هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ (ئارام کاکه‌ی فه‌لاح)ی چیرۆک‌نووس.
سازدانی: ڕابه‌ر فاریق
ڕابه‌ر فاریق: ئه‌و هۆکارانه کامانه‌ن که په‌لکێشیان کردی بۆ نێو فه‌زاکانی نووسین و خوێندنه‌وه. له کاتێکدا له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراودا گه‌وره بووی؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: یه‌کێ له‌و هۆکارانه ئه‌و کتێبخانه‌یه‌ی باوکم بوو که هه‌موو کتێبه‌کانیم به باش و خراپیانه‌وه خوێندبوه‌وه، کۆمه‌ڵگای ئێمه داخراو بوو، ئێستاش وایه به‌ڵام ماڵی ئێمه زۆر کراوه بوو، بیرمه من زۆر منداڵ بووم له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا باوکم به ئێواران هه‌موومانی کۆده‌کرده‌وه‌و کتێبی بۆ ده‌خوێنینه‌وه، من هه‌ر زۆر منداڵ بووم به هه‌موو نووسه‌ره جیهانییه‌کان ئاشنا بووم، بێگومان ئه‌وسا کتێبه‌کان زۆربه‌یان به کوردی نه‌بوون، باوکم یه‌کسه‌ر وه‌ریده‌گێڕانه سه‌ر کوردی و بۆی ده‌خوێنینه‌وه، ئێستا که بیری لێ ده‌که‌مه‌وه و ئه‌و هه‌موو باوکه تهممهڵانه ده‌بینم هه‌ست ده‌که‌م له‌و جۆره باوکانه هه‌ر زۆر ده‌گمه‌نن و منیش له‌وه‌دا به‌ختێکی چاکم هه‌بوو که خاوه‌نی باوکێکی وا بووم. ڕابه‌ر فاریق: یه‌که‌م نووسین که خوێنته‌وه که‌ی و چۆن بوو؟
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح:
له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا باوکم رۆژنامه‌ی (ژین)ی ده‌رده‌کرد، به‌و
منداڵییه من هه‌موو ژمارهکانیم ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام یه‌که‌م کتێب
وا بزانم رۆمانی (ژانی گه‌ل)ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو که له
چاپخانه‌که‌ی ئێمه چاپ بوو و باوکمیش هه‌موومانی ده‌برده
چاپخانه‌که‌و که چاپی ده‌کرد ئێمه‌ش کۆمان ده‌کرده‌وه و ئه‌مه‌نده
له‌به‌رچاومدا لاپه‌ڕه‌کانی دووباره ده‌بوونه‌وه هه‌موویانم ده‌رخ
کردبوو. بیرمه که دوکتۆر که‌مال فوئاد له ئه‌ڵمانیاوه (گه‌ر به
هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم) پێشه‌کییه‌کی بۆ رۆمانه‌که نووسی و ناردی ڕابه‌ر فاریق: باوکت تا چه‌ند کۆمهککارت بوو بۆ ئێوه تا ڕوو له پڕۆسه‌کانی خوێندنه‌وه‌و نووسین بکه‌ن؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا زۆر، به‌تایبه‌تی بۆ خوێندنه‌وه، به‌ڵام من هه‌ستم ده‌کرد که‌متر پێی خۆشه بۆ نووسین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یزانی ئه‌وه‌ی خه‌ریکی نووسین بێت قه‌ت له‌ژیاندا به‌خته‌وه‌ر نابێت. خۆی له‌وسه‌ری گه‌ڕابووه‌وه، بۆیه حه‌زی نه‌ده‌کرد منداڵه‌کانی شوێن پێی هه‌ڵبگرن.به‌ڵام من هه‌رچی شتێکم بنووسیبایه یه‌که‌م جار بۆ ئه‌وم ده‌خوێنده‌وه، دوایش که ئێواره هه‌موومان کۆده‌بووینه‌وه بۆ دایکم و خوشک و براکانم، هه‌رچه‌نده نووسینه‌کان خراپ بوون به‌ڵام هه‌مووان به تامه‌زرۆییه‌وه گوێیان ده‌گرت. تا جارێکیان چیرۆکێکم نووسی به‌ناوی (تابلۆ)، که وه‌ک سه‌ره‌تا زۆر خراپ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و زۆری پێ باش بوو، وتی با ئه‌مه بنێرین بۆ چیرۆکنووسێک بزانین ئه‌و چی ده‌ڵێت، ته‌له‌فۆنی کرد بۆ کاک (ڕه‌ئوف حه‌سه‌ن) و پێی وت که براده‌رێک چیرۆکێکی نووسیووه و حه‌ز ده‌کات ڕای چیرۆکنووسێک له باره‌یه‌وه بزانێت، نه‌یووت هی منه، که بۆی نارد و خوێندبوویه‌وه به باوکمی وتبوو که ئه‌مه گه‌ر یه‌که‌م چیرۆکی ئه‌م براده‌ره بێت ئه‌وا یان ئه‌مه دووا چیرۆکی ده‌بێت و ئیدی واز له چیرۆک دێنێت، یان ئه‌م نووسه‌ره له دوا ڕۆژدا نووسه‌رێکی باشی چیرۆکی کوردی ده‌بێت .ئه‌م چیرۆکه‌م له ساڵی 83 دا له هاوکاریدا بڵاوبووه‌وه، دوایی چه‌ند چیرۆکێکی ترم له به‌یاندا بڵاوبوونه‌وه که باسی ژان و ئازاره‌کانی قووتابیانی زانکۆی ده‌کرد، من له زانکۆی موسڵ ده‌مخوێند، ئه‌م زانکۆیه‌ش به‌ندیخانه‌یه‌کی گه‌وره بوو بۆ ئێمه، گه‌ر ئێستا پێم بڵێن ده‌ته‌وێ ته‌مه‌نت بچێته‌وه دواوه و بگه‌ڕێیته‌وه ئه‌و زانکۆیه وه‌ک جاران، ده‌ڵێم نا... سوپاس، نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دۆزه‌خ، به‌ڵام ئیدی له‌و دۆزه‌خه‌دا ده‌منووسی و له‌وێش بۆ هاوڕێ نزیکه‌کانم ده‌خوێنده‌وه و ماتییهکی زۆر دایده‌گرتین. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین باوکتان (کاکه‌ی فه‌لاح) شاعیر بووه، به‌ڵام هه‌رچی ئێوه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخاندووه به‌ره‌و چیرۆک، هۆکاری ئه‌م جووداوازییه بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: ڕه‌نگه ویستبێتم شتێکی تر تاقی بکه‌مه‌وه که هی باوک نه‌بێت، نازانم، به‌ڵام زۆر حه‌زم له شتێک بوو گێڕانه‌وه‌ی تیا بێت، له شیعردا سیحری گێڕانه‌وه‌م نه‌ده‌بینی، شیعر پڕ بوو له وه‌سف که باڵێکی پێ ده‌دایت بفڕیت و خۆت ڕزگار بکه‌یت، به‌ڵام من ده‌مویست له شوێنی خۆمدا بمێنمه‌وه‌و له شته‌کان ڕابمێنم وبه شێوه‌یه‌کی تر بیانگێڕمه‌وه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه ڕای ئه‌وسای من بوو بۆ شیعر، (هیوادارم شاعیره‌کان لێم زوویر نه‌بن)، هه‌رچه‌نده من جار جار شیعریشم ده‌نووسی، به‌ڵام بڵاوم نه‌ده‌کردنه‌وه، ئێستاش که‌م که‌م شیعر ده‌نووسم، کاتی خۆی قه‌سیده‌یه‌کم نووسی به ناوی قه‌سیده‌ی یار و له گۆڤاری ئاینده‌دا بڵاوبووه‌وه، ڕه‌نگه دیوانێک شیعرم هه‌بێ و به‌ڵام ده‌ستکاری زۆری ده‌وێت تا لێیان ڕازی بم و چاپیان بکه‌م.به‌ڵام ئێستا ڕام وایه که ئه‌وه‌ی شیعر له ژانره‌کانی تر جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ده‌توانێ بیانووسێ و بڵاویشیان نه‌کاته‌وه، شیعر وه‌ک گۆرانی وتن وایه، مرۆڤ ده‌توانێ ده‌نگیشی خۆش نه‌بێت به‌ڵام هیچ نه‌بێت له حه‌مامدا گۆرانی بڵێت، شیعریش ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ت پێ ده‌دات که ڕه‌نگه شاعیریش نه‌بی به‌ڵام له ژێره‌وه خاوه‌نی چه‌ند دیوانێک بیت. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌و چێژه‌ی له ڕۆمانی نووسه‌رێکدا وه‌ریده‌گری، ده‌توانی تا ئه‌و ئاسته‌یش ببیت به خوێنه‌ری خۆت و چێژ له به‌رهه‌مه‌کانت وه‌ربگری؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: نووسه‌ران هه‌میشه چێژێکی زۆر له به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ڵێت چێژی لێ نابینم ڕاست ناکات.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیای ده‌کاته‌وه له نووسینی که‌سانی تر ئه‌وه‌یه که تۆ ده‌توانی سه‌رسام بیت به تێکستی نووسه‌رانی تر، به‌ڵام مرۆڤ قه‌ت سه‌رسام نابێت به نووسینی خۆی چونکه خۆی نووسیوویه‌تی، گه‌ر زۆر زۆر جوانیش بێ هه‌ر پێی سه‌رسام نابێت، چێژ بینینه‌که‌ش ئه‌و کاته ده‌رده‌که‌وێت که به‌رهه‌مه‌که بڵاوده‌بێته‌وه و نووسه‌ر ئه‌وسا ده‌بێته خوێنه‌ری خۆی و چێژی لێ ده‌بینێت. بێگومان ئه‌م قسه‌یه هه‌ندێ نووسه‌ری (نه‌خۆش و خۆبه‌زلزان) ناگرێته‌وه که به هه‌موو شتێکی خۆیان سه‌رسامن. ڕابه‌ر فاریق: یه‌که‌م به‌رهه‌می چاپکراوتان کۆمه‌ڵه چیرۆکی ( زێراب)ه، دواهه‌میش تا کاتی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه (نووسینه‌وه‌ی دڕک). له ڕوانگه‌ی خۆتانه‌وه جوداوازییه‌کان چین. ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا باسکردنی ئه‌و جوداوازییه کاری من نییه، ئه‌وه زیاتر کاری ڕه‌خنه‌گره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌شه که دیدار ساز ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر له‌به‌ر ڕێزی پرسیاره‌که‌ت ده‌ڵێم، که کۆمه‌ڵه چیرۆکی زێراب که بیست ساڵێک پێش ئێستا نووسیوومه وه‌ک هه‌موو سه‌ره‌تایه‌کی تر ساده‌یه‌و به هیچ جۆرێک پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وسا من وه‌ک گه‌نجێک زیاتر باسی خۆمم کردووه و دنیام ته‌نها له خۆمه‌وه بینیووه و واشم زانیووه هه‌ر ده‌بێ وابێت. له کۆمه‌ڵه چیرۆکی زێرابدا ته‌واو له‌ژێر کاری دوو نووسه‌ری گه‌وره هه‌وڵم ده‌دا ده‌رچم و نه‌مده‌توانی.