رِاگه‌یاندن:
هه‌ر - نڤار - مابوو له هه‌ولیَر ئه‌ویشیان
لێ داگیركردم.

كازیوه ساڵح
كاری رِاگه‌یاندن پیشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و ئه‌تیكی و فكریه نه‌ك وه‌زیفه‌ی
ده‌زگایی . هه‌روه‌ها به‌رخوردان و توانای داهیَنانه نه‌ك ته‌نها
خواستی ده‌ركه‌وتن یان به رِۆژنامه‌نووس بوون .مه‌رجیش نیه ئه‌وه‌ی
به‌شیَكی رِاگه‌یاندنی ته‌واو كرد ببیَت به رِۆژنامه‌وان و توانای
رِۆژنامه‌وانی هه‌بیَت . گه‌ر نا ئه‌و دۆخه نه‌شیاو ناله‌باره دروست
ده‌كات ئه‌مرِۆ له جیهانی رِاگه‌یاندنی كوردیدا به‌رپا بووه.
له‌م رِاگه‌یاندنه‌دا نامه‌ویَت شرۆڤه‌ی هیچ دۆخیَك بكه‌م , ته‌نها ئه‌مه‌ویَت
ئه‌وه رِابگه‌یه‌نم رِه‌نجی چه‌ند ساڵیَكم له كاری رِاگه‌یاندندا به
بیَ بچوكترین له به‌رچاوگرتن و به‌هادانان بۆ ئه‌و كاره و یان لانی
كه‌م دركاندنیَكی میَژووی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سیَكه‌وه له هه‌ولیَری
پایته‌ختی كوردستانی " ئازاد " دا ئه‌تك و داگیركراوه , ئه‌ویش گۆڤاری
" نڤار "ه .
له جیهانی رِاگه‌یاندن و هونه‌ر و نووسیندا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو كه‌س
له شوناشیسدا ناویان وه‌كو یه‌ك بیَت ئه‌وا له رِووی مۆراڵی و
یاساییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یان كه دره‌نگتر ده‌ست یپیَكردوه یان ناوی
خۆی ده‌گۆرِیَت یان نازناویَك هه‌ڵده‌بژیَریَت . گه‌ر كوردستان ئیَجگار
نامۆیه به هه‌موو مافیَكی تاك , ئه‌وا له وڵاته‌كانی دراوسیَدا ئه‌م
یاسایه زۆر ئاكتیڤه بیَ گوومان زۆریان بیستووه.
گۆڤاری نڤار ئه‌و گۆڤاره بوو كه منی وه‌كو یه‌كه‌م و دوامین ژن تا ئه‌م
ساته له سه‌ر ئازادی رِاده‌ربرِین به زیندان ناساند , ئاواره‌ی كردم
و كردمی به خۆراكی وه‌رِسیه‌كانی مه‌نفا , ئاگری سیاسی له سه‌ر رِووی
خۆشكراو و دۆزه‌خیه‌كی له ململانیه بۆ هیَنامه ئاراوه به فیتی
بازرگانه رۆشنبیره‌كانی سیاسه‌ت , ئه‌وانه‌ی ده‌یانگووت " چۆن كچیَكی
لاو ده‌توانیَت هه‌موو ئه‌مه بكات و به‌و شیَوه‌یه بیر بكاته‌وه ,
هه‌ر ئه‌بیَت كه‌سیَكت له پشت بیَت و ده‌بیَ پیَمان بڵیَت و ئیَمه‌ش
بیزانین , ئه‌وه عه‌قڵی ژن نیه " ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی میتۆدی و
ناوه‌رِۆك و جه‌ساره‌تی ئه‌و گۆڤاره نه‌ریه‌تی و پووچ نه‌بوو .
ئه‌مرِۆ چه‌ند كه‌سیه‌ك كه من تا ئیَستا ناویانم له هیچ بواریه‌كی
داهیَنان و رِۆناكبیریدا نه‌بیستووه گۆڤاریه‌كی هه‌مه‌رِه‌نگ له هه‌ولیَر
به ناوی " نڤار " وه ده‌رئه‌كه‌ن ,ئه‌مانه ناویان عرفان عه‌زیز عه‌زیز
خاوه‌نی ئیمتیاز , كارزان هه‌ورامی سه‌رنووسه‌ر هه‌روه‌ها ناوی كه‌سه‌یكیشیان
" سۆلاف عه‌بدوڵا " وه‌كو رِاویَژكاری یاسایی داناوه , جا نازانم خه‌ڵكیَك
له بنه‌ماوه نا یاساییانه كاریه‌ك بكات ده‌بیَت چ پیَویستی به
رِاویَژكاری یاسایی هه‌بیَت ؟
دیاره زۆر كه‌س له كوردستاندا هه‌روه‌كو ئه‌و بازرگانه سیاسیانه
پیَیان وایه ژن عه‌قڵ ناته‌واوه بۆیه نه خاوه‌نی بیره ونه میَژوو
نه مافیش و زۆر ئاساییه كاره‌كانیشی به ئاسانی ده‌ستی به سه‌ردا
بگیریَت و بكریَت به میَژووی چه‌ند پیاویه‌ك.یان كه باسی میَژووی
رِاگه‌یاندن كرا ئه‌و كارانه‌ی ژن كردوونی پشت گویَ بخریَت , ئیَمه ده‌مه‌یَكه
له‌وه گه‌شتووین . به‌ڵام هه‌مووش ده‌زانین ناوی نڤار ناویه‌كی باو
نیه ,ده‌زانین له كویَوه بوو به باو . خۆشم بۆ ناوی نڤار چوون
ناویَكی نه‌بیستراوبوو, له سه‌ریان ده‌نووسیم پیَیان ده‌گووتم" خۆشی
نازانیَ واتای چیه", پاش ئه‌و كه‌شه جدی و ئازاده‌ی دروستی كردبوو به
"ده‌یان كه‌س مناڵی خۆیان ناو نا نڤار و ده‌هاتنه ئوفیسه‌كه‌م ویَنه‌ی
مناڵه‌كه‌یان پیشان ده‌دام و گۆڤاریه‌كیان پیَشكه‌ش ده‌كرا " ئه‌م
گیرِانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیات بكه‌م ئه‌و ناوه چه‌ند نامۆ و
ناگشتیه , نه ناوی ناوچه‌یه‌كه , نه كه‌سیه‌ك , نه سیاسیه‌ت و
رِیَبازیه‌ك هه‌تا به‌كارهیَنانی ئاسایی بیَت گه‌رچی ئه‌مه‌ش هه‌ر
نایاسایی و دژه مۆراڵه. ئیَوه ئه‌گه‌ر بای ئه‌وه‌نده خویَندنه‌وه‌تان
بۆ میَژووی پیَش خۆتان نیه , به رِاست چۆن جه‌ساره‌ت ده‌كه‌ن
رِۆژنامه‌نووس بن . یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان ( ی . ن . ك . )پاش ده‌یان
ساڵ خه‌بات كه رِۆژنامه‌ی ده‌ركرد ئه‌و مافه‌ی به خۆی نه‌دا ناوی
بنبیَت كوردستان چونكه پیَشتر رِۆژنامه‌ی كوردستان هه‌بووه , به‌ڵكو
كردی به كوردستانی نویَ . دیارترین ستافی هاوڵاتی كه جیابوونه‌وه
رِۆژنامه‌یه‌كیان به ناوی هاوڵاتیه‌وه ده‌رنه‌ركرد به‌ڵكو به ناوی
ئاویَنه‌وه چونكه هه‌ر یه‌ك له‌مانه پابه‌ندی ئه‌تیك و مۆراڵی رِاگه‌یاندن
بوون, به‌ڵام به داخه‌وه‌م خه‌ڵكانیَك هیَشتا بابه‌تیه‌كی جدییان نه‌بینراوه
و له یه‌كه‌م هه‌نگاویان له سه‌ر خوانی خه‌ڵكی دییه‌وه ده‌ست پیَ ده‌كه‌ن
.
