په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


هەواڵه‌کان:
وەزیری دەرەوەی ئێران و تۆپ و خومپارەکانی ئێران،

پێکرا سەردانی باشووری کوردستانیان کرد!

سەرکەش     


بە پێی کەنالە ئاسمانییە کوردییەکان لەچەند رۆژی بووری موتتەکی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی کۆنەپەرستی ئێران بە یاوەری هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی ئێراق بەفرۆکەیەک گەیشتە هەولێری پایتەخت، بە هامێزی ئاوالا وخۆشەویستانە، ماچی گەرمی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان پێشوازی بێ وێنەی لێکرا.


هەر دوینێ و هاوکات بەم بۆنە پیرۆزەوە، دوور لە هەموو کلتورو داب و نەریت و پرنسیپێکی مۆڤایەتی، دراوسێتی، دوور لە هەموو سەرەتاگەیەکی رامێاری، ژیاری تۆپخانەکانی ئەو حکومەتە پاشڤەرۆیە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی باشووری کوردستانیان بەتۆپ ێران و کاولکرد.


ئەوەی جێگای سەرنج بوو، هەوالی پێشوازییە گەرمەکەی تیرۆریستێکی وەک موتتەکی زیندوو بلاوکرایەوە، بەلام چاوی کامێرمان و قەلەمی رۆژنامەنووسەکانی حکومەتی هەرێم لەگۆرەپانی جەنگ و شەرفرۆشی رژیمی ئاخوندە شەرخوازەکان ئامادە نەبوون، لەبەر بێکاتی و سەرقالیان بەهاتنی شاندەکە و لەبەر بارووزرووفی رانەگەیەنراوی نهێنی تۆپباررانەکە، فریا نەکەوتبوون وێنە و باسی وێرانکردنی مال و کونجی هەژارانەی لادێییەکان، سوتماکی شاخ و کێوەکان و پارچە پارچە بوونی لاشەی ژن و مندال و ئاژەلە مالی و کێوییەکان تۆمارکەن.


فریا نەکەوتبوون دواتریش خۆ بگەننە ناوچەکان و باری نالەباری گۆرەپانی دوای جەنگ تۆمارکەن.


تا شوێنەواری تۆپەکان و چۆنییەتی قەلاچۆی مرۆڤ و ئاژەل و سرووشتی بێ وەی ئەم ناوچانە بەدونیای مۆدێرن بگەیەنن.


ئەوەی گرنگ بوو لە قسەکانی سیخورێکی نیو دەولەتی وەک موتتەکی کردنەوەی دوو قەرارگای باندی سیخوری و تیرۆر بوو، بە ناوی قونسولگەری لە هەولێر و سلێمانی کە بەچەپلە رێزانی گەرمی ئامادەبووان رێزی لێنرا.


دیارە ئەمە رووکاری دەروەو ئاشکرا ڕاگەیەنراوی ئەم دیدار و سەردانیە پر لەشەرم و نەنگییەیە بوو، دیوە تاریک و نهێنی و شاراوە نەگوتراوەکانیشی کە خوداش پێی نازانێ شتێکی ئەوتۆی دەربارە نەگووترا.

 


ئوپسالە - سوید
2009/2/15