١٩\١٠\٢٠١٠
هێشتا چانسی عەبدول مەهدی لە مالیکی زیاترە
لە پێکهێنانی حکومەت.

مەهدی کاوانی
مالیکی گلۆپی سەوزی ئەمەریکی وئێرانیشی بۆ پێ کرا کەچی پێک هێنانی
حکومەت بەو ئاسانیەوە نیە . بە مەزندەی من پڕۆسیسی سیاسی ئێستای عیڕاق
هەندێ لە موحاسەسەی دینی و مەزهەبی تێپەڕاندووە ، واتە مێشکی
مەزهەبگەرێتی هەندێ کاڵ بووەتەوە ، مەسەلەی وەهاش وێڕای ٧ مانگ
تێپەڕاندنی دروست نەبوونی حکومەت ، بەڵام ئەو کاڵبوونەوە تایفیە زۆر
خالی ئیجابیشی لێ دەکەوێتەوە . دیمەنی ئێستای عیراق زۆرتر بە دیمەنی
لوبنان دەچێ . لە لوبنان شیعە و سوننە هەیە ، دورزی و مارۆنی هەیە ،
ئیسلام ، مەسیحی هەیە . هەمەڕەنگی سیاسی هەیە دەستێوەردانی ئیسرایل ، ،
سوریا ، ئەردەن ، سعودیە ، ئێران و وڵاتە بڕیار بەدەستەکان هەیە .
لوبنان ئێستاکە وای لی هاتووە کە مەزاجی سیاسی و پێک هینانی حکومەت
....دەبێ بە دڵی هەموو لایەکەوە بێت . گۆڕەپانی عیڕاقیش خەریکە
دیمەنەکانی لە لوبنانیش تێدەپەڕێنێ . وڵاتانی دەوروبەر هەر هەموویان
چاویان بڕیوەتە عیڕاق و هەر یەکەو بە دەوری خۆیەوە و بە ڕادەی هێزی
کارتێکردنەکانی دەیەوی بەشی هەبێت یان کارتێکردنی هەبێت لە ئایندەی
پێکهێنانی حکومەت لە عیڕاق . عەلاوی بە ڕاشکاوانەوە لێدوانی دا کە
ئێرانە نایەڵێ ئەوان حکومەت پێک بهێنن . هەندێ دەنگ و باس خۆیان
گەیاندە ڕاگەیاندن کە ئەمەریکاو ئێران لە سەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە نوری
مالیکی ئەم جارەش حکومەت پێک بهێنێ .
لە هەلبژاردنی پێشتر شیعەکان بە یەکگرتوویی و سونەکان بە پەرتەوازەیی و
بەشداری نەکردن ، چوونە ناو پڕۆسیسی هەلبژاردنەوە ، ئەو جارە سوننەکان
بە یەکگرتوویی و بە فراوانی بەشداریان کرد و شیعەکانیش بە دوو لیست و
ئەوە بۆ حەوت مانگیش پێ دەچێ دەولەتی یاساو ئیتلافی نیشتمانی نەیان
توانیوە پاش ئەو هەموو وتووێژانەیان خۆیان لە ناو قەوارەیەکی سیاسی
شیعی یەکگرتوو ببیننەوە . موقتەدا سەدر دەڵێ گوشاری ئێران بوو ئێمەی
خستە ناو ئەجندای قبوڵکردنی مالیکی و ئێستاش و پاش قبولکردنەکەیان
دەڵێن ئەگەر مالیکی تا دوو هەفتەی تر کێشەکانی لە گەڵ العراقیەو عەلاوی
یەک لا نەکاتەوە ، متمانەی خۆمان دەکێشینەوە . مەجلسی ئەعلاو فەزیلەش
متمانەیان نەدا بە مالیکی و بەشداری ئەو کۆبوونەوەی چەند ڕۆژ
لەمەوبەریان نەکرد بۆ بەڕێکردنی مالیکی و پێک هێنانی حکومەت . کە سەدر
