|
٢١\٢\٢٠٢٦
هەسارەی مردوو

فهرهاد
کەریم
ئاسمان ئاو زەوی
ڕێ،
بەیانی نیوەڕۆ تاریک شەو،
چەتر
چرا
تەڕ
با،
هەور ئاوەدانیی ڕەش مرۆڤ،
خاک خۆری خوێن شاخ،
شەقام شەق شەڕی جەنگ،
چرا
چرۆ
ڕوون
چاو،
هەڵوێست ویژدان ستێر سۆز،
میهرەبان ئازار دڕک خوا...
ڕاکە ئەو بەیانییە جوانە بۆ ڕاکردن لە ترسی مردن
لە ترسی کوشتن / لە ترسی خودا ڕاکە
مرۆڤ
شەڕدەکا
جەنگ
ئەو بەیانییە لە مرۆڤ ڕاکە
لە شەڕی/ لە جەنگی/ لە ئاوەدانیی
ئاوەدانییەکی سامناکە ترسە تەنیایی
مردن ڕوون نییە ژیان ئاسا
لە نێو مردووان گۆڕ
مردوو دەگری/ ڕادەکا جێدێڵێ گۆڕ
شوێنێ بۆ مردن / شەڕ جەنگ هاوار
مردن کوشتن هات ڕاکە
کوشتن هات ڕاکە مردن
زەوی شوێنی بێ ئیشانە
کوشتن شەڕ جەنگ گەورە
زەوی هەسارەیەکی بچووکە
مردن بۆ هەسارەیەکیدی دەگەڕێ
زەوی هەسارەیەکی مردووە ئازادیی لێناڕوێ
مرۆڤ ئاڵوودەی ئێشە / دەجەنگێ / زەوی شەڕ
مردووان لەو هەسارەیە دێنەدەرێ
مێژووی مردوو دەنووسنەوە
مردوو شەڕدەکا / دەجەنگێ لەو هەسارە مردووەدا
مردوو دەکوژرێ / دەمرێ مردوو
مردوو کوژرا / مردوو مرد
مرۆڤ بوونەوەرێکی کوژرا و مردووە
مردوو و کوژراوە مرۆڤ / کوژراوە مردووە مرۆڤ!!!
شەڕ/ جەنگ / مردن / کوشتن
ڕژا مرۆڤ.....
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|