٢٩\١٠\٢٠١٠
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک
ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، مه‌لا عوزێر وه‌ک
نموونه!

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
- به‌شی شه‌شه‌م -
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه
سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره
(651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه
(17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی
سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و
تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م
له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک
هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک
جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی
سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک
سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک
یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و
پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت
شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا
هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که
هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی
پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی
ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا
په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی
ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست
کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا
بشکێم).
له به‌شی شه‌شه‌مدا، عه‌زیز حه‌مه‌د مه‌ولود شێخانی ناسراو به (مه‌لا
عوزێر) وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای
تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی
کراوه.
عه‌زیز حه‌مه‌د مه‌ولود شێخانی (مه‌لا عوزێر)، سه‌رۆک جاشی ژماره
(130)ی فه‌وجی جاشه سووکه‌کان بووه، جێگری سه‌رۆک جاشی فه‌وج عه‌دنان
ته‌حسین بووه.
مه‌لا عوزێر حه‌مه‌د مه‌ولود، له کۆتایی حه‌فتاکاندا پێشمه‌رگه‌ی حزبی
سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان بووه‌و، زۆرجار سه‌نگه‌ری گواستۆته‌وه.
مه‌لا عوزێر له ناوه‌ڕاستی ساڵی (1979)دا ئه‌وکاته که سه‌ربه
سۆسیالیست بووه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی به‌ناوی
(ئیبراهیم پۆلیس) که لای شه‌هیدی سه‌رکرده ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا
پیرداود (شه‌هید رێباز) بووه شه‌هیدکردووه و دواتر هاتۆته‌وه ناو
رژێمی دژ به کورد و بوو به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی له
شاری هه‌ولێر– سه‌رچاوه: (شه‌هید شاخه‌وان عه‌باس، سه‌فه‌ری کوردایه‌تی
بیره‌وه‌رییه‌کانی شار و شاخ 1974-1980، ل275-276).
مه‌لا عوزێری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت، له ناوه‌ڕاستی ساڵی هه‌شتاکاندا
فه‌وجی وه‌رگرت، هه‌م له سه‌رده‌می فه‌رمانده‌یی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی
ئه‌منی سه‌ربه مولازم محه‌مه‌دی قوشته‌په، هه‌م له سه‌رده‌می سه‌رۆک
جاشێتی فه‌وجی (130)ی جاشه سووکه‌کان، له هه‌ولێر وه‌کو یه‌کێک له
کورده هه‌ره خۆفرۆش و دڵسۆزه‌کانی به‌عس و سه‌دام و دژ به نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی ناسراوه.
مه‌لا عوزێر شێخانی، له رێکه‌وتی (9.8.1981)دا، ئه‌نوه‌ر عومه‌ر ساڵح
غائب ناسراو به دکتۆر په‌روه‌ری ده‌ستگیرکرد، که سه‌ربه رێکخستنه
نهێنییه‌کانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان بوو، که له رێکه‌وتی
(18.2.1982)دا به حه‌وت ساڵ زیندانی کرا، به‌ڵام له رێکه‌وتی
(22.7.1982)دا به‌ر لێبووردنه‌که‌ی حه‌ڤده‌ی ته‌موز که‌وت و ئازادکرا.
مه‌لا عوزێری جاش، له ساڵی (1982)دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی سۆسیالیستی
کوردستانی به‌ناوی عومه‌ر حه‌سه‌ن حه‌مه‌د که‌ردزی له گونده‌که‌ی خۆی
(که‌ردز) ده‌ستگیرکردو، راده‌ستی ئه‌منی قوشته‌په مولازم محه‌مه‌دی
کرد، که دواتر عومه‌ر حه‌سه‌ن که‌ردزی له سێداره‌درا.
هه‌ر له ساڵی (1982)دا مه‌لا عوزێر حه‌مه‌د مه‌ولود شێخانی، له بۆسه‌یه‌کدا
پێشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی سۆسیالیستی به‌ناوی ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د شێخان له
گوندی پیرداودی نێوان هه‌ولێر – دیبه‌گه به برینداری گرت، که به‌هۆی
سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه سه‌ره‌تا قاچه‌کانی ئیفلیج بوون، دواتر به‌و
برینه‌وه له مانگی (12)ی ساڵی (1982) له ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا گیانی
پاکی به کورد و کوردستان سپارد و شه‌هیدبوو.
