١٥\٧\٢٠١١
ئه‌وانه‌ی
ده‌خوازن به پیرۆزکردن و مه‌زنترکردنی مه‌زنان خۆیان هه‌ڵبنێن!
دارا ئه‌حمه‌د
- به‌شی دووه‌م -
نا.. نا، به هیچ کلۆج و بابه‌ته‌ک نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ به خۆ
بێنم که ئه‌و پیاوه شه‌کرستانییه له
ئه‌نجامی ئاڵووش و حه‌زی گانگانۆکێی دوو که‌س وه‌پاشکه‌وتبێ.. نا
هه‌گیز! چه‌ندی ده‌مکرد و نه‌مده‌کرد هه‌ر وام ده‌هاته به‌رچاوان که
ئه‌و هه‌ر له‌و ده‌شت و هه‌ردانه له دوڕ ناخی زه‌وییڕا هه‌لتۆقیبێ
یان کڵۆبه‌فره‌ک بووبێ له‌و ئاسمانانه له شێوه‌ی مرۆڤه‌ک
داباریبێته سه‌ر زه‌وی. ئاخه‌ر ناهه‌قم نه‌بوو؛ چونکه ئه‌و پیاوه
گه‌نم ره‌نگه چارشانه به‌ژن مامناوه‌ندییه ریش سپییه
په‌پووله‌ئاسایه‌م له ده‌مه‌کدا دیت ساڵانه‌ک بوو له نێو
چه‌کدارگه‌له‌کی پڕ ئه‌زموون ژیانی پڕ چه‌رمه‌سه‌رییم ده‌گوزه‌راند که
چه‌که‌کانیان له بیست و چار ده‌مژمێردا بیست و پێنج ده‌مژمێر سوار
بوون.. چتان لێوه‌شێرم؛ ئه‌منیش وه‌کی هه‌ر یه‌که‌ک له‌و چه‌کدارانه
بووم.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ئێسکیشم نه‌شکاندبێ ئه‌وه گۆشتم هه‌ر
ده‌خوارد.. لێ چ ده‌که‌ی ئه‌و باردۆخ ئه‌و جۆره گۆشتخۆرانه‌ی نه‌ک
هه‌ر به دڕنده نه‌ده‌خسته به‌رچاوان به‌ڵکه به نیشانه‌ی ژێهاتیی و
ئازایه‌تیی ئه‌ژمار ده‌کردن.
هه‌رکووه‌کی بی.. (بابه‌ت.. بابه‌ت راده‌کێشێ)، با دوورتان
نه‌یێخمه‌وه و به‌ره‌و پیاوه شه‌کرستانییه‌که وه‌رگه‌ڕێین؛ ئه‌و
پیاوه که ده‌دوا هێند به جوانیی و نه‌رمونیانیی و ئه‌و وشانه‌ی له
ده‌و ده‌هاتنه‌ده‌ر به جۆره‌ک که وا هه‌ست بکه‌ی شه‌کره‌سێوانت بۆ
هه‌ڵداوێ.. که ده‌جوولاوه‌ش هێنده ئێسکسووک ده‌هاته به‌ر دیدان که
نه‌ک هییچ بارگرانییه‌کی له‌سه‌ر هیچ که‌سه‌ک نه‌بوو ته‌نانه‌ت وات
هه‌ستده‌کرد قورسایی له‌سه‌ر زه‌ویش نه‌بێ. لێ ئه‌فسووس.. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ئه‌من فره به تاسووق بووم بیدوێنم.. که‌چی ئه‌و فره فره
که‌مدوو بوو.. ناوه‌ناوه‌ش وه‌ک هه‌ناره شیرنه لێمان بزر ده‌بوو -
به ئیشوکار و نهێنیی حیزب* بزر
ده‌بوو، هه‌رچه‌نده سه‌رکردایه‌تی حیزب خۆشیاننه‌ده‌ویست به‌ڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی هێنده به توانا و جێگه‌ی باوه‌ڕپێکردنه‌کی زۆر زۆر
بوو هه‌ر زوو زوو به کاروباری حیزب ده‌یاننارد بۆ شوێنان**
-، رۆژه‌ک له پاش کۆڕه‌کی به ناو رۆشنبیریی و رامیاریی که له
لایه‌ن هاوڕێیه‌کی تازه‌پێشمه‌رگه (بابی چوستیی) - وا دیار بوو
(ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ خیندنی به‌رز!)***یشی
ته‌واوکردبوو - پێشکێش کرا.. پیاوه جوانه‌که‌مان بۆ حه‌سانه‌وه به
ته‌نێ خوی گه‌یانده که‌ناری چه‌می خوار باره‌گایه‌که‌مان و ئه‌منیش
به ده‌رفه‌تم زانی و خۆم گه‌یاندێ... هێنده تامه‌زرۆری دوانی بووم
یه‌کسه‌ر به سای ئه‌و کۆڕه ناوبرایه که‌وتمه‌ر پرسیار - هه‌رچه‌نده
ئه‌من وا خووم پێوه‌گرتبوو هه‌رده‌م له ناواخنی پرسیارکردندا هاوکات
سه‌رڕاستانه رامانی خۆشم ده‌ربڕم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرسیارلێکرا
که‌سه‌کی ئه‌زمووندار و لێزانیش بێ.. چونکه نه ده‌مویست شاگردیی و
مامۆستایی له نێویدا جێی ببێته‌وه یان به پێی به‌رسڤی به‌رانبه‌ر
خۆم بگونجێنم.. نه ده‌شمویست به‌رانبه‌ره‌که‌م به (نه‌زانینی رای من)
خه‌ریک بکه‌م یان هێنده‌ک که‌س هه‌یه که رای توو نازانێ خۆی له
به‌رسڤان ده‌پارێزێ -:
- ئه‌رێ هاوڕێ ئه‌من هیچ له‌و
هاوڕێ کۆڕگێڕه‌مان نه‌گه‌یشتم.. هه‌نووکه‌ش نه‌مزانی رای خۆی چییه
له‌و بارانه‌وه که لێیان ده‌دوا، ئه‌توو هیچت له رای ئه‌و
هه‌ڵکڕاند؟ ئێ خۆ ئاماده‌بووانی کۆڕه‌که به شێوه‌کی گشتیی که‌م تا
زۆره‌ک تێڕوانینی ئه‌و که‌سانه‌مان ده‌زانی که ئه‌و به نموونه
ده‌یخستنه‌ڕوو و هه‌ڵیده‌ڕشتنه سه‌ریه‌ک! ئه‌من نازانم ئه‌و حیزبه
خه‌ریکی چییه!؟ هه‌رچی هات و گۆتی ئه‌من مۆسیقاژه‌نم دمبکه‌که‌ی
ده‌داته ده‌ستی!
هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵته‌کاندنی برۆ پڕ و ئه‌ستووره‌کانی زه‌رده‌خه‌نه‌کی
هێند ناسک و پڕ جوانی له‌سه‌ر کۆڵم و روومه‌ته گه‌شه‌که‌ی نه‌خشاند..
گۆتم هه‌ر ئێستا به‌رسڤه‌که‌ی پڕ به پیست و له‌جێی خۆی ده‌بێ، که‌چی چ
بزانم قوڕه‌کم بۆ ده‌گیرێته‌وه تا ئه‌و چرکه‌یه‌ش هه‌ر
به‌ده‌ستییه‌وه بتلێمه‌وه! ئیدی زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌وی کرده‌وه و
گۆتی:
- ئه‌ھ که به هه‌ڵه‌دا چووبووم!
لۆ هاوڕێ.. چما ئه‌توو کوڕی ئه‌و هاوڕێ کۆرگێڕه‌مان نی؟ باوه‌ڕکه هه‌ر
له‌و ده‌مه‌وه‌ی ئه‌من له کۆڕه‌که هاتیمه ده‌رێ هه‌ر بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه که هه‌رگیز نابێ ئه‌و هاوڕێ (چوستیی)ه کوڕی ئه‌و (بابی
چوستیی)ه بێ..
ئه‌منیش به واق وڕمانه‌که‌وه گۆتم:
- نازانم هاوڕێ.. هیچت لێ
تێناگه‌م.. نازانم ئه‌توو له چ ده‌دوێی.. تکایه؟
- کوره ئه‌وه چه‌ند مانگه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر.. رۆژه‌ک که هێشتا بابی چوستی نه‌هاتبوو.. ئه‌و هاوڕێ
(ته‌حین خۆر)****ه‌م ده‌م نا
ده‌مه‌ک هه‌ر ده‌یگوت سبه‌ینێ بابی چوستیی ده‌گا.. سبه‌ینێ بابی چوستیی
ده‌گا.. ئیدی هه‌ر نه‌یده‌بڕیه‌وه، ئه‌منیش به زمانی سوتام گۆتم
ئه‌رێ هاوڕێ پێم نابێژی ئه‌و (بابی چوستیی)ه کێیه؟ ئه‌ویش زۆر پوخته
کلاوه‌کی له‌سه‌رنام و گۆتی: ئۆوو ئه‌وه کوو نازانی کێیه؟! ئه‌وه
بابی ئه‌و چوستییه‌ی خۆمانه که چه‌ند رۆژه‌ک پێش ئێستا به تووی
گوتبوو (هاوڕێ گای به گونان مه‌ناسه!)*****،
ئه‌دی نه‌دیت ئه‌و چوستییه چه‌ند قسه‌له‌ڕوو و زیره‌که، ئه‌وجا بابیت
نه‌دیتییه بابی... باوه‌ڕ بکه چه‌ند شه‌قاوه‌ک له ویش واوه‌تره،
چه‌ند کوڕ و کیژه‌کی زیره‌ک زیره‌کیشی هه‌نه؛ هێند شیرینن به
دیشله‌مه ده‌خورێنه‌وه.....، ئیدی ئه‌منیش پوخته باوه‌ڕم پێی کرد...
هه‌رچه‌نده ئه‌من پێشتر به‌و قسه‌یه‌م به‌رانبه‌ر به‌و زۆر زۆر
به‌سه‌ر خۆمدا شکابوومه‌وه، به‌ڵام سینگفراونیی و دڵدانه‌وه‌کانی
هاوکات ستایشکردنی من له‌کن هێنده‌ک له هاوڕێکانم که گوایه ئه‌من
که‌سه‌کی راستگۆ و سه‌رڕاست و و زیره‌کم هێنده‌ک
به‌سه‌رخۆداشکانه‌وه‌که‌می کاڵ کردبۆوه به‌ڵام به‌و قسانه‌ی وه‌ک
ئه‌وه‌ی چه‌نگه‌ک خێ به برین دا بکه‌ی برینه ساڕێژنه‌بووه‌که‌می دیسان
کولانده‌وه و خه‌ریک بوو له‌خۆده‌چووم.. ئه‌من له‌و بیرکردنه‌وانه‌دا
بووم.. که ده‌سته‌کی خسته سه‌ر شانم زانیم هه‌ستی به دۆخه‌که‌ی من
کردییه.. ئیدی ده‌رفه‌تی هیچی نه‌دام و یه‌کسه‌ر گۆتی:
- هاوڕێ دڵ له دڵ مه‌ده و هیچ
نیگه‌رانیکیشی پێ ناوێ.
وام هه‌ستکرد ده‌یه‌وێ به ده‌ربڕینی رای خۆی سه‌باره‌ت به
پرسیاره‌که‌م کولانه‌وه‌ی برینه‌که‌م له بیر بباته‌وه:
- هاوڕێ واز له‌وه بێنه، له‌دوو
چووان مه‌چوو، بێ په‌رده پێت ده‌ڵێم، ئه‌من باش له‌و بابی چوستییه
گه‌یشتم؛ ئه‌و بێجگه له‌وه‌ی که ده‌یویست (هیچ پێ نه‌بوون)ی خۆی له
په‌نای ئه‌و که‌سه مه‌زنانه - که ته‌نیا بۆ سه‌رده‌می خۆیان مه‌زن
بوون - بشێرته‌وه.. ده‌یویست واش پیشان بدا که ئه‌ویش له رێزی ئه‌و
که‌سه مه‌زنانه‌یه و پێویست ناکا ئه‌و لێره رای خۆی ده‌رببڕی
به‌ڵکه پێویسته و له‌سه‌ر شانی خه‌ڵکانی دیکه‌یه که کۆڕ و
کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بگێڕن و له وته و تێڕوانینه گرنگ و پڕ
بایه‌خه‌کانی ئه‌و بدوێن و بیانکه‌نه رێبازی جوولانه‌وه و
کاره‌کانیان، هه‌روا ویستیشی به ئاماده‌بووان بێژێ که پێویسته
خه‌ڵکی خینده‌وار - خینده‌واری وه‌ک وی که هه‌رگیز ئامانج له
خیندنه‌که‌یان خۆ هۆشیارکردنه‌وه نه‌بووه - ببنه سه‌رپه‌رشتیار و
سه‌رکرده و گشت (سه‌ر)ه‌کان و خه‌ڵکی دیکه‌ش مێگه‌ل ئاسا وه‌دوویان
بکه‌ون، (تکایه با ته‌نیا نێوانی خۆمان بێ!) حیزبیش نه‌ک هه‌ر حیزبی
مه به‌ڵکه هه‌موو حیزبه‌ک و هه‌ر خودی حیزبایه‌تییش ده‌ق ئه‌و جۆره
که‌سانه‌ی ده‌وێ.. ئه‌وه‌ش ده‌زانی له‌به‌رچی هاوڕێ؟ چونکه حیزب
ئه‌وه‌یه که ده‌یبینین و دایکی منداڵێکیشه که هه‌رگیز له دایک
نابێ!!! (نه من قسه و نه ئه‌و.. به‌ره‌و باره‌گاکه‌مان هه‌ڵکشاین).