گه‌رچی ئه‌م كاره‌تان دژی هه‌موو به‌ها و ئه‌خلاقیه‌كی رِۆژنامه‌وانی ,
یاساكانی رِۆژنامه‌وانیه له جیهاندا ( نازانم یاساكانی كوردستان ئه‌وه‌نده
عه‌نتیكه بیَت بوار به‌م كاره بدات ) , به‌ڵام من له به‌ر ئه‌وه‌ی
نامه‌ویَت دژی هه‌ر كاریه‌كی رِۆژنامه‌وانی ببمه‌وه , بۆیه نامه‌ویَت
له دادگاوه ده‌ست پیَ بكه‌م و داوتان لیَ ده‌كه‌م له زوترین كاتدا
ئه‌و ناوه بگۆرِن یاخود پاشگر یان پیَشگریه‌یك بۆ دابنین به مه‌رجیَك
پاشگری " نویَ " نه‌بیَت , واته" نڤاری نویَ "نه‌بیَت , چونكه ئیَوه
ته‌واو كه‌ری نڤار نین و رِیَگه به كه‌سیش ناده‌م ببیَت به
ته‌واوكه‌ری , گه‌ر ئه‌مه‌ش ناكه‌ن ئه‌وا رِووبه‌رِووی دادگاتان ده‌كه‌مه‌وه
. له هه‌مان كاتدا داوا له شاره‌زایانی بواری یاساكانی كوردستان و
شاره‌زایانی میَژووی ئه‌م ستافه ئه‌كه‌م ئاگادارم بكه‌نه‌وه به هه‌ر
زانیاریه‌ك هه‌یانه‌سه‌باره‌تیان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌و ناوه نه‌گۆرِا
هه‌م زانیاریه‌كان بڵاوبكه‌مه‌وه هه‌م بشیانده‌م به دادگا , رۆژنامه‌نووسانی
بیَ سنوور و سه‌ندیكای رِۆژنامه‌نووسانی نیوده‌وڵه‌تی .
له كۆتاییدا نیگه‌رانی خۆم به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و سه‌ندیكای
رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رده‌برِم كه هیَنده نه‌شاره‌زایی و بیَ
ئاگایی له كاره‌كانیاندا به‌رجه‌سته ئه‌بیَت , له كاتیَكدا كه‌سیه‌كی
دی به‌و ناوه‌وه پیَشتر لای ئه‌وان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه , مۆڵه‌تیان
داوه به كه‌سانی دیش به هه‌مان ناو گۆڤار ده‌ربكات. ئه‌ی ئه‌بیَت
كاری سه‌ندیكای رِۆژنامه‌وانانی كوردستان چی بیَت گه‌ر نه‌بن به له‌مپه‌ر
به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی پابه‌ندبوون به یاساكان و ئه‌تیكی رِۆژنامه‌وانی
به ئاسانی پیَ هه‌و ناكریَت؟.هه‌روه‌كو چۆن نیگه‌رانی خۆم به‌رانبه‌ر
به ئه‌مه‌ك و پابه‌ندی مۆراڵی كۆمه‌ڵیَك گه‌نج ده‌رده‌برِم كه نه‌وه‌یه‌ك
چاوه‌رِوانی وه‌رچه‌خانه میَژوویه‌كان له گه‌نجه‌وه ده‌كات و ئه‌وانیش
به ده‌سته‌وسانی دۆرِانی ئه‌تیكی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر پیشه‌كه‌ی
خۆشیان ده‌بنه‌وه. من دڵم گه‌وره ده‌بیَت و ئه‌مه ناو ده‌نیَم هه‌ڵه
, خوازیارم ئه‌م هه‌ڵه‌یه زوو چاك بكریَت و دووباره‌ش نه‌بیَته‌وه به‌رانبه‌ر
به كه‌س.
www.kaziwa.com
|