٣\٢\٢٠١٨
ھەر یەکەی بە
لایەکدا.
کرستیان بۆوم، فرانک ھێرۆڵد |

وەرگێرانی لە ئەڵمانییەوە: ھەڵۆ محەمەد |
ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەمەڕ ئایندەی سوریا
داوەتی سازداوە.دوای تێکشکانی داعش، دەتوانێ دژە بەرژەوەندییە کۆنەکان
سەرلەنوێ ھەڵبدەنەوە.
جارێکی دیکەش UN شکستی خوارد،کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی سوریا لە کۆتایی
ھەفتەی ڕابوورد لە ڤییەنا،نەیتوانی ھەنگاوێک لە چارەسەر نزیک بێتەوە.
لە ئێستادا سەرۆک پۆتین ڕۆژانی ٢٩ـ٣٠/١/٢٠١٨ باوەشی کردۆتەوە بۆ"
کۆنگرەی گەلانی سوریا" لە سۆتچی Sotschi . لێرەوە بەشدارانی ناوەوە و
دەرەوەی درامای سوریا، دەیانەوێ ھێڵە سەرەکییەکانی نەخشەی قۆناغی دوای
شەڕ بکێشن. ھەروەھا لەمەڕ ئەم گفتوگۆیەشەوە کەلێنێک ھەیە: گەورەترین
گرووپی ئۆپۆزیسیۆن بەشداری تێدا ناکەن.
بۆ ڕووسیا،لەم کاتەدا ھێز و لایەنە دەرەکی و بێگانەکان جێی باس و
خواستە. پۆتین مانگی دێسەمبەر سەرکەوتنی بەسەر داعش دا ڕاگەیاند، لێ
تێکشکانی سەربازی جیھادییەکان کۆتایی بە کێشەی ناوخۆی سووریا نەھێناوە،
بەڵکو بارودۆخەکەی ھێشتا ئاڵۆزتر کردووە. شەڕ لەگەڵ داعش دا، دوژمنێکی
ھاوبەش ھەبوو، ئێستا ھەموو لایەنەکانی شەڕ ـ ھێزە دەرەکییەکان نا ـ
سەرلەنوێ بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن، ئەو بەرژەوەندییانەی لەسەری
ڕێکنەکەوتوون. لەمەشدا پێیان باشە پەنابەرن بۆ زەبروزەنگی سەربازی.
بەم شێوەیە ماوەیەکی کورت پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بەزم و
سەرکێشییەک بۆ پۆتین ھەتا سیاسەتی ناوەوەی وڵاتەکەی دێت. لە دیدی
مۆسکۆوە، ھەرای سوریا ئالۆزتر بووە، ساڵ بە شێوەی شەڕێکی ناھاوشێوە،
دەستی پێکرد. ھێرشی ھەڕەشاوی بۆ سەر بنکەی ڕووسەکان، تەقە لە
ھەلیکۆپتەر و سەربازەکانی. ئەم کارانە نیشانی دەدەن، کە پۆتین بێئومێدە
لەو ھەواڵەی ڕایگەیاند بوو،داخۆ شەڕ تەشەنە دەکات، یاخود ژمارەی
پەلاماردان بۆ سەر ھێزەکانی زیاد دەکەن. سەرۆکی ڕووسیا دەکەوێتە دۆخێکی
تەنگەتاوی و ناچارییەوە.
ئەو ـ کە وەک تاکە ھێز لە سوچییە ـ پێویستی بە سەرکەوتنێکی پێشوەختە
بەلانی کەمەوە لەسەر کاغەز.
گۆڕانی سەرکێشییەکان، وای کردووە، بە ڕێکەوت نییە لەم ئانوساتەدا،
گفتوگۆ لەسەر بە تایبەتی کردنی سوپا دەکەوێتە بەر باس . تەنیا لەمەڕ
بوونییەوە بەشێکی زۆری ڕووس ھیچ نازانێ سەربازە بەکرێگیراوەکانی ڕووسی،
وەک یەکە ئەمەریکییە Blackwater شکستخواردووەکان وان، بەنێزیکی لە ٢٠١٣
دا لە سوریا خراونەتەکارەوە، بەپێی ھەواڵێکی ناڕاگەیەندراو ٣٠٠٠ سێ
ھەزار کەس دەبن.
وەزیری دەرەوە Sergej Lawrow، پێش ماوەیەکی کورت داوای کرد، بە
یاساییکردنی سوپا ڕێگەی پێ بدرێ و بکرێتە فەرمی. ئەو بە ئاشکرا پێی
وایە، ئەم سەربازانە لە ھەرا چەکدارییەکاندا، یاخود شەڕی دیکەداا،
بایەخێکی زۆر گەورە بە ئامادەگی و بەشداری رووسیا دەبەخشێت.
ئەم ھێزە لەو بەشدارییەی سوریادا بایەخێکی بێ پایانی گەورەیان ھەیە:
ڕووسیا ھێزێکی لەسەر زەمین ھەیە، ھەروەھا بێگومان پیاو دەتوانێ لە کاتی
پێویستدا خۆیانی لێ بەدوور بگرێ،ئەگەر بێت و شتێکی ناخۆش و نەخوازراو
دروست بوو. سەرکێشییەکە دەبێت بە "پەنابردن بۆ سەرچاوەی دەرەکی".
دیارەیەکی نوێ ھەیە. تورکیا شاڵاوی سەر کوردان دەکات، تا بتوانێ قسە و
ڕۆڵێکی لە ئایندەی سوریادا ھەبێت. بێگومان ئەگەر پەلامارەکەی تورکیا
ناویشی "ھێرشی چڵەزەیتون" بێت،وا بەھیچ جۆرێ ھەڵگری ئاشتی نییە.
تورکیا بە ڕەزامەندی ڕووسیا، نائومێدانە شەڕی کورد دەکات. لەمەش زیاتر
Alexander Lawrentjew نێردراوی تایبەتی پۆتین بۆ سوریا، لە ڕووی
کردارییەوە چرای سەوزی ھەڵکرد، کاتێ ئەو لە پێشەوە ڕایگەیاند،
ھێرشەکانی سوپای تورکیا کاریگەرێتییان لەسەر گفتوگۆکانی سۆتچی نابێت.
رووسیا لە ناوچەکانی نزیکەشەڕ، بنکەی ڕاکێتی دژەفڕینی ھەیەS٤٠٠ وS٣٠٠
دامەزراندووە، ھیچ ڕاکێتێکی بە ڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا
نەتەقاند، سەروەختێ سنووری سەروەرێتی سووریان بەزاند و ھێزە
پیادەکانیشی پێش دەسپێکردنی شەڕ کێشایەوە. کاتێ دەسەڵاتداری سوریا
بەشار ئەسەد بە ئاشکرا تووڕە بوو، لە ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا و وەک
پێشێلکردنی سەروەری سوریا مەحکومی کرد، شتێکی زۆر سەیروسەمەرە نەبوو.
لە لایەک ئەردۆغان بە پێی ئارەزووی خۆی ھەرچی بوێت دەیکات،بۆئەوەی
شەڕەکەی لە دژی کورد بەڕێوەبەڕێت. لە لایەکی دیکەوە سەرۆک یەکێکە لە
دوژمنە باوەکوشتەکانی ھاوڕێ دیمەشقییەکەی. کاتێ خۆی، کە خۆی بە ڕابەر و
سەرکردەی سونییەکان دایە قەڵەم، ئەردۆغان وەک بنێشتەخۆشەی ژێر زمان،
بەردەوام دووپاتی دەکردەوە ئەسەد بکوژە.
ھێڕشەکانی تورکیا سوود و قازانجی ھەم بۆ ڕوسسیا و ھەمیش بۆ سوریا ھەیە:
کورد لاواز دەکات و لەوێشەوە کاریگەڕێتی ئەمەریکاUS لە ناوچەکەدا.
بێگومان زۆر سەختە پێشوەخت ئیدی بزانرێ چی ڕوودەدات، دەبێت ئەسەد ـ
بەپێی ھەر کامە ھەڵسەنگاندنێک بێت ـ لە ڕاستیدا بەدەنگ داواکەی کوردەوە
بھاتایە و بکەوێتە ناو شەڕەوە. لە ئاکامدا ئێستا ئەندام و ھاوپەیمانانی
ناتۆ تورکیا و ئەمەریکا بەرامبەر بەیەک ڕاوەستاون. ئەمەریکا YPG یەپەگە
دەنرخێنێ و پشتیوانیشی لێ دەکات، لەبەرئەوەی لەشەڕی دژی "داعش"دا ڕۆڵی
بەرچاوی ھەیە، ھەوروھا ئەمانە دەبوو ببنە بڕبڕەی پشتی، پێکھێنانی
ھێزێکی ٣٠,٠٠٠ سی ھەزار کەسی(ھێزی پاراستنی سنوور).
دەسەڵاتداران لە ئەنقەرە و زۆر لە تورکەکان بە پێچەوانەوە دەڵێن: کورد
ھیچ نین جگە لە تیرۆریست، دەیانەوێ دەوڵەتی خۆیان دابمەزرێنن.
ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەمەریکا، لەسوریا تابێت دابڕاو و رێگەلێگیراو دەبێت
و واشینتۆن بەدەنگ داخوازی تورکیاوە ھاتوو و ڕایگەیاند، کە چەکی نوێ بۆ
یەپەگە نانێرێ، ئایا بەڕاستی بەرژەوەندی ئەمەریکا لەسەردەمی Barak
Obama دا وا تاکڕەھەند بوو، بە کەمی و لە مەودایەکی تەسک دا کاری
سەربازی دەکرد. ئەمەریکا لەژێر لێوەوە ڕایگەیاند،کە چەند حەز بە کۆتایی
ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکەن. کارە راستەقینەکان ئاڕاستەی داعشن و ئیدارەی
Trump ئەم ڕێبازەی وەرگرت و دریژەی پێدا. لەتەک ئەمەشدا ھەروەھا
ھاوپەیمانێتی مەبەستدار لەگەڵ چەکدارە کوردەکان دا ھەیە . بەڵام بە
ھەموو حاڵێک ئێستا ئەمەریکا نەیارەکەی کەمە. وەزیری بەرگری ئەمەریکا
James Mattis، لەم دواییانە ھۆشیاداری دا، ھێڕشەکانی تورکیا سەرنجمان
لەسەر گرنگترینەکە لا دەبات: شەڕی دژ بە داعش. بەڵام بەلای ڕەخنەگرتن
لە ئەنقەرە دا نەچوو.
لە ئێستا ئەمەریکا ھیچ کاریکەرێتییەکی وای لە ناوچەکەدا نییە، لەبەر
ئەوە سەرکێشییەکەیان زۆر کەمە. واشینتۆن دەتوانێ بەئارامی لە کۆنفرانسی
سۆتچی بڕوانێ.
پیاو دەتوانێ لە ئێستادا بڵێ: بەشار لەم چرکە ساتەدا براوەیە. ڕاپەڕین
لە دژی ئەو دەیتوانی بیڕوخێنێ، بە ھەموو دڕندەییەکەوە و بە پێچەوانەی
ھەموو یاسایەکی نێودەوڵەتی. بەلانی کەمەوە لە ڕووی سەربازییەوە وا
دیارە شەڕ بە قازانجی رژێم بشکێتەوە. یاخی بووەکان ـ ئیسلامییەکان بن
یاخود ئەوانەی تری ماونەتەوە جەنگاوەرانی میانڕەوـ ھیچیان بۆ
نەماوەتەوە. دەسەڵاتدار جارێکی تر فاکتەرێکی دەسەڵاتە، ئەمە واتای
ئەوەیە لە سۆتچی، لەگەڵ ئەسەد دا قسە دەکرێت نەک دەربارەی ئەو. پێش دوو
ساڵ و نیو، تەنانەت خودی خۆی کە ئێستا ٥٢ ساڵە، ئەم کارەی زۆر بە
ئەستەم دادەنا. لە پاییزی ٢٠١٥ دا، ھەموو شتەکان وا دیاربوون، کە
سەرۆکایەتییەکەی ڕاستەوخۆ لەبەردەم تەواوبووندایە. لە ھەموو شوێنێ
ھێزەکانی سەر بە ڕژێم لە پاشەکشەدا بوون، ھێزە شێڵگیرەکانی دژە ئەسەد،
لە پێشرەویدا بوون.