زۆر شادمان بووم به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ده‌رباره‌ی بابی چوستیی،
ئه‌وه‌ی پتر شادمانیشی کردم ئه‌و تێڕوانینه‌ی بوو ده‌رباره‌ی حیزب و
حیزبایه‌تیی چونکه ئه‌من به‌و ته‌مه‌نه گچکه‌ی خۆم له‌وان کاتان
هه‌مان خولیا و تێڕوانینم هه‌بوو که هاوڕێیه‌کی ئه‌وها پڕ ئه‌زموون
هه‌یبوو.. لێ ئیمنه‌که له چارچیوه‌ی ئه‌ندێشه‌بازیی تێپه‌ڕی
نه‌کردبوو و هێشتا هه‌ر خاو بوو و نه‌مده‌توانی له نێو ئه‌و بارودۆخه
ته‌سکه‌ی حیزبایه‌تی بیدرکێنم و بیگه‌یه‌نمه ده‌وروبه‌رم، ئیدی پاشان
له پێناو په‌ره‌سه‌ندن و جێگرتنی هه‌مان ئه‌و خولیایه دووچاری ئه‌وه
بووم که له (مه‌کته‌بی سیاسیی) بڕیاری ده‌رکردنم بده‌ن.. ئه‌گه‌ر
پشتگیریی کۆمه‌ڵه‌ک هاوڕێی دڵسۆزم نه‌با ئه‌وه بڕیاره‌که‌یان جێبه‌جێ
ده‌کرد و به ناچاریی ده‌با ئه‌منیش بچم له ئێران ئاواره‌ی ژێر باڵی
ره‌شی ئاخونده ئیسلامییه‌کان بام و وه‌ک زۆربه‌ی به ناو
پێشمه‌رگه‌کانی پاش کیمیابارانه‌کان له‌وێ ره‌شماڵه‌کم هه‌ڵدابا، به
هیچ جۆره‌کیش نه‌مده‌توانی وه‌ک زۆره‌ک له‌و پێشمه‌رگانه‌ی به مۆدیل
ببوونه پێشمه‌رگه و خۆیان داوه ده‌ست رژێمی فاشستی عێراق.. ئه‌منیش
وا بکه‌م و ژیانیشم پارێزرا بێ.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه نێو باره‌گاکه.. هه‌ڵوێسته‌کی کرد.. زانیم که
ده‌یه‌وێ قسه‌ک بکه‌م، ئه‌منیش ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ گۆترا و
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌رفه‌تم هه‌بوو که بێژم:
- ئیدی له‌مه‌ودوا ناوی توو
له‌کنه من گۆڕا و بووه (شه‌کرستانیی).. چونکه ئه‌من تا ئێستا له
شه‌کر پتر بترازێ هیچی دیکه‌م له توو وه‌رنه‌گرتییه.. (ئه‌ویش
بزه‌یه‌کی شه‌کرپڕژێنی به روومدا کرد و گه‌یشتینه‌وه نێو
باره‌گاکه)، له‌و کاته‌وه تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چێژی ئه‌و
شه‌کرانه‌ی ئه‌و هێشتا له بن ددانه‌کانم هه‌ر مایه.. لێ هه‌ر کاته‌ک
ئه‌وم به‌بیردێته نه‌رمه ئاره‌قه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاریی ده‌رده‌که‌م
له‌وه‌ی که جاره‌ک به زمانی سوتام پێمگۆتبوو (هاوڕێ گای به گونان
مه‌ناسه!).
