ئا: پایزه ئه‌حمه‌د ههڤپیڤینی''ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ'' له‌گه‌ڵ''گۆنا سه‌عید''له‌سه‌ر یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی باریکهسیی له کوردستان و کێشهکانیتری نایه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان.
پایزه ئه‌حمه‌د: سه‌ردانه‌که‌تان بۆ کوردستان تا چ راده‌یه‌ک سوود به‌خش بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که بۆی چوویت ؟
هه‌ر له کاتی ئه‌و سه‌ردانه‌دا بووکه یاداشتنامه‌ی"که‌مپینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای فرهژنییم به واژۆی زیاتر له 400 ڕیکخراو و که‌سایه‌تی برده‌وه تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تری ڕهکخراوهکانی ژنان بیگه‌یه‌نین به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بو په‌سه‌ند نه‌کردنی یاسای فره‌ژنیی ، ئه‌وه بوو له دوای هه‌وڵێکی زۆر بۆ ڕۆژی 25/11 نه‌مانتوانی سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی دیوان ببینین به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌وه به‌ڕێز"شیلان یاسین" وه‌ک نوێنه‌ری که‌مپین توانی یاداشته‌که بگه‌یه‌نێته ده‌ست سه‌روکی هه‌ریم.
پایزه ئه‌حمه‌د: ئایا یه‌و رێکخراوهنهی ژنان تا چ رادێک هه‌لوێستیان هه‌یه به‌رمبه‌ر به‌و بریارهنهی که په‌رله‌مانی کوردستان چ کاریان کردوه یا خود که‌س گوێیان لێ ده‌گرێت ؟
گۆنا سه‌عید: ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناڕه‌زایه‌تی توندیان ده‌ربڕی له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌و یاسایه‌ی که نه‌ک ته‌نها به‌هۆی په‌سه‌ندکردنى فره‌ژنیی به‌ڵکو ته‌واوی یاسای باری که‌سێتی دژ به‌مافه‌کانی ژنانه‌و جیاوازی و هه‌ڵاواردن له نێوان ژن و پیاودا په ره پێ ده‌دات. چه‌ندین که‌مپین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکه ڕاگه‌یه‌ندرا، له ناوه‌وه ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له شاری سلێمانی ڕێکخرا، ئیمزا بۆ کۆکردنه‌وه و سیمینار و کۆبونه‌وه‌ی هوشیارکردنه‌وه سازکران. له هه‌فته‌ی دژی توندوتیژیدا ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕێکخراوه‌کان بایکۆتی هه‌فته‌ی دژی توندوتیژیی حکومه‌تی هه‌رێمیان کرد.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه په‌رشوبڵاو بوون و ڕابه‌رایه‌تیه‌کی یه‌کگرتووه هاوده‌نگیان نه‌بوو ، هه‌ر بۆیه نه‌یانتوانی کاریگه‌ری ئه‌وتۆ دابنێن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌و هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که من له کوردستان بووم مه‌سعود بارزانی په‌سه‌ندی کرد، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت که که‌مپینیکی تری فراوان بۆن بۆ زیاتر کۆنه‌په‌رست کردن و به‌دینی کردنی یاساکه له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلامی و حیزب و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانه‌وه بهڕێکخرابوو.
پایزه ئه‌حمه‌د: ئایا له‌و ژنه ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی کوردستان که به‌شداری ئه‌و بریارانه‌یان کرد پێت وایه ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان قسه‌یان کردوه ، ئه‌گه‌ر وایه چۆن دوای بریار دانی په‌رله‌مان له سه‌ر ماده‌ی فره‌ژنیی له یاسایی باری که‌سیه‌تی به‌ش داریان له درێژه پێ دانی دانانی یاسایه‌که کرد.
گۆنا سه‌عید: ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که دژ به فره‌ژنیی بوون هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگايهكێ دۆڕاویان هه‌ڵبژارد بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنیی له یاسای باری که‌سێتیدا چونکه ئه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی داوای جودایی دین له یاسا بکه‌ن و داوا بکه‌ن که یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای مافه جیهانیه‌کانی مرۆڤ و یه‌کسانی ژن و پیاو دابمه‌زرێ نه‌ک بنه‌مای شه‌ریعه‌ت و ئایین، هاتن له‌نێو سووچ و قوژبنی ئایه‌ت و ته‌فسیرو حه‌دیسه‌کاندا ده‌گه‌ڕان بۆ په‌یداکردنی پشتیوانی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنیی له چوارچێوه‌ی ئاینی ئیسلامدا، ئه‌مه زۆری جیاواز نه‌بوو له‌وه‌ی که به‌دوای ماسیدا بگه‌ڕێی له ناوجه‌رگه‌ی بیابانی گه‌وره‌دا، بۆیه هه‌رچه‌ندیان کرد نه‌یان توانی له‌یه‌ک کاتدا هه‌م ره‌چاوی دینی ئیسلامیش بکه‌ن و فرهژنییش قه‌ده‌غه بکه‌ن وه له کۆتایدا به سینگێکی فراوانه‌وه هه‌موویان به‌شداری تاووتوێکردنی ئه‌و خاڵانه‌یان کرد که بۆ سنوردارکردنی فره‌ژنیی دانراون و دواتریش هه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی په‌رله‌مان هاتن له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌یان ووت سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه. که فره‌ژنیی سنوردار کراوه. بۆیه که به رای من که نه‌خێر ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان قسه‌یان نه‌کرد به‌ڵکو خه‌ڵکیان چه‌واشه کرد‌و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگایان لاده‌برد له‌سه‌ر ئه‌و هێزه ڕاسته‌قینانه‌ی که له نێو خه‌ڵکه‌وه هاواریان ده‌کرد بۆ جودایی دیین له ده‌وڵه‌ت و دانانی یاسای یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژن و پیاو.
پایزه ئه‌حمه‌د: ئایا ئاسۆی ئه‌وه به‌دی ده‌کرێ که ژنان له چوارچێوه‌ی رێکخراوه‌کانیان و ئه‌و خه‌باته‌و روو به روو بوونه‌وانه‌ی که به شێوه‌ی تاک و به شیوه‌ی کاری به کۆمه‌ڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات . بگاته ئه‌نجامێک باش یان هیچ نه‌بێ بتوانێت کۆت و به‌ندی فره ژنی بپسێنن ؟
گۆنا سه‌عید: من بڕوام وایه که هیچ ئاسۆیه‌ک خۆبه‌خۆ بوونی نییه و مرۆڤ ئاسۆی داهاتوی خۆی دیاری ده‌کات، ؛کیشه له‌وه‌دایه که له ئێستادا ڕێکخراوێک یان چوارچیوه‌یه‌کى به هێزی سیاسی و کؤمه‌ڵایه‌تی نیێه که ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی ژنان دیاری بکات و ناره‌زایه‌تیه‌ک که له کؤمهڵكهدایه رابه‌ری بکات .
به کاری په‌رش وبڵاو لێره‌وله‌وێ وه به ڕێکخراوه‌ی بچوک بچوک و خێرخوازی ناتوانێت به‌ره‌وڕوی دیارده‌یه‌کی ئاوا دڕنده و توند و تیژ له به‌رامبه‌ر ژنان بوه‌ستێته‌وه، دیادهیهک که ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌مه‌ڵایه‌نه و گه‌وره و سیاسی له پشته، ئه‌وه‌ی که من به ده‌سه‌ڵاتێکی سێ کوچکه‌یی ناو ده‌به‌م، ده‌سه‌ڵاتی ناسیؤنالیزم ، ده‌سه‌ڵاتی دین و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کیی له کوردستاندا هه‌مووی له‌به‌رامبه‌ر مافی یه‌کسانی ژن و پیاودا وه‌ستاونه‌ته‌وه و دڕندانه ده‌نگی ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازانی نێو کۆمه‌ڵگا سه‌رکوت ده‌که‌ن. لایه‌نێکی تریشی ئه‌وه‌یه که مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی ژنان مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه له نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه ئیسلامیه‌کاندا به نوێنه‌رانی نێو په‌ڕله‌مانیشه‌وه سات و سه‌ودای سیاسی پێ ده‌کرێت بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی زیاتر و پشتیوانی زیاتر، وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له عێراق که ئێستا ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامیه‌و یاسا‌و