٢٣\٥\٢٠١٥
ھێشتا نازانم لە
گۆڕەپانی سیاسیی تورکیا چی دەگوزەرێ!!

پێشرەو حەمید
ڕەنگە ھاوار و پشتیوانی کردنمان نەگاتە چەند
مەترێک لە پشتی براھیم خەلیلەوە ، ڕەنگە نەگاتە ھیچ کۆڵانێکی دیاربەکر
، ڕەنگە تەنھا وەک ھەڵوێستێکی کوردانە ویژدانمان ئاسودەبکات و کارێکی
وەھا بکەین تا کۆتای ھەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی تورکیا فەیس بوک ڕەنکی
درەختە سەوزەکەی ھەدەپە بگرێت و لــۆگۆی ھەدەپە بکەوێتە سەر زۆرترین
وێنەی نا و ئەلبومەکانمان!!
خەمی کوردبوون و ھەستی کوردبوون ھەمیشە بە گەورەیی دەمێنێتەوە ھەربۆیە
بەبێ ئەوەی شارەزایمان ھەبێت لەوەی لەگۆڕەپانی سیاسی تورکیادا چی
دەگوزەرێ ، دەبینە لایەنگر و ھەودارێکی سەرسەختی ڕەسەنترین پارتی کوردی
ئەو بەشە ئازیزەی نیشتیمانی گەورەو لەناخەوە نزای سەرکەوتنیان بۆدەکەین
؟ چونکە خراپترین کورد لە باشترین تورک لەکۆتایدا باشترە بۆ میللەت !!
ئەمە نەتەوە پەرستی نییە بەڵام ئەوە درکاندنی ئەو ڕاستیەیە کە دەکرێ
بڵێن لە ناخی زۆرترین تورک دا ئەتاتورکێک بەرامبەر بە کورد بوونی ھەیە.
ئەردۆگان و پارتەکەی " ئاک پارتی " لە ململانێی یەکی سەختدایە بەرامبەر
بە ھەر یەکە لە پارتەکانی " مەھەپە " کە دەکاتە پارتی نەتەوەپەرستی
تورک" و پارتی " جەھەپە " کەدەکاتە پارتی کۆرماری گەلی تورکیا " ئەوەی
دەمێنێتەوە پارتی " ھەدەپە " کەدەکاتە پارتی دیموکراتی گەلان کە دەبێت
رێژەی لە ١٠٪ بەدەستبھێنێت بۆئەوەی بتوانێت لەپەرلەمان جەنگی
وەدەستخستنی مافەکانی میللەت بکات لە باکوری نیشمان !! ترسە گەورەکە
ئەوەیە کە ئەگەر ھەریەکە لە پارتەکانی " مەھەپە و جەھەپە " کە ھەریەکە
لە " کەمال ئۆغلۆ و دەوڵەت باخچەلی " سەرۆکایەتی دەکەن ببنە براوەی
ھەڵبژاردن و " ئاکپارتی " بکەوێتە دەرەوەی ھاوکێشەی دروستکردنی
حکومەتەوە ئەو کات ئەوەی بەھۆی گفتۆگۆی چەند ساڵەوە بەدەست ھاتوە توشی
کێشە ببێتەوە ، ئەمە نەک لەبەر ئەوەی ئاک پارتی لەوانی تر باشترن ،
بەڵکو تەنھا بەھۆی ئەزموونکردنەوە ئەوە وەدیارکەوتوە کە ئاکپارتی
لەوانی تر کراوەترن و ھەندێک گۆرانکارییان لە بیرکرنەوەی خۆیاندا
بەرامبەر بە ھەندێک مافی کورد کردوە بە تایبەتی لە ڕوی مافە کولتووری و
فەرھەنگییەکانەوە!
ئەوەی بۆ کوردانی باکوور دەمێنێتەوە یەکگرتن و فریونـەخواردنیانە بۆ
پارتەکەی ئەردۆغان کە بەھۆی بەرزرکردنەوەی قورئانە تەرجەمە کراوەکەوە
دەیەوێت دەنگی ئەوان بۆخۆی ببات ، چونکە بەررزکردنەوەی قورئان و
ھاوارکردن بە زمانی کوردی و سواڵکردن بۆ وەدەستخستنی دەنکی کوردان
لەناو دڵی باکوردا، گەمەیەکی ترسنۆکانەی عوسمانییە نوێیەکانی تورکیایە
بۆ بەخشینی وێنەیەکی لێڵ بە " ھەدەپە " تا لەوێوە چاوی گومان بخاتە سەر
بیرکردنەوەیان بەرامبەر بە ئاینی ئیسلام و ڕێگریی بکات لەبەخشینی
ھەزاران دەنگ بە ھەدەپە!!
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|