٢٩\٨\٢٠١٩
ئەدەبی منداڵان:
هێشووە ترێ.

زوهێر رەسام |

وەرگێرانی لە
عەرەبییەوە: فەرھاد
ئەحمەد |
هێشووە ترێیەک شانازیی بە بۆڵە گەورەکانی
خۆیەوە دەکرد؛ بە دڵێکی خۆشەوە دەیگوت: (من هێشوویەکی زۆر تایبەتیم لە
هیچ رەزێکدا لە وێنەی من نییە)۰.
قەدەکەی گوتی: ئای چەند دڵخۆشم! کە بەم جوانییەوە دەتبینم؛ بەڵام کاری
منت لەبیر نەچێ که هەڵتدەگرم و خواردنت پێدەگەیەنم۰.
گەڵاکان گوتیان: ئێمەش لە گەرمای خۆر دەتپارێزین؛ تۆ بە هۆی ئێمەوە ئەو
تامە خۆشە پەیدا دەکەی و دەبیتە خۆراک؛ تکایە ئەرکی ئێمەش لەبیرمەکە.۰
دوا جار ئەو چڵەی هێشووەکەی هەڵگرتبوو گوتی: منیش بەرزمکردویتەوە تا بە
ئاسانیی هەوا هەڵمژی و تیشکی خۆر لێت بدا،۰ ئێمە دڵخۆشین کە هێشوویەکی
جوانی وەک تۆمان پێوەیە؛ بەڵام کاری ئێمەش لەبیرمەکە.۰
پاش کەمێک بێدەنگیی کۆترێک هاتە لایانەوە و گوتی: ببوورن هەمووتان
هەڵەکەی هێشووی هاورێتان دووبارەکردەوە و تەنها باسی خۆتان کرد؛ تکایە
گرنگیی رەگ لەبیرمەکەن، ۰رەگ خۆراک و ئاوتان بۆ کۆدەکاتەوە و لە
زەویتان دەچەسپێنێ تا بەرگەی رەشەبا و گەردەلوول بگرن۰.
هەمووان بە یەک دەنگ گوتیان: راستە (درەخت بە بێ ڕەگ ناژی).
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
|