١٣\٩\٢٠١٠
هه‌ی ئافه‌رین که‌ناڵی
ئاسمانی گه‌لی کوردستان.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
•
رۆژی هه‌ینی به‌رواری3-9، که‌ناڵی ئاسمانی
گه‌لی کوردستان وتاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی له‌شاری دیاربه‌کره‌وه
راسته‌وخۆ به وه‌رگێڕاوی بۆ سه‌ر زمانی کوردی ده‌گواسته‌وه، تیایدا
جه‌نابی مژده‌ی دا زیندانی دیاربه‌کر داده‌خات، لێ یه‌کی گه‌وره‌تریان
به تازه‌یی بۆ ئاوا ده‌کات، ئه‌وه وتاری له‌یلا زانا یان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز
بوایه نه‌ک راسته‌وخۆ هه‌ر نه‌یه‌گواسته‌وه، بگره به یه‌ک دێریش
باسی نه‌ده‌کرد، ئا ئه‌مه‌یه کوردایه‌تی بژی داگیرکه‌رپه‌رستی.
•
رێگای کوردستان "31ی ئاب به‌ره به‌یانێکی
نوێ ده‌ستی پێ‌کرد"، رادیۆی نه‌وا "مافی هاوڵاتییانی عێراقه رۆژی31
ئاب به‌ڕۆژێکی مێژووی‌و شکۆدار دابنێن"، ئه‌رێ پرسیارێک ئه‌ی ئه‌و 31
ئابه‌ی به‌ره‌به‌یانی نوێی 14ساڵ له‌مه‌وپێش رۆژێکی نوێی بۆ کوردستان
هێنا! دیاره له‌مێژوودا سڕایه‌وه‌و هه‌ر له‌ڕه‌گه‌وه نه‌ما؟.
•
هاوڵاتی (سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان که‌نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه، به هاوڵاتی وت "له‌م
مانگه‌وه حکومه‌ت مو‌وچه‌ی هه‌موو ئه‌و کادیره حیزبییانه‌ی داوه،
که‌پێشتر کادیری ئۆرگانه حیزبییه‌کانی یه‌کێتی بوون‌و دواتر
به‌هۆی هاتنه ناو گۆڕانه‌وه مو‌وچه‌کانیان بڕدراوه"، ئه‌مه
به‌ره‌حمه‌ت بێت ده‌یان وت ئه‌ندامانی حیزب ده‌بێت خۆی خۆی بژێنێت،
ئێستا ئاهه‌نگ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیمتیازات‌و حیزبییه‌کان ده‌گێڕن،
هێشتا ساڵێکیان ته‌مه‌ن نییه هه‌موو وته‌کانی خۆیان له‌بیرکرد، پیر بن
هه‌مووی له‌یادکه‌ن.
•
روبه‌ر"بەپێی زانیارییەکانی رووبەر هەرسێ
لایەنی ئۆپۆزسیۆن، گۆڕان‌و یەکگرتوو کۆمەڵ، لەهەوڵی واژۆکردنی
رێککەوتنی هاوشێوەی رێککەوتنی ستراتیژی پارتی‌و یەکێتین،"، برا ئه‌و
په‌یماننامه‌یه نه‌ک ته‌نها ئۆپۆزسیۆن به‌ڵکه نوێژی جه‌ماعه‌ت‌و
ته‌راوێحی ره‌مه‌زان‌و بازاڕی سیواک‌و به‌ربانگی به‌کۆمه‌ڵ‌و ڕیشی
فه‌قێکانیش به‌هێز کات، بازاڕی فڵچه‌و مه‌عجون‌و مووسیش لاواز ده‌کات.
•
ئاوێنه: به‌کری حاجی سه‌فه‌ر"لێکۆڵینه‌وه
له‌و به‌رپرسانه ده‌که‌ین که فایلی به‌عسییان هه‌یه"، دیاره
به‌نیازن سه‌رکردایه‌تی چۆڵ که‌ن؟ فایلداری تێدا نه‌مێنێت، باشتره
ده‌رگای سه‌رکردایه‌تی دابخرێت.
•
خه‌ندان "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/8
له‌ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی- ه‌وه، مام جه‌لال سه‌رۆک
کۆماری عیراق له به‌غداوه گه‌یشته شاری سلێمانی"، له31-8ی 1996یش
تێی قوچان گه‌یشته قاسمه ڕه‌ش، له‌فیرارییه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆماری.
•
ئاوێنه "گۆڕان2 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت"،
هاوڵاتی "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیو ملیۆن دۆلار مانگانه وه‌رده‌گرێت"،
ئه‌مه بۆیه ده‌نگیان داوییه له‌کزی، شیوه‌نه‌که هه‌مووی بۆ
هه‌ریسه‌که بوو نه‌ک بۆ حوسێن.
•
نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاوێنه "هیچ پشکێکم
له‌کۆمپانیاکانی نه‌وتدا نییه". راسته ته‌نها وه‌زاره‌ت و
وه‌زیره‌که‌ی نه‌وت سه‌ر به ئه‌وه! ئه‌گه‌ر وه‌زیری هه‌بێت کۆمپانیای
بۆ چییه.
•
خه‌ندان: دکتۆر زانا ره‌ئوف ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌رلیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌سایتی"خه‌ندان"ی راگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی رابردوودا چ ئێمه وه‌ک
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه چ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات که‌وتونه‌ته
ژێرکاریگه‌ری کاردانه‌وه‌وه"، دۆلار نه‌ک ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن،
مه‌ڕ و گورگیش ئاشت ئه‌کاته‌وه کاته‌وه، شاخ نه‌ک گرد له‌ڕه‌گه‌وه
ده‌تاوێنێته‌وه، زرمه‌ی تۆپ نه‌ک ته‌پڵی پارله‌مانتار بێده‌نگ
ئه‌کات.
•
ده‌ستوور: ئارام قادر سه‌رۆکی فراکسیۆنی
کۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی"31-8 ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێکی سیاسییه،
ئێمه‌ش په‌رله‌مانتارین و په‌یوه‌ندیمان به‌و بابه‌ته سیاسیانه‌وه
نییه"، دیاره ئێوه نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزارن نه‌ک کۆمه‌ڵی
ئیسلامی!.
•
ستاندارد "موچه‌ی مانگانه‌ی 32 ملیۆن
دیناره.
•
په‌رله‌مانتار ئوسامە جەمیل موچه‌ی مانگانه
بۆ 20 خانەوادەی بێ‌باوک ده‌بڕێته‌وه"، ته‌نها به شه‌رتی حیجاب و
نوێژ و به‌ردانه‌وه‌ی ریش نه‌بێت، پڕ به دڵ پیرۆزبایی لێ ده‌که‌م.
ماڵپه‌ڕی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
|