هاوڕێ شه‌کرستانییه‌که‌م له پاش راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی
١٩٩١ که وازی له حیزب هێنابوو.. سه‌ربه‌رزانه
و ئازادانه خۆی ده‌ژیاند چونکه نه‌یده‌توانی به‌رپرسیارییه‌ک
وه‌ربگرێ و به پاره‌ی دزراوی گه‌ل که له‌کن حیزبه‌کان کۆببۆوه خۆی
بژیێنێ.. سه‌روه‌خته‌ک له نزیک (هۆڵی گه‌ل)ی هه‌ولێر مێزه‌کی
جغاره‌فرۆشتنی دانابوو، ئیدی زۆری نه‌برد به‌ره‌و (گۆرستانی چراغ) کۆچی
یه‌کجاره‌کیی کرد و ئه‌وێشی له شه‌کر هه‌ڵکێشا. هاوڕێ کۆڕگێڕه
خینده‌واره‌که‌شمان له پاش ئه‌وه‌ی (رۆشنبیرانه و سیاسییانه!)
پله‌کانی (قادرمه‌ی خۆگونجاندن و ماستاو ساردکردنه‌وه و
گه‌نده‌ڵییه‌کانی حیزب و حکومه‌ت)ی یه‌ک به یه‌ک بڕی ئێستا
(تووتی)یه‌که له نێو دیوانی شاهانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و کڕنۆش
بۆ نه‌خینده‌واره‌ک و خێله‌کییه‌کی وه‌ک مه‌سعود بارزانی و نه‌وه‌کانی
ده‌با !!!
______________________________________________
*
نهێنیی حیزب: ئه‌و حیزبه له راده‌به‌ده‌ر نهێنیی پارێز بوو، به
جۆره‌ک که ساده‌ترین زانیارییش هه‌ر نهێنیی بی له‌کنه وان، رۆژه‌ک
هاوڕێیه‌ک (گونیه پیاز)ه‌ک له باره‌گایه‌ک ده‌گوازێته‌وه بۆ
باره‌گایه‌کی دی، دۆسته‌کی یارمه‌تی ده‌دا بۆ هه‌ڵگرتنی.. دۆسته‌که‌ی
نازانێ گونیه‌که چی تێدایه و پێی ده‌ڵێ ئه‌وه چییه
هاوڕێ؟ هاوڕێیش ده‌ڵێ: ئه‌وه نهێنیی حیزبه و ناکرێ
به که‌س بڵێم.. ئیدی له رێگه گونیه‌که کون ده‌بێ و
پیازه‌که قل
قل ده‌که‌وێ! دۆسته‌که‌ی گۆتی: هاوڕێ نهێنییه‌که‌ی به‌ڕێزتان پیاز
ده‌رچوو!؟ ئه‌ویش ده‌ڵی: کاکه حیزب گۆتی ئه‌وه نهێنییه و بڕایه‌وه..
ئێستاش هه‌ر نهێنیی حیزبه و هه‌ر ده‌بێ به نهێنییش بگاته جێ چونکه
نهێنیی حیزبه!!!
**
هێنده دڵسۆز و نهێنیی پارێزیش بوو.. حیزب سوودی له ساده‌یی و
خاکییبوونه‌که‌شی وه‌رگرتبوو، ته‌نانه‌ت جاره‌ک وه‌ک نوێنه‌ری حیزب
ناردبوویانه لای (سه‌دام حوسێن)ی دیکتاتۆریش.
***
(خیندنی به‌رز)، بڕوانامه‌ی زانکۆ و به سه‌ره‌وه، له کۆتاییه‌کانی
هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردییه‌وه تا ئێستا تا دێ ئه‌و خیندنه به‌رزه
نرخ و ئاستی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا و پووچ ده‌بێته‌وه، چونکه له‌و
کاته‌وه سیسته‌می که‌ڵه‌گای سه‌رمایه‌داریی زاڵتر هاته گۆڕه‌پانی
په‌روه‌رده و فێربوون.. ئیدی به شێوه‌کی گشتیی خوێندکارانی وا لێکرد
که ته‌نیا له پێناو په‌یداکردنی کار و نازناو بڕوانامه وه‌ستبهێنن
نه‌ک بۆ خۆ هۆشیارکردنه‌وه و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵ و گه‌شه‌پێدانی ژیان.