دەڵێ گوشاری ئێرانم لە سەرە یانی چی . خوێندنەوە هەیە وەک بگوترێ سەدر
ئەگەر لە ئێران نەبووایە ، قبوڵی نەدەکرد . لێرەدا ناکری بگوتری سەدر١٠٠%
بە ئەجندای ئێران کار دەکات . ئەدی مەجلسی ئەعلا ، ئەدی ئەوان زیاتر لە
سەدریەکانیش ، خوێندنەوەی ئەوەیان بۆ نەدەکرا کە کت ومت سەر بە ئێرانن
. ئەدی بۆج لە متمانەنەدان بە مالیکی وەپێش سەدریش کەوتنەوە . لێرەدا
دوو لێکدانەوە هەیە یان ئەوەتا ئێران زۆر بەلایەوە پێی گرنگ نەبێت چ
مالیکی چ عەبدولمەهدی ببیتە سەرۆک حکومەت یان ئەوان گوێ بە ئێران نادەن
. فەزیلەش لە گەڵ مەجلسی ئەعلا خەریکە ببن بە یەک کوتلە . ئێستاکە کورد
کەوتۆتە ناو نێوەندێکەوە ئەگەر عەلاوی و مالیکی پێکەوە حکومەت پێک
نەهێنن و لە حالەتی سوور بوونی مەجلسی ئەعلاو فەزیلە کە نەچنە پال
مالیکیەوە لەو کاتەدا هیچ کام لە عەلاوی و مالیکی ناتوانن متمانەی ١٤٣
کورسی کە پێویستە بۆ پێک هێنانی حکومەت ، وەدەستی بێنن ، خۆ ئەگەر
سەدریەکانیش متمانەی خۆیان لە مالیکی بکێشنەوە ، ئەوە بە دوایەوە دەبێ
لیستی شیعەکان بیر لە دووبارە کاندید کردنەوەی عادل عەبدول مەهدی
بکەنەوە . هەندێ دەنگوباس خۆیان گەیاندوتە ناو ڕاگەیاندنەوە کە
ئەمەریکیەکان ڕازینە کام لە مالیکی و عەبول مەهدی و عەلاوی حکومەت پێک
بهێنن و دەڵێن عادل عەبدول مەهدی نێوەندێکی باشە چونکە ڕۆژئاوا لێی تێ
دەگاو پێیەوە ، مورتاحە . محاسەسەی سیاسی و دابەشبوونی لایەناکان لە
مەڕ پێکهینانی حکومەت خەریکە فەترەی مالیکی تێ دەپەڕێنێ و تەجاوزی
کارتیکردنەکانی دەرەوە دەکات و پێیەوە مالیکی وەلاوە بنری چونکە عەلاوی
لە سەر چەندەها ناوەند کار دەکات تا مالیکی دوور بخرێتەوە . مەجلسی
ئەعلاو فەزیلەش لە ناو هاوپەیمانێتیەکەیان دەرهاتوون و ئەگەر سەدریش
خۆی بکیشێتەوە یانی بۆ مالیکی بای . خۆشبەختانە کورد وێڕای کەم
بوونەوەی کورسیەکانیان لە چاو هەلبژاردنی پێشتر بەڵام لەو هەلبژاردنە و
سوور بوونیان لە سەر داوا کاریە ١٩ خالەکە ، چەنسی باش وەرگرن لە
پێکهینانی حکومەت .
بە بۆچوونی خۆمەوە ئەگەر مالیکیش لەو پێکهێنانە حکومیە وەدەر بنرێ ئەوا
عەلاوی بە ئەجندای دەرەوەو ناوەوە شوێنی ناگرێتەوە و ئەمەکەی دوایش
ئەمە باش دەزانی و هەر بۆیەشا مەرجی قورس بەرز دەکاتەوە لە موحاسەسەی
نیشتمانی و داوای زۆر لە پۆستە سیادیەکان دەکاو بەو دوایەش ئەوەی قبول
بووە کە بە سەرکردایەتی هادی عەبدول مەهدی حکومەت پێکل بهێنن .
