١٨\٧\٢٠١١
هەواڵى هەڵبەستراو
لە رۆژنامەى رووداوى وەرزشى.
بەرهەم عەبدوڵا
یه‌کێک له ئه‌ته‌کێته‌کانی نێو دونیای رۆژنامه‌گه‌ریی
پرۆفیشنال بریتیه له راستگۆیی و پابه‌ندبوون به ئه‌خلاقیاتی
رۆژنامه‌گه‌ریی که خۆی له هه‌موو به‌رپرسیاره‌تێکی
مێژووی ده‌رهه‌ق به‌و کارانه نادزێته‌وه که له ماوه‌ی
کارکردنیاندا خوێنه‌ر لێی ده‌بێته جێگه‌ی پرسیار.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی پرۆفیشنال کاربکات چونکه گۆرگیس ده‌ڵێت
رۆژنامه ده‌بێت ببێته ئاوێنه‌ی حه‌قیقه‌ته‌کان بۆ خوێنه‌ر، به‌ڵام
له ئێستای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی،
رۆژنامه نه‌وه‌ک ئاوێنه نیه به‌ڵکو په‌رده‌یه‌کی ره‌شه بۆ
داپۆشینی راستیه‌کان.
بۆیه رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی له کوردستان به قۆناغێکی سه‌ختتردا
تێده‌په‌ڕێت.. چونکه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کانی ده‌ره‌کین و خوێنه‌رانیشیان
زیره‌کتر و ئاشناترن به هه‌واڵه‌کانی رۆژ.
یه‌کێک له‌و رۆژنامه وه‌رزشیانه‌ی که که‌وتۆته ژێر ئه‌و پاڵه په‌ستۆیه‌ی
خوێنه‌ر و ناتوانێت به راستگۆیی خۆی ببێته میوانی هه‌فتانه‌ی وه‌رزشدۆتان،
هه‌فته‌نامه‌ی رووداوی وه‌رزشیه.چونکه ئه‌و رۆژنامه‌یه له هه‌وڵدایه
له رێگه‌یه‌کی نایاسایی و به‌ده‌ر له ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌گه‌ریی
خوێنه‌ر بۆخۆی دروست بکات.به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و هه‌واڵی زۆر
دوور له راستیه‌وه.که به داخه‌وه ئیستا له کوردستان هه‌واڵ هه‌ڵبه‌ستن
به جۆرێک له هونه‌ری کاری رۆژنامه‌نووسیی
ده‌زانرێت، به‌ڵام دووای ماوه‌یه‌کی کورت خوێنه‌ر سارد ده‌بێته‌وه
له‌و گه‌رم و گوریه‌ی که بۆ چاودێریکردنی بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی ئه‌و
رۆژنامه‌یه که هه‌یبووه.
بۆیه‌ش ته‌نها رۆژنامه‌یه‌کمان کردووه به نموونه چونکه پتر له هه‌موو
رۆژنامه وه‌رزشیه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌و دیارده‌یه‌ی لێ ده‌بینرێت
و له هه‌ڵبه‌ستنی هه‌واڵ وه‌کو پاڵه‌وانێکی گۆڕه‌پانه‌که به‌ده‌ر
ده‌که‌وێت.که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ته‌واوه‌تی لای خوێنه‌رانی
رۆژنامه‌که روون بۆته‌وه. له ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه
له چاودێریکردنی بیست و شه‌ش بابه‌ت و هه‌واڵ،
بۆم ده‌رکه‌وت که بیست و چار هه‌واڵی
رۆژنامه‌ی رووداوی وه‌رزشی به‌لای راستیدا ناچێت و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراون.که
ئه‌وه به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌که هه‌ژمارده‌کرێت.
چونکه من له به‌دوواداچوونم بۆ سه‌رچاوه‌کانی بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ی رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی پێده‌کات بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ هه‌ر
هه‌مووی ناراست و هه‌ڵه‌یه.وه‌ک ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌که‌یان
به نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان له قه‌له‌م دابێت.
به تایبه‌تی له بابه‌تی دیمانه‌ی یاریزانه ئه‌وروپیی و بیانیه‌کان،
چونکه زۆر به ئاسانی بۆت ده‌رده‌که‌وێت که شێوازی پرسیار و وه‌ڵامی
نێو دیمانه‌که له پرسیار و وه‌ڵامی تاکێکی کورد ده‌چێت و ئێستا له
دونیای رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ته‌نانه‌ت
ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیش ئه‌و پرسیاره ئێکسپایه‌رانه به‌و ئه‌قله
رزیوه‌ی دارشتن به‌کار نایه‌ت و ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و خودی
یاریزانه‌که‌ش به‌و شێوه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن. هه‌موو هۆکاره‌کانیش
بۆ نه‌بوونی چاودێری کاری پرۆفیشناڵانه و به ئه‌کادیمی بوونی
بواره‌که‌یه له کوردستان. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌ک هه‌قی هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی هه‌بێت و رۆژێکیش یه‌کێک له‌و یاریزانه‌بیانیانه‌ی
که رۆژنامه‌نووسانی رووداو به هه‌وه‌سی خۆیان دیمانه‌یان به
ناویان بڵاوده‌که‌نه‌وه ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌بن، جیا له‌وه‌ی
رێوشوێنی زۆر توندی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو
ناراستیه‌کان. ته‌نانه‌ت که‌سیشمان به‌رامبه‌ر به هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی
ئه‌مرۆی رۆژنامه‌گه‌ریی ووڵاته‌که‌مان
زاتی ئه‌وه ناکه‌ین خۆمان بۆ رۆژنامه‌نووسی کورد بناسێنین.
barhamxoshnaw@yahoo.com
|