ئه‌وانیش کافکا و سادیقی هیدایه‌ت بوون.له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌مویست به زمانێک بنووسم وه‌ک زمانی نووسینی شێرزاد حه‌سه‌ن شیرین بێت و نه‌مده‌زانی چۆن. من خۆم نهدۆزیبووهو هه‌ر له گه‌ڕاندا بووم.به‌ڵام کاتێکی زۆری ده‌وێ تا نووسه‌ران زمانێکی تایبه‌ت به خۆیان دروست ده‌که‌ن، من هه‌ست ده‌که‌م ئێستا ئه‌و زمانه‌ی من پێم نووسیووه له (نووسینه‌وه‌ی دڕک)دا هی خۆمه.جیاوازی نێوان ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه چیرۆکه ئه‌زموونی بیست ساڵ نووسینه. من خۆم هه‌میشه حه‌زده‌که‌م هه‌موو کۆمهڵهچیرۆکهکانم له‌یه‌ک جیاوازبن، چیرۆکه‌کانی نووسینه‌وه‌ی دڕک به ته‌کنیکێکی ته‌واو جیاواز نووسراون، پاڵه‌وانه‌کانی چیرۆکه‌کانی من ئێستا ده‌چنه ناو چیرۆکی ترم و ده‌بن به پاڵه‌وانی تر‌و درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن.زۆر ورده‌کاری هه‌ن که من خۆم حه‌زناکه‌م باسیان بکه‌م. ڕابه‌ر فاریق: ئێوه هه‌میشه جه‌ختتان له‌وه کردووه‌ته‌وه که نووسه‌ر زیاتر له واقیع پێویستی به فه‌نتازیا و خه‌یاڵ هه‌یه.ئه‌مه له کاتێکدایه که ئاگایی له پشت فه‌نتازی نووسه‌ره‌وه بێت، که‌سێ که خه‌یاڵی فراوان نه‌بێت ده‌توانین وه‌کو نووسه‌رێکی شکستبار سه‌رنج له به‌رهه‌مه‌کانی بده‌ین؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی خه‌یاڵ و واقیع دوو چه‌مکی گرنگن و هه‌میشه باسکردنیان دێنه پێشه‌وه. خه‌یاڵ و واقیع چه‌نده دژی یه‌کن هێنده دۆستن و خزمه‌تی یه‌ک ده‌که‌ن و بێ یه‌کتریش هه‌ڵناکه‌ن.ئێمه پێویستیمان به فه‌نتازیایه‌کی فراوان هه‌یه نه‌ک له‌به‌ر خه‌یاڵ خۆی به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین واقیع جوانتر بنووسینه‌وه.به‌بێ خه‌یاڵ نووسینه‌وه‌ی واقیع نابێت به ئه‌ده‌ب.ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێ که خه‌یاڵ له بیرکردنه‌وه‌و کولتووری ئێمه‌دا شتێکی نێگه‌تیڤه و ڕسته‌کانی وه‌ک (خه‌یاڵپڵاو و لێدهخهیاڵ و بفڕه به خه‌یاڵ و خهیاڵخۆش) ده‌یه‌ها ڕسته و وشه‌ی له‌م بابه‌ته سه‌یرکردنی ته‌واوی ئێمه بۆ خه‌یاڵ پێشانده‌دات و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی کارێکی خراپی کرده سه‌ر ئه‌ده‌بی ئێمه تا سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه.له ساڵی 2000ه‌وه سه‌یرکردنی ئێمه بۆ خه‌یاڵ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و ئه‌ده‌بی ئێمه له‌و گۆڕانه‌دا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.بۆیه ئه‌و نووسه‌ره‌ی که خه‌یاڵێکی فراوان له به‌رهه‌مه‌کانیدا نه‌بێت له‌نووسینی تێکستێکی جوان‌دا شکست دێنێ و زوو بیرده‌چێته‌وه. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنج له هه‌ر یه‌کێک له چیرۆکه‌کانی ئێوه بده‌ین، جوداوازییه‌کی گه‌وره خۆی نمایش ده‌کا، ئه‌مه‌یش له چیرۆکی (وێنه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه) و (فرمێسکی شارێک) و (نووسینه‌وه‌ی دڕک) و (دره‌وشاندنه‌وه‌ی مه‌حاڵ)ه‌وه تا (باوکی ناو ته‌له‌فۆن) به‌دی ده‌کرێ، له‌باره‌ی جوداوازییه‌وه ته‌نها لێره‌دا پرسیارێک ده‌که‌ین : چۆن ده‌توانین قووڵنووس و جوداواز بین، له کاتێکدا ئه‌ده‌بی ئه‌مڕۆی کوردی لێوانلێوه له دووباره‌بوونه‌وه‌و ساکارنووسی؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: ده‌بێ هه‌میشه تێکسته جیهانییه‌کان بخوێنینه‌وه‌و خه‌یاڵمانی پێ فراوان بکه‌ین، ده‌بێ قه‌ت له نووسیندا په‌له نه‌که‌ین و هه‌میشه‌ش ئه‌و شته‌ی ئێستا ده‌ینووسین جیاواز بێت له‌و تێکسته‌ی مانگێک پێش ئێستا نووسیومانه، ده‌بێ ره‌خنه‌گرێکی جددی ده‌قه‌کانی خۆمان و ئه‌وانی تر بین، گه‌ر ڕه‌خنه‌شیان لێ گرتین به دڵیکی فراوانه‌وه وه‌ریبگرین. ده‌بێ ئاماده بین گه‌ر تێکستێک خراپ بوو فڕێی ده‌ین.به‌ڵام ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێ که دووبارهبونهوهو ساکار نووسی له ئه‌ده‌بی هه‌موو گه‌لێکدا هه‌یه‌و هیچ میلله‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه نادۆزیته‌وه هه‌موو تێکسته‌کانی جوان و پڕ داهینان بن، تا ده‌قێکی جوان ده‌خوێنیته‌وه ده‌یه‌هاو سه‌ده‌های ناشرینت پێ ته‌واو ناکرێ، له‌دوای هه‌موو ده‌قێکی جوانه‌وه چه‌ند ده‌قێکی که‌م و جوانی تر له‌دایک ده‌بن و له‌دوای هه‌موو ده‌قێکی ناشرینیشهوه سه‌ده‌ها ده‌قی ناشرینی تر. من پێم خۆشه که تۆ ئه‌و جوداوازییه له چیرۆکه‌کانی مندا به‌دی ده‌که‌یت، چونکه لای من گرنگه خوێنه‌ر ئه‌و جیاوازییه ببینێت و ئه‌وه‌ش خه‌ونی گه‌وره‌ی منه و ده‌بێ نووسه‌رانی تریش ئه‌و خه‌ونه‌یان هه‌بێ و هه‌وڵی بۆ بده‌ن. به‌بێ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ خه‌ون و ئاڕاسته‌کردنیان به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست مه‌حاڵه جوداوازیی له‌نووسیندا. ڕابه‌ر فاریق: ده‌کرێت ئێمه‌ش لێره‌دا، هاوکات له‌گه‌ڵ (کاریته)ی کچت بپرسین: چیرۆکه‌کانت باس له چی ده‌که‌ن؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: کاریته ته‌مه‌نی 5 یان 6 ساڵان بوو که هه‌میشه حه‌زی ده‌کرد بزانێت من خه‌ریکی چیم و چی ده‌نووسم. چونکه به ئێواران که ده‌مخه‌واند زۆر حه‌زی له حیکایه‌ته‌کانی من بوو که له‌و چه‌ند ساڵه‌دا هه‌میشه بۆم ده‌کرد وپێی راهاتبوو، قه‌ت نه‌یده‌هێشت کتێبی بۆ بخوێنمه‌وه چونکه حیکایه‌ته‌کانی منی ده‌ویست و ده‌بوایه هه‌موو ئێواره‌یه‌کیش بیر له دانه‌یه‌کی تازه بکه‌مه‌وه، بۆیه که منی ده‌بینی شت ده‌نووسم وای ده‌زانی حیکایه‌ت ده‌نووسم و بۆ ئه‌وی ده‌گێڕمه‌وه، بۆیه هه‌میشه ده‌یوت بابه چیرۆکه‌کانی تۆ باسی چی ده‌که‌ن؟ ئه‌و چونکه منداڵ بوو من حه‌زم نه‌ده‌کرد باسی ئه‌و بابه‌ته سه‌خت و دڵڕه‌قانه بکه‌م که کۆمه‌ڵگای ئێمه پێوه‌ی ده‌ناڵێنی و له‌ناو چیرۆکه‌کانی مندا هه‌ن، بۆیه خۆم له پرسیاره‌که‌ی ده‌دزییه‌وه. بۆ زانینت ئه‌و حیکایه‌ته‌ی که له چیرۆکی (باوکی ناو ته‌له‌فۆن)دا هه‌یه یه‌کێکه له‌و حیکایه‌تانه‌ی من که بۆم گێڕاوه‌ته‌وه‌و زۆر حه‌زی لێ بوو، من بیست تا سی حیکایه‌تی وام بۆ گێڕاوه‌ته‌وه که هی منن و ئێستا خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌خۆم که ئه‌و حیکایه‌تانه‌م لای خۆم نهنووسیوهتهوهو زۆربهشیانم بیرنه‌ماوه، مه‌گه‌ر منداڵێکی تر دروست بکه‌م تا ئه‌و حیکایه‌تانه جارێکی تر بێنه‌وه‌و ئه‌م جاره بیاننووسمه‌وه. ڕابه‌ر فاریق: چیرۆکه‌کانی ئێوه له‌پاڵ (گێڕانه‌وه)دا (دیالۆژ)ی کاراکتهرهکانیشیان فه‌رامۆش نه‌کردووه، به‌ڵام هه‌رچی به‌شی زۆرینه‌ی چیرۆکنووسه‌کانی دیکه‌ن له‌م دوو لایه‌نه، له یه‌کیان قووڵتردهبنهوه، که‌چی ئێوه تا ئاستێکی باش هاوسه‌نگی خۆتان پاراستووه. ته‌وزیفکردنی ئه‌م دوو لایه‌نه له چیرۆکێکی قووڵدا ده‌کرێ چۆن بیت؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له چیرۆکێکی قووڵدا هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌کان و لایه‌نه‌کان پێکه‌وه به‌شدار ده‌بن، شتێک نییه له‌ویتر گرنگتر بێت، وه‌ک پێشکه‌شکردنی سه‌مفۆنیایه‌ک، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه رۆڵی که‌مێک له‌لایه‌کی تر له‌وانه‌یه زیاتر بێت، بۆ نموونه له‌وانه‌یه چیرۆکێک دیالۆژی که‌متر تیا بێت، به‌ڵام هیچ چیرۆکێک ناتوانێ بێ گێڕانه‌وه ببێ به چیرۆک، چیرۆکێک ئه‌مرۆ بخوێنیته‌وه به‌یانی بیرت ده‌چێته‌وه گه‌ر به زمانێک نه‌نووسرابێت که سیحرت لێ بکات، چه‌ند مرۆڤ پێویستی به جێگا هه‌یه و له ژیانی واقعیدا بێ جێگا ناژی ئه‌وه‌نده‌ش جێگا له‌ناو چیرۆکدا گرنگه، جێگایه‌ک له یاده‌وه‌ری خوێنه‌ردا بمێنێته‌وه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی چیرۆکنووسانی ئێمه فه‌رامۆشیان کردووه. چیرۆکێکی بێ ته‌کنیک وه‌ک ئه‌وه وایه پێت بڵێ مه‌مخوێنه‌وه، هه‌ندێ چیرۆکیشمان هه‌یه که به‌ته‌واوی دیالۆژی درێژ ده‌یکوژێت گه‌ر وه‌ستایانه به‌کارنه‌یه‌ت، نووسه‌ری ئینگلیزی ئیلیزابێث بۆێنیس له باره‌ی دیالۆژه‌وه ده‌ڵێ (دیالۆژ ئه‌و پرده ته‌سکه‌یه که جاروبار هه‌موو قوورسایی ڕۆمان و چیرۆکی له‌سه‌ره). بۆیه ده‌بێ به باشی به‌کاری بێنین. وه‌ک ده‌بینی چیرۆکێکی قووڵ ئه‌و چیرۆکه‌یه به هه‌موو قوورسایی خۆییه‌وه لای خوێنه‌ر بمێنێته‌وه. (جۆن گاردنه‌ر) قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌ڵێ: Show, dont tell. گه‌ر مه‌به‌سته‌که‌ی شیبکه‌ینه‌وه ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌یه، گه‌ر نووسه‌رێک بیه‌وێ باسی بۆ نموونه دڵڕه‌قی پاڵه‌وانه‌که‌ی بکات، پێویست ناکات پێمان بڵێ که فڵان که‌س دڵی ڕه‌قه، به‌ڵکو ده‌بێ دڵڕه‌قی پاڵه‌وانه‌که‌مان پێشان بدات.یان نموونه‌یه‌کی تر بێنمه‌وه، گه‌ر باسی پاڵه‌وانه‌که بکه‌یت و بڵێیت کچێکی جوانه، ئه‌مه هیچ به خوێنه‌ر ناڵێت ،چونکه کچان به‌جۆرێک له جۆره‌کان هه‌موویان جوانن، ده‌بێ نووسه‌ر پێمان بڵیت جوانی ئه‌م کچه له چیدایه و چ جیاوازییه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ جوانی کچانی تردا.ته‌نها به‌م شێوه‌یه نووسه‌ر ده‌توانێ ده‌قێکی قووڵ بنووسێت و ماوه‌یه‌کی درێژ لای خوێنه‌ر بمێنێته‌وه. ڕابه‌ر فاریق: له ئێسته‌دا هونه‌روئه‌ده‌ب دابه‌شکراون به‌سه‌ر دووجۆر: (هونه‌ری بازار- ی) و (هونه‌ری نوخبه). ئه‌مه بۆ ئه‌ده‌بیش به هه‌مان شێوه‌یه.تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆڵێنکردنه هاوڕای، هاوکات بۆچی؟ له‌و میانه‌دا نووسه‌ری راسته‌قینه چۆن ده‌توانێ پردێک دروست بکا بۆ به‌یه‌کتر گه‌یشتنی خۆی و خوێنه‌رانی؟ هاوکات که‌شێکی وتووێژی نه‌ک (دةروی شایه‌تی) و (ڕق به‌خشینه‌وه).؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له‌هه‌موو هونه‌ر و ئه‌ده‌بی گه‌لانی دونیادا بازاریی و نوخبه هه‌یه و ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌ک نییه به کورده‌وه، وه‌ک ده‌بینی بازاڕ پڕ بووه له کتێب، ڕه‌نگه نیوه‌ی خراپ بێت و نیوه‌که‌ی تری باش،بۆیه واش ده‌ڵێم چونکه ناکرێ مرۆڤ ته‌نها له چاوی خۆیه‌وه‌و زه‌وقی خۆیه‌وه سه‌یری دونیا بکات، ره‌نگه بۆ من له‌سه‌دا 80 تا 90- ی ئه‌و کتێبانه خراپ بن و حهزنهکهم ته‌نانه‌ت بفرۆشرێن، به‌ڵام گه‌ر وا بکه‌م ئه‌وا ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که بمه‌وێت هه‌موو که‌س وه‌ک من بیربکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی باش نییه و حه‌ق نییه مرۆڤ ڕێ به خۆی بدات وا بیربکاته‌وه. ده‌ره‌وه‌و بازاڕ پڕێتی له خه‌ڵکی جیاواز و زه‌وقی جیاواز، ئه‌وه‌ی من به خراپی بزانم ته‌نها ئه‌وه‌نده ڕێگه به خۆم ده‌ده‌م که نه‌یکڕم و نه‌یخوێنمه‌وه. من له‌و بڕوایه‌دام که نووسه‌ری ڕاسته‌قینه هه‌میشه خوێنه‌رانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و خوێنه‌ران چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌که‌ن، پردی پته‌و له نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا ته‌نها به تێکستی جوان و داهێنه‌رانه دروست ده‌کرێت، پرده‌کانیش جیاوازن، هه‌ندێ پرد هه‌ن پان و قایمن، هه‌ندێکی تریش وه‌همین، هه‌ندێ که‌س جنێو و ته‌علیق ده‌دات و له سایتێکدا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌و ڕه‌نگه ده هه‌زارکه‌س بیخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئهوهناگهێنێ که ده هه‌زار خوێنه‌ری هه‌یه، خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن که به‌دوای به‌رهه‌می نووسه‌رێک ده‌که‌ون و چاوه‌ڕێی چاپ بوونی کتێبه‌که‌ی ده‌که‌ن، یان ده‌چن گۆڤارێک ده‌کڕن چونکه ده‌زانن که تێکستێکی نووسه‌ری تیایه، ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه په‌یوه‌ندییه‌کی زیندوو ڕاسته‌قینه‌ن، هه‌رچی پرده‌کانی ترن خه‌یاڵیی و که‌م ته‌مه‌نن و له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌م جۆره پردانه هه‌رزۆر زۆرن. ڕابه‌ر فاریق: له ئێستادا داهێنان و ڕیکلام هاوئاستن له خستنه‌ڕووی ئاستی ده‌ق له کوردستاندا.به‌ڵام ئه‌و ڕیکلامه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه دابه‌شبووه به‌سه‌ر خوێنه‌رو ڕاگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حیزبه‌کان، نووسه‌ری ئیبداعکار بۆئه‌وه‌ی پردێک دروست بکات بۆ بهیهکترگهیشتنی داهێنان و ڕیکلام، چی ده‌بێ به کۆمهککارێکی ته‌ندروست؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: هه‌موو نووسه‌رێک پێویستی به ریکلام هه‌یه بۆ به‌رهه‌مه‌کانی، گه‌ر له دونیای ده‌ره‌وه به‌رهه‌مهێنان روحی بازاڕ بێت، ئه‌وا ریکلام پێشاندانی ئه‌و روحهیه، به‌ڵام لای ئێمه شته‌کان تێکهڵکراوهو به بێبایه‌خ سه‌یری هێزی ریکلام ده‌کرێ له ئاراسته‌کردنی بازاڕدا. نووسه‌رانی دونیا سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و ریکلام و ئێواره‌خوانێکیان له ئوتێلێکدا بۆ ساز ده‌کرێ و به‌رهه‌مه‌کانیانی تیا ده‌فرۆشن، ئیدی باوی ئه‌وه نه‌ماوه ده‌سه‌ڵاتی حکومی و هێزی حیزبی ده‌ست بخه‌نه ئه‌و کارانه‌وه، ئه‌وه ته‌نها لای ئێمه‌و له خۆرهه‌ڵاتدا به‌و شێوه‌یه‌یه، چونکه ئیشیان پێیانه‌و دێن هه‌ندێ نووسه‌ر به‌رزده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ندێکی تریش نزم، به‌ڵام نووسه‌ری داهێنه‌ر ناکه‌وێته ئه‌و داوانه‌وه چونکه هێزی نووسینه‌کانی خۆی هێزێکی له‌بن نه‌هاتووه. ته‌نها ئه‌و هێزه‌ی خۆشی کۆمه‌کی ده‌کات و ڕێگای بۆ ڕۆشن ده‌کاته‌وه تا بگات به خوێنه‌ره‌کانی. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ر به‌رده‌ستترین و سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سه‌ی خاو بێ بۆ بونیادنانی ته‌لارێکی به‌رز به وشه له ده‌قدا، خه‌یاڵی نووسه‌ر له کوێی ئه‌و ته‌لاره به‌رزه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا ڕه‌نگه ئه‌مه زیاتر بۆ ده‌قێکی شیعریی ڕاست بێ که خودی نووسه‌ر سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سه‌ی نووسین بێت، به‌ڵام بۆ خه‌یاڵ من له‌و بڕوایه‌دام که له هه‌موو شوێنێکی ئه‌و تهلارهدایه، خه‌یاڵ هه‌م له ژێرزهمینهکهیدایهو هه‌م له سه‌ربانه‌که‌ی.ته‌نانه‌ت خه‌یاڵ پێش دروستکردنی ده‌قه‌که‌ش بووه،چونکه پێش نووسینی تێکسته‌که‌ش یه‌که‌مجار خه‌یاڵ هاتووه ئینجا تێکسته‌که.هیچ تێکستێکی جوان ناتوانێ بێ خه‌یاڵ له‌دایک بێت، هیچ خه‌یاڵێکیش شێوه وه‌رناگرێت گه‌ر نه‌چێته ده‌قێکه‌وه.لێره‌وه تێکستێکی بێ خه‌یاڵ تێکستێکی مردووه به‌ڵام خه‌یاڵ نامرێ، نه‌شچێته ناو ده‌قه‌وه‌و فۆڕمێکیش وه‌رنه‌گرێ هه‌ر نامرێ، به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه ده‌ژی، نووسه‌ران ده‌بێ هه‌وڵێکی زۆر بده‌ن بۆ ده‌سته‌مۆکردنی خه‌یاڵ تا به‌شێکی که‌می لێ بخه‌نه ناو تێکسته‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه یاری به ئاگر بکه‌یت، پشکۆیه‌ک له‌ناو مشتدا بێت و هه‌ست به سووتانه‌که‌ی نه‌که‌یت تا له تێکسته‌که ده‌بیته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌تا بڵێی کارێکی زه‌حمه‌ته بۆیه زۆر که‌س واز له‌م شه‌ڕو گه‌ڕان ویاری و سووتانه دێنێ وتێکستێکی مردووی بێ خه‌یاڵ به‌رهه‌م دێنێ، وه‌ک ئه‌و هه‌موو تێکسته مردوانه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه‌و گۆڤار و سایته‌کانی ئێمه‌ی پڕ کردووه. ڕابه‌ر فاریق: که‌سانێک هه‌ن زۆر به داخراویی و سانایی پێکهاته و لایه‌نه‌کانی مه‌جازیی ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. به واتایه‌کی تر: ته‌نها ده‌ڵێن (ئه‌م ده‌قه جوانه) و (ئه‌م ده‌قه ناشرینه). به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێک بپرسن: بۆچی جوانه؟ بۆچی ناشرینه؟ لێره‌دا ده‌پرسین: جوانیی و ناشرینیی ده‌قێ له ئه‌ده‌بدا چۆن ده‌ناسرێته‌وه؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: به بڕوای من هه‌ریه‌که به‌جۆرێک ئه‌ده‌ب ده‌خوێنێته‌وه‌و هیچ سه‌یرکردنێکیش بۆ (جوانیی و ناشرینیی) له یه‌کێکی تر ناچێ.که‌سیش ناتوانێ پێوانه بێت بۆ جوانیی و ناشرینیی تێکستێک.به‌ڵام له‌لای من تێکستی جوان خۆی هاوارده‌کات، پێویستی به به‌رگری نییه، هه‌چ ده‌قێکت دوو جار خوێنده‌وه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که لای تۆ جوانه، هه‌چ ده‌قێک توانی له‌گه‌ڵ خۆتدا بتدات به شه‌ڕ و پرسیارت لا دروست بکات، که‌واته کاری قووڵی لێ کردووی، هه‌چ تێکستێک توانی تێڕوانینی تۆ بۆ ژیان و شته‌کانی ده‌وروبه‌رت بگۆڕێت ئیدی له جوانیی و ناشرینیدا نامێنێته‌وه به‌ڵکو ده‌بێته به‌شێک له‌خۆت و له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌یگێڕی. هه‌چ ده‌قێکت خوێنده‌وه‌و بۆ چه‌ند ساڵێک بیرت نه‌چووه‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که بووه به به‌شێک له یاده‌وه‌ریت و سڕینه‌وه‌ی مه‌حاڵه. چێژوه‌رگرتن بابه‌تێکی گرنگه له خوێندنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ک چۆن چێژوه‌رگرتنمان له جوانیی و ده‌سه‌ڵات و سێکس و خواردن جیاوازه، ئاواش بۆ خوێندنه‌وه جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که چێژوه‌رگرتن بابه‌تێکی نه‌گۆڕ نییه، به‌ڵکو گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێ، جاری وا هه‌یه چێژێکی گه‌وره‌ت له ده‌قی نووسه‌رێک وه‌رگرتووه و به تێپه‌ڕینی ده ساڵ یان که‌متر یان زیاتر ئه‌و چێژه‌ی جارانی لێ نابینی و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه به خۆت ده‌ڵێی ئه‌وه من گۆڕاوم یان ئه‌م نووسه‌ره وه‌ک جاران جوان نانووسێ و من تهماعهکانم گه‌وره بوون و تێکستی له‌مه جوانتر ده‌خوێنمه‌وه. ڕابه‌ر فاریق: پێت وایه ئه‌و زه‌مه‌نه به‌ڕێوه بێ که ئامێره ده‌ستکرده‌کان و وێنه، پاشه‌کشێ به وشه بکه‌ن؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له‌ڕاستیدا هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی کامێرا‌و سینه‌ماو دواتریش ته‌له‌فیزیۆن ئینجا کۆمپیوته‌ر و ئینتێرنێت ئیدی هاوکێشه‌که به‌ته‌واوی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وشه ئه‌و نرخه‌ی جارانی نه‌ما، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی که مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی تری بۆ تابیرکردن و سه‌یرکردن دۆزییه‌وه، لێره‌وه مرۆڤ ئاڵۆزتر‌و ده‌وڵه‌مه‌ند تر له خۆی ڕوانی، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی له نرخی وشه که‌مبکاته‌وه، من چه‌ند ساڵه له ستۆکهۆڵم ده‌ژیم، که شارێکی هه‌تابڵێی پێشکه‌وتووه‌و که‌چی ساڵ به ساڵ هه‌ست ده‌که‌م خوێنه‌رانی وشه وکتێب له زیادبووندان، ڕه‌نگبێ له‌ناو وشهکانیشدا شیعر که‌متر له جاران بخوێندرێته‌وه، به‌ڵام چیرۆک و ڕۆمان تا ئێستا ههرلهزیادبووندان و به تیراژی کتێبه‌کاندا دیارن که به‌ته‌ما نین به‌م زوانه‌ش پاشه‌کشێ بکه‌ن. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا رۆمانه‌که‌ی (خالید حوسه‌ینی)م کڕی (کۆلاره فڕیوه‌که) له‌سه‌ر به‌رگه‌که‌ی نووسراوه که زیاتر له سه‌د هه‌زار نوسخه‌ی لێ فرۆشراوه. تا مرۆڤ شتێکی هه‌بێت بیگێڕێته‌وه چیرۆک و ڕۆمان ده‌مێنن، ڕه‌نگبێ له‌دواڕۆژێکی دووردا مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی تر بگێڕێته‌وه ئه‌وه‌یان نازانم ، چونکه هه‌موو شتێک که له دایک ده‌بێت، مردنی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، بڕوانه ئێستا نامه خه‌ریکه ده‌مرێت و هه‌ر چه‌ند ساڵێکی که‌می ماوه، ئه‌ده‌بی نامه ده‌مێکه باوی نه‌ماوه، نامه که رۆژێ له رۆژان په‌یوه‌ندییه‌کی گرنگ بوو له به‌ینی ئینسانه‌کاندا، ئێستا له‌م شاره‌ی منی لێ ده‌ژیم ساڵ به ساڵ پۆستخانهکان یه‌که یه‌که داده‌خه‌ن و چه‌ند ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ لاوازتر بوون، نه‌خێر به‌ڵکو مرۆڤه‌کان شێوه‌ی تریان بۆ په‌یوه‌ندی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام وشه تا ئێستاش رێزی خۆی هه‌یه و هه‌چ کاتێکیش مرۆڤ ڕێگه‌ی تری بۆ وشه دۆزییه‌وه و توانی به جۆرێکی تر بگێڕێته‌وه ئه‌وا نه‌وه‌یه‌ک له‌دایک ده‌بێت که مه‌رگی وشه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.به‌ڵام ئێستا نا، ئێستاش مرۆڤ کاتێکی زێڕینی له‌به‌رده‌مدایه تێکستی پڕ داهێنان بنووسێت و خوێنه‌رێکی چاکیشی هه‌بێت و ماڵه‌که‌شی پڕ بێت له ئامێری ده‌ستکرد. ڕابه‌ر فاریق: زۆر له چیرۆک‌نووسان ڕوانینیان وه‌هایه که ژانری چیرۆک پلیکانه‌ی یه‌که‌مه، مه‌رجه بیبڕی، دوای ئه‌وه نۆڤێلێت دێ، دواجاریش ڕۆمان، ئه‌و هاوکێشه پله‌داره چۆن ده‌بینن؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: من بڕوام به‌و مۆدێله نییه، تێکست خۆی بریار ده‌دا چ فۆرمێک وه‌رده‌گرێ، ڕه‌نگه یهکهمجاریشت بێت و نووسینێکت درێژبێته‌وه بۆ ڕۆمان، وه‌ک وتم تێکسته‌که خۆی بڕیار ده‌دات که‌ی ته‌واو بێت، نووسه‌ر ناتوانێ زۆری لێ بکات، چونکه هه‌موو زۆر لێکردنێک به نووسینه‌که‌وه دیار ده‌بێت و مه‌حاڵه بشاردرێته‌وه. من خۆم له ساڵی 1992 دا رۆمانێکم به ناوی (چاوه‌ڕوانی) ه‌وه نووسی و بڵاوبوه‌وه، که له سه‌ره‌تادا من ته‌نها ویستم چیرۆکێک بنووسم و هه‌ر ته‌واو نه‌ده‌کرا تا بوو به رۆمانێک، له ئه‌ده‌بی جیهانیی و کوردی‌دا ئه‌زموونی وامان زۆره.دۆستۆێفسکی جگه له رۆمانه‌کانی جار جار چیرۆکی ده‌نووسی و به‌ڵام لای ئێمه چیرۆکه‌کانی که‌متر خوێندراوه‌ته‌وه، من خۆم چیرۆکێکیم له ڕوسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و کاتی خۆی له گۆڤاری (ده‌روازه)دا ژماره 2 ساڵی 1994 بڵاوبووه‌ته‌وه به ناوی (خه‌ونی مرۆڤی پێکه‌نیناوی). چیرۆک و نۆڤێلێتهکانی مارکیز لای هه‌موومان ئاشکرایه، گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت وه‌ک تۆ له پرسیاره‌که‌دا ده‌ڵێیت ئه‌وا گه‌ر رۆمانیشت نووسی ئیتر قه‌ت ناگهڕییتهوه بۆ چیرۆک،ئه‌مه‌شیان وه‌ک ده‌بینی وا نییه و وه‌ک وتم نموونه‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌ستایه، ئێستا نووسه‌رانێکی زۆرمان هه‌ن هه‌رسێ جۆره‌که ده‌نووسن و ته‌نها به‌رهه‌مه‌که بڕیار ده‌دات که چ فۆرمێک وه‌ربگرێت.ئه‌م جۆره قسانه زیاتر بۆ ترساندنی گه‌نجه‌کانه که ده‌یانه‌وێ بنووسن، ئه‌مه ڕێک وه‌ک ئه‌وه وایه به یه‌کێ بڵێیت، تۆ نابێ گه‌ڵابه لێبخوڕی ده‌بێ به سه‌یاره‌یه‌کی بچووک ده‌ست پێ بکه‌یت، بۆیه هیوادارم گه‌نجه‌کان گوێ له‌و قسانه نه‌گرن و ته‌نها تێکستی جوان بنووسن، چ ناوێکی ده‌بێت گرنگ نییه. ڕابه‌ر فاریق: کاکه‌ی فه‌لاح له بواری نووسیندا خزمه‌تێکی به‌رچاوی به دنیای تایبه‌تی منداڵان کردووه، ئایا هانی نه‌داوی تا تۆش له‌پاڵ نووسینه‌وه‌ی خۆتدا ڕه‌هه‌ندێک بکه‌یته‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌و فه‌زایه برۆی؟ به‌تایبه‌تی بۆ منداڵانی کورد که تا ئه‌و په‌ڕی له ئه‌ده‌ب دووره په‌رێز ڕاگیراون؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: وه‌ک له سه‌ره‌تادا باسم کرد که من حیکایه‌تی زۆرم بۆ کاریته‌ی کچم کردووه که هی خۆم بوون، به‌س به‌داخه‌وه نهمنووسیوونهتهوه، من که کاریتهم ده‌خه‌واند خه‌یاڵ دوای خه‌یاڵ بۆم ده‌هاتن، حیکایه‌تی پڕ گێڕانه‌وه‌و گرێچنی سهیرسهیرم لا دروست ده‌بوون که له حاڵه‌تێکی ئاسایی‌دا قه‌ت بۆم نه‌ده‌هاتن، ئه‌و سروته‌ی که منداڵه‌که‌ت ده‌بینی و له‌گه‌ڵ حیکایه‌ته‌که‌ی تۆدا خه‌ریکه خه‌و دهیباتهوهو زۆر له خۆی ده‌کات تا نه‌خه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت که دوایی چی روو ده‌دات، هێزێکی سیحریی و له‌بن نه‌هاتووه بۆ نووسین، ئه‌و ئێوارانهشی که ده‌یزانی من هیچ هێزی حیکایه‌تم پێ نه‌ماوه، ڕای ده‌کرد سێ چوار کتێبی ده‌هێنا و به خوێندنه‌وه رازی ده‌بوو، چونکه من زۆر خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانم و به‌و پێیه‌ش که مامۆستای زمانی کوردی منداڵه کورده‌کانم له هه‌ندێک له قوتابخانه‌کانی ستۆکهۆڵم ئاگایه‌کی باشم له ئه‌ده‌بی منداڵی سویدی و ئه‌وروپی هه‌یه و ڕه‌نگه زیاده‌ڕۆیم نه‌کردبێ گه‌ر بڵێم که کاکه‌ی فه‌لاح ڕه‌نگبێ هیچی له (ئاسترید لیندگرێن) که‌متر نه‌بێ، ئه‌میان له‌سه‌ر ئاستی سوید و ئه‌ویشیان له‌سه‌ر ئاستی کورد، به‌ڵام کتێبه‌کانی ئاسترید به هه‌موو زمانه‌کانی ئه‌وروپاو جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی کاکه‌ی فه‌لاحیش منداڵانی سلێمانی و هه‌ولێری لێده‌رچێ که‌سی تر پێی ئاشنا نییه و بۆ هیچ زمانێک وهنهگێردراوه، ئه‌مه‌شیان ته‌واو بایه‌خی ئێمه به منداڵ وه‌ک نه‌ته‌وه پێشان ده‌دات. دوو کتێب بۆ منداڵه‌که‌ت بکڕی و بخوێنیته‌وه له سه‌ده‌ها به‌قوربان و به‌ساقه باشتره. بۆ مه‌سه‌له‌ی هاندان، نه‌خێر باوکم قه‌ت هانی نه‌داوم خه‌ریکی ئه‌ده‌بی منداڵ بم، به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که ئه‌ده‌بی منداڵ هه‌تا بڵێی زه‌حمه‌ته‌و به هه‌موو که‌س نانووسرێ، ڕه‌نگه حیکایه‌تێک له ده چیرۆک بۆ گه‌وره‌کان زه‌حمه‌تتر بێت، من له چیرۆکی (باوکی ناو ته‌له‌فۆن)دا به ته‌کنیکێکی تازه هه‌ردووکیانم تێکه‌ڵ کردووه‌و ئه‌و چیرۆکه یه‌کێکه له‌و چیرۆکانه‌ی که زۆر له منه‌وه نزیکه‌و زۆر لام خۆشه‌ویسته. نووسه‌ری خۆشه‌ویست و هاوڕێی ئازیزم به‌ختیار عه‌لی له ئیمه‌یلێکدا بۆی نووسیبووم که له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌دا گریاوه، له کۆڕێکدا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا له ستۆکهۆڵم باسی نزیکی ئه‌و تێکستانه‌ی کرد که له نووسه‌ره‌کانه‌وه زۆر نزیکن و له ئه‌ده‌بی جیهانیدا نموونه‌ی زۆر هێنایه‌وه و له ئه‌ده‌بی کوردیش‌دا دوو نموونه‌ی هێنایه‌وه که یه‌کێکیان ئه‌م چیرۆکه‌ی من بوو.کاتێک چیرۆکی (ئه‌و کوڕه‌ی له زۆر که‌س ده‌چێت)م بۆ نارد، ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و وتی گه‌ر له ناو کوردا ده چیرۆکی جوان نووسرابێت، ئه‌م چیرۆکه یه‌کێکه له‌وانه، هه‌روه‌ها (باوکی ناو ته‌له‌فۆن)یش. ڕابه‌ر فاریق: له نێوان (کۆمه‌ڵگه‌ی داخراو) و (ماڵی کراوه)دا که پارادۆکسی یه‌کترین و کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان به‌جێ ده‌هێڵن، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌بن به کۆمه‌ککاری وه‌ها که منداڵه‌که قووڵتر بیربکاته‌وه، ئه‌و سه‌روه‌خته تووشی سه‌رسوورمان نه‌بووبووی به‌رامبه‌ر ئه‌م لێکدژه؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له‌ڕاستیدا زۆر، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی هاوڕێکانم ده‌هاتنه ماڵه‌وه بۆ لام و ده‌یانبینی که هه‌موومان وه‌کو یه‌ک سه‌یر ده‌کرێن و قسه‌ی هه‌مووشمان چ گه‌وره چ بچووک سه‌نگی خۆی هه‌یه، له‌ڕاستیدا ماڵی ئێمه ماڵێکی زۆر دیموکراتیی و فیدراڵیی بوو ، له سیستێمی ئێستای عیراق زۆر باشتر بوو. نه لێدان له ماڵی ئێمه‌دا هه‌بوو نه زمانی هه‌ڕه‌شه‌و تاوانبار کردن. بێگومان ئه‌مانه‌ش بۆ دوایی کاریگه‌ری گه‌وره به‌جێدێڵن و ده‌بنه به‌شێک له که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سه. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی باوکت خه‌ریکی ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی (ژین) بوو، بیرت له‌وه کرده‌وه که یه‌کێک له نووسینه‌کانت له‌م رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوبکه‌یته‌وه؟ به واتایه‌کی تر: جورئه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بوو داواکارییه‌کی وه‌ها پێشکه‌شی باوکت بکه‌یت، به‌تایبه‌تی که حه‌زی نه‌کردووه ببیت به نووسه‌ر به‌ڵکو خواستوویه‌تی ته‌نها خوێنه‌ر بیت؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: نا ئازیزه‌که‌م، من ئه‌وسا ته‌مه‌نم ته‌نها 7 ساڵ بوو، باوکم له دوای 11ی ئازاری ساڵی 70وه ژیینی ده‌رکرد، تا 74 درێژه‌ی کێشا و وه‌ستا. من دوایی که گه‌وره‌تریش بووم و ده‌ستم کرد به نووسین ئه‌و قه‌ت واسته‌ی بۆ نه‌کردووم بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانم بڵاوببنه‌وه، چونکه بڕوای به‌و شتانه نه‌بوو و حه‌زی نه‌ده‌کرد به‌هۆی ئه‌وه‌وه شت بۆ من بڵاوبکه‌نه‌وه، ده‌نا گه‌ر بیوویستایه ده‌یکرد، به‌ڵام ئه‌و چونکه ده‌ستوخه‌تی زۆر خۆش بوو بۆی ده‌نووسیمه‌وه ئینجا ده‌منارد و هه‌تا جارێکیان که چیرۆکێکم نارد بۆ (به‌یان)، یه‌کێک ده‌ستوخه‌تی باوکمی ناسیبووهوهو وای زانیبوو هی باوکمهو وتبووی که وا بزانم کاکه‌ی فه‌لاح چیرۆکیش ده‌نووسێ و قسه ناکات، ئیدی دوای ئه‌وه وازی له‌وه‌ش هێنا بۆم بنووسێته‌وه. ڕابه‌ر فاریق: باست له به‌خته‌وه‌ری کرد، ئایا تۆش پێت وایه به‌خته‌وه‌ره‌کان وه‌کو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که غه‌مگینن نه‌توانن بچنه نێو خه‌مه (خودی) و جڤاتێکانهوهو له‌وێوه ئه‌فراندن خه‌لق بکه‌ن؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: نا، من بڕوام به‌و شتانه نییه و ئه‌فڕاندن لای من ته‌نها مافی خه‌ڵکانێکی دیاریکراو نییه، یان مرۆڤ هه‌ر ده‌بێ نه‌گبه‌ت و به‌دبه‌خت بێت و پاره‌ی نه‌بێ و به منداڵی باوکی زۆری لێ دابێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به نووسه‌ر و ئه‌م جۆره شتانه، یان ده‌بێ له قووتابخانه‌دا زۆر ته‌ممه‌ڵ بیت تا ببیت به نووسه‌رو ئه‌فراندن بکه‌یت، له‌گه‌ڵ ڕێزیشمدا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕایه‌کی له‌م جۆره‌یان هه‌یه، به‌ڵام من وا بیر ناکه‌مه‌وه، به‌ڵام بڕوایه‌کی ته‌واوم به‌وه‌یه که خوێنه‌ره‌کان له نووسه‌ره‌کان خۆیان به‌خته‌وه‌رترن، من خۆم به‌خته‌وه‌رترم کاتێ ده‌خوێنمه‌وه وه‌ک له‌وه‌ی کاتێک ده‌نووسم، نووسین کارێکی هه‌تا بڵێی ناخۆشه‌و هه‌ندێ جار خۆزگه ده‌خوازم که منیش یه‌کێک بوومایه له‌و خه‌ڵکه‌و خه‌ریکی ژیان و پیاسه‌و قهرهباڵیغی وچوونه ده‌ره‌وه بوومایه نه‌ک کوڕی ته‌نیایی و ماڵه‌وه. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌و ڕسته‌یه‌ی (ڕه‌ئووف حه‌سه‌ن)ی چیرۆک‌نووس به باوکتی وتبوو تا چه‌ند کاریگه‌ریی خسته سه‌رت؟ هانی دای باشتر بنووسی و قووڵتر له شته‌کان بڕوانی یان به پێچه‌وانه‌وه؟ ئێستا چۆن له‌هه‌مان ڕسته ده‌ڕوانی؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا مامۆستا ره‌ئووف حه‌سه‌ن له‌مه زیاتری وتبوو، ئه‌و وتبووی یان دوای نووسینی ئه‌م چیرۆکه باشه ئه‌م براده‌ره واز دێنێت، یان ئه‌مه قومبه‌له‌یه‌ک ده‌بێ له چیرۆکی کوردی‌دا، من له چاوپێکه‌وتنێکی تهلهفیزێنیشدا ئه‌م پرسیاره‌م لێ کراو بیرمه ئه‌وسا وتم وه‌ک ده‌بینی، نه من وازم هێناو نه هیچ قومبهلهیهکیش له چیرۆکی کوردی‌دا ته‌قییه‌وه، بێگومان ئه‌و ڕسته‌یه‌ی ئه‌و زۆر هانی دام که جوانتر بنووسم چونکه من ڕیزێکی زۆرم بۆ کاک ڕه‌ئوف هه‌بوو هه‌روه‌ک ئێستاش هه‌مه، ئه‌و یه‌کێ بوو له‌و چیرۆکنووسانه‌ی که من ده‌مخوێندنه‌وه، ئه‌وانه‌ی من ده‌مخوێندنه‌وه سێ نووسه‌ر بوون که باوکی هه‌رسێکیان ناویان حه‌سه‌ن بوو، (شیرزاد حه‌سه‌ن و ره‌ئووف حه‌سه‌ن و حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن)، له سه‌ره‌تادا وام ده‌زانی ئه‌م سیانه هه‌رسێکیان بران و پێم سه‌یر بوو هه‌رسێ براکه وا جوان ده‌نووسن، دوو سێ ساڵ پێش ئێستا که هاتمه‌وه کاک ڕهئوفم بینی و چایه‌کمان پێکه‌وه خوارده‌وه و دوایی ئه‌و سێ کتێبی خۆی بۆ هێنام و منیش له‌گه‌ڵ خۆمدا هێنامنه‌وه بۆ سوید. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌و وه‌خته‌ی که چیرۆکی (تابلۆ)ت نووسی هه‌ر له زانکۆ بویت یان نا؟ ده‌مه‌وێ بڵێم زانکۆ و هاوڕێکانت تا چه‌ند کاریگه‌ر و که‌ره‌سته بوون بۆ به‌رده‌وامیت له پرۆسه‌ی نووسین و بیرکردنه‌وه‌دا؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: ڕه‌نگه ئه‌وسا له شه‌شی ئاماده‌یی ده‌رچووبم بۆ یه‌کی زانکۆ، ته‌مه‌نم هه‌ر 19 ساڵێک بوو، بۆیه ئه‌و چیرۆکه‌م باسی ژیانی زانکۆ ناکات، به‌ڵام چیرۆکی وه‌ک (چاوه‌کانی رۆژه) و چه‌ند دانه‌یه‌کی تر که له زانکۆ نووسیمن باسی ژیانی بێزار‌و ناشرینی ئه‌وسای زانکۆ‌و به‌شی ناوخۆیی ده‌کرد و بۆ ئه‌وه‌ش من زۆر قه‌رزاری هاوڕێ جوان و پاکه‌کانم که که‌ڵکم زۆر لێ وه‌رگرتن و زۆرم خۆش ویستن و له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیاندا تا ئێستاش په‌یوه‌ندی پته‌و و قووڵمان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و ئێستاش جار جاره چیرۆکیان بۆ ده‌نێرم و به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌یخوێننه‌وه و ئاگایان له نووسینه‌کانمه. ئه‌وانیش منیان زۆر خۆش ویست چونکه من قه‌ت وه‌ک نووسه‌رێک مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵیاندا نه‌کردووه به‌ڵکو ته‌نها وه‌ک هاوڕێیه‌کی نزیک که شتێک ده‌بینێ و ده‌یه‌وێ بینووسێتهوهو بۆیان بگێڕێته‌وه. ڕابه‌ر فاریق: باست له‌وه کرد که له پاڵ چیرۆکدا شیعریشت نووسیووه، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین له چیرۆکنووسانمان، ده‌بینین له پاڵ ئه‌و ژانره‌ی که هه‌ڵیانبژاردووه خه‌ریکی شیعر نووسینیشن. بۆ نموونه (شێرزاد حه‌سه‌ن)یش شیعر ده‌نووسێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که زمانی شیعر له گه‌لێک چیرۆکتاندا هه‌ستی پێ ده‌کرێت، ئه‌و هۆکارانه کامانه‌ن که ده‌بن به پاڵنه‌ر تا چیرۆک‌نووسان شیعر بنووسن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌م ڕووه‌وه باس له‌و ئه‌زموونه‌ی خۆتان بکه‌یت له نێو فه‌زای شیعر نووسیندا؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: من هه‌ست ده‌که‌م هه‌موو که‌سێک شاعیره‌و به شاعیری له‌دایک ده‌بێت، لای من که‌س نییه له ژیانیدا شیعر نه‌نووسێت، گه‌ر به دزیشه‌وه بێ هه‌ر ده‌ینووسێت، هه‌روه‌ک وتم که شیعر نووسین وه‌ک گۆرانی وتن وایه که‌س نییه له ژیانیدا گۆرانی نه‌وتبێت یان نه‌یڵێت، من ئه‌و کاتانه‌ی له چیرۆکه‌کانمدا پاڵه‌وانه‌کانم زۆر هیلاکم ده‌که‌ن وازیان لێ دێنم و له جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ له مۆسیقا بگرم شیعر ده‌نووسم، هه‌ست ده‌که‌م شیعر نووسین ئیسراحه‌تێک ده‌دا به رۆحم و به‌هێزێکی سه‌یره‌وه دوایی ده‌چمه‌وه سه‌ر چیرۆکه‌که‌م، من ئه‌وه‌ی به چیرۆک نه‌توانم تابیری لێ بکه‌م زۆر به ئاسانی به شیعر دێن به ده‌ستمه‌وه، چونکه لای من مرۆڤ له شیعردا سه‌ربه‌ست تره وه‌ک له نووسینی چیرۆکدا، له چیرۆکدا تۆ ته‌نها له سه‌ره‌تاوه سه‌ربه‌ستی چۆن ده‌نووسی، دوایی دێر به دێر ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ت لێ ده‌سه‌نێته‌وه.تا دوایی ته‌نها قاڵبێکت بۆ ده‌هێڵێته‌وه و له ناویدا گیر ده‌خۆی، ئه‌وه بۆیه نووسه‌ران هه‌ندێ جار شیعرییه‌ت به نووسینه‌کانیانه‌وه دیار ده‌بێت ئه‌وه ته‌نها هه‌وڵدانێکه بۆ ده‌رچوون له‌و قاڵبه و هیچی تر، (ژۆن ماری لی کلێزوو) که ئه‌مساڵ 2008 خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌ڵێت (نووسین وه‌ک مۆسیقا وایه به‌ڵام ئه‌میان به وشه‌یه). لای منیش وایه، به‌ڵام شیعر موسیقایه‌کی ئاسانتره وه‌ک له رۆمان و چیرۆک. له رۆمان و چیرۆکدا تۆ کۆمه‌ڵێک پاڵه‌وانت هه‌یه که ده‌ستیان به ده‌ستته‌وه‌یه و نایه‌ڵن بچی بۆ هیچ شوێنێک و به‌ندیان کردووی، به‌ڵام له شیعردا له جیاتی به‌ندیخانه، تۆ باڵت هه‌یه‌و بۆ کوێت ده‌وێ ده‌فڕیت و دنیاش چی لێ دێ با لێی بێ. ڕابه‌ر فاریق: کاتێک بمانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ حه‌فتاکانی چیرۆکی کوردی، ده‌بینین وه‌ک هه‌بوون، چیرۆکمان هه‌یه‌و دیدی بیبلۆگرافیانه‌ی نووسه‌ره‌کانیان هه‌رده‌م هه‌وڵی سه‌لماندنه‌وه‌ی بوونی ده‌قه‌کان ده‌ده‌ن، نه‌ک پرسیار، جا بۆئه‌وه‌ی چیرۆکیش ببێ به پرسیار له‌به‌رده‌م مرۆڤدا، له ڕوانگه‌ی ئێوه‌وه ڕه‌وته‌که چۆن وه‌ربچه‌رخێنین؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: چیرۆکی کوردی هه‌ر له ناوه‌ڕاستی بیسته‌کانه‌وه تا حه‌فتاکان له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی نه‌گۆڕ و سه‌ره‌کی کاری کردووه، یه‌کێکیان مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاریی، که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ده‌بی کلاسیکی ئه‌وروپییه له سه‌ده‌کانی 18 و 19وه که به قووڵی له‌ناو چیرۆک و ڕۆماندا ئاماده بووه و کاری گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌بی دراوسێکانمان کردووه و له‌وێشه‌وه بۆناو ئه‌ده‌بی کوردی.ته‌وه‌رێکی تریش بیری نه‌ته‌وایه‌تی که نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێک و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی ئێمه و جه‌سته‌یه‌کی برینداری دوای شکسته‌کان و نه‌بوونی ناسنامه‌یه‌کی سیاسی، وای کرد که به ده‌گمه‌ن چیرۆکێک ده‌بینینه‌وه به‌و خه‌ونه سیاسییه بارگاوی نه‌کرابێت. نووسه‌ره ئازیزه‌کانمان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی خۆیانمان له ناو تێکسته‌کانیاندا بۆ بگێڕنه‌وه، هاتن و خه‌ونه‌کانی خۆمانیان بۆ گێڕاینه‌وه که خۆمان پێش ئه‌وان بینیبوومان.بۆیه ئه‌و ئه‌ده‌به نه‌یتوانی پرسیار دروست بکات. له راستیدا ئه‌مه تا راده‌یه‌کی زۆریش بۆ نه‌وه‌ی چیرۆکنووسانی هه‌شتاکانیش ڕاسته و له هه‌شتاکانیشدا پرسیار له ناو چیرۆکدا زۆر لاواز بوو، به‌ڵام ڕه‌وته‌که له نهوهدهکانهوهو به تایبه‌تی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه گۆراو ئه‌ده‌بی ئێمه قووڵتر سه‌یری مرۆڤی کرد، تۆ تا قووڵ سه‌یری ئینسان نه‌که‌یت ناتوانی پرسیاری قووڵ له‌و بوونه‌وه‌ره بکه‌یت. ڕابه‌ر فاریق: به‌شی زۆری چیرۆک له رووی پرسیاره‌وه لاواز بوون، به‌ڵام گروپێک له‌وانه، سه‌دره‌دین عارف، له‌تیف حامید، ئه‌حمه‌د شاکه‌لی، محه‌مه‌د موکری، سه‌لاح شوان... تاد، بنیاتی چیرۆکه‌کانیان هه‌ڵگری پرسیار بوون، کارکردنی ئه‌م دوو ئاسته چۆنه‌و چون ده‌ست نیشان ده‌کرێن؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له ڕاستیدا زۆربه‌ی زۆری چیرۆکه‌کانی ئه‌م نووسه‌رانه‌ش له‌و دوو ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌ی که باسم کرد ده‌رنه‌چوونه، چه‌ند چیرۆکێکی که‌م نه‌بێت که توانیان له‌و دوو ته‌وه‌ره خۆیان قوتار بکه‌ن، له‌وانه بۆ نموونه: (چای شیرین و گه‌له‌گورگ) ی کاک حسێن عارف، چه‌ند چیرۆکێکی که‌می حه‌فتاکانی كاک محه‌مه‌د موکری، چه‌ند چیرۆکێکی که‌می کاک سه‌لاح شوان، چیرۆکه‌کانی کاک شێرزاد حه‌سه‌ن ، تۆ تا واقیع وه‌کو خۆی ببینیت و وه‌کو خۆی بنووسیته‌وه بونیادێکت نابێت پڕ له پرسیاری قووڵ. تۆ گه‌ر به گێڕانه‌وه‌یه‌کی ساده واقیع بگێڕیته‌وه وه‌ک زۆربه‌ی زۆری چیرۆکی کوردی، ته‌نها ده‌شتوانی پرسیاری ساده بکه‌یت. ڕابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر ورد له چیرۆک‌نووسی حه‌فتاکان بڕوانین، ده‌بینین گه‌وره‌ترین کێشه‌یان ته‌کنیک بووه، هاوکات له گوتاره‌کانیاندا به‌کارهێنه‌ری زۆرترین وشه‌ی (داهێنان) و (نوێخوازی)ین و خۆیان به کۆکه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتۆته پێش چاو، ئه‌مه له کاتێکدایه که وا نین، ئه‌و گوتارانه‌ی که له ئێستای چیرۆکنووسانی هاونه‌وه‌ی خۆتدا ده‌یبینی، تا چه‌ند نزیکه له حه‌قیقه‌ت؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له راستیدا من له چاوپێکه‌وتنی تریشدا باسی ته‌کنیک و داهێنان و نوێخوازیم کردووه‌و نامه‌وێ لێره‌دا دووباره‌ی بکه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم که گرفتی گه‌وره‌ی چیرۆکنووسانی حه‌فتاکان ته‌نها نه‌بوونی ته‌کنیک نه‌بووه، به‌ڵکو ته‌کنیک یه‌کێک بووه له کێشه‌کان. کێشه‌ی تر جوینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بابه‌ته سه‌ره‌کییه بوو که له سه‌ره‌وه باسم کرد ، نه‌بوونی شوێن و نه‌بوونی ڕووداو، بێ کاراکته‌ری پاڵه‌وان، کۆپی کردنی واقیع، چیرۆکی ئێمه‌ی پڕ کرد له مرۆڤی بێ خه‌ون و بێ خه‌یاڵ، تووڕه‌و بێ ئیراده، من نازانم چه‌ندێ ئه‌و براده‌رانه خۆیان به کۆکه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتۆته پێش چاو (وه‌ک له پرسیارهکاتدا ده‌ڵێی) به‌ڵام ئه‌و هاونهوهیهی منیش ناتوانێ حه‌قیقه‌ت له خۆ‌یا کۆبکاته‌وه، چونکه حه‌قیقه‌ت شتێ نییه کۆبکرێته‌وه، به‌ڵکو شتێکه بڵاوده‌کرێته‌وه، حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌ی جوانه هی که‌س نییه و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش حه‌قیقه‌ته به‌یانی ماناکانی ده‌گۆرێت. که‌س ناتوانێ حه‌قیقه‌ت بۆ خۆی قۆرغ بکات، هه‌روه‌ک چۆن هیچ نووسه‌رێکیش ناتوانێت بێ حه‌قیقه‌ت و گه‌ڕان به شوێن ماناکانیدا تێکستی جوان بنووسێت. ڕابه‌ر فاریق: ڕۆحی مرۆڤ (به تایبه‌ت نووسه‌ری چیرۆک) ته‌نها ئاوێنه‌ی خۆیه‌تی، یان له‌نێو مرۆڤدا هه‌موو ئه‌و به‌شه بچووک بچووکانه هه‌ن که به‌شی تایبه‌تی ئه‌و نین و هی هه‌موو مرۆڤایه‌تین؟ هاوکات ئایا مرۆڤ جگه له خۆی نیشته‌جێی هه‌زاران دیارده‌و ده‌نگی کپکراو وبێده‌نگی تر نییه که سه‌رچاوه‌کانیان ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی نێو خوده‌وه؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: ئه‌مه پرسیارێکی جوانه، نووسه‌ر بۆیه ده‌نووسێت تا باسی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێ و ئازارانه بکات که گه‌مارۆی مرۆڤیان داوه، تا خه‌ون به دونیایه‌کی جوانتر‌و ئینسانیتره‌وه ببینێت، که‌ی نووسه‌ر خه‌ونه‌کانی له ناو تێکسته‌کاندا قووڵتر‌و فراوانتر بوون، ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که ئیتر له ڕۆحی خۆی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌و هاواره‌کانی بۆ هه‌مووانه، (داگه‌رمان) که نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی سویدییه ده‌ڵێ : )من که ده‌نووسم خه‌ون ده‌بینم نه‌ک که ده‌نووم). نووسه‌ر هه‌میشه له سه‌ره‌تاوه له خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، سه‌یری دڵه‌ڕاوکێی خۆی ده‌کات، سه‌یر ده‌کات شتێ نووقسانه، ئه‌م له‌سه‌ره‌تادا ده‌یه‌وێ نووقسانێکه بنووسێته‌وه، به‌بێ ئه‌و نووقسانییه مه‌حاڵه قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه‌گرتن، یان دانیشتن له‌به‌رده‌م کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا، نووسینه‌وه‌ی ئه‌و نووقسانییه به‌ره‌و شوێنی ترت ده‌بات، جارێک به‌ره‌و به‌هه‌شته دۆزه‌خییه‌کانی منداڵیی و جارێک به‌ره‌و ڕاڕه‌وه تاریکه‌کانی ڕۆح و جارێک بۆ زیندانه شێداره‌کانی عه‌ده‌م. ئیتر لێره‌وه تۆ گه‌ر باسی خۆشت بکه‌یت ، چه‌نده‌ها که‌سی تر له‌ناو تێکسته‌که‌ی تۆدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و وا ده‌زانن باسی ئه‌وان ده‌که‌یت. نووسه‌ر تا پاکترو ڕاستگۆیانه‌تر باسی خۆی بکات، جوانتر باسی ئازار‌و خه‌ون و دڵه‌ڕاوکێکانی خوێنه‌رانی خۆی ده‌کات. تا ئاوێنه‌که‌ی رۆحی خۆی پاکتر بێت، وێنه‌ی دونیای ده‌ره‌وه‌و دونیای خوێنه‌رانی له ناو ئاوێنه‌که‌دا ڕوونتر ده‌رده‌که‌وێت. ڕابه‌ر فاریق: ئایا مرۆڤ ئه‌و کتێبه نییه که کۆی مێژووی پێشووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر نووسراوه؟ ئایا هه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی ئێمه که له نێو دیواره‌کانیدا به‌ندین، بۆ خۆی ئه‌و جه‌مسه‌ری لێکچوونه نییه که ئێمه به هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه گرێ ده‌دات.
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح:
دۆستۆێفسکی له باره‌ی دۆنکیشۆتی سیرفانتسهوه
ده‌ڵێ : (ئای که جوانه ئه‌م کتێبه، له‌و کتێبانه نییه که ئێستا
ده‌نووسرێن، له‌م جۆره کتێبانه چه‌ند سه‌د ساڵ جارێک بۆ مرۆڤایه‌تی
ده‌نێردرێن. گه‌ر ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه کۆتایی هات و پرسیاریان
لێ کردین و وتیان : ها ژیانتان له‌سه‌ر زه‌وی چۆن بووه، ڕای گشتیتان
به‌رامبه‌ری چییه؟ ئه‌و کاته مرۆڤ ده‌توانێ کتێبی دۆنکیشۆتیان بداتێ
و بڵێ ئه‌مه ڕای تهواوهتیمه به‌رامبه‌ر به ژیان ، ئایا ده‌توانن
لۆمه‌م بکه‌ن؟) له‌م قسانه‌ی دۆستۆێفسکییهوه ئه‌وه تيدهگهین که
کتێبێک جاری وا هه‌یه له جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و مێژووه‌که‌ی قسه
ده‌کات، له راستیدا ڕابه‌ر فاریق: که چیرۆک ده‌دوێ، چی ده‌دوێ؟ ئایا خودێکی ناوازه‌و تایبه‌ت ده‌دوێ، یان رۆحێکی گشتی؟ ئه‌وه منی مرۆڤه‌کانه که قسه ده‌کا، یان منێکه ده‌لاله‌ت له ده‌نگێک ده‌کا له نێو خودی چیرۆکنووسدا نیشته‌جێیه‌و چیرۆک‌نووسی کردووه‌ته ناخود؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: له‌راستیدا چیرۆک تێکه‌ڵاوێکه له هه‌موو ئه‌مانه.چیرۆکی باش چه‌ند ده‌نگێکی تێکه‌ڵاوه که ده‌نگێکی ناخود نمایندهیهتی، ئه‌م ناخودهش که له (خود)دا جێگیره چه‌ندێ ناخوده هێنده خوده و چه‌نێکیش خوده هێنده گشتییگره. که چیرۆکێک ده‌نووسم و خوێنه‌رێک پێم ده‌ڵێت که خۆی تێدا بینیووه‌ته‌وه، ئه‌وه ناگه‌ێنێت که من و ئه‌و له‌یه‌ک ده‌چین، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که ده‌نگی ناو چیرۆکه‌که له هه‌ردووکمان ده‌چێت، چه‌ند دهنگێکهو هه‌ریه‌که‌و ئاوازه‌که‌ی به جۆرێک ده‌بیستێت، هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێک له ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کانی رۆحیدا ده‌نگ ده‌داته‌وه. که نووسه‌ر ده‌نووسێت، باسی خۆی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م (خود)دانه زۆر ده‌بن و وازی لێ ناهێنن، ناچاره هه‌وڵ ده‌دات بنووسێت تا ئه‌م (خود)دانه پێکه‌وه له پاڵه‌وانێکدا کۆبکاته‌وه، بۆیه هه‌م خودی خۆی و هه‌م تۆ‌و هه‌م خوێنه‌ری تریش خۆی تیاده‌بینێته‌وه. ڕابه‌ر فاریق: چیرۆکی ئێستای کوردی به‌ده‌ر له گوتنی حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌کان، ده‌یه‌وێ چیمان پێ بڵێت؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: به‌ڕاستی ئه‌مه پرسیاری چاکه‌و هه‌رچه‌ند بیری لێ ده‌که‌مه‌وه نازانم چیرۆکی ئێستای کوردی ده‌یه‌وێت چی بڵێت.