مه‌لا عوزێر شێخانی، به هاوکاری له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆک جاش و فه‌رمانده‌ی
مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی سه‌ربه ئه‌منی هه‌ولێر، له رێکه‌وتی
(7.10.1982)دا له گوندی سابڵاخ له بۆسه‌یه‌کدا پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی
که‌رتی ئازا و ناسراوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان نادر ئیسماعیل نادر
ئه‌حمه‌د قه‌شقه‌یی ناسراو به (نادر قه‌شقه‌یی) و محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌حمه‌د
مه‌نتک دووشیوانی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه له تیپی (90)ی باواجی، حه‌مه
سه‌عید حه‌مه‌دئه‌مین قه‌شقه‌یی، محه‌مه‌د مه‌حمود قادر و عوسمان عه‌لی
قه‌شقه‌یی شه‌هیدکرد، له‌گه‌ڵ بریندارکردنی هه‌ریه‌ک له خالید ئه‌حمه‌د
و سیامه‌ند حوسێن قه‌شقه‌یی.
مه‌لا عوزێر شێخانی خاوه‌نی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی به‌عس و عروبی سه‌دام،
له کاتژمێری یه‌کی نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی، رێکه‌وتی (31.7.1982)دا، نۆ
هه‌ڤاڵی رێکخستنه‌کانی سه‌ربه حزبی سۆسیالیستی کوردستانی له گوندی
قوڵته‌په ده‌ستگیرکرد و راده‌ستی ئه‌منی هه‌ولێری کردن که بریتیبوون
له هه‌ریه‌ک له: (1. ئه‌بوبه‌کر عومه‌ر ئه‌حمه‌د سۆربه‌شی ناسراو به
دیار، که له رێکه‌وتی (18.1.1983)دا سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو،
دواتر له رێکه‌وتی (14.5.1985)دا له به‌غدا له سێداره‌درا. 2. نه‌جمه‌دین
مسته‌فا مه‌جید سۆربه‌شی ناسراو به دیار، که له رێکه‌وتی
(18.1.1983)دا سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، دواتر له رێکه‌وتی
(14.5.1985)دا له به‌غدا له سێداره‌درا. 3. خه‌لیل یوسف محه‌مه‌د
سۆربه‌شی ناسراو به خه‌لیل مام وسو دزه‌یی، که له رێکه‌وتی
(18.1.1983)دا فه‌رمانی زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ده‌رچوو، به مه‌رجێک
ره‌وانه‌ی (قافات) بکرێت، که سزایه‌که به‌درێژایی مانه‌وه له
زیندان دیده‌نی خزم و که‌سی لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت. خه‌لیل مام وسو به‌ر
لێبووردنی گشتی (6.9.1988) که‌وت، به‌ڵام دواتر له رێکه‌وتی
(20.3.1989)دا ئازادکرا. 4. سه‌ڵاح عه‌بدولقادر مه‌لا ئیسماعیل دیبه‌گه‌یی،
له رێکه‌وتی (18.1.1983)دا فه‌رمانی زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ده‌رچوو،
به مه‌رجێک ره‌وانه‌ی (قافات) بکرێت، به‌ڵام به‌ر لێبووردنی گشتی
(6.9.1988) که‌وت، ئه‌وه‌بوو دواتر له رێکه‌وتی (20.3.1989)دا له‌گه‌ڵ
خه‌لیل مام وسو به‌یه‌که‌وه ئازادکران. 5. فه‌رهاد حوسێن سوڵتان سۆربه‌شی،
له رێکه‌وتی (18.1.1983)دا فه‌رمانی زیندانی حه‌وت ساڵی بۆ ده‌رچوو
به‌مه‌رجێک ره‌وانه‌ی قافات بکرێت، به‌ڵام به‌ر لێبووردنی گشتی
(6.9.1988) که‌وت، ئه‌وه‌بوو دواتر له رێکه‌وتی (20.3.1989)دا له‌گه‌ڵ
ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئازادکران. 6. محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
حه‌مه شه‌ریف دیبه‌گه‌یی ناسراو به مام ئاراس. مام ئاراس، له رێکه‌وتی
(18.1.1983)دا له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو، چونکه دانی به‌هیچ شتێکدا
نه‌نابوو، ئه‌وه‌بوو دواتر له رێکه‌وتی (23.1.1983)دا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی
خواره‌وه ئازادکرا. مام ئاراس هه‌م له رێکخستنه‌کانی سۆسیالیست و
خۆنیشاندانه‌کانی ساڵی (1982)دا له هه‌ولێر رۆڵ و جێ په‌نجه‌ی دیاربوو،
هه‌م له پێشمه‌رگایه‌تی له‌ناو ریزه‌کانی حزبی سۆسیالیست و دواتریش یه‌کێتیی
نیشتمانیی که فه‌رمانده‌یه‌کی ئازا و نه‌ترس بووه له هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا.
7. عه‌بدوڵڵا کاکه‌مین ره‌سوڵ، له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازادکرا.
8. روار عوسمان ئیسماعیل سۆربه‌شی، له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو و
ئازادکرا. 9. قادر عوسمان ئیسماعیل سۆربه‌شی، له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو
و ئازادکرا).
مه‌لا عوزێر شێخانی، هه‌ر له ساڵی (1982)دا نه‌جیبه خانی هاوسه‌ری
مامۆستا موحسین عوسمان حه‌مه‌د، پێشتر کادیری سیاسی و به‌رپرسی
رێکخستنی ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالیستی کوردستان و ئێستا ئه‌ندامی
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و به پله‌ی لیوا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی کوردستانی هه‌یه له شاری
سلێمانی، ده‌ستگیرکردو راده‌ستی ئه‌منی هه‌ولێری کرد‌و، دواتر نه‌جیبه
خان ره‌وانه‌ی زیندانی فوزه‌یلیه - (الفچیلیە)ی ته‌نیشت (بغداد
الجدیدە – المشتل) کرا له به‌غداو، ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه، ئه‌وه‌بوو
دواتر ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان هه‌بوو ره‌وانه‌ی عه‌رعه‌ری سه‌ر سنووری
وڵاتی سعودیه‌ی عاره‌بی کران که نه‌جیبه خان یه‌کێک بووه له‌وان.
مه‌لا عوزێری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی، له سه‌ره‌تای ساڵی
(1982)دا خزمێکی سه‌ید کا‌که سه‌ید ئیسماعیل سه‌ید عومه‌ر ناسراو به (سه‌ید
کا‌که)ی پارتی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانی خولی پێشووی ده‌ستگیرکرد،
به‌ناوی سه‌ید ئیسماعیل عه‌بدولحه‌مید دانیشتووی گوندی چاڵه‌گرده‌ی سه‌ربه
شارۆچکه‌ی قوشته‌په، که به (3) ساڵ زیندانی سزادرا، پاشان له رێکه‌وتی
(17.7.1982)دا به‌ر لێبووردنی گشتی که‌وت و له رێکه‌وتی (22.7.1982)دا
ئازادکرا.
مه‌لا عوزێر شێخانی نۆکه‌ر و پیاوی سه‌دام، له رێکه‌وتی
(18.11.1982)دا دوو پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و جه‌ربه‌زه‌ی حزبی سۆسیالیستی
کوردستانی له نێوان هه‌ولێر – دیبه‌گه له نزیک گوندی مناره شه‌هیدکرد
به‌ناوه‌کانی کاکه‌زیاد حه‌سه‌ن عه‌زیز هه‌ینی که‌ردزی و خه‌سره‌و
ئیسماعیل ساڵح که‌ردزی.
هه‌رچی سه‌رباره‌ت به شه‌هیدکردنی (11) پێشمه‌رگه و بریندارکردنی (9)
پێشمه‌رگه‌ی تری حزبی سۆسیالیستی کوردستان له کۆی (23) پێشمه‌رگه‌دا،
له کاتژمێری (9)ی شه‌وی رێکه‌وتی (15.1.1983)ی گوندی بیره‌عاره‌بان،
زانیارییه‌کانم له کادیرێکی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی ئازا‌و
تێکۆشه‌ری حزبی سۆسیالیستی کوردستان به‌ناوی نامیق ره‌سوڵ ئه‌حمه‌دی
برازای مامه غه‌فه وه‌رگرتووه، که ئێستاکه جێگری مه‌ڵبه‌ندی سێی
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه له هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ نامیق ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
غه‌زاڵ، هه‌م خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کین و هه‌م چه‌ند ساڵێک هاوپۆلی یه‌کتر
بووینه له خوێندن، که به‌مشێوه‌یه کاره‌ساتی شه‌هیدکردنی ئه‌و پۆله
پێشمه‌رگه‌یه‌ی حزبی سۆسیالیستی بۆ گێڕامه‌وه: (ئێمه ژماره‌مان بیست
و سێ پێشمه‌رگه بوو، سه‌ربه هه‌رێمی حه‌وتی قه‌ره‌چوغ بووین، که فه‌رمانده‌که‌مان
مام غه‌فوری مامم بوو (غه‌فور ئه‌حمه‌د غه‌زاڵ). له شه‌وی (15.1.1983)
به‌ڕێکه‌وتین له گه‌ڕه‌شێخان به‌ره‌و هه‌ردوو دۆره‌زه و له جاده‌ی
که‌رکوک په‌ڕێنه‌وه، نیازمان وابوو به‌ره‌و گوێڕ بڕۆین بۆ لێدانی مونه‌زه‌مه‌ی
حزبی به‌عس له گوێڕ، که‌م که‌مه بارانیش ده‌باری، ئێمه‌ش به پێیان
بووین و به‌ره‌و گوندی بیره‌عاره‌بان ده‌ڕۆیشتین. کاتێک گه‌یشتینه
نزیک گوندی بیره‌عاره‌بان و کاتژمێر نۆی ته‌واو بوو. له ناکاو له هه‌موو
لایه‌ک بووه ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی دوژمن لێمان و شه‌ڕ دامه‌زرا. له یه‌که‌م
ده‌ستڕێژی چڕ‌و سه‌ختی دوژمن‌دا زۆربه‌مان پێکراین، هه‌ندێک شه‌هید و هه‌ندێکمان
زامدار بووین. ئێمه به برینداری که‌وتینه به‌رگری و شه‌ڕ گه‌رم بوو.
شه‌ڕێکی زۆر سه‌خت بوو، شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کرد، پێشمان وابوو ده‌رچوونمان
زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام بیروباوه‌ڕمان به‌هێز بوو، چونکه شه‌ڕ شه‌ڕی
بیروباوه‌ڕ بوو. بڕیارماندا تا دوا هه‌ناسه و دوا فیشه‌ک به‌رگری بکه‌ین،
دوای شه‌ڕێکی زۆر سه‌ختی چه‌ند کاتژمێری یازده شه‌هیدمان دا‌و دوازده
که‌سیشمان ده‌رباز بووین، به‌ڵام له‌و دوازده که‌سه نۆ بریندارمان
هه‌بوو، واته ته‌نیا سێ که‌س له‌و بۆسه‌و شه‌ڕه‌دا بێ زیان ده‌رچوون.
شه‌هیده‌کانمان بریتیبوون له: ره‌مه‌زان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌دی
ئامۆزام. ئیسماعیل نوره‌دین فه‌تاح – کوڕی ئامۆزام له دایکییه‌وه.
ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا قادر قوڕشاغڵوویی. ره‌حمان ئیسماعیل عه‌باس سه‌ید
عوبێدی (ره‌حمانی سمایل نۆبه‌تدار). سالم عومه‌ر ره‌سوڵ ته‌له‌لخێمی.
ره‌شاد عه‌بدوڵڵا به‌ردێنه‌یی. موزه‌فه‌ر عوسمان بیره‌به‌رازه‌یی (ساڵح).
ئه‌کره‌م مه‌ولود قادر سۆربه‌شی. ره‌مه‌زان محه‌مه‌د چۆلی. شێرکۆ هه‌ینی
سه‌عید پیرداودی (شێرکۆی مرور، ناسراو به هێمن). نوری محه‌مه‌د خورمه‌ڵه‌یی
یان داره‌خورمایی. هه‌روه‌ها برینداره‌کان: غه‌فور ئه‌حمه‌د غه‌زال (مام
غه‌فوری مامم)، فه‌ره‌یدونی مامه غه‌فوری ئامۆزام، خۆم (نامیق ره‌سوڵ
ئه‌حمه‌د)، جامی شێخ عومه‌ر عه‌لی عه‌لیاوه‌یی، فازل ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ،
خالید سه‌عید پیرداودی (مامی شه‌هید شێرکۆ هه‌ینی سه‌عید پیرداودی)، عه‌لی
حوسێن عه‌وێنه‌یی، عه‌لی قازیخانه‌یی و جه‌وهه‌ر عوسمان عه‌بدوڵڵا وه‌سمان
قوڕشاغڵوویی).
جه‌وهه‌ر عوسمان عه‌بدوڵڵا قوڕشاغڵوویی، که له شه‌ڕی بیره‌عاره‌بان
به برینداری که‌وته به‌رده‌ست و دواتر له رێکه‌وتی (21.9.1983)دا له
دادگای به‌ناو شۆڕشه‌که‌ی سه‌دام و عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ر سزای
زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ بڕدرایه‌وه، له زیندان له رێکه‌وتی
(4.6.1987)دا یه‌کترمان ناسی و به‌یه‌که‌وه بووین. پاشان به‌هۆی
لێبووردنی گشتی ژماره (736-737)ی رێکه‌وتی (6.9.1988)ی سه‌دام له
رۆژی (21.9.1988)دا ئازاد کراو، ئێستاکه له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ژیت
(ده‌رسیم). نامیق ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د غه‌زاڵ له‌سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام
بوو و گووتی: (به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێک نامه‌یه‌کی مه‌لا عوزێر شێخانی
فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئه‌من گه‌یشته مام غه‌فور و خۆم
رابه‌ری سیاسی هه‌رێم بووم نامه‌که‌م خوێنده‌وه. مه‌لا عوزێر له نامه‌که‌یدا
نووسیبووی که ئه‌و له بۆسه‌که‌دا له‌گه‌ڵ نه‌بووه، هه‌رچه‌نده
داوایان لێکردووه، به‌ڵام به بیانووی مردنی خوشکێکیه‌وه نه‌هاتووه.
مه‌لا عوزێر له نامه‌که‌دا نووسیبووی که بۆسه‌که پێکهاتبوو له
شازده جاشی جه‌لال پیرباڵ قۆڕیتانی و شانزده ئه‌منی قوشته‌په به‌سه‌رپه‌رشتی
مولازم محه‌مه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی قوشته‌په، ناوی هه‌ر شازده ئه‌من
و شازده جاشه‌که‌شی نووسیبوو. هه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردبوو که
هێزێکی تریش هه‌بووه له نزیک بۆسه‌که‌وه، جگه له‌و هێزه (32) که‌سه‌ی
که ئه‌من و جاش بوون بۆسه‌که‌یان دانابووه‌وه، ناوی حاجی مه‌ولود حه‌مه‌د
مه‌ولود شێخانی برایی و چوار جاشی تری نووسیبوو که سه‌ربه حاجی مه‌ولودی
برای بووینه، واته له مه‌فره‌زه‌که‌ی مه‌لا عوزێر خۆی بووینه، به‌ڵام
مه‌لا عوزێر خۆی له‌گه‌ڵ بۆسه‌که‌و هێزه‌که‌دا نه‌بووه و مه‌ڵا عوزێر
تاوه‌کو ئێستاکه‌ش کۆپی ئه‌و نامه‌یه‌ی که ناردبووی بۆ مامم لای خۆی
هه‌ڵیگرتووه).
فه‌وجی ژماره (130)ی مه‌لا عوزێر شێخانی به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی
(4+8)ی کردووه. مه‌لا عوزێر حه‌مه‌د مه‌ولود شێخانی، به‌شداری شاڵاوی
ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی ناوچه‌کانی شوان، قه‌ره‌هه‌نجیر‌و ده‌شتی کۆیه‌ی
کردووه، واته به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفالی (4)ی کردووه، سه‌رچاوه: (زیاد
عه‌بدولڕه‌حمان، تونی مه‌رگ، ل245).
