حه‌ڤده ساڵ ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
ئازاد به‌کر
گومانی تێدا نی یه که 17 ساڵ له کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی له کوردستان و 5 ساڵیش ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی له عێراق، کاریگه‌ری زۆری کرده سه‌ر ئارامی و ئاسایشی ژیانی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته و شه‌ڕ و ئاواره‌یی وهه‌ژاری و بێمافی ئابووری و نه‌بوونی ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕین و مه‌ترسی زیاتر و گرژی و ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری و دواکه‌وتوویی و سه‌پاندنی بیری کۆنه‌په‌رستی و فاشیستی وه‌ستانه‌وه به ڕووی مۆدێرن و شارستنیه‌تدا سیمای ناساندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌بێت. ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس له عێراق به‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا و زاڵکردنی باڵی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسی و گرتنی جڵه‌وی ئیراده‌ی ئه‌م ووڵاته به‌ده‌ست گروپ و تاقمی پیاکوژ و دژی ئینسانی و به‌رپاکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی و قه‌ومی و تایفی و دینی نیشانه‌ی نادادپه‌روه‌ری و زۆردارانه‌ی ڕژێمی هاری سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریکایه که ژیانی مرۆڤه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌لاوه زۆر بێ نرخ وبێ بایه‌خ بێت ، هه‌ر بۆیه‌شه کۆنه‌په‌رستانی کردۆته که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی هه‌ژار و لێقه‌وماوه‌وه. کوژران و ئاواره‌کردنی ملیۆنێ خه‌ڵک و وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و به تاڵانبردنی سامان و داهاتی ئه‌م ووڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو میلیشیاکانه‌وه ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی ئه‌و تاقم و هێزه چه‌کدارانه‌یه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی چه‌وساوه و بێبه‌شی ئه‌م ووڵاته.
له پاش ڕا‌په‌ڕینی 1991 وه زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان له‌ده‌ستی به‌عس ڕزگاریان بوو، به‌ڵام ئه‌وه 17 ساڵه گیرۆده‌ی ده‌ستی دووحیزبی میلشیایی پارتی و یه‌کێتین، 17 ساڵه سامان و داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌چێته گیرفانی ئه‌م دوو حیزبه‌و به تایبه‌تی دووبنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، 17 ساڵه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه‌دا شه‌ڕی ناوخۆ و ئاواره‌یی و بێمافی و گرتن و لێدان و کوشتنی خه‌ڵکی ئازادیخواز و بێمافکردنی ژنان و مناڵان و کرێکاران و چه‌وسانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌ی کوردستانه، 17 ساڵه تاڵانی و دزی و 17 ساڵه سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تیان هه‌ر بۆ پڕکردنی گیرفان و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتی دانیشتوانی کوردستانه. 17 ساڵه خه‌ڵکی هۆشیا ر و ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخوازی کوردستان داوای جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و هێنانه‌کایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن و سکولاری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکن. به‌ڵام میلیشیاکانی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبی و پڕکردنی گیرفانیان له تاڵانی و دزی سامانی خه‌ڵکی کوردستان پێچه‌وانه‌ی ئاوات و ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانیان بردۆته پێش. له پێناوی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وه‌ی ڕه‌فتاری ناشارستانی و دژی مرۆیی یه هه‌ر له شه‌ڕی ناوخۆ وهێرشی به‌رده‌وامیان بۆ سه‌رخه‌ڵکی ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخواز و گرتن و کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان کردیان. ئه‌وه‌ی لای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گرنگ نه‌بووه به‌رژه‌وه‌ندی و گوزه‌رانی خه‌ڵک بووه. په‌یوه‌ست بوونیشیان به ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستی به‌عس و دوای به‌عسیش بۆ شاردنه‌وه‌ی تاڵانی و ڕه‌فتاره نا مرۆڤه‌نه‌کانیان له لایه‌ک و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له لایه‌کی تر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هیچ جیاوازیه‌ک نی یه له نێوان ئه‌مان و میلیشیا تازه پیاکه‌وتووه‌کانی هاوکاریان.