په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١٠\٢٠١٨

ھەستم بە سەرسوڕمان کرد
کاتێک ئەم شیعرەی کەژاڵم خوێندەوە.

 

نەجاح ھۆڤاک

وەرگێرانی: ئاکۆ کەریم معروف

رەنگە بۆ من کارێکی گران بێت قسە لەسەر ئەم دیدە ناوازەی کەژاڵ بکەم "چونکە ئەم ژنە پانتایەکی فراوانی لە نێوەندی ئەدەبی عەرەبی داگیرکردووە"کەبۆمن جێگەی شانازییە شاعیرێکی نەتەوەکەم بەم شێوەیە دەرکەوتوەو شیعرەکانی بایەخێکی زۆری ھەیە".

 
کاتێک شیعری جەنگم خوێندەوە تێگەیشتم ،ئێمە نابێت ھەرگیز بیر لەمەرگی یەکتری بکەینەوە"چونکە تەقاندنی فیشەکێک بەرەو رووی براکان دەیان کارەساتی جەرگبڕ بە دوای خۆیدا دەھێنێت "ئەوەتا ئەم شاعیرە ھەست جوانە لەبارەی جەنگەوە دەدوێت.
جەنگ
ئەم زەمەنە ،زەمەنی تێکشکانی
رۆحی ئەو پەپولانەیە
کە لەنێو کێڵگە بەمین چێنراوەکانی
شەڕدا ئاوارە بوون
زەمەنی پڕ لەخوێنی قوربانی و
خەمی ھەڵوەرینی گوڵەکانی
باخچەی ژینی ئێمە بوو
کەپێدا تێپەڕین


جەنگ ئەو ووشە ترسناکەیە کە ھەموومان لێی دەترسین "زەمەنێک ھەرچی جوانی و بەخشندەیی و ھەیە لەنێوی دەبات".


جەنگ ئەو زەمەنە نەگریسەیە کە خاتوونی شاعیر بە دەربڕینێکی جوان، بارو دۆخێکی ناھەموارمان نیشان دەدات و ، دەریدەخات کە جگە لە ماڵوێرانی و ئاوارە بوو ن ھیچی تر بەدوای خۆیدا ناھێنێت " ژان و ناسۆرێکە،کە زەردەخەنەی خنکاوو پێکەنینی گاڵتە جاڕی دەبەخشێت " ھەروەھا بۆ زەمەنێکە پێکە شەرابیەکان لەسەر مێزی خواردنەوەیەک دەدرێ"دەوژمنێک دروست دەکات کە بۆھەتایە مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێت".


کەژاڵی شاعیر ھەمیشە دژی شەڕ و ماڵوێرانی بووە "شیعرەکانی گەواھی دەری ئەم دەربڕینەن بۆیە لێرەوە پێمان دەڵێت:
جەنگ ئەی دوژمنی
بەختەوەری ئادەم
ئەی بزە تۆراوەکەی
سەر رێگەی کۆچبەرە خەمبارەکان
داستانی جوانیت نەغرۆکردین
جیھانە ئەفسوناویەکەت
رووەو مەرگ راپێچ کردین

 
لەو کۆپلە شیعرەیەدا خاتوو کەژاڵ زۆر بەھێمنی و بەزمانێکی سادەو،دورکەوتنەوە لەوەی بەزۆر وێنەکان دابڕێژێت دەمانباتەوە بۆئەو سوارچاکانەی کە باڵەکانیان لێکەوتووە ،ھەوڵێکی زۆر دەدەن تاکوو باڵی پەپولەکان سەرەڕای ئەرکی قورس رزگار بکەن، ئەمەش ئاماژەیەکی قووڵە بۆ کارەساتەکانی جەنگ وێرانبوونە ھەتاکوو درێژ دەبێتەوە بۆ پەپولەو گوڵەکان کەئەم دوانەش لەئاماژەجوان و نەرم و نیانەکانی سروشتن".


خاتوونی شاعیربەزمانێکی جوان تەعبیر لەجەنگ دەکات بەوەی کە دوژمنی بەختەوەرییەو زەردەخەنەکان دەدزێ و ھۆکارێکە بۆخەم و کۆچ پێکردنی زۆرەملێ".


