په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠١٩

    هەر وا بووە و هەر واش دەبێ.

فەتاح حەسەن

١
جێنزرگەی کەسانێکە
ھەردەم
بێ کێشە و خەفەتن
گڵکۆ.


٢

ھەرچەندە سیسبێ
یا بژاکێ
ھەر بۆنی دەبێ
گوڵەباخ.


٣

زۆر وەستان بەرامبەری
حەقیقەتی خۆت نیشان دەدا
یا دەتبا بەرەو شێتبوون
ئاوێنە.


٤

کە منداڵێک
چاوساغی باوکێکی نابینایە
ئەوجا بایەخی باشتر دەزانرێ
چاو.


٥

ھیچ ئاوێک، ئینجانەیەک
باخەوانێک
نایپارێزێ لە ژاکان
گوڵی کێویی.


٦

بە ئاسانیی دەستەمۆ نابێ
کەوییبوونی
بە ونبوونی خۆی دەزانێ،
قەتێ.


٧

چنگەکڕێی تینووە بە رووی سەرابا
سووڕانی ڕۆحە بە دەوری جەستەدا
مردنێکە بەکاوەخۆ،
خۆشەویستیی تاک لایەنە،


٨
گەر تەنھا ئەرکی ترپە بێ
دەرھێنانی باشترە
دڵ.


٩

لە تەنیایی و دابڕان
ترسناکترە،
ونبوون.


١٠

پشتتی بۆ بکە بە پرد
کە پەڕییەوە،
دەڵێت رەق بوو
سپڵە.


١١

بۆ سەرکەوتن
ھەموو کەسێک
دەکات بە پەیژە
خۆپەرست.


١٢
ھەر کات ریشۆڵە
لە کۆچکردن کەوت
ئەوساش
مرۆڤ.


١٣

حەز بە تەنیایی دەکات
ببن بە دووان
دەیکەن بە شەڕ
دووپشک.


٢٠١٩
- دانیمارک / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک