| 
			٣\٥\٢٠١٤ 
			هەولێر، 
			چوارەمین ساڵڕۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) بەرز رادەگرێ.
 بەرز و بەرێزە رۆژی ٥\٥، 
			رۆژی ئازادیی کوردستان.
 
			  
 
			لە 
			یادەوەرییەکدا لە شاری هەولێر چوارەمین ساڵڕۆژی تیرۆری شەهیدی پێنووس 
			(سەردەشت عوسمان) بەرز رادەگیردرێ، لەو یادەوەرییەدا پێشانگایەکی 
			فۆتۆگرافیی لە وێنەکانی سەردەشت دەکرێتەوە و فیلمێکی دیکۆمێنتاریی 
			لەسەر ژیانی تایبەتی سەردەشت عوسمان و کاردانەوەکانی دوای تیرۆری ئەو 
			رۆژنامەنووسە نیشانی ئامادەبووان دەدرێ، هەروەها لە رێگای نمایشێکی 
			شانۆییەوە گوزارشتێک لە بارەی ئازادیی و تیرۆری رۆژنامەنووسان لە 
			کوردستان پێشکەش دەکا، ئەوە وێڕای پەیامی لێژنەی ئامادەکاری 
			یادەوەرییەکە و پەیامی خانەوادەی شەهیدانی پێنووس دەخوێندریتەوە.
 
 ئامادەبوونتان رێزگرتنە لە پەیامی ئازادیخوازیی لە کوردستان.
 
 کات: رۆژی دووشەم ٥\٥\٢٠١٤، 
			کاتژمێر ٤ی ئێوارە.
 شوێن: هۆڵی میدیا.
 
			تا ئەو کاتەی کە ماوین ئەبێت قسە بکەین، ئەو 
			کاتەش تەمەنم کۆتایی هات با هاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن و سەرلەنوێ 
			دەست پێبکەنەوە..!
 
			  
			  
			لێژنەی ئامادەکاری یادی 
			چوارەمین ساڵڕۆژی سەردەشت عوسمان - هەولێر 
			
			
			serdasht.osman@gmail.com 
			 
			  
			
			___________________________________ 
			• 
			دۆسیەی سەردەشت:  
			
			
			www.emrro.com/dosyeyserdesht.htm
			 
			  
			  
			  
			  |