هه‌شتی مارس
ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه به‌ڕووی تاوانکاری له‌دژی ژنان!
حه‌مه‌غه‌فور
هه‌شتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان به‌ڕێوه‌یه. له کوردستانیش له‌ژێر
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جووتحیزبی ناسیونالیستی کوردی‌دا، وه‌کو سه‌رجه‌م
وڵاتانی ئیسلامی، ژنان له ئاستی مسکێنی ڕهشۆکیو ئهتباعو ڕه‌عیه‌تی
پله سێهه‌مدا دانراون‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کرێ. له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا
ژن وه‌کو ئینسان دانه‌نراوه، به‌ڵکو هه‌میشه پاشکۆی پیاو کراون‌و وه‌کو
مڵک‌و ماڵی پیاوان ته‌ماشایان کراوه. له‌سه‌ر بێشکه به شوئهدرێن
دوای ئه‌وه‌ی ههستیارترینو به به‌هاترین پارچه‌ی له‌شیان به‌ناوی خه‌ته‌نه‌وه
ئه‌بڕدرێت، گه‌وره به بچوکیان پێئه‌کرێت، له‌پای خوێن‌و دوژمنایه‌تی
ئه‌به‌خشرێن، ئه‌کرێنه قوربانی‌و ساقه‌ی سه‌ری براو باوک‌و نێرینه‌ی
خێزان‌و خێڵ‌و عه‌شیره! چاولهدهستو چاولهبهرو قه‌رزدارو خزمه‌تکاری
باوک‌و براو خانه‌واده‌و عورف‌و عاده‌تی کۆمهڵو تایه‌فه دانراون‌و
تا مردن له‌م بهشمهینهتیو کۆیلهتیو ژێرده‌ستییه ڕزگاریان نابێت!
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، هه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵی‌و تازهجهوانیدا به‌مێرد
ئهدرێنو شهرعهنو ڕه‌سمه‌ن ده‌ستدرێژی سێکسیان ئه‌کرێته‌سه‌ر. به
تاوانی ئینسانبوونو جورئهتنواندن بۆ عیشق‌و موماره‌سه‌ی په‌یوه‌ندی
بێگه‌ردی خۆشه‌ویستی خه‌ڵتانی خوێن ئه‌کرێن، ئه‌سوتێنرێن، به به‌ردو
بلۆک جه‌سته‌یان ئهپلیشێنرێتهوه یاخود ناچار به خۆکوشتن‌و
خۆسوتاندن ئه‌کرێن. له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا ژنان به زۆر به شو ئه‌درێن،
به نهفامو ناقسولعهقڵ له قه‌ڵه‌م ئه‌درێن، له نێو کۆمه‌ڵگاو
خێزاندا جێگاوڕێگای ئینسانی ژن ئینکار ئهکرێو به‌هیچ دائه‌نرێت. ئه‌م
جێگاوڕیگا پاینه‌ی ژنان به‌ڵگه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه
شایسته‌و لایه‌قی ئینسان نین‌و پێویسته بگۆڕێن.
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی حه‌ڤده ساڵ زیاتره بۆته مه‌یداندار له
کوردستانداو حه‌ڤده ساڵیش زیاتره کوردستان بۆ ژنان کراوه‌ته
دۆزه‌خێکی واقعی‌و هه‌زارانیان خه‌ڵتانی خوێن کراون به به‌هانه‌ی پیسی
پاراستنی شهرهفو پاککردنه‌وه‌ی حه‌یسیه‌تی خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و
گێڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی باوک‌و براو پیاوانی عه‌شیره! ناسیونالیزمی
کورد‌و حیزبه‌کانی نه‌ک هه‌ر نوێنه‌ری ئێستا‌و ئایندهی خه‌ڵکی کوردستان
نین، نه‌ک هه‌ر به قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌کیش لایه‌نگری ژنان‌و مافی یه‌کسانیان
نین له‌گه‌ڵ پیاوان، به‌ڵکو ئه‌وان به کرده‌وه بوونه‌ته پاڵپشتی
کۆنهپهرستانو له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌دا له دژی ژنان
پشتیانداوه به پشتی یه‌که‌وه. ئه‌وان له‌م حه‌ڤده ساڵه‌دا
نیشانیانداوه که نماینده‌ی پیاوسالارانن، نوێنه‌ری ناموسپهرستانو
شهرهفپارێزانن، لایه‌نگری کوێخاو شێخ‌و مه‌لاو سه‌رۆک تیره‌و تایهفهن،
وه له دژی ژنان دڕندانهترینو پووچترین خوو نه‌ریتی به‌سه‌رچوو
زیندو ئه‌که‌نه‌وه‌و وه‌کو که‌لتورو پیرۆزیه‌کانی خهڵکو کۆمه‌ڵگا هه‌مواریان
ئه‌که‌ن. ئه‌وان په‌یامبه‌رانی بڵاوکردنه‌وه‌و پارێزگاری کردنن له
سوننهتو نهریتو ڕهسمو یاسای دژه‌ژنان له کوردستان، به‌رگری که‌ری
که‌لتورو فه‌رهه‌نگی به سوک سه‌یرکردنی ژنانن، بره‌وپێده‌ری ڕه‌وشتی
هه‌ڵاواردنن دژی مێینه‌و سه‌ره‌نجام سازماندهرو ڕێکخه‌ری ده‌ورودوکانی
پاکتاوکردنی ژنان‌و سه‌پاندنی مه‌وقعیه‌تی ژێرده‌سته‌یین به‌سه‌ر ژنانی
کوردستاندا.
8ی مارس ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه به دژی ئه‌م هه‌موو تاوانکاریه له دژی
ژنان‌و له دژی مرۆڤایه‌تی. 8ی مارس ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر
سه‌رجه‌می ئه‌م ڕهسمو یاسا‌و نه‌ریته دژژنو دژه ئینسانیانه. 8ی
مارس ڕۆژێکه که ژنان‌و پیاوانی کوردستان‌و ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ش پێکه‌وه‌و
له یه‌ک ڕیزی سه‌ربه‌خۆدا به گه‌ره‌و بچوکه‌وه تیایدا ڕاده‌گه‌یه‌نن
که ئه‌م نهنگیهو ئه‌م کۆیلهتیهو ئه‌م دوبه‌ره‌کیه کۆمه‌ڵاتیه ڕهتئهکهنهوهو
نایانه‌وێ. له 8ی مارسدا هه‌ق وایه هه‌موو توانا‌و ئینێرژیهک بخرێته‌کار
بۆ خستنه‌ڕێی هه‌یه‌جانێکی جهماوهریو کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رتاسه‌ری له
پێناو دیفاع کردن له مافه‌کانی ژنان، له جێگاوڕێگای یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ
پیاوان وه بۆ به‌رگری له مافه ئینسانیه‌کانی ژنان.
هه‌ق وایه هه‌ر له ئێستاوه هه‌مو ژنان‌و پیاوانی ئازاده‌و یه‌کسانیخواز،
هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که لایه‌نگری کۆتاییهاتنی کۆیله‌تی ژنانن، هه‌وڵ
بدهنو کارێک بکه‌ن که هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان بزانن که ئه‌و ڕۆژه
8ی مارسهو ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕۆژی ژنانه، ڕۆژی داخوازینامهو بانگه‌وازی یه‌کسانی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژنان‌و پیاوانه! تێکۆشنو کارێک بکه‌ن که هه‌مو
که‌س بزانێت که له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا به پاڵپشتی‌و به پشتیوانی دوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، به هۆی سایه‌ی ئیسلام‌و نه‌ریتی داسه‌پێنراوی
ئایینیه‌وه سه‌دان ساڵه شاڵاوێکی تاوانکاری‌و جینایه‌ت له به‌رامبه‌ر
به ژناندا به ڕه‌وا دائهنرێو به کرده‌وه چه‌ندین ساڵه درێژه‌ی
هه‌یه‌و پاساویش ئه‌درێ. کارێک بکه‌ن که هه‌مو خه‌ڵکی شهریفو
ئازادیخوازی کوردستان ئه‌م تاوانکاریانه له دژی ژنان‌و لایهنگارانیان
ڕیسواو ڕه‌زیل بکه‌ن. کارێک بکه‌ن که ژنانی سهتمدیدهو ژنانی ژێر ده‌می
چه‌قۆی ناموسپهرستان له 8ی مارسدا هه‌ست بکه‌ن که دهنگو سه‌دایه‌کی
گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له پشتیانه‌وه ڕاوه‌ستاوه‌و له‌جیاتی بیرکردنه‌وه
له خۆکوشتن‌و خۆسوتاندن، بیر له ڕزگاری‌و سهرفرازیو خهباتو
تێکۆشان بکه‌نه‌وه له پاڵ ئازادیخوازان‌و لایه‌نگرانی ژناندا بۆ
کۆتاییهێنان به‌م جه‌ورو سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تیه بێڕه‌حمانه‌یه.
دیموکراسیه‌ک یان مافی مرۆڤێک که ئه‌م حیزبانه ڕۆژانه جاڕی بۆ ئهدهنو
گوێی عاله‌میان پێی که‌ڕ کردووه، جگه له ڕوکه‌شێک بۆ فریوکاری‌و
داپۆشینی ئه‌م دڕنده‌یی‌و تاوانکاریانه‌ی که له به‌رامبه‌ر ژناندا به
پانتایی کۆمه‌ڵگا ڕۆژانه ئهنجامئهدرێ هیچی تر نیه. به ڕاستی ڕوویه‌کی
قایمی ده‌وێ که‌سانێک که خۆیان به نوێنه‌ری خهڵکو به فریشته‌ی به‌رپاکردنی
دیموکراسی بزانن، وه له‌ژێر سایه‌ی دهسهڵاتو حکومهتو یاسا‌و ڕێسای
دیموکراسیانه‌ی ئه‌واندا ژنان له‌م پله‌وپایه نزم‌و بێنرخهدا
ڕاگیرابن، که‌چی هێشتاش هه‌ر درێژه‌بده‌ن به لێدانی قه‌وانی سواوی
کوردستانی دیموکراسی‌و سه‌رکه‌وتنی ئه‌زمونی نمونه‌یی خۆیان بۆ ڕێزگرتن
له مافه‌کانی مرۆڤ! ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی بێدهربهستیو ئه‌وسه‌ری سوکایه‌تی
کردنه به خه‌ڵکی کوردستان، به کۆمه‌ڵگای شارستانی‌و به ئهسڵو به‌هاو
بایه‌خه به‌رزو پیرۆزه ئینسانیه‌کان! ئه‌م جه‌ورو سته‌مه، ئه‌م
بێئینسافیو بێویژدانیه به‌رامبه‌ر به ژنان نابێت قبوڵ بکرێت.
پێویسته وه‌ڵامی به‌ره‌ی شارستانی‌و جیهانی سه‌رده‌م وه‌ربگرێته‌وه!
له 8ی مارسدا ملیۆنان گه‌رووی ئازاد با به یه‌ک ده‌نگ بانگه‌واز بکه‌ن
که ژیان کردن له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که نیوه‌مان یانی ژنان، هه‌ر له ئه‌وه‌ڵ
ڕۆژی له‌دایکبونیانه‌وه پایین تر‌و نامه‌رغوب بن، پله سێههمو
نائینسان له قه‌ڵه‌م درابن به شه‌رمه‌زاری دائه‌نێین. با پێکه‌وه
بڵێین؛ ئه‌گه‌ر ئینسان شهریفو میهرهبانو ئازیزه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
که نیوه‌ی له ژنان پێکهاتووه!
24 ی فیبروه‌ری 2009
hamaxafoer@yahoo.com
|