هەتا نوشتە و جادو
وەستابێ ،
کێ بیر لە زانست و
عەقڵ دەکاتەوە !؟؟

حەمەى ئەحمەد ڕەسوڵ*
بیروبۆچونی کۆن و سەلەفیی ، لەئەفسانە و چیرۆک و سەرگوزشتەى خەیاڵى و
نووشتە و جادوو یاخود خورافە، قسەى بآ سەروبەرە و پڕوپووچ پێکدێت کەوا
لە کەسانێکى زۆر ئەکات بڕوایان بە سیحر و جادووگەرى و نوشتە و چوونە
سەر گۆڕى شێخ و مەرقەدى پیاوە ئاینیە ناودارەکانى کۆمەڵگا هەبێت کە
زیاتر بۆ ڕەوینەوەى دڵەڕاوکآ و خەمۆکى و دڵتەنگى و فشارى دەروونى
بەکاردێت... خورافە لەکۆمەڵگاى داخراو و نەریتیدا برەوى هەیە و
بەربڵاوە، کەلتور و ئاین لەسەرچاوە گرنگەکانى تۆخکردنەوە و برەوپێدانى
خورافە و بیروبۆچونى سەلەفین، دابونەریتى داهێنراو وچەقبەستووى
کۆمەڵایەتیش هاندەرێکى گرنگە کەبەپێى نۆرم و دابونەریت و لاساییکردنەوە
بەرجەستە ئەبێت و کۆمەڵانى خەڵک ئەتەنێتەوە...!
لە کۆمەڵگاى کوردیدا سەرەک خێلڕ و ئاغا یان باشتر بڵێین سیستمی
فیوداڵیزمیی، ئاستەنگ و بەربەستن لە بەردەم کاریگەرییەکانى مۆدێرنە و
سکۆلاریزم .. ئاغا و کوێخا و شێخ و پیاوانی ئایینی لە ترسى ئەوەى هەرەس
نەهێنن و دەسەڵات و ڕکێفیان لەناو نەچێت ، ڕۆڵى گرنگى ئایین و پیاوە
ئاینییەکان و دابونەریتى سواو و کۆنى کۆمەڵایەتى زیندوو ئەکەنەوە و
پیادەى ئەکەن... هەروەها دەسەڵاتیش کەمتەرخەمى نەکردووە و ڕێخۆشکەرە بۆ
بڵاوبوونەوەى بیروڕاى خورافى و جادووگەرى لە کۆمەڵگادا، لەبەرئەوەى باج
و سەرانە لەسەر دەوڵەمەندەکان لا ئەبرێت ئەگەر مزگەوتێکیان درووستکرد،
بۆیە ژمارەى مزگەوتەکان لەچاو سەنتەر و مەڵبەندە ڕۆشنبیرییەکاندا (5%)
لەسەدا پێنجە و ئەمەش ڕێژەیەکى زۆر بەرزە، مزگەوتیش بە پێچەوانەی سەدەی
ڕابردووەوە ڕۆڵی فێرکردن و ڕێنوومایی و ئاراستەکردنی تاکەکانی کۆمەڵگای
کوردی نابینێت و کەسانی منەوەر و ڕووناکبیری وەکو نالی و مەحوی و حەمدی
ئافەریدە ناکەن و هەرگیز نەبوونەتە بنکە و مینبەرى زانست و مەعریفە و
هەروەها کەرەستەکانى بیرى گۆڕان و بەرەوپێشچوون فەراهەم ناکەن...!
لە سەرێکی دیکەوە سیستم و ڕیتمی کۆمەڵگاى کوردی وەهایە کە کۆمەڵناس و
دەروونناس و نۆژدار و ڕێکخراوە مرۆییەکان هیچ ڕۆڵێکیان نییە لە
ئاسوودەکردنى دەروون و پشوودانێک بۆ ڕۆح و گیان لاى تاکى کورد،جێگا و
شوێنێک نییە بۆ حەوانەوە، تەنانەت ئێمە وەکو نەژادى زەردى چینى و
ژاپۆنى و کۆرییەکانیش مەشق و وەرزشێکى گرنگى وەک (یۆگا) مان نییە بۆ
هێوربــــوونەوە و پشوودانى دەروونى و ڕۆحى و مێشکى کە ڕێگە بە ژن و
کچان و کەسانێک نەدەن لە بێزارى و بێتاقەتیاندا هانا بۆ سەر قەبر و
مەرقەدى شێخێک یان جادوو و نووشتە و خورافە نەبەن کە دواجار هەستبکەن
ئیدى گوناهەکانیان لێ ئەتەکێتەوە و بەوەش پاک ئەبنەوە و بەهەشتی بەرین
جێگەی نەمرییانە...!.
بۆیە سەیر نییە لە کۆمەڵگاکەماندا زەمینە بە تەواوەتى خۆشە و هۆکارە
خودى و بابەتییەکان ئامادەن بۆ ئەوەى سەلەفیەت لەم دەڤەرەى ئێمەدا رەِگ
و ڕیشە دابوکتآ و پرەنسیپەکانى مانەوە لە هەناوی خۆیدا نۆژەن بکاتەوە...
لەبەرئەوەى کۆڵەکە بەهێزەکانى کۆنزەرڤاتیڤى و نەرێتخوازى ئامادەگییان
هەیە و مۆدێرنیتە نەیتوانیووە جێگا بە بیری سەلەفی و ئەفسانەگەریی و
خورافە و سیحر و جادووگەرى لەق بکەن...!.
ئەو عەقڵییەتەى لەم چرکە ساتەدا ئامادەیە و وا لە پشت میدیاکانەوە وەک
ئایدیۆلۆژیا و دۆگمایەک وەهان و بیری تەسکی حیزبایەتییان لە پشتەوە
ئامادەیە ، تۆ بڕوانە ئەو چەند کەناڵە تەلەفزیۆنییەی کە هەمانن
توانیوویانە ڕۆڵی مینبەرێکی زانستی و مەعریفی و فەرهەنگی ببینن !!؟
نەخێر هەرگیز نەیانتوانیوە و ناشتوانن چونکە ئیفلیجن و مۆدێلێک بەرهەم
دێنن کە مەخابن ئامادە نیین گوآ بۆ عەقلانییەت و زانست و مەعریفە بگرن
و عەقڵیەتێکى مەدەنى و عەلمانى پیادە ناکەن ، کە ڕۆڵى زانین و مەعریفە
و دونیاى مەتریالڕ (لەبەکارهێنانى کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا لە دامو
دەزگا و کارگە و زانکۆکاندا) بەهێزتر و کاراتر بکات...!.کەناڵەکانمان
لە کلیپی سەقەت و بەڕەڵایی و پووچگەرایی زیاتر ..لە جەهالەت و نەزانین
و خافڵاندنی عەقڵی بەرامبەر زیاتر .. لە هێوورکردنەوەی تووڕەیی خەڵکی
لە گەندەڵی ودزی و جەردەیی بەرپرسەکانمان و کەپتکردنەوەی خەڵکی زیاتر
چیدیکە بەرهەمناهێنن !
دەسەڵاتی کوردی ڕۆڵى زانست و مەعریفە و ڕۆشنبیرى لە ژمارە سفر نزیک
کردۆتەوە، ڕۆشنبیرى پەراوێزحستووە و ناهێڵێت ئاکتیڤ و کارا بێت، بۆیە
زانین و ڕۆشنبیرى و مەعریفەش تووشى زەلیلى و ئیفلیجى کردووە !
لەبەرئەوە لە جێگەى زانین و مەعریفەى ڕۆشنبیراندا کەلتوور و دابونەریتى
چەقبەستووى کۆمەڵایەتى و بیروباوەڕی دۆگمایی حیزبی ڕۆڵى کاریگەر و
کوشندەى خۆیان ئەگێڕن ، کەلتووریش تەنها دابونەریت و ڕۆشنبیرى و
فەرهەنگى کۆمەڵگایەک نییە، بەڵکو سیستمێکە و میکانیزمى کارکردنى خۆى
هەیە... کەلتوور ئەتوانێت وەکو ڕێنووما و قیبلەنوومایەک لە نێو پانتایى
و جوگرافیاى بیرکردنەوە و لە ڕەفتارى تاکەکاندا ئیش بکات و بکەوێتە گەڕ...!.
یەکێک لە فاکتەرە هەرە گرنگەکانى تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەى خورافە و
بیری سەلەفی و ئەفسانەگەریی لە کۆمەڵگاکەماندا فشارى بیر و باوەڕى
ئاینییە، کە وەکو مەشق و پراکتیکى ئیمانێک لە ژیانى ڕۆژانەدا ئەکەوێتە
کار، ئاینیش بریتییە لە گڵۆڵەیەک چیرۆک و سەرگوزشتە و پەخشانگەلێک کە
لە پەیوەندى نێوان مرۆڤــــــ و سروشت ئەدوێت و سروشت و هێزە
نادیارەکانى وەک بوونەوەرێکى زەبەلاح و قەبە وێنا ئەکات، ئاین سیخناخە
لە ئەفسانە و چیرۆکى خورافى و خەیاڵى بآسەروبەرە و باس لە هێزى لە بن
نەهاتووى سروشت و کردگار ئەکات بەسەر مرۆڤەوە، دواجاریش مرۆڤـــــ خۆى
و هێزە بچووکەکەى بەرامبەر بە گەورەیى و زەبەلاحى سرووشت دەستەوەستان
ئەبینێتەوە کەوا لە مرۆڤــــ ئەکات خۆى بە بوونەوەرێکى قەدەرى و بآ
ئیرادە و بآ پشتو پەنا و بەدەر لە داهێنان و لە ئیبداع و گۆڕانکار و
بزوێن لەقەڵەم بدات و ناچارى دەکات پەنا بۆ هێزە نادیار و نائاشکراکان
بەرێت و بڕوا بە جنۆکە و خێو و ڕۆحانییەت و ئەفسانە و جادووگەرى و سیحر
و قسەى پڕوپوچ و بێسەروبەرە بهێنێت و پەنا بۆ شتە پڕ سەیر و سەمەرەکان
ببات و سەبوورى و ئاسوودەییەکى دەروونى لە لا مەیسەر ببێت، یەکێک لەو
پەناگە و خەڵوەتگە ڕۆحیەى مرۆڤـــ بە ئاسانى هاناى بۆ ئەبات : مەخابن
لە جێگەی عەقڵ و لێکدانەوەی عاقڵانە بۆ شتەکان و بۆ ڕووداو و
کارەساتەکان هانابۆ خورافە و ئەفسانەى پڕوپوچ و سیحر و جادوو ئەبات...!.
کەناڵەکانى وەرگرتن و دەستکەوتنى خورافە لە کۆمەڵگاى کوردیدا زۆر و
بێشوومارن و نزیکە دەستن و زۆر بە ئاسانى وەچنگ دەکەون، چیرۆک و
سەرگوزشتە سەیرو پڕ پەڕجووەکان کە لە سەردەمى منداڵییەوە (بە تایبەتى و
بەداخەوە ژنان و دایکان) بەگوێى مندالانیاندا ئەدەن، یەکەم وانەى خراپ
و بێسەروبەرە و چەواشەکارن کە منداڵى کورد دوور ئەخەنەوە لە بیرى
زانستى و مەعریفى و ماتریاڵى و مامەڵەکردن لەگەلڕ دونیاى کەرەستە
تەکنەلۆژى و تەکنۆترۆنى و ئەلیکترۆنیات و فیزیکیەکاندا... منداڵى کورد
لەسەر خورافە و ئەفسانە و حیکایەتە پڕ لە درۆ و دەلەسە و پاڵەوانبازى و
تۆڵەکردنەوە و کوشت و بڕ و وێرانکردن و سوتاندن و چەتەیى و دزیکردن و
پەلاماردان و داوێن پیسى و دەست پیسى گۆش ئەکرێن و چ وانەیەکى زانستى و
لۆژیکى و مەعریفى ئەوتۆ نادرێت بە گوێ و مێشکیاندا و بە ئاوى حیکمەت و
فەلسەفە و زانیارى هەمەجۆر و مۆدێرن و پێشکەوتوو تینوێتى کەس ناشکێنرێت...!.
ئیرادە و توانست و هێزى تاکەکانى نێو کۆمەڵگاى کوردى بەهێز و وزەیەکى
لە بن نەهاتوو ناخەمڵێنرێت لەمێشک و دەروون و کەسایەتى منداڵى کوردا،
بۆیە منداڵى کورد بارگاوى کراوە بە خورافە و ئەفسانە و حیکایەتى هیچ و
پوچ و پەند وسەرگوزەشتەی پێشینان کە هیچ بایەخێکى گرنگیان نییە لەژیانى
ڕۆژانەى مرۆڤى کوردی هاوچەرخدا بێجگە لە دووچاربوونى نوشوستى و
پەشیمانى و چۆکدادان و شکاندنەوە بەسەر خۆدا و پاشاگەردانییەکى کوشندە،
هەموو ئەمانەش وا ئەکەن کەسایەتى مرۆڤى کورد کەسایەتییەکى لەرزۆک و
پەشێو و لاواز و دووفاقى لێ بکەوێتەوە و دواجار کەسێکى سەرنەکەوتووى
تەمەڵى بآ مێشکى لێ درووست ببێت کەنەتوانێت کۆسپ و گیروگرفتەکانى خۆى
بەدەستى خۆى پآ چارەسەر بکرێت و هەمیشە پەنا بۆ دەوروبەر و بیرى پڕ
خورافە و سیحر و جادووگەرى ببات چ جای بتوانێت ڕۆڵی مامۆستا و ڕابەر
ببینێت ..!.
