هەر قسەکردن مابوو
ئەویش .....

هەردى شەفیق
ئەگەر تەواوى خەڵکى میللەتێک توشى فەسادى ئیدارى وئەخلاقى بێت بەمەرجێک
یاساو دەسەڵاتدارانى ئەو میللەتە توشى ئەو ڤایرۆسە نەبن ئەوا دەتوانن
کێشەکە چارەسەر بکەن و پێچەوانەکەشى هەر ڕاستە .بۆیە بەلاتانەوە سەیر
نەبێت هەرتاکێکى ئەم میللەتە کاتێک بیر لە پۆست و پلەو پایە دەکاتەوە ،بیرلەخزمەتکردن
نەکاتەوە بیر لەکۆشک و ڤێلاو کەیف و سەفا بکاتەوە و ئامادەبێت لە
سەروەت وماڵى خەڵکى هەژار وپاروى دەمى سواڵکەرو دەستگێڕو موچە خۆر و
مناڵى شەهید و..هتد بەهەشتێک بۆ خۆى دروست بکات و جەهەنەمیش بۆ خەڵکى
دابخات .
وەک چۆن لەهەموو ماڵێکدا پەروەردەى مناڵ لەدایک وباوکەوە فێر ئەبن
لەسیاسەتیشدا پەروەردە بەهەمان شێوەیە و ئەنجا قوڕبەسەر حاڵى میللەتێک
ى وەک کورد کەلەبەڵێنى بەرپرسەکانیەوەە فێرى بەڵێندان ئەبێت و فێرى
ویژدان ئەبێت .بۆیە سەیر نیە ئەو مناڵەى بەیانى لەدایک ئەبێت وەک ئەو
بەرپرسەى ئێستا لەکورسى دەسەڵاتدایە بیست سپلیت لەماڵەکەیدا ئیش بکات
وخەڵک بەدیار فتیلەو فانۆزەوە دانیشن و مناڵەکانى لەزانکۆکانى ئەمریکاو
سوید بخوێنن ومناڵى ئەو میللەتەش بەدیار سەرماو ە بخوێنن و هەرچى مناڵى
هەژارەکانى وڵاتیشە لەداخلیە بێ ئاو و کارەباو پۆلە شەست نەفەریەکانەوە
بڕژێنە سەرجادەکان چ باکێکى بەسەرماو گەرمایان نەبێت و هەموو ساڵێک
هەمان تاس و حەمامى جاران بێت و لەناو چەپڵەو ئافەرینەکانى دەورو
بەریدا کەئەوانیش غەرقى نورى نیعمەتن وابزانێت هەرچى خەڵکى وڵاتەکەى
هەیە لەسەر بەرماڵەکانیانەوە دوعائەکەن لەکاتى سەرماو بێ نەوتیدا،
لەسەر شەقام و لەناو قوڕو چڵپاو و لەکاتى کڕینى خواردەمەنى گرانى
بازاڕدا دوعا ئەکەن خوا دەست بەباڵى گەورەکانەوە بگرێت کەئەو هەموو
نیعمەتە بێکۆتاییەیان فەراهم کردوە .بەڵام ئەو لەناو ئەو هەموو دیوارەى
چوار دەوریدا کەغەرقى نورى نیعمەتن بوارى ئەوەى نادەن سەرێک لەژیانى
هەژارو نەدارى خەڵکى ڕەش و ڕوت وکارکەرى وڵاتەکەى بدات و ئازار تۆزێک
بەناو ویژدانى خۆیدا بیگێڕێت بۆیە هەروا بیر دەکاتەوە و هەربۆیەش
گەندەڵى نرخى کاڵاو خواردەمەنى ئەفڕێنێ و بیر لەیاساى ڕۆژنامە گەرى
ئەکاتەوە .کرێ ى خانوى نیوەى شارێک ئیفلاس ئەکاو بیر لەیاساى نەهێشتنى
جگەرەکێشان ئەکاتەوە!دوکەڵى هەندێک لەکارگەکان ژینگەى شار غەرقى دووەم
ئۆکسیدى کاربۆن ئەکات و بیر لەفەرمانگە کان ئەکاتەوە .نیوەى خەڵکى
شارەکان موچەکانیان بەشى کرێ خانویەک ئەکات و بەدوو دۆنم وسێ و زیاتریش
زەوى بەبەرپرس و ڕاگەیاندن و هونەرمەندە کان ئەدرێت لەبرى بکرێت
بەشوقەى نیشتە جێکردن و کاتێکیش شوقە دروست ئەکرێت نرخەکەى زۆر لەسەروى
نرخى ئاسایی خانوو زیاترە!
بۆیە زۆر ئاساییە کارکردن لە کوردایەتیەوە لەکەرکوکى بەناو دڵ و قودسدا
ببێتە شەڕە پەڕۆ و لەم سەرو ئەوسەرى گەڕەکێکەوە ناوى دوو شەهیدى سەوزو
زەرد بخوێنیتەوە و لەواقیعیشدا هیچ یەکێک لەوانە هێندە بەتەنگ
شەهیدەکانیانەوە نین و هەرگیزیش ئامادە نین بەیەکجارى پەڕۆکانیان داگرن
و لەسەر وێنەى شەهیدەکانیان بنوسن شەهیدى کوردایەتى و کوردستان کەئەوە
زیاتر خزمەتکردنیشە بەپیرۆزى شەهیدەکە، بەڵام لێرە بەرژەوەندى حیزبەکان
وائەخوازێ و هەربۆیە بەرپرسەکانیان بازرگانە عەیارە (24)ەکانى وڵاتن .
کاتێک جاک شیراک سەرۆکى فەرەنسا کۆشکى سەرۆکایەتى جێهێشت لەوڵاتێکدا
لەوپەڕى شارستانیەت و لوتکەدا ماڵێکى نەبوو تیایدا نیشتە جێببێت بەڵام
کەکاریش دێتە سەر بەراوردکردنى کوردستان بە فەرەنسا یەکسەر ئەڵێن بابە
ئەوانە ئەوەنە ساڵە حوکەمەتن !و دواتریش هەموو نوشوستیەکان ئەخەنە
ئەستۆى زەمان و عەرەب و تورک وفارس و ..هتد ئەمە لەکاتێکدایە سیاسەت
هونەرى بردنەوەى گرەوە کانە متمانەى خەڵکیش بۆ خۆشگوزەرانى و
دابینکردنى ئازادى و ڕزگاریە نەک بۆ ئەوەى بە دەرزەن خانوو ڤێلاو
کۆمپانباو هتدیت هەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ناڕەزایەتى خەڵکى تاقەت پڕوکێنراو
و هیوا کوژراو و بێخزمەت گوزار دەستى ڕەشى ئەملاو ئەولاو وڵاتان بن
پارەخواردن و تەندەر بەخشینەوە و تەکەتول و شکاندنى هەیبەتى حوکمەت و
داگیر کردنى تاقمێک کورسى و کوشتنى ئینتیماو ڕۆحیەتى میللەتێک نەک
دەستى ڕەش وگوناه نەبێت بگرە کەسیش لێ ى نەپێچێتەوە .سەیرکە هەموو
ئەمانە یاسایەک نیە بۆ سنوردارکردنى لەگەڵ ئەوەشدا یەشتا بەرگەى ڕەخنەى
ڕۆژنامەکان ناگرن ! ئەمە لەکاتێکدایە گەندەڵى ئەم وڵاتەى بەرەو وێرانە
خستوەتە سەر سکە نەک هەواڵ و ڕیپۆر تاژو ..هتد .
سەرەڕاى ئەو هەموو قەڵەمە شەڕکەرەش کەبەدەورى ماڵى (شکۆى )بەرپرساندا
خەریکى دیوار سپیکردنەوەن دواجار سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان لەماڵى فیفتى
بەفیفتیە کۆنەکەدا خۆى دوبارەکردەوە .بەداخەوە بەرپرسانیشمان هەر ئەو
دونیا بینیەیان هەیە کەسوارى کورسیەکە بوون ئیدى دەبێت ئەو خەڵکە
مۆمیابکات و هەرگیزیش بیر لەجێنەهێشتنى کورسیەکەى نەکاتەوە و هەموو ئەو
دەنگانە بکوژێت ڕەخنەى لێئەگرن و هەمیشەش چاویان تەنها ئەو خەڵکە
بەنیعمەت پەروەردەى دەوروبەرى خۆیان ئەبینێ کەبەپارەو بەدەست چەپڵەیان
بۆ لێئەدەن نەک بەدڵیان و ئەو خەڵکەش ناخوێننەوە کەلەحەقیقەتدا دەبوو
قەڵغانى ئازارەکانیان بوونایە و هیچ کەسیش بەقەد کەسێک پیرۆزنیە
لەئازارەکانى هەمووانەوە دونیاببینێ نەک لەئازارى خۆى نیعمەتى دەورو
وبەرەکەیەوە .
کاتى ئەوە هاتووە سەرکردەکانمان لەوەتێبگەن فرمێسک ڕشتن بەدل َو بەچاو
زۆرى فەرقەو ئەوە گەندەڵیە ئاسایشى نەتوەیی خسَتوینەتە مەترسیەوە نەک
ڕۆژنامەنوسى !
کاتى ئەوە هاتووە گۆڕانکارى بەسەر ڕۆژنامەکانى خۆیاندا بهێنن نەک
ڕەوشەکە بەشێوەیەکى تر بگۆڕن و لەهەر چین و کۆمەڵەیەک نوخبەیەک دروست
بکەن و ئیمتیاز باران و نیعمەت بارانیان بکەن کەئەوەش هەرگیز نابێتە
چارەسەرکردن چونکە مێژوو ویژدانى گشتى ئەینوسێ.
Jgarsoz8181@yahoo.com
|