****
هاوڕێ (ته‌حین خۆر)، ئه‌و هاوڕێیه رۆژه‌ک له گونده‌کان له‌گه‌ڵ دوو
پیشمه‌رگه‌ی دیکه ده‌چنه ماڵه‌ک بۆ نانخواردن، ماڵه‌که له‌نێو
کێلگه‌که‌یان له‌سه‌ر کار ده‌بن و ته‌نیا منداڵه‌ک له ماڵ ده‌بێ، ئیدی
هاوڕێیه‌که له منداڵه‌که ده‌پرسێ: هیچتان هه‌یه بیخۆین؟
منداڵه‌که‌ش ده‌ڵێ: ئه‌رێ.. ته‌حینمان هه‌یه. یه‌کسه‌ر ده‌چێ یه‌ک جامی
گه‌وره ته‌حین ده‌هێنێ و له‌پێشیان داده‌نێ، ئیدی ئه‌وانیش هێند برسیی
ده‌بن ده‌که‌ونه خواردنی به نانه‌وه و تا چۆڕی لێده‌بڕن ده‌نگ
ناکه‌ن، پاشان که تێر بوون له منداڵه‌که ده‌پرسن: ئه‌وه کوو بوو
ئه‌و ته‌حینه‌ت دا مه؟ له داکت ناترسێی بێته‌وه لێت بدا؟ ئه‌ویش
ده‌ڵێ: نا.. نا، ئه‌وه ئه‌و ته‌حینه مشکی له‌نێودا تۆپی بوو.. داکم
گۆتی ئه‌وه لۆ پێشمه‌رگان باشه.. که هاتن له پێشیان دانێن!!! ئیدی
له‌و کاته‌وه ناویان لێ نا هاوڕێ (ته‌حین خۆر).
*****
له ساڵی ١٩٨٩ له‌ته‌ک هاوڕێه‌کم له خووله‌کدا
خه‌ریکی فێربوونی به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی میدیای ئه‌وکاتی سه‌رده‌می
شاخ بووین، هاوڕێ شه‌کرستانییه‌که‌مان له شوێنه‌ک ئێمه‌ی دیت.. نازانم
و پێم سه‌یر بوو بۆ هه‌ر له‌خۆوه به هاوڕێکه‌می گوت: (ده‌زانی هاوڕێ
په‌نجه‌کانی توو هه‌ر ده‌ڵێی ''قازمه''ن که له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه
به‌کاریان ده‌هێنی.. زۆر زه‌حمه‌ته بتوانی فێریان بی، به‌ڵام هاوڕێ
چوستیی ده‌ستوپلی زۆر نه‌رمه و باش فێر ده‌بێ). منیش زۆرم پێ ناخۆش
بوو، چونکه هاوڕێکه‌م زۆر زۆر خۆی ماندیی ده‌کرد و له‌منیش باشتر فێر
ببوو، ئه‌من هێنده گرنگییم به فێربوونی ئامێره‌کان نه‌ده‌دا و
کاته‌کانم پتر به خوێندنه‌وه و نووسین خه‌رج ده‌کرد.. هه‌ر حه‌زیشم
ده‌کرد ئه‌گه‌ر له پاشه‌ڕۆژ له میدیا کاربکه‌م کاری نووسین بکه‌م،
بۆیه منیش نه‌متوانی دان به‌خۆدا بگرم و یه‌کسه‌ر گوتم: (هاوڕێ گای
به گونان مه‌ناسه!). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر له قسه‌که‌م په‌شیمان
بوومه‌وه.. لێ ناهه‌قیشم نه‌بوو چونکه پاشان هاوڕێکه‌م به به‌راورد
به من بووه کارمه‌نده‌کی زۆر زۆر چاک و چالاک له به‌کارهێنانی
ئامێره‌کانی میدیا و بووه مامۆستایه‌کی منیش.
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|