کەناڵە گرنگەکەى دیکەش خوێندنگەیە، کە بە داخەوە فاکتەرێکى ئەوتۆ و
مینبەرێکى پەروەردەیى گرنگ نییە تا لەوێوە مرۆڤى کورد بتوانێت ئاستە
بەرزەکانى ژیان و بیرکردنەوەى خۆى پآ گۆش بکات، میتۆد و بەرنامەى
پەروەردەیى لە وڵاتەکەماندا میتۆدێکى کلاسیکی و دواکەوتووە، بارگاویش
کراوە بە مەبەست و خواستە گڵاوەکانى ڕژێمى دیکتاتۆرى ـــ فاشى دوێنێ و
حیزبە خۆپەرستەکانی ئەمڕۆی دەسەڵاتی کوردی کە لە شکاندن و زەلیلکردن و
پەراوێز خستنى مرۆڤی کوردا دەستێکى باڵایان هەبووە و ، لەمێژە و بە
دەیان ساڵە هیچ خوێندنگەیەکى ئەم وڵاتە زانا و دانا و نووسەر و
هۆشیارێکیان درووست نەکردووە، بە پێچەوانەوە تەڵقینێکى کۆن و سەلەفى و
ئەزبەرکردن و گووتنەوەى وانەکان وەکو تووتى و تێنەگەیشتنیان لە ڕووى
مەعریفییەوە کارەساتێکى گەورەى لێکــەوتۆتەوە ، نەبوونى تاقیگە و لابۆر
و کۆمپیوتەر و میتۆد و مەنهەجی مۆدێرن و مەعریفی لە خوێندنگاکاندا چەشە
و خولیای زانیارى و فێربوونی لای خوێندکاران لە ئاستێکى زۆر نزمدا
هێشتۆتەوە و بەردى بناغەى بۆ کەسایەتییەکى توندوتۆلڕ و خاوەن بیروڕا و
بۆچوونى تایبەت بە خودى خۆى فەراهەمنەکردووە...!.
مەگەر هەوڵى چەند خێزانێکى ڕۆشنبیر و هۆشیار نەبێت کە لە ماڵەوە ڕۆڵى
پەروەردەکردن و فێرکردن و پێگەیاندنى ڕۆڵەکانیان بە شێوازێکى مۆدێرن و
توندوتۆلڕ و ژیرانە داوە و زیاتر لە خوێندنگاکان و لەمیتۆدە کۆنەکانى
پەروەردە ، زەخیرەیەکى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگى گەورەیان پێشکەش بە
منداڵەکانیان کردووە، بۆیە ڕێژەیەکى کەم لە خەڵکانى کوردستان
ڕۆڵەکانیان گەیاندۆتە پلە و پایەیەکى بەرز و ئاستێکى گرنگ لە بوارى
زانین و ڕۆشنبیریدا کە زیاتر لە خەڵکە ڕەشۆک و نەزان و
نەخوێندەوارەکانى کۆمەڵگاکەمان بیری ئەفسانەگەری و سەلەفی و خورافە و
سیحر و جادوویان ڕەتکردۆتەوە و لە ژیان و هەڵوێستى خۆیاندا پیادەیان
نەکردووە...!.
بۆیە بە شێوەیەکى گشتى خەڵکە خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەکانیش وەکو
زۆربەى ژنە نەخوێندەوار و گوندنشینەکان بیریان کردۆتەوە و نەیانتوانیوە
پآ بە پێى سەردەمەکەیان گۆڕان لە خۆیان و بیرکردنەوە و هەڵوێستیاندا
بەرپا بکەن... نەیانتووانیوە بنچینەیەکى زانستى ئەوتۆ دابڕێژن کە ببێتە
قەڵغان و سوپەرێک بۆ ئەوەى بیروڕاى خورافی و کردەوەى جادووگەر و
سیحربازان ڕەتبکەنەوە و لەبەردەم تەنگانە و دژواریدا چۆک بۆ خورافە و
قسەى پڕوپوچ دانەدەن...!.
