٢٣\٢\٢٠١١
حه‌ڤده‌ی شوبات
شۆڕشی تووڕه‌یی خه‌ڵکه، به سه‌رکوت دانامرکێته‌وه.

ئازاد به‌کر
جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ، خۆپیشانده‌رانی ناڕازی و ئازا و چاونه‌ترس،
داخوازی ئێوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانتان کڵپه‌ی ئاگری
شۆڕشێکی نوێی سته‌ملێکراوانی کوردستانه له‌پێناوی ئازادی و
یه‌کسانیدا، تازه هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و میلیشیایه‌ک ناتوانێ
ساردتانکاته‌وه و سازش‌تان پێ بکات، ده‌سه‌ڵاتی کوردی شکستی هێناوه و
ده‌بێ بڕوخێت.
ئه‌م ڕاپه‌ڕین و خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه به‌ڕێکه‌وت و کوت و پڕ و
له‌خۆوه نیه، ئه‌مه ئاکامی 20 ساڵ که‌ڵه‌که‌بوونی سته‌م و
چه‌وسانه‌وه و زۆرداری و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوت و برسیکردن و بێ‌کاری و
بێبه‌شکردنی خه‌ڵکه له هه‌موو خێروبێر و داهاتی ئه‌م ووڵاته‌یه،
ئاکامی بۆگه‌نبوونی کورسی ده‌سه‌ڵاته تائه‌وپه‌ڕی دیکتاتوری و
زۆرداری، هه‌ر بۆیه گڕکانی توڕه‌ییتان شۆڕشی هه‌ڵگیرساندووه. وه‌ڵامی
خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانیه‌وه به‌ته‌قه له
جه‌ماوه‌ری بێ چه‌ک مایه‌ی ئیفلاسی ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئینسان
کوژه‌یه.
له‌مێژه خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و چه‌وساوه‌ی کوردستان له پێناوی
دادپه‌روه‌ری و ژیانێکی ئازاد‌دا خه‌بات و تێکۆشان ده‌که‌ن، له‌مێژه
گۆماوی خوێن به‌گیانی شۆڕشگێڕانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی وه‌ک
ڕێژوان و سورکێو و شێرزاد و سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه و ئه‌وانی
تر پڕبووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێوه ئاگری توڕه‌یتان داگیرساند، گڕی ئه‌و
ئاگره به‌روڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری خاوه‌ن زیندان و
ئه‌شکه‌نجه‌دایه، که‌ڕۆژانه به‌به‌رچاوی هه‌موانه‌وه سوکایه‌تی
به‌ئینسانه‌کان ده‌که‌ن و مافیان پێشێل ده‌که‌ن و ئازادیان لێ
قه‌ده‌غه‌ده‌که‌ن و تاوان و تیرۆر به‌رانبه‌رمان ده‌که‌ن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، ئه‌م یاسا و ده‌ستوره‌ی
بۆرژوازی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆت و زنجیر کردووه، ئه‌مانه ته‌نیا به‌رژوه‌ندی
خۆیان و چینه‌که‌یان ده‌زانن، ئه‌مانه فێڵباز و درۆزنن، ڕاستیه‌کان
له‌به‌رچاوتان وون ده‌که‌ن، ئه‌م داموده‌زگایه له هه‌ژاری و بێ‌کاری و
چه‌وسانه‌وه زیاتر هیچی تریان بۆ ئێوه پێ نیه. ئه‌مانه مێژوویه‌کی
پڕ له‌تاوانن، به زیندانی نهێنی و ئاشکراو تیرۆر و سه‌رکوت
ماونه‌ته‌وه، ئه‌مان هه‌ست و نه‌ست و ویژدانی ئینسانیان دۆڕاندووه،
ئه‌مه ڕیفۆرمی تیا ناکرێت ده‌ست له‌هه‌ر کوێیه‌کی بده‌ی بۆگه‌نه.
