە یەکسانی کامل و هەمەلایەنەی ژن و
پیاو هەیە؟!
پێنجەم: گەندەلی و ناروونی هەموو جومگەکانی
دەسەلاتی تەنیوە، بە جۆرێک زۆرکەس پێی وایە
لە کوردستاندا دەسەلات گەندەل نییە، بەلکە
گەندەلی دەسەلاتە! بەرنامەی بەرێزتان بۆ روبەروبونەوەی ئەم گەندەلیە
چیە ؟ لەپێشدا پێم بلێ ئێوە خاوەنی چین و لە کوێتان بوە؟! دەکرێت
دەفتەری حساباتەکەتان پیشانی ئەم خەلکە بدەن؟!
شەشەم: ئازادی سیاسی و ئازادی بیرورا و رێکخرابون و نارەزایەتی دەربرین
لە پایەی بنەرەتی هەردەسەلات و رژێمێکی دیموکراتین ، ئێوە خاوەنی کام
رابردوون لەم بارەیەوە دەکرێت یەک دوو
نموونەمان بۆ باسکەیت؟!
هەفتەم: سەردەمی دەسەلاتی خێل و بنەمالە و
حیزب بەسەرچوە، کێشەی بنەرەتی دەسەلات و سیاسەت لە کوردستاندا ئەوەیە
کە بریارەکان بە پێی مەزاجی سەکردە و بەرژەوەندی دەستە و
تاقمی حیزبی دەدرێت. پێم بلێ ئێوە دەتانەوێت چۆن چۆنی دەسەلاتی
کوردستان لەم زەلکاوە دەرکێشن و بیکەن بە دەسەلاتێکی سیستەماتیک و
سیاسەت لە مەزاجی سەرکردەوە بکەنە زانستێکی
ئەکادیمی کە بەژەوەندە بالاکانی نەتەوە و نیشتمان چوارچێوەکەی دیاری
کات؟!
هەشتەم: کۆمەلی کوردەواری ، کۆمەلگایەکی فرە ئاین و فرە ئاینزایە، ئایا
بەرێزتان برواتان بە هاولاتی بون و یەکسانبونی دانیشتوانەکەی هەیە لە
بەردەم یاسادا؟! بارونتر بپرسم ئایا ئێوە پێتان قبولە یەزیدیەک ،
کریستیانێک ، کاکەییەک یان ژنێک پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم وەرگرێت؟!
نۆیەم: لە وولاتانی دنیادا نهک سهرکردایهتی وولات و چارهنوسی میللهتێک
و پۆستی بهرێوهبردنی کۆمهلگایهک ، بهلکه ژهمێک خواردنی له قوتوو
ئاخنراویش ژمارهو بهرواری بهکارهێنانی دیاری کراوه دهبی مهعلوم
بێت کهی وادهکهی بهسهر دهچێت ، بەرێزتان دەتوانن پێمان بلێن کهی
سهرکردهکانی لای ئێوە ئیکسپایهر ئهبن و دێنەوە ریزی جەماوەر؟
گەر وەلامێکی رونت دامەوە ، دلنیابە دەنگی
من مسۆگەر دەکەیت. گەرنا وەک سالانی رابردوو
چاوەڕێی هیچ لە من مەکە!
٢٦\٧\٢٠١٣
ماڵپهڕی ههورامان عهلی
|