لە لایەکى دیکەوە کۆمەڵگاى کوردى بە شێوەیەکى سیستماتیکى و عادەتى
فێرنەبووە ئاشنایەتى و هۆگرى لەگەلڕ خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیرکردندا
پەیدا بکات و ئەوانەى ئەخوێننەوە و فێربوون و ڕاهاتوون هەر هیچ نەبێت
هەفتەى دوو سى جار ڕۆژنامە بکڕن و بیانخوێننەوە ژمارەیان زۆر کەمە و
تەنها دەستەبژێر و نوخبەیەکن لە کۆمەڵگاکەماندا، ئەم کارە وەکو پیشەیەک
دووبارە ئەبێتەوە و لەم لایەنەوە کاریگەرى لاسایى کردنەوەش هیچ ڕۆڵێکى
نییە، هەروەها دەسەڵات و ئیدارەى کوردیش لەو ڕووەوە خەمخۆر و خاوەن
بەرنامە نییە و هیچ کردەوەیەکى ئەوتۆى واى نەکردووە کە بە پراکتیکى و
کردەیى بیسەلمێنێت کە لە هۆشیار کردنەوە و ڕۆشنبیرکردنى خەڵکى
کوردستاندا مامۆستا و فێرکارە و میللەت لە خورافە و نەخوێندەوارى و
جەهالەت ڕزگار ئەکات... هەر بۆ وێنە لە هەندەران هەفتەى جارێک
ڕۆژنامەیەکى تایبەتى هەیە کەسەر بە شارەوانى شارەکانە و حکومەت ئەو
ڕۆژنامەیە بەخۆڕایى بەسەر ماڵەکان و دانیشتواندا دابەش دەکات... لەبەر
ئەوە ئاشنایەتى و هۆگرییەک لە نێوان خەڵکى و ڕۆژنامە خوێندنەوەدا پەیدا
ئەبێت و وردەوردە خەڵکى فێرئەبن سەیرى ڕۆژنامەکانى دیکە و گۆڤار و
کتێبیش بکەن، بەڵام لاى ئێمە هەردوو حیزبەکەی نێو دەسەڵات هیچ هەولڕ و
کۆششێکى ئەوتۆیان نەداوە کە لە ساڵێکدا تەنها ڕۆژێک ڕۆژنامەکانیان (
هەرچەندە ڕۆژنامەی زەردن و لە هەواڵی بەرسەرچوو زیاتر هیچی دیکەی تیا
بەدیناکرێن ) بە خۆڕایى بەسەر خەڵکیدا دابەش بکەن، لە کاتێکدا هەر پارە
و سامانى کوردستانە و بە هەدەر ئەچێت و لووشئەدرێت و هیچیش دیار نییە...!.
لەبەر ئەوە لە کۆمەڵگاى کوردیدا هەموو زەمینەیەک خۆشە بۆ ئەوەى کە بیری
سەلەفی و ئەفسانەگەریی و خورافە و نوشتە و جادو هێشتاکە جێگە و پێگەى
شیاو و دیارى خۆیان هەبێت و هێشتاکە شێخەکان خەریکى گیرفان بڕین و
نوشتە و جادوو دروستکردنن بۆ توێژ و ژمارەیەکى زۆر لە دایکانمان و لە
خوشکانمان و هاوسەر و دەستگیرانەکانمان...!. هێشتاکە سەر گۆڕستانەکان و
چوونە سەر گۆڕى شێخ و مەرقەد و مەلاکان هەر جمەى دێت و سرووت و مەشقێکى
گەرموگوڕن و زۆرى ماوە کۆتاییان پآ بێت... تەنانەت گەنجى ئەمڕۆش
بارگاویین بە بیر و ڕاى ئایدیالیستى و کۆن و سەلەفى و بە پێچەوانەوە
ڕێژەیەکی کەمیان نەبێت ، ئەوی تریان کوڕى سەردەمى جیهانگیرى و
کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت نین، کاریگەرى جیهانگیرى و تەکنەلۆژیا بۆ سەر
بیرکردنەوەى کۆمەڵایەتى ـــ سەلەفى ـــ ئاینى تاکەکانمان زۆر سست و
لاوازە و کەم تا زۆر ئاماژەیەکى خێرامان بە گرنگترینیان دا .
*
توێژەرى کۆمەڵایەتى
hemea.rasoel1961@yahoo.com
|