سیحری ئەم شاعیرە ھەست ناسکە ،چەند جوانە کاتێک وێنەکان وەکوو ئاھەنگی گوڵەکان دەخاتە روو وەک رەمزێکیش بۆ ئاشتی دەمانباتەوە بۆجوانی ژیان و پڕ دەبێت لەخۆشەویستی و، ئارامی و، ئازادی.


کەژاڵ زۆر دژی جەنگە "چونکە ھەناوو ،رۆح و دڵ و دەرونی پڕە لەئازار کاتێک دایکی شەھیدێک دەبینێت کوڕەکەی لەدەستداوە "بۆیە لێرەوە ھاواردەکات و پێمان دەڵێت":
جەنگ بڕۆ خوات لەگەڵ
ئێمە شەیدای ئەو تیشکە زێڕینەین
کەماچی گوڵ بکات
خولیای لێدانی ئەو شمشاڵەین
کە سنگمان جۆش بدات
مناڵانمان چاوەڕێن
چاوەکانیان لەبەردەم پەلکەزێڕینەی
دوای باراندا ،ھەتاو دەرکات
بابەس لەبەردەم ئاوێنەی
دڵی دایکی شەھیدێکدا سەما بکات


ئەم ووشانەی کەژاڵ لایەنێکی مرۆڤایەتی شیدەکاتەوە کە شاعیر پێمان دەڵێت جەنگ رەت بکەینەوەو بەوپەڕی نەوازشەوە کەسەر بەھەر نەتەوەیەک بێت"چونکە ئەوانیش شەیدای تیشکی خۆرو، مۆسیقاو، مناڵی بێگوناھن،ئەو وەسفێک دەکات کەلەوپەڕی جوانی زمانەوانیدا جەنگمان بۆدەردەخات کەچ بەڵایەک و دوژمنێکی سەرسەختی مرۆڤایەتیە"وە حەزدەکات ھەمیشە ئینسان لەبەھەشتێک سەما بکات و ئاوێنەی دڵی دایکی شەھیدێک نەبینێت کە چ کارەساتێکی بەسەر ھاتووە "کە ھەر بەو دێڕەجوان و پڕ لە تریفەیە کۆتایی بە شیعرەکەی دێنێ".

 
لەوەڵامی خوشکە نەجاح ھاڤاک "رەخنەگری ئەدەبی "وەلید مستەفا دۆسکی دەڵێت":


ئەم شیعرەی، ئەم خاتوونە دەقێکی زۆر جوانە کەبە ھارمۆنیەتی شیعری پەیوەستە بە فەلسەفەی بابەتی و ئینسانی سەرەڕای دەربڕینێکی رەق لە سەرەتادا کە شاعیر نوسیویەتی "لەگەڵ ئەوەشدا ھەڵگری سۆزو بەشێوەیەکی زۆر ناسک تەوزیفی ووشەکان و ھەستەکانی دراماو مانا خەیاڵیەکان دەکات بەمەش زۆر سەرکەتوو بووە لە باش بەکارھێنانی بیرۆکەو ئیلھام و نەرموونیانی ووشەکان و لێکچوونە جوانەکان.
زەمەنی ئاوارەبوون و قاقاکان و، پێکە شەرابیەکانی دوژمن و تەلیسمە دڕکاوییەکان و، ئەفسانەکان و ،نھێنیە تۆمارکراوەکان کە شەیدای رۆشنایین ئەم شیعرە دەقێکی ویژدانیە کە داوادەکات جەنگ کۆتایی بێت سەما لەبەردەم دڵی دایکی شەھیدا بکات".


ئەم تێکستە ھەڵگری ناوەڕۆکی مرۆڤایەتیە لەزەمەنی جەنگدا پەپولەی ئەبجەدین لەئاسمانی دەقێکی ویژدانیدا کە باڵ بەسەر ئاشتیدا دەکێشێت و باڵە فڕە دەکات.

 
ئەم شیعرەدەقێکی جوان و ناسکە پڕاوپڕە لە حەماسەت ومانا مرۆڤایەتیەکان و، وێنە بەلاغییەکان بۆکە ھیوای بەردەوامی بۆ خاتوونی شاعیری بەئەزموون کەژال دەخوازم و سوپاسی وەرگێڕیش "مامۆستا "عەبدول حسین "دەکەم ئەم تێکستە شیعریە بەشێوازێکی زۆرجوان وەرگێردراوە".

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک