١\٩\٢٠١٠
هەولێر و نێرگەلە.

جەعفەر جەوهەر خدر
ئەگەرچى
هێشتا لە کەناڵەکانى راگەیاندن(بینراو،نووسراو،بیستراو)،ڕێکلام بۆ
بەرەنگارى دژى کێشانى نێرگەلە دەکرێت،وەزارەتى تەندروستى و حکومەتى
هەرێم بووجەیەکى زۆریان بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکردووە و چەندین کۆر و
سیمینار و کۆنفراسیشى بۆ گیراوە و زەرەر و زیانەکانى نێرگەلە بە
شێوەیەکى زانستى ڕوونکراوەتەوە و خەڵکى لێ ئاگادار کراوەتەوە بەتایبەتى
توێژى لاوان.بەڵام ئەوەى جێگەى سەرەنجە ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا خەڵکى
بە هاناى بەناگەواز و ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و حکومەتى
هەرێمەوە نەهاتوون ،بەڵکو هەر گوێشى نادەنێ و ئەم دیاردەیە تەنانەت
کەمیش نەبۆتەوە بەڵکو لەو مانگى رەمەزانە زۆر زیاتریش بووە!
جێگاى دەلالخانەى کۆنى هەولێر ئێستا کراوەتەو پارکێکى قەشەنگ و چەندین
نافورەى جوان دانراوە.لە رەمەزانى ئەم ساڵدا شەوانە چەندین جۆرى یارى
کۆنى هەولێریانى تێدا سازدەکرێ و بەگۆرانى و هەلپەرکێ گەشتیارانى ئەم
پارکە شەوان بەسەر دەبن.
لایەنە پەیوەندى دارەکان تاوکو ئیستا هەوڵى کەمکردنەوەى کێشانى
نێرگەلەیان نەداوە بەتایبەتى لە شوێنە گشتیەکان و سەر داخراوەکان،لە
شارى هەولێر لە چەندین چایخانەى سەر داخراو و شوێنى گشتى دیاردەى
نێرگەلە کێشان بەر چاو دەکەوێت، هەر لەو پارکە قەشەنگەى کەلەسەرەوە
باسم کرد لەپێش مزگەوتى (خانەقا) کە دەرگاى بەرامبەر پارکەکەیە و
چایخانەى شەوانى لێیە،شەوانە ڕەنگە زیاتر لە(100) گەنج خەریکى کێشانى
نێرگەلە بن و بەدووکەڵە بۆندارە خنکێنەرەکانیان بونەتە هۆى بێزارکردنى
گەشیاران و سیمایەکى ناشرینیان بەم پارکە بەخشیوە لەوەش سەیرتر ئەوەیە
کە ئەو گەنجانە لەناو پارکەکەدا دەیکێشن ئەمە لەکاتێکدا کە پارک شوێنى
گشتییە!
پێویستە لەسەر لەیەنە پەیوەندیدارەکان کە کۆنترۆڵى ئەم دیاردەیە
بکەن،ئینجا چ لەڕێگەى نەهێشتنى هاتنەناوەوەى نێرگەلە بێت بۆ
کوردستان،یان مۆڵەت لێسەندنەوەى ئەو چایخانانەى کە نێرگەلەیان تێدا
دەکێشرێت، چەندین ڕێگەى تریش هەیە بۆ کەمکردنەوەى ئەم دیاردە ترسناکە.
jahfarxosnaw@gmail.com
|