هه‌ڤپه‌یڤینێکی هزریی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دوو هۆنه‌ری نوێکاری هۆنراوه‌ی ئه‌مڕۆی کوردی '' فه‌ره‌یدون سامان و ناڵه حه‌سه‌ن ''
ئاماده‌کردنی : چیمه‌ن شه‌ریف
ئه‌و جیهانه‌مان پڕه له که‌سه‌ر و کۆڤان.. دڵگرانیی و نیگه‌رانیی که وا له‌مرۆڤ ده‌کات هه‌ست به‌ئازار بکات و جێی پێ جێ نه‌بێ.ده‌بێ کاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته مرۆڤ به‌چ لایه‌کدا ببات؟ ئایا هه‌ستکردن به ئازاره‌کان هۆکارێکه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری؟! ئایا هه‌سته‌کان ناسک‌تر ده‌کاته‌وه؟ که ببێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێش هه‌ر قسه‌کردنێکی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی له‌بێژنگ بدات ئینجا ده‌ری ببڕێ که ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکه له به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاستی به‌مرۆڤبوون؟ هه‌میشه پێموابووه خاڵیبوونی ژیان له‌ره‌هه‌ندی تراژیدی و خاڵیبوونی کاسه‌سه‌ری مرۆڤیش له دوودڵی و دڵه‌راوکێ ژیانیکی بێ مانا‌و بێ پرسیار به‌رهه‌م دێنێت.پێشم وایه ئاڵای هه‌ست له‌ناو دڵه‌ناسک و پڕ له ئاوه‌زه‌کان هه‌میشه شه‌کاوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه کامه‌یه که کێشه و گرفته‌کانی، کۆژانه‌کانی جوانتری ده‌کات له‌ناو دووکه‌ڵی ناهه‌موارییه‌کانی ژیانی خۆی هه‌ست به‌که‌موکوڕیه‌کانی دۆسته‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ ده‌کات!! ژیرانه بێئه‌وه‌ی بکه‌وێته داوی خۆویستی و بێئهمهکیی و بێبه‌زه‌یی که مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵ نزیک ده‌کاته‌وه.
هه‌ستکردن به‌ئازاره‌کانی ژیان له‌نێو تاکه‌کاندا .. ژن، پیاو، منداڵ،گه‌وره، نه‌خۆش و ساغ به‌رێژه‌ی گۆڕاو ده‌رده‌که‌وێت. ژنان زیاتر وه بۆ ماوه‌ی درێژتر هه‌ست به‌ئازار ده‌که‌ن هه‌روه‌ک زانستی فسیۆلۆژیی سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ی ژن ئه‌وه‌مان بۆ شیده‌کاته‌وه‌و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆرتر له‌ده‌ماری گه‌یه‌نه‌ر له ژن به به‌راوردکردنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یان له‌هی پیاودا.
بۆ وه‌ڵامی یان راستتر بڵین بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسیارانه به سوپاسی زۆرمانه‌وه دوو هۆنه‌ری نوێکاری هۆنراوه‌یی ئه‌مڕۆی کوردی'' فه‌ره‌یدون سامان و ناڵه حه‌سه‌ن '' رای خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ربڕی و ئێمه‌ش له دوو به‌شدا ده‌یخه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
* : ئایا موعانات ڕۆحی مرۆڤ گەورە ( ئیرتقا ) دەکات ؟ ئێمەی مرۆڤ دەبێ گرفتمان هەبێت تاکو هەست بە شتەکانی دەوروبەر بکەین و هەستی بەرامبەرەکەمان ڕابگرین ...؟ * : کورد چۆن مرۆڤێکه لەلایەن هەستەوە ؟ * : ئایا موعانات هۆی ئه‌فراندنه ؟ ئه‌وانه‌ی موعاناتیان نییه چ مرۆڤێکن ؟
- به‌شی یه‌که‌م - ناڵه حه‌سه‌ن
*
* بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان دەور و کاریگەری خۆیان هەیە بەسەر بیرکردنەوەکان و هەست و سۆزی مرۆڤ. وە لەلایەکی ترەوە پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤ و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان ئەوەش کاریگەری خۆی هەیە بەسەر هەستەکان و باری دەروونی مرۆڤەوە . وە کۆمەڵگەی کوردەواریش وەک زۆربەی کۆمەڵگە خۆرهەڵاتیەکان لە قۆناغی دەرەبەگایەتی دایە وا خەریکە ئەم قۆناغە جێدەهێڵێ و پێ دەنێتە نێو قۆناغی سەرمایەدارییەوە . وە پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانیشمان جۆری خێلەکین . لەم جۆرە پەیوەندییە کۆمەلایەتیانەش داب و نەریت کاریگەری خۆیان هەیە و مرۆڤەکان کۆیلەی داب و نەریتەکانن . لە قۆناغی دەرەبەگایەتی و لە جۆری پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانی خێلەکیدا خێزان کۆڵەگەیەکی دیار و چەسپاو دەبێت . گوێڕایەلی و ڕێزگرتن و چەمانەوەی بچووک بۆ گەورە مەرجێکی داواکراوە لەم جۆرە پەیوەندیانەدا . کاردانەوەی ئەمجۆرە پەیوەندییانە کاردەکاتە سەر ڕۆح و باری دەروونی مرۆڤ .. ! هەر کەسێک و تاکێک کە گیرۆدەبێت بە دەست موعاناتە دەروونی و ڕۆحیەکان لە ژێر کاریگەری ئەمجۆرە پەیوەندیە کۆمەلایەتیانەدا ، بێگومان موعاناتەکەشی لەو جۆرە دەبێت واتە ڕۆح و هەستەکانی بچووک دەبێتەوە بە مانایەک ( هەست و دڵی ناسک دەبێتەوە ) . لە باری سیاسیەوەش لەوەتەی هەین خەونەکانمان سەردەبڕدرێ و ئومێدەکانمان زیندەبەچاڵ دەکرێ . ئەمەش گەورەترین گرێی دەروونی و گەورەترین کێشە و موعاناتی بۆ دروست کردوین . بۆیە کۆمەڵگەی کورد کۆمەڵگەیەکی دڵ نەرم و بەبەزەییە لە باری دەروونیەوەش کۆمەڵگەیەکی ڕۆح شەقارشەقار بووی تێکشکاوە بۆیە خەون و بیرکردنەوەکانی پڕاوپڕە لە سۆز . ڕۆحی مرۆڤی کورد وەک خاکێکی تێنوو پڕاوپڕە لە درز و ڕووبار و جۆگەلەی خوێنی پیادا دەڕوا ، ڕۆحێکی تەژی لە موعانات . پەیوەندیەکانی کورد بە تایبەت سەرکردەکان لەگەڵ دراوسێکان و لەگەڵ بەرامبەرەکانیان هەمیشە چەمانەوە و دەست لە سەرسینگ ڕاوەستان بووە . ئەوە بەر ئەنجامی ئەو هاوکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەیە کە لە پێشدا باسمان کرد بەمانای ئێمە لە باری سایکۆلۆژییەوە تێکشکاوین ڕۆحێکی بچووکمان هەیە . وە بە خۆمان دەڵێین کۆمەڵگەیەکی هەست ناسکین یاخود عاتفین . هەمیشە فرمێسک بە چاوی خەون و ئومێدەکانمانەوە دەبیندرێ.
* من پێموایە هیچ کەسێک نیە لە دنیادا موعاناتی نەبێت. مادام مرۆڤ بیردەکاتەوە و خەون دەبینێت ئەوە مانای وایە موعاناتیشی هەیە . دەکرێ بە شێوەیەکی تر ئەم پرسیارە بکەین و بڵێین ، ئەوانەی مامەلەی دروست لەگەڵ موعاناتەکانیان ناکەن یان گوێ لە موعاناتەکانیان ڕاناگرن چ ئینسانێکن ؟ دەکرێ بڵێین ئەوجۆرە کەسانە کەسی نەرجسین ، چونکە کەسە نەرجسیستەکان ئەوکەسانەن کە خۆیان لە سەرووی خەڵکانی ترەوە دەبینن . وە بە پێی ئەوەی چۆن بیردەکەنەوە چ شتێک بە خەیاڵیان دادێ ئەوە دەبێتە بڕیاردەر بۆ ڕاپەڕندنی کارەکانیان . واتە گوێ لە هەست و موعاناتەکانیان ڕاناگرن . وە بە پێی هاوکێشەیەکیش کە دەڵێ ( بیر لەگەڵ هەست ) پێکەوە کاردەکەنە سەر کاردانەوە و کردەوەکانی مرۆڤ . واتە بیر لەگەڵ هەست جولە و ئیرادەی مرۆڤ کۆنتڕۆل دەکەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکان . بەڵام لەلای کەسە نەرجسیستەکان تەنها گوێ لە بیر ڕادەگرن دەرگاکانی هەست و ناخیان قوفل دەدەن . واتە گوێ لە موعاناتەکانیان ڕاناگرن ، بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بێباکن لەوەی چ جۆرە کارێک ئەنجامدەدەن . یان کارەکانیان چ جۆرە مەترسیەکی لێدەکەوێتەوە . ڕەنگە بەو کەسانە بڵێن موعاناتیان نیە ! خۆی لە بنەڕەتدا موعاناتیان هەیە بەڵام گوێ لە موعاناتەکانیان ڕاناگرن . بە شێوە گشتیەکەش بەم جۆر‌و کەسانە دەڵێن ویژدانیان نیە . کەسە دیکتاتۆرەکان کەسی نەرجسین ڕێژەی نەرجسیەتەکەیان هێندە بەرزە گەیشتۆتە ئاستی نەخۆشی ، بۆیە هەرچەندە تاوان و مرۆڤکوژی دەکەن شار و دێهاتەکان وێران دەکەن بە خەیاڵیاندا نایەت و لەلای خۆیانەوە پێیان وانیە تاوانێک یان شتێکی نائاساییان کردووە چونکە دەرگاکانی دەروون و ناخ و هەست و موعاناتەکانیان داخستووە . ئەگەر بەراووردێکی ئەم بارە نەرجسیستیە لەگەڵ هیستریادا بکەین ، دەبینین ڕێک بە پێچەوانەی یەکترین . کەسی هیستریکی زۆر بە قووڵی هەست بە ناخ و شعور و موعاناتەکانیان دەکەن وە ئازاری زۆر بە دەست باری دەروونیان دەبینن . بچووکترین هەڵە و تاوان و کارێکی نەگونجاو ئازاری زۆریان پێ دەگەیەنێت و موعاناتەکانیان زیاتر دەبێت . ئیدی بە گوێرەی ئەم دوو دیمەنەی کە باسمان کرد ، دەبینین کەسانێک هەن زیاد لە پێویست گوێ لە موعاناتەکانیان دەگرن و بە دەست موعاناتەکانیان لە میحنەت دان وەک کەسانی هیستریکی . کەسانێکیش هەن دەرگای ناخ و موعاناتەکانیان داخستووە و گوێ لە موعاناتەکانیان ناگرن تەنانەت ئەگەر تاوان و کاوڵکاریش بکەن ، بە هیچ جۆرێک هەست بە تاوان و شەرمەزاری ناکەن . لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کەسانی لەم چەشنەش گەڵێک زۆرن کەسە دیکتاتۆرەکانی لە چەشنی ( هیتلەر و مۆسۆلۆنی و ستالین و سەدام و ... زۆرانی‌تر ) هەموویان لەو جۆرە نەرجسیستیانە بوون کە باسمان کردن . وە جۆری نهرجسیستهکهشیان (Psychopathic personality)یه بە مانای کەسایەتی دەروون نەخۆش . واتە ئەو کەسانەی گوێ لە موعاناتەکانیان ڕاناگرن بەو پێیەی چیان بە خەیاڵ دادێت و لەو کاتەدا چۆن بیر دەکەنەوە بەو شێوەیە کارەکانیان ئەنجام دەدەن . ئەو جۆرە کەسانە کەسانی دەروون نەخۆشن کۆمەڵگەش بە دەستیانەوە گیرۆدەو هەراسان دەبێت . کارەکانی ئەمجۆرە کەسانە هەمیشە ئافات و کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە . کیمیا بارانی هەلەبجە و ئەنفالەکەی لای خۆشمان زیندووترین نموونەی تاوانکارییەکانی ئەوجۆرە کەسە دەروون نەخۆشانەن . لە کۆتایی حەزدەکەم ئەوەش بڵێم ( مەرج نیە موعانات هۆکاری هەموو خولقاندنێک و کارەسات و ڕووداوێک بێت).
|