ھەتا پۆتین بە سوود و قازانجی ھاوپەیمانەکەی ھاتە ناوەوە. لەو دەمەوە
سەرانی دیمەشق بۆیان لوا بەشێکی گەورەی وڵات بە ھاوکاری بۆمبای بەرمیل،
گازی ژەھراوی و گوللە بخاتەوە ژێر دەستی خۆی. بەڵێ تا ئێستا رژێم
نەیتوانی ھەمووی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە. دەبێت ئێستا خۆی بگۆڕێ. پێش
گفتوگۆکانی سۆتچی ئەسەد دەیویست لە مەیداندا فاکت بقولقێنێ، ئاشکرای
بکات ،کەوا رژێمێکی نیمچە سەقامگیری دوای شەڕ، دژی ویست و ئیرادەیەتی.
ئەوانەی ئازاردەکێشن سورییەکانن. کەوا چەند ھەفتەیەک دەبێ دەسەڵاتداری
زەبروزەنگ ڕێگەی داوە، ھەر دەڤەرێک بۆمباران بکرێ، لەو شوێنانەی باقی
ڕاپەریوەکان پەنایان بۆ بردووە. بەر لە ھەمووان لە پارێزگای ئیدلیب و
ناوچەی رۆژھەڵاتی غوگە لای دیمەشق، شەڕ گەرمە. لەوێ ملیۆنان خەڵکی بێ
پاراستن دەژین. کێ توانای ھەبێت، ھەوڵ دەدات ھەڵ بێت. زۆریان بۆ جاری
یەکەم، دووەم، سێیەم یاخود چوارەم جار ماڵەکەیان لەدەست دەدەن. لە
پێەوە ئەوانە بە گشتی بتوانن ژیانن قوتار بکەن. ھەموو وا گومان دەکەن:
ئەمە دوا شەڕ و پێکدادانە. ھیچ کەس ناتوانێ لە ئایندەدا چیتر لە بەردەم
ڕێگای ئەسەد و دڵسۆزەکانی ڕاوەستێ. بۆ ئەم شێوازە لە ئارامی گۆڕستان
سوپاسی سوریا بەناو سەرۆکی دەوڵەت بەتەنیا مۆسکۆ نییە، زۆر بەتایبەتی
ئێران ھەر لەسەرەتاوە لە پاڵ ئەسەدە وەستا. یەکسەر پاش دەستپێکردنی
ھەراکە، تاران لە مەیدان دا بوو، بۆئەوەی دەسەڵاتەکەی بپارێزێ. چەک،
چەکدارە شیعیی وەک حیزبوڵڵا، یەکەی ئێرانی سوپای پاسداران و پارەیەکی
زۆر ـ کۆماری ئیسلامی چەند خەرجییەکی کەوتە سەر، ھەر لە پێناوی ئەوەی
نەھێڵێ ئەسەد بڕووخێت و لە ڕووی سیاسییەوە خۆی تێھەڵکێش بکات.
پارەی باج بە بڕی ملیاردەھا ئامادە کرا،
ئەوەی گەلی ئێرانی ھەژاری بەتایبەتی توڕە کرد. لە دوا نائارامییەکان دا
خەمگینییەکانی خۆیان دەربڕی. لێ دیسانیش ئەو کارەیان لە سوریا بۆ
مەلاکان سوودی ھەبوو. ئەوان دەتوانن بڕیاڕ بدەن چی لەو وڵاتەی شەڕدا
ڕوو دەدات و ئاگاداری ئەوە بن کە کاریگەڕێتییان پارێزراوە.
پیاوە بەھێزە کۆن و نوێکەی دیمەشق بۆ ئەوان، وەک گەرەنتی وایە. کەوا
سوریا وەک بەشێکی گرنگی ناوبراو بە ھیلالی شیعە ـ زۆنێکی کاریگەری
ئێرانی، کە خۆی بەسەر یەمەن،عێراق و لوبنان دا ھەتا دەریای ناوەڕاست
کێشاوە. پابەندبوونی دارایی و سەربازی دەبێ بدات. ھەروەھا بێگومان ھێزە
ناوچەییەکانی وەک ئیسرائیل و سعودی عەرەبی پێکەوە لەگەڵ ئەمەریکا،
دەیانوێ رێبەندی بکەن، ئەوان زیادبوونی ھەژموونی ئێران، بە ھەڕەشە
لەسەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەزانن. بەر لەھەر شوێنێ یورشەلیم بە
گومانێکی گەورەوە، چاودێری دەکات، چۆن ئێران لە سوریا جێگیر خۆی
دادەمەزرێنێ و قایم دەکات.
سەرەک وەزیران Benjamin Netanjahu ، کە ساڵانێکە وەک دژە تاران ناسراوە،
نایەوێ بەھیچ جۆرێ ئەوە قبوڵ بکات. لەبەر ئەوە چەندین دەرزەن جار
پێگەکانی حیزبوڵڵای لە وڵاتی درواسێ(سوریا.و) بۆمباران کرد. ھێزە
چەکدارە خاوەن ئەزموونەکانی شیعە، وەک گەورەترین مەترسی سەربازی بۆ
دەوڵەتی جولەکە دادەنرێن. ھەموو جارێک ناتانیاھۆ لای پۆتین بە تکایەکی
بە پەلەوە خۆی پێشکەش دەکات. ئەو حەز دەکات ئێران بگێڕێتەوە قاوغەکەی
خۆی.
ئەم جیاوازییانە بەر لەھەرشتێ بە قازانجی رووسیایە، ھەتا لایەنە
جیاوازەکانی شەڕ یەکتر ببڕن و ھەریەکەی بەلایەکدا بڕۆن، پۆتین گەمەکی
سووک و ئاسانی ھەیە، بۆ ئاڕاستەکردنی ھەر شتێک بە دڵخوازی خۆی : تەنیا
ئەوەی کەوا ڕوودەدات، ئەوەیە لەسەری رێک کەوتوون. مۆسکۆ ئارەزوومەندە
شەڕەکەکەی سوریا لە ڕووی سەربازییەوە بڕیاریچارەسەری لەسەر بدرێ. ئایا
ئەوە بۆ کرێلمن سەر دەگرێ، ئاشتی بۆ ئەو وڵاتە زوڵم لێکراوە بھێنرێ،
ئەوە زیاتر جێ پرسیار و گومانە.
بەھەرھاڵ ستراتیژێکی چەسپاو و توانای ژیانی ھەبێت،ھەتا ئێستا بە
دڵنیاییەوە نابینرێت.
___________________________
سەرنج: ئەم
وتارە لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی سۆتچی دا لە ٢٩/١/٢٠١٨، دا نووسراوە و
بڵاوکراوەتەوە. بەلامەوە بابەتێکی بەپێز بوو، لێ دەمودەست دەرفەتی
وەرگێڕانیم بۆ ساز نەبوو.بۆیەکا دەبێت لە یەکەم چرکەساتەکانی پێش
گۆنگرەی ناوبراوەوە تەماشای ناوەڕۆکی ئەم بابەتە بکرێ.دوائەوە پێشھات و
ئاکامەکانی کۆنگرە بە کوێ گەیشت،ئەوە باسێکی ترە.
سەرچاوە: (دێر
تاگە شپیگل) رۆژی ٢٩\١\٢٠١٨.
٣١\١\٢٠١٨
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|