٢٥\١\٢٠١٢
هەروەکى
خۆر .

ناڵە
عەبدولرەحمان
بۆ خۆم گۆرانى خۆم
دەڵێم
سەماى خۆم درێژە پێدەدەم
ئەوانیش
تنێ لە دوورەوە دەتوانن
تەماشام تێبگرن و
چاو لە رۆناهیم دابخەن
بە قەد باڵاى چۆکیان
هەر لە دوورەوەش بەردبارانم کەن و
چاڵى قووڵ بۆ نەمرییم هەڵبکەنن
هەر لە دوورى دوورەوەش
پڕووشکەى گەرمى و رۆناهیم شڕۆڤە بکەنَ
دەستیان بە لمووزى پێڵاوەکانیشم نەگا
ئەدى جانم ئەوە نییه
وەکى فەخخى ئیمپریالیزم
لە چار لاوە دەیانەوێ داگیرمکەن؟
ئیرادە و بیر و نامووسم بۆ خۆیان تاڵانفرۆش کەن؟
ئەدى ئەوە نییه تا ئەو ئاستە بێدەنگم تا تێدەگەن؟؟
لهگهڵ مندا شەڕى کوشتنى وەخت مەحاڵە
رەگێکم دەچێتەوە سەر قەندیل
مێژووم دەچێتەوە ڤان، دیرۆکى شانەدەر..
بە تۆب و قەسفی نەیاران ئەبەد زەڕەیەک ناڕووخێم
ئەمن کە لە نەوەى حەفسەم
سەرم دەدەم لە سەرى ئەستێرەکان و مانگیش بە دەستەکانم
دەگرم
بۆ خۆم گۆرانى خۆم دەڵێم:
(هەروەکى خۆر).
ماڵپهڕی ناڵه عهبدولڕهحمان
|