٤\١\٢٠١٢
هه‌سته‌وه ئه‌ی
زاده‌ی عه‌قڵ و فڕین!

حه‌مید که‌شکۆلی
وه‌رگێڕانی: جیهاد محه‌مه‌د
له درێژایی شه‌وماندا،
نیگه‌رانییه‌ک ڕیشه‌ی تێکه‌ڵ به ڕه‌هه‌ندی وێرانکارییه،
تۆش گوێت له زریانی تاریکستانه،
منیش ده‌ڕوانمه کاره‌ساتی هه‌ور
له‌و دیوییه‌وه مانگ شڵه‌ژاوه
په‌پوله ماندوه‌کانی چاو وردده‌بنه‌وه و چاوڕوانی بارانێکن.
ئه‌ی گه‌وره!
تۆ له‌م سه‌رده‌مه‌یت و له موسیکی ئاویت.
هه‌سته‌و ببه به نازناوی ئاسۆیه‌کی فراوان،
تۆ تێده‌گه‌یت له ئاوازی نه‌شونما و فڕین!
له هه‌رکوێبییت،
ئاسمان هه‌میشه بۆ تۆیه،
په‌نجه‌ره‌کان و خه‌ونه‌کان و عه‌شقه‌کان، خاکیش
بۆ تۆیه،
هه‌سته ئه‌ی زاده‌ی عه‌قڵ و فڕین!
با سه‌به‌ته‌یه‌ک له به‌غداوه وه‌رگرین تژیی که‌ین له سوریی و سه‌وزی!
ئه‌رکی تۆ نییه نهێنی نه‌رگس و یاسه‌مین بزانییت!
ته‌نیا له‌سه‌رته به ئاسمانی گوڵاندا بفڕییت،
مه‌له بکه‌یت له ڕوباری ڕاست و ڕاستییدا،
که به ناو جوانی کازیوه و ئاگربارانی ئه‌بو عزیزی دا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌سته‌وه ئه‌ی گه‌وره!
دوور نییت له باخه‌کانی هه‌ردو که‌ناری دجله‌وه،
درخته‌کانی سه‌وزترن له خه‌ونی حۆرییه‌کان،
هه‌سته‌وه ئه‌ی خه‌وبینه‌ر!
هه‌موو ئه‌فسانه‌کانی خاک،
له دووری دوو هه‌نگاو له تۆوه هه‌ڵده‌قوڵێت
من گوێم له ناڵه‌ی ڕوباره ته‌ڵخه‌که‌یه:
هه‌سته‌وه! هه‌سته‌وه!
کاروانه‌که جاڕس بوو.
هه‌سته‌وه ئه‌ی هاوڕێی کاروانی زایه‌ڵه‌دار،
یه‌که‌م هاوڕێی کاروانه‌که ماچ که،
سڵاوێکی به شه‌وق بکه له‌ویتر.
با خه‌ونه‌کانی سه‌رو ده‌ریای ئازاره‌کانمان به ئاسۆ‌ی په‌لکه زێڕینه
روناک که‌ینه‌وه.
تا به‌له‌می سه‌رکه‌وتنمان دروستکه‌ین،
تا هێنده دووربین با‌نگده‌ره‌کانی خاک قاره‌مانه‌کانمان له خه‌و
ڕانه‌په‌ڕێنن!
هه‌سته، ئه‌ی هاوڕێی ڕاستگۆم!
تۆ ئاو و عه‌قڵ و خۆر‌ت به‌میرات هێنا.
هه‌سته‌وه ئه‌ی "مکارم"!
له‌و دیوی ئه‌م زه‌ریا خوێناوییه‌دا شاری ئه‌و حوریانه‌یه که عه‌شقی
کاروانه‌که‌مانن،
ئاره‌زوی نۆشکردنی هه‌ناسه‌ی سه‌وڵی ئه‌و به‌له‌مه‌ن که به‌ره‌و
ڕوناکی ده‌ڕوات.
تۆ خاوه‌نی خاکیت و دڵی ئه‌و دڵی تۆیه،
له لێدان و په‌له په‌لی گوڵه‌کان تێده‌گیت،
چاره‌نوسی ئاو و دارستانه‌کان ده‌ناسیت.
هه‌سته‌وه، ئه‌ی "مکارم"!
هه‌سته‌وه!
______________________________________
سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=289850
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|