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی گوێڕایه‌ڵ و پاشکۆی سیاسی ڕێنمایه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و کۆنه‌په‌رستانی میلشیایی به‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه بوون، نیو ئه‌وه‌ند گوێیان به داخوازی و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی زۆرلێکراوی کوردستان نه‌داوه. ئه‌مڕۆش هه‌روه‌ک سیاسه‌ته چه‌وت و نا بابه‌تیه‌کانی پێشوویان بێ گوێدانه ڕای خه‌ڵک خه‌ریکی خۆ گیڤ کردنه‌وه و به‌هه‌ڵه‌بردنی خه‌ڵکن به ڕێیه‌کی ترسناکدا که زیاتر له له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌ترسن و فڕی به به‌رگری و وه‌ستانه‌وه نی یه له پێناوی خه‌ڵکدا، ئێستاش هیوایان به سیستانی و مالکی و هاوشێوه‌کانیان هه‌یه، نه‌ک به ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵک که یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی چاره‌نووسی کوردستانه به‌ده‌ستی خۆیان. هاوکار و هاوبه‌شه‌کانیان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراقدا به قه‌ومی و دینی یه‌وه هاوڕاو کۆکن به یارمه‌تی جبه‌خانه‌ی چه‌ک و کۆمه‌کی جمهوری ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریکاو به زه‌بری هێز ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کانی خانه‌قین و که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری کوردستاندا بسه‌پێنن، ده‌یانه‌وێ بیکه‌نه بنکه و جه‌نگه‌ڵێکی تری ئیسلامی و ئاخونده‌کانی شیعه و پاسداره‌کانی ئێران ته‌راتێنی تێدا بکه‌ن. له مێژه خه‌ڵکی ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخوازی کوردستان ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانێ و به‌ڕۆشنی بانگه‌شه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی داوه به گوێ ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد و خه‌ڵکی کوردستانی له ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه ئاگادرکردۆته‌وه و ڕێگای جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی وه‌ک ڕیگا چاره له ده‌رچوون و ده‌ربازبوونی خه‌ڵک له کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتوویی و ڕزگاربوون له هه‌ژموونی ئیسلامی سیاسی و هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکولار خستۆته ڕوو. ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ حوکمی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ر ئه‌و کۆنه به‌عسی و شۆفێنی و کۆنه‌په‌رستانه‌ن که له مۆڵگه جاسوسیه‌کانی ئێران و قوم‌دا په‌روه‌رده‌کراون و کرده‌و ڕه‌فتاره‌کانیان له ئێران و به تایبه‌تی به‌شی کوردستانه‌که‌یدا گه‌واهی ئه‌ده‌ن که ئه‌م هێزانه چه‌نده دڕنده‌و دژی ئازادی و مۆدێرن و پێشکه‌وتنخوازی ئینسانه‌کانن.
گۆڕانکاریه سیاسیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای عێراقی ئێستا لێکدانه‌وه و پیداچوونه‌وه‌ی نوێ ی گه‌ره‌که و هێزه سیاسیه‌کانی ناو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق نوقمی کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتوویی یه و باڵی ڕادیکال و خۆڕاگریش له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی کۆنه‌په‌رستیدا که‌وتۆته په‌راوێز و هه‌وڵ و تێکۆشان و خه‌بات و قوربانی و کاتی زۆری ده‌وێ تا ئاسۆی چینایه‌تی شۆڕشگێڕانه بکا به باڵای بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌دا و باڵانسی هێز که‌مترین به‌ختی داوه به بزووتنه‌وه‌ی ئازاد و پێشکه‌وتنخواز. عێراقی ئه‌مڕۆ به کرده‌وه ووڵاتێکی پارچه پارچه کراوه، له‌هه‌ر شار و شارۆچکه و ناوچه و گه‌ڕه‌کێکدا ده‌سه‌ڵاتێکی میلشیایی قه‌ومی و دینی و تائیفی به که‌مایه‌تی و زۆرایه‌تیه‌وه جگه له هێز و ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و تیره و هۆز و بنه‌ماڵه و له‌سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریکای داگیرکه‌ر و ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که بوونی هه‌یه.
ئاله‌م کاته‌دا ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان له هه‌مووکات هۆشیارانه‌تر بیر له چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بکه‌نه‌وه و بۆ باشکردنی ئاستی گوزه‌رانی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و له پیناوی به‌دیهێنانی ئاوات و داخوازیه ئینسانیه‌کانیاندا، جیاواز له ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی، له به‌ره‌یه‌کی ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخوازدا خۆیان ڕێک بخه‌ن و له پێناوی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی مۆدێرنی هه‌ڵبژێراو و ئازدانه‌ی خۆیاندا تێکۆشان و خه‌بات بکه‌ن.
1 ی سێپته‌مبه‌ر 2008
|