گریمان سەدر متمانەی خۆی بۆ مالیکی نەکێشایەوەو هەردو لیستی مالیکی و
عەلاویش هیچیان نەکەوتنە ژێر باری یەکتر بۆ پێک هێنانی حکومەت و هەردو
لیستی مەجلسی ئەعلاو فەزیلەش خۆیان خستە پاڵ لیستی عەلاوی بۆ پێک
هینانی حکومەت بە سەرکردایەتی عەلاوی یان عادل عەبدول مەهدی . لەو
کاتەدا هیج کام لەو دوو بەرەیە بێ کورد ناتوانن حکومەت پێک بهێنن .
دیسان گریمان عەلاوی ڕازی بوو بە مەرجە قورسەکانی بە سەرکردایەتی
مالیکی حکومەت پێک بهێنێ . ئەو کاتە لە بەردەم مالیکی دوو خەیال
دەمێنێتەوە یان دەبێ کوردەکان و بە ١٩ خالەکەیان قبوڵ بکا هەتا بچنە
ناو هاوپەیمانیتەکانیانەوە یان دەبێ لە گەڵ عەلاوی و مەرجە قورسەکانی
بەڕێ بکەوێ . بە هەر حال لە حالەتی بەڕێکەوتن لە گەڵ عەلاوی و بە
دوایەوە حکومەتێکی لەرزۆک دەبێو هەر کاتێ بڕۆخێ دەڕووخێ وە لە حالەتی
بەڕێکردنیشی لە گەڵ کوردان حکومەتەکە لە لایەکەوە دەبیتە خاوەن
ئۆپۆزسیۆنیکی بە قوەت و مالیکیش هەموو شتی بۆ ناچێتە سەر لەو حالەتەدا
ئەگەر وەک جاران ئاسا هەر بە شکل داواکاریەکانی کورد قبول بکا ، ئەوا
کوردیش هەم دیسان دەکەوێتە ناو ئەجندای دژیەوەو هەر کاتێ بکشێتەوە
حکومەت فەشەل دینێ . یان ئەگەر مالیکیش وا بێتە هۆشیەوە بڵێ یەکیەتی
وپارتی بە پارە واتە مانەوەی ١٧% بودجەوهەندێ ڕازی کردنی تر ئەوە شتی
ترە.
ئەگەر داواکاریەکانی کوردیش قبوڵ بکرێ ، مالیکی دیوارێکی قایمی
کوردانی بەپشتەوە دەبێت وحکومەوتەکەش بەردەوامی بەخۆوە دەبینێ و
ئەمەریکیەکانیش پێشوازی لێ دەکەن . ئەوە کوردە بە کەم دە خۆی دەڕوانێ
ئەگەر نا یەکەم هاوکێشەیە لە پێک هێنانی هەر حکومەتێکی عراقی و بۆ
هەموو سەردەمەکان ، ئەگەر ژمارەی کورسیەکانی زۆر بێت یان کەم و لە
حالەتی زۆربوونیشی کاریگەری زیاتر دەبێت . بەڵێ ئێستاکە کورد هیچی لە
دارفۆر کەمتر نیە کە داوای ئیستفتاو جیابوونەوە لە سۆدان دەکەن . ئەوە
کوردە چەکی جیابوونەوە بەکار ناهێنێ ئەگینا لە ڕێگەیەوە ئەوەی ئێستا
داوا دەکا هەر هەمووی بە ئاسانی بۆ دەچتە سەر .
بە بۆچوونی خۆم پێک هێنانی حکومەت لە لایەن عادل عەبدول مەهدی دوا
وێستگە دەبێت و هەموو لایەنەکانی دەرەوەو ناوەوە لە سەری ڕازی دەبن و
ئەگەر بە دوایەوە لیستی مالیکیش نەچیتە بن بار بە موعارەزە دەمێننەوەو
بە دوایەوە حکومەتەکە بەهێز دەبێت واتە هەم دەبێتە خاوەنی حکومەتێک کە
لایەنە پێک هێنەرەکانی لە سەری ڕازینە هەم بەرەی ئۆپزسیۆنیش بە بەهێزی
دروست دەبێ و بۆ ڕازیکردنی سەدریەکان و کوردیش عادل عەبدول مەهدی
لەبارترە لە ئەوەکانیتر.
١٧\١٠\٢٠١٠
ماڵپهڕی مههدی كاوانی
|