ده‌سه‌ڵاتداران سامان و ئابووری ووڵاتیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان
قۆرخکردووه و به‌ئاره‌زووی خۆیان داهاتی کۆمه‌ڵگه ئه‌دزن و تاڵان
ده‌که‌ن و سوکایه‌تی به‌ژیانی ملیۆنه‌ها پیر و گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌وه
ده‌که‌ن که‌ناتوانن ژیان و گوزه‌رانیان دابین بکه‌ن. ئه‌مڕۆ گه‌نجانی
بێکا ر و به‌شخوراو ناتوانن ئومێد و ئاواته‌کانیان له هێنانه دی
ئایینده‌یه‌کی گه‌شدا له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه‌دا
ببینه‌وه، له ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وت و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریدا
ئه‌و هه‌موو داهات و سامانه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه هه‌زاران بێکار و
برسی و بێخانه‌ولانه و بێ خزمه‌تگوزاری لێکه‌وتۆته‌وه، هه‌ر
ئه‌مه‌شه کۆمه‌ڵگه‌ی نوقمی دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌رستی و نه‌زانی
له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌وه کردووه. بارودۆخێک ئه‌مڕۆ
کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ هیچی له تونس و میسر و جه‌زائیر و لیبیا و
ئه‌و ووڵاتانه که‌متر نیه که شۆڕش و ڕاپه‌ڕین تێیدا ده‌ستی
پێکردووه و شنه‌بای ئه‌و شۆڕشه بۆته باهۆزی ئازادی و یه‌کسانی
کوردستانیشی گرتۆته‌وه. بۆیه ناکرێ چیتر بێده‌نگ بین و ده‌بێت
به‌هێزی یه‌کگرتوومان به‌شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه
مافه‌کانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین.
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌کانی تونس و میسر فێریان کردین، ده‌بێ سه‌ری
گه‌نده‌ڵه‌کان و سه‌رکوتگه‌ران له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌رکێشین،
فێریان کردین ئاگایی و گیانی شۆڕشگێڕی تا ڕوخانی یه‌کجاری خاو
نه‌بینه‌وه و سازش نه‌که‌ین، ده‌بێ له دادگای دادپه‌روه‌رانه‌دا
تاوانبارانی ده‌سه‌ڵاتدار دادگایی بکرێن له‌سه‌ر ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵی
و تیرۆر و کوشتنه‌ی به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان کردوویانه.
شۆڕشی تونس چرایه‌کی ڕوناکه و ڕۆشناییه‌که‌ی پانتایه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م
جیهانه‌ی داگرکردووه، وانه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندن و فێریان کردین نابێت
له‌بیرمان بچێته‌وه، که ته‌نیا شۆڕش و خه‌باتی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری
کرێکار و چه‌وساوه‌یه ده‌توانێ کۆتایی به‌سه‌رکوت و تیرۆر و توند و
تیژی بهێنێ. فێریان کردین چۆن به‌ربه‌ستی ترس و سامی زۆرداران بشکێنین،
که‌چه‌ندان ساڵ دیکتاتۆری له دواییدا له‌به‌ر هێزی جه‌ماوه‌ردا چۆکی
دادا. فێری کردین ده‌بێت سه‌رانی وولات ناچار به‌وازهێنان و هه‌ڵهاتن
بکه‌ین، فیریان کردین هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کانی شاره‌کانی کوردستان بکه‌ین
مه‌یدانی ئازادی. فێریان کردین که‌چۆن هێزه‌کانی ئاسایش و ده‌زگاکانی
تری چه‌کدار له‌به‌رده‌م هێزی جه‌ماوه‌ردا خۆی پێناگیرێ و فشه‌ڵه.
فێریان کردین که‌چۆن خۆڕاگر و وه‌ستاو دان به‌خۆماندا بگرین له‌گه‌ڵ
قوربانیدانیشدا تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری نه‌هێشتنی سته‌م و
چه‌وسانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌که بۆ بنیادنانێکی نوێ، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و
حیزبه گوێ له مسته‌کانی ئه‌مریکا و ناوچه‌که خۆیان و فایلی خیانه‌ت
و خوێنڕێژیان بچنه‌وه باوه‌شی باوه‌گه‌وره‌یان، میژوو ده‌بێت هه‌موو
چه‌وسێنه‌ران بخاته زبڵدانه‌که‌یه‌وه، ده‌بێ خۆیان و پڕۆژه و پلانی
دوژمن کارانه‌یان ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان بپێچنه‌وه. پڕۆژه‌ی
ئێمه ده‌بێ ئاشکرا له‌پێناوی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیودابێت،
ده‌بێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و به‌دادگایی گه‌یاندنی
تاوانباران و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵک و سامانی لێپرسراواندا بێت،
ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوومان دادپه‌روه‌ر و هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵکی
ڕاپه‌ڕیوی کوردستان له‌پێناو ئازادی و یه‌کسانیدا بێت. ده‌بێ
ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن بێت تا بتوانین مێژوویه‌کی هاوچه‌رخ و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێی بێ چه‌وسانه‌وه پێکه‌وه دابمه‌زرێنین.
22\2\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|