من لێره‌دا نامه‌وێت باسی خۆم بکه‌م، ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌گرم بۆ که‌سانی تر، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که له کۆمه‌ڵه چیرۆکی (وێنه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه) وه و (نووسینه‌وه‌ی دڕک) و ئه‌م چیرۆکانه‌ی دوایشم، من خۆم ده‌زانم ده‌ڵێم چی و خوێنه‌ره‌کانیش به ئاسانی ده‌توانن ده‌ست بخه‌نه سه‌ر زۆر لایه‌نی ناو چیرۆکه‌کانم، چونکه من شتێکم هه‌یه‌و ده‌مه‌وێت بیگهێنم، خه‌ونێکی شه‌رمنانه‌ی خۆمه‌و بۆ خۆمی ده‌نووسمه‌وه‌و دوایش له سنووره‌کانی خۆم ده‌چێته ده‌ره‌وه. له ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه وا تێبگه‌ین که چیرۆک ته‌نها تێکدانهوهو دروستکردنی خوده و هیچی تر، ده‌بێت له پاڵ ئه‌مه‌شدا په‌یامێکت هه‌بێت بیگهێنی، من باسی په‌یامی ئایدۆلۆژی ناکه‌م، به‌ڵکو په‌یامێکی ئینسانی، گه‌ر مه‌سه‌له‌که ته‌نها تێکدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دروستکردنه‌وه بێت به وشه، جا ئه‌و گه‌مه‌یه شیعر ده‌توانێ بیکات و که‌سیش گله‌یی لێ ناکات، چونکه جوانی و په‌یامی شیعر خۆی له‌و گهمهیهدایه، تۆ سه‌یری زۆربه‌ی زۆری چیرۆکی ئێستا، کۆمه‌ڵێک فیگورت هه‌یه که فڕێ دراونه‌ته ده‌ره‌وه‌و که‌سیش نازانێت چی‌یان ده‌وێت، نهشتێکیان پێیه بیده‌ن به تۆ‌و نه شتێکیان له تۆش ده‌وێت.هه‌موو تێکستێکی مه‌زن و نه‌مر په‌یامێکی ئینسانی له پشته‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی رۆمان و چیرۆک له‌و په‌یامه داده‌بڕێ که‌سێکه ده‌یه‌وێ به‌رگری له نووسینه خراپه‌کانی خۆی بکات.که‌سێکه ده‌یه‌وێت هه‌ر بنووسێت و بنووسێت و که‌سیش پرسیاری لێ نه‌کات ئه‌وه به‌راست تۆ ده‌ته‌وێ بڵێی چی؟ ڕابه‌ر فاریق: خه‌ون چۆن له نێو ده‌قی داهێنراودا ته‌وزیف ده‌که‌ی؟ هاوکات بۆ پرۆسه‌ی داهێنان تا چه‌ند سوودت له خه‌ون وه‌رگرتووه؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: من هه‌میشه وه‌کو سیحرێک سه‌یری خه‌ون ده‌که‌م، هه‌موو خه‌ونێک لای من حیکایه‌تێکه، چیرۆکێکه‌و نه‌نووسراوه‌ته‌وه، له‌ڕاستیدا پێکهاته‌ی خه‌ون زۆر له چیرۆک ده‌چێت، به‌تایبه‌تی له‌وه‌دا که هه‌ردووکیان له نێوان خه‌یاڵ و ڕاستیدا له‌دایک ده‌بن، هه‌ردووکیان نیوه‌یان زاده‌ی خه‌یاڵن و نیوه‌که‌ی تریان دێنه‌وه ناو واقیع و ژیانی ڕۆژانه‌وه، هیچیشیان ڕاست نین و ده‌بنه‌وه به ڕاست، له ڕاستیدا من سوودێکی زۆرم له خه‌ون وه‌رگرتووه نه‌ک ته‌نها بۆ گێڕانه‌وه‌و چنینی ڕوداو، به‌ڵکو بۆ ته‌کنیکیش سوودێکی گه‌وره‌م لێ بینیووه، تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌موو تێکه‌ڵاوکردنی زه‌مه‌نانه‌ی له خه‌وندا هه‌یه چه‌ند یارمه‌تی ده‌رن بۆ نووسه‌ران. من خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند کتێبێک یارمه‌تییه‌کی زۆریان دام که سوودێکی گه‌وره له خه‌ون و شیی کردنه‌وه‌کانی ببینم.یه‌کێک له‌و کتێبانه فه‌رهه‌نگی خه‌ونی (تۆنی کریسپ) 1990، ئه‌م زانا ئینگلیزییه 22 ساڵی ته‌واوی خۆی بۆ نووسینی ئه‌م فه‌رهه‌نگه دانا، که 3000 خه‌ون و ماناکانێتی. بۆ نموونه گه‌ر تۆ خه‌ونت به ئه‌درێس و ناونیشانه‌وه بینی، ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که په‌یوه‌ندی به ژیانی ئێستای تۆوه هه‌یه، گه‌ر ناونیشانه کۆنه‌که‌ت له خه‌وندا ون کرد ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که تۆ ئێستا له‌و ژیانه کۆنه‌ی خۆت جیاکردۆته‌وه‌و ده‌ته‌وێ ژیانێکی تر بژیت و بیرکردنه‌وه‌ت گۆڕاوه. بۆیه ده‌توانی به‌ئاسانی هه‌نگاوی تازه بنێیت.وه‌ک ده‌بینی تۆ ده‌توانیت به ئاسانی ئه‌مانه له ناو چیرۆک و رۆمان‌دا ته‌وزیف بکه‌یت و بیبه‌خشیت به پاڵه‌وانه‌کانت. ئه‌و فه‌رهه‌نگه نووسه‌ر ده‌کات به خه‌ون ناسێکی ته‌واو. یه‌کێکی تر له‌و نووسه‌رانه ئالفرید ئادله‌ر (1870_ 1937)ه که له نه‌مسا له‌دایک بووه، ده‌رمانسازی خوێندووه، فرۆید کارێکی زۆری له‌سه‌ر هه‌بووه.به‌ڵام دوایی خۆی له فرۆید جیاده‌کاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ که له خه‌وندا مرۆڤ دوو حاڵه‌تی گرنگ ده‌رک پێ ده‌کات، یه‌که‌میان ئه‌و وێنه‌یه‌یه که خه‌ونه‌که ده‌یبه‌خشێ، ئه‌وی تریان ئه‌و مانایه‌یه که پێمان ده‌ڵێ چ شتێک له کۆمه‌ڵگادا رێگه‌ی پێ دراوه، ئه‌و پێی وایه گه‌ر یه‌کێ له خه‌ونیدا زۆر بێزار بوو له‌وانه‌یه له ژیانی خۆیدا زۆر تووره‌و دڕنده بنوێنێ. ئه‌و پێی وایه که خه‌ون نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر به خۆمان و ئه‌و شوێنه‌ی که تیا ده‌ژین هوشیارمان ده‌کاته‌وه به‌ڵکو واشمان لێ ده‌کات له ژیاندا به‌هێز و سه‌رکه‌وتوو بین. کتێبه به ناوبانگه‌که‌ی فرۆید به ناوی شییکردنه‌وه‌ی خه‌ون که تیایدا باسی خه‌ون و ناسنامه‌کانی ده‌کات، کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی سایکۆلۆژی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ئێریخ فرۆم (ئه‌و زمانه له‌یادچووه)، که خۆی یه‌کێکه له تیۆلۆژه به‌ناوبانگه‌کان. هه‌روه‌ها کارل یونگ (1875_ 1961) که بایه‌خێکی زۆری ده‌دا به سومبوله‌کانی خه‌ون. بۆ نموونه له‌و چیرۆکه‌ی مندا (نووسینه‌وه‌ی درک) غه‌ریب ریکۆرد زۆر فرۆیدیانه خه‌ون ده‌بینێ و بڕواشی به خه‌ونه‌که‌ی خۆیه‌تی که ڕاست ده‌رده‌چێ.بۆیه ده‌ڵێم فرۆیدیانه ،چونکه فرۆید بڕوایه‌کی ته‌واوی به ڕاستی بوونی خه‌ون هه‌بوو. ڕابه‌ر فاریق: له نێو ههردهقێکی سه‌رکه‌وتوودا منداڵییه‌کی پڕ خه‌م، یان به‌ختیار ئاماده‌یی هه‌یه و چاو ده‌گێڕێ، ئایا تۆ تا چه‌ند سوودت له منداڵی وه‌رگرتووه، هه‌م وه‌ک که‌ره‌سه، هه‌م وه‌کو دیوێکی دیکه‌ی خۆت له زه‌مه‌نی زوودا، یان تا چه‌ند وه‌کو مه‌رجه‌ع گه‌ڕاویته‌وه لای و کارت پێ کردووه؟ ئارام کاکه‌ی فه‌لاح: ئه‌مه یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی که نووسه‌ران هه‌میشه حه‌زده‌که‌ن لێیان نه‌کرێت و شاعیرانیش به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه پێیان خۆشه‌و ده‌توانن ده لاپه‌ڕه بنووسن.چونکه پرسیاره‌که ته‌نها شاعیرانه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، به‌ڵام به‌نسبه‌ت منه‌وه که‌ی بمه‌وێت ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه‌و چیم بوێ لێی هه‌ڵگرم و به‌کاری بهێنم.من تا ئێستاش زۆر ورده‌کاری منداڵیم له‌بیر ماوه‌و هه‌ندێ جار ئاخ هه‌ر ده‌ڵێی دوێنێیه.مرۆڤ تا به ژماره‌ی ساڵه‌کانی ته‌مه‌ن له منداڵی دوورتر بکه‌وێته‌وه، لای نزیکترو خۆشه‌ویستره. به‌شێکی مێشکی مرۆڤ ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی تێدا پارێزراوه و من له‌وه‌دا به‌ختێکی چاکم هه‌بوو که خاوه‌نی مه‌غزه‌نێکی گه‌وره‌م له یاده‌وه‌ری، من ته‌نانه‌ت باخچه‌ی ساوایان و ساڵه‌کانی سه‌ره‌تاییم به‌ڕوونی له‌بیره‌و هه‌ندێ جار دێنه‌وه ناو چیرۆکه‌کانم.من ته‌نها 4 ساڵی یه‌که‌مم بیر نییه‌و ئه‌و 4 ساڵه‌ش به‌هۆی گێڕانه‌وه‌ی دایک و باوکم و خوشک و برا گه‌وره‌کانمه‌وه که هه‌ریه‌که‌و شتێکیان بۆ گێڕاومه‌ته‌وه‌و که وای لێ هاتووه ئه‌و 4 ساڵه‌ش زۆر پێم غه‌ریب نه‌بێت.به‌هه‌رحاڵ نووسه‌ران هه‌میشه ئیشێکی زۆریان به منداڵیی خۆیانه‌و به نووسین ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌شی هه‌وڵ و فێڵه‌کانی له ناو نووسیندا بۆ گه‌ڕانه‌وه زۆرتر و جوانتر بێت، تێکسته‌که‌شی جوانتر ده‌بێت.
|