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی فه‌وجی مه‌لا عوزێر له ئه‌نفالی (8)ی
بادیناندا - سه‌رچاوه: (سێ دێی پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال،
که له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کان ئاماده‌کراوه‌و ته‌واوی
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ تاوانبارانی ئه‌نفال، سکاڵاکه‌ران، شایه‌ده‌کان،
به‌ڵگه‌نامه‌کان و رۆژنامه کۆنه‌کانی رژێم (هی سه‌رده‌می ئه‌نفال) له‌خۆ
ده‌گرێت و، له سی و دوو به‌ش پێکدێت، که کۆی لاپه‌ڕه‌کانی (9312)
لاپه‌ڕه‌یه. سه‌باره‌ت به به‌شداری سه‌رۆک جاش و مه‌فره‌زه تایبه‌تییه‌کانی
رژێم، ناوی ته‌واوی ئه‌وان به ژماره‌ی فه‌وج و مه‌فره‌زه خاسه‌کانیانه‌وه
له به‌شی بیست و دوو، لاپه‌ڕه‌کانی (5220-5228)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
مه‌لا عوزێر بۆ لاپه‌ڕه (17)ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه، ژماره (128)، رۆژی
سێشه‌ممه، رێکه‌وتی (1.7.2008)، به‌مشێوه‌یه ده‌دوێت: (ئه‌و سی و سێ
که‌سه‌ی که راکردووی سه‌ربازی بوون بۆماوه‌ی نزیکه‌ی سێ مانگ له ماڵی
من بوون، به‌ڵام راپۆرتێکیان له‌سه‌ر من دابووه ئه‌من، فه‌رمانگه‌ی ئه‌من
بانگیان کردم و پێیان گووتم کۆمه‌ڵێک راکردووی سه‌ربازی له ماڵه‌که‌تدا
هه‌یه، ده‌بێت راده‌ستیان بکه‌یت. به‌ڵام نه‌مبردن بۆ ئه‌من راده‌ستی
که‌رتی ئه‌فواجم کردن و نووسراوم بۆ وه‌رگرتن، پاشان ره‌وانه‌ی ماڵی
خۆیانم کردنه‌وه. من ئه‌وکات له‌وێ نوبووم، دوای هه‌ژده رۆژ فه‌رمانگه‌ی
ئه‌من له‌دوای ناردبوون و هه‌موویانی بێسه‌رو شوێن کردن).
ناوی هه‌ندێک له‌و سی و سێ که‌سه‌ی هه‌ردوو گوندی سێ‌گرتکان و نێره‌گین،
که له رێگای مه‌لا عوزێر شێخانییه‌وه راده‌ستی به‌عس کراونه‌ته‌وه،
بریتیین له: (دارا مه محه‌مه‌د نێره‌گینی. ده‌روێش مه‌لا محه‌مه‌د
نێره‌گینی. عه‌بدوڵڵا مه‌لا محه‌مه‌د نێره‌گینی، که هه‌رسێکیان بران
پێشتریش باوک و دوو برای تری پێشمه‌رگه‌یان به‌ناوه‌کانی سلێمان مه‌لا
محه‌مه‌د نێره‌گینی و قاسم مه‌لا محه‌مه‌د نێره‌گینی ناسراو به هاوڕێ
قاسم کرێکار شه‌هید ببوو(شه‌هید سلێمان مه‌لا محه‌مه‌د نێره‌گینی له
رێکه‌وتی (4.4.1985)دا له گرتنی چوار ره‌بیه‌ی سه‌ر رێگای کۆیه - هه‌ولێر
شه‌هید ده‌بێت و هاوڕێ قاسم کرێکاری کادیری کۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌ی
تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێریش، له رێکه‌وتی (13.5.1985)دا له گوندی
سماقه شه‌هید بووه – سه‌رچاوه: رێباز، قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند، به‌شی
یه‌که‌م و دووه‌م، ل 318+331). ئارام عومه‌ر حاجی مه‌لا سێگرتکانی،
برینپێچ. فه‌وزی عومه‌ر حاجی مه‌لا سێگرتکانی. ئیسماعیل حه‌مه‌د سمایل
سێگرتکانی. عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سێگرتکانی. عه‌بدولکه‌ریم
خدر عه‌زیز بایز ئاغایی. سابیر سه‌عدی محه‌مه‌د ره‌سوڵ قه‌مبه‌ری.
ئازاد عومه‌ر عه‌بدولقادر ئۆمه‌رگومبه‌تی. حاته‌م ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (سماقولی
گرتک). سابیر محه‌مه‌د قادر سماقه‌یی. جه‌وهه‌ر سه‌عید نێره‌گینی. حه‌یده‌ر
سه‌عید نێره‌گینی. یاسین ساڵح نێره‌گینی. که‌ریم خدر). مه‌لا عوزێر حه‌مه‌د
مه‌ولود، راوێژکاری فه‌وجی (130)ی فه‌وجه سووکه‌کان، له‌لایه‌ن (دادگای
باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره (229)ی له لیستی ناوی
داواکراوه‌کان دراوه‌تێ.
مه‌لا عوزێر ئێستاکه سه‌ربه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌و له کۆیه
نیشته‌جێیه.

مه‌لا عوزێر مه‌ولود حه‌مه‌د شێخانی، سه‌رۆک
جاشی فه‌وجی 130
29\10\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|