


ئاى له تۆ كه پاییزانه ده‌بارییه
سه‌ر نیگا و شعر و ده‌فته‌ره كۆنه‌كانى عومرم
ئاى له من كه به‌هارییانه ئه‌رِژیَمه ناو ژیان و چه‌مه‌كان پرِ ئه‌كه‌م
له بۆنى كتیَب
ئاى له ئیَمه و له میَژووى یاخیبوونى كۆتره شینكه‌كانى دنیا له
ژیان
له یاخیبوونى گیاندان به دنیا و ، ژیانكردن له ئاسۆى كتیَبه‌كاندا
وه‌ك هه‌ناسه له‌ناومدا چوزه‌ره ده‌ركه‌یت، بۆ من و دنیا
من چه‌ند روحم ئه‌وىَ بۆ خۆشه‌ویستیت ؟ من چه‌ند دنیام ئه‌ویَت بۆ
خویَن رشتن؟
من چه‌ند جه‌نگ به‌رپا كه‌م تا به‌تۆ بگه‌م ئه‌ى به‌خته‌وه‌ریم؟!
من و تۆ وه‌ك هه‌وا به‌ده‌ورى گوڵه هیرۆیه‌كدا خول ئه‌خۆینه‌وه و
له‌گه‌مه‌یه‌كى منداڵی‌دا ئه‌كه‌وین به‌ده‌مدا و بۆنى خاك و خویَن ئه‌پژیَته
لووتمانه‌وه
به‌رووناكى روحیَكى شاد ئه‌گه‌رِییَنه‌وه ناو پیَچه‌كانى ته‌له‌فۆنیَكى
دوور و تۆز و غوبارى یادگاره‌كان له جلمان ئه‌ته‌كیَنین
وه‌ره‌وه بۆ دواجار له‌ناوتدا عه‌شقیَك بكه‌م له پاكیزه‌یى په‌رِه‌كان
نه‌رمتر
بگه‌چڵیَمه سه‌ر په‌رچه‌مه‌كانت و وشه و حه‌رفم له ده‌نگتدا فه‌نا
كه‌م
تۆ ئه‌ى قامه‌تى جوانى و بۆنى هه‌واپژانى جاویدانى له دڵمدا
برژىَ به‌سه‌ر دنیا و روحى ئه‌م تراژیدیا بىَ هه‌نجه‌ته‌دا
له‌م دینه‌دا كانیاوى حه‌ز ناته‌قیَت و ئه‌بیَت له‌ئایه‌تى دیكه‌دا خۆ
ئینتحار كه‌م
له‌م تیرۆره‌ى گیانه‌دا، به‌په‌له به‌دووى عومرى سۆفییه‌كدا ده‌فهه‌ڵگرانه
به‌دووى خودایه‌كى وه‌ك تۆ رابكه‌م و
له‌هه‌ورازى شه‌رِیَكدا عه‌شق به‌رپاكه‌م.
عه‌شقیَك گیانم ببا و ژیان بدا له دنیام.
hoshang72@yahoo.com
|