ده‌ستورو بڕیاره‌کانی به‌ته‌واوی له ژێر سنور‌و چوارچێوه‌ی دینی ئیسلامدا ده‌رده‌کات. هه‌ر بۆیه ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان په‌یوه‌سته به هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی عیلمانی و مۆدێرن که ئامانجی به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و مه‌ده‌نی بێت و خۆشگوزه‌رانیی به یه‌کسانی بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا دابین بکات وه له یه‌که‌م ههنكاویدا دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکاته‌وه و یاساکانی له سه‌ر بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ دامه‌زرێنێ. به‌م ئاسۆیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ژنانیش ده‌توانێ وه‌ک به‌شێک له‌م بزوتنه‌وه فراوانه له ئێستاوه ڕیزی خۆی فراوان بکات و ڕۆژ به ڕۆژ بۆ باشکردنی بارودۆخی ژنان خه‌بات بکات، قه‌ده‌غه‌کردنی یاسایه‌کی وه‌ک یاسای فره‌ژنیی به هێزێکی ئاوا گه‌وره‌و فراوان به دی دێت که دروشمه‌کانی ڕۆشن بێت و فشاری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه به ڕیزی فراوانی خه‌ڵکه‌وه بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
پایزه ئه‌حمه‌د: ئایا که تۆ وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری رێکخراوێک به‌شداریت کرد له‌و سمیناره‌ی له له‌نده‌ن که له‌م دواییه به‌سترا ، پێت وایه چ سوودێکی بۆ برد نه پێش خه‌باتی ژنان هه‌بوو به تاییبه‌تی سمینارێک په‌رله‌مان رێکی خستبوو ، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که هه‌ر دوێنێ بوو له یاسای باری که‌سێتی دا بریاری له سه‌ر فره ژنی دا. گۆنا سه‌عید: ڕاستیه‌که‌ی ئه‌ندامان و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان که هاتبون بۆ له‌نده‌ن به نیازی هه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ شاندی کوردی‌دا له نزیکه‌وه قسه‌بکه‌ن و ڕوی خۆیان سپی بکه‌ن له به‌رامبه‌ر یاساکه‌یاندا . به‌شداری کردنی منیش وه‌ک نوینه‌ری ڕێکخراوی ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان له له‌نده‌ندا بوو، خۆشحاڵانه که خه‌ڵکێکی زۆر لێیان هاته ده‌نگ و به‌ڕاستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌فده‌که‌یان به توندی دایه به‌ر ڕه‌خنه له‌سه‌ر یاسای فره‌ژنیی. سه‌رۆکی په‌رله‌مان په‌ڕله‌مانتارانی ژنی هێنابوو که به شان وباڵی یاساکه‌دا هه‌ڵده‌ن و باسی ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه بکه‌ن که له سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا فره‌ژنییان سنوردار کردووه، ئه‌و شێوه‌یه‌ی که باسی مه‌رجه‌کانی فره‌ژنییان ده‌کرد مرؤف هه‌ستی ده‌کرد باسی سه‌رده‌می هارونه‌ڕه‌شید و که‌نیزه‌کانی ده‌کات بۆیه ئێمه چه‌ند ژنێک له‌وێ قسه‌کانیمان پێ بڕی و وتمان که"شه‌رمه‌زارییه بۆ په‌ڕله‌مان که ئه‌م قسانه ده‌که‌ن" و پێویسته که چیتر به‌قسه‌ی مه‌لاو پیاوه دینیه‌کانی ده‌وروبه‌ریان نه‌که‌ن.
مه‌سه‌له‌ی پیاوسالاری و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵگایه به ژن و پیاوه‌وه، هه‌رکه‌سێک که هیوا و ئاره‌زووی ژیانی ئاسووده، مافی مرۆڤ و خۆشگوزه‌رانیی و تاموچێژه‌کانی ژیان بکات ئه‌وا دژی هه‌ر جۆره توندوتیژی و نایه‌کسانیه‌که به‌رامبه‌ر هه‌ر تاکه که‌سێکی کۆمه‌ڵگا.
کۆمه‌ڵگای کوردستان ئێستا زۆر جیاوازه و خه‌ڵک تینوی ئازادییه، خه‌ڵک هۆشیار بۆته‌وه به‌وه‌ی که ژیان ته‌نها ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و توندوتیژی و کلتوری خه‌تا گرتن و سزادان نییه، به‌ڵکو ژیان پڕیه‌تی له داهێنان و ئاره‌زووی مرۆڤ و ژیان بۆن و به‌رامێکی تری هه‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ڕێزی مافی مرۆڤ و یه‌کسانی تێدا هه‌بێت. هوشیاری کۆمه‌ڵگای کوردستان ئیتر ڕێگا نادات به کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتویی و ئه‌وه‌ش پیاوان و ژنانێکی زۆر ده‌گرێته‌وه.
payze@emrro.com
|