١٣\١\٢٠١٢
جوانه‌ماینه‌کان
له‌سه‌ر لێواری سه‌رهاته شیرین و زه‌قنه‌بووتییه‌کان!
دارا ئه‌حمه‌د
که حیله‌ی ماین ده‌ژنه‌وی
دوو سێ جار کڕنووش ببه، ده‌نا هه‌رگیز ئاسووده‌یی په‌یدۆز ناکه‌ی!
که زه‌ڕه‌ی نێره‌که‌ریش ده‌ژنه‌وی ئاره‌زووه‌کان به‌رهه‌ڵبده، ده‌نا
هه‌رگیز نازانی که خودا نییه!
هه‌رچه‌نده مرۆڤیش جۆره‌که له گیانه‌وه‌رانی
نێو ئه‌و گه‌ردوونه عه‌نتیکه و پڕ له ئه‌فسوون و په‌رجووه که به
پێچه‌وانه‌ی ده‌قه دینیی و ئه‌فسانه‌ییه‌کان ده‌قه زانستییه‌کان به
پیێ زانستی گه‌شه‌سه‌ندن و وه‌رگۆڕانی ره‌چه‌له‌که‌کان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه
سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کان.. واته نه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ ئاژه‌ڵ بوونه.
ئه‌من هه‌رگیز حه‌زم نه‌کردییه یان نه‌مویستییه مرۆڤ به هیچ گیانه‌وه‌ره‌ک
بچووینم، رۆنتر ببێژم؛ کاته‌ک ئاکار و هه‌ڵسوکه‌وته‌کی مرۆیه‌کم وه‌ک
ئی ئاژه‌ڵه‌ک یان زینده‌وه‌ره‌ک یان هه‌ر گیانله‌به‌ره‌ک هاتیته به‌رچاوان..
هه‌گه‌ر زۆر به ده‌گمه‌ن و زۆر به ناچاریی نه‌بووبی ده‌نا هه‌رگیز
خۆم له‌وه بواردییه به یه‌کدیان بچووینم، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی
که مرۆڤ له هه‌موو گیانه‌وه‌ره دڕنده‌کان دڕنده‌تره چونکه له
پێناو ساده‌ترین ویست و خواسته خۆپه‌رستییه‌کانی خۆی هه‌رده‌م سته‌می
نه‌ک ته‌نیا له گیانه‌وه‌ران به‌ڵکه له رووه‌کان و ته‌نانه‌ت له
خودی ره‌گه‌زه‌که‌ی خۆشی کردییه و ده‌کا! فره ناجۆر و نابه‌جێ بووه
له‌کنه من به یه‌کدیان بچووینم. لێ ئه‌وجاره له‌ده‌سته‌خۆم ده‌رچووبوو:
که گه‌یشتمه ماڵی هاوڕێکه‌م، ژنه‌ک و پیاوه‌کی دیکه‌ی لێ‌بوو.. وێده‌چوو
ئه‌ڤینداری یه‌کدی بن، پیاوه‌که کورد بوو.. لێ نه‌مده‌زانی ژنه‌که چ
میلله‌ته‌که و ئی کێنده‌ره.. چونکه هیچ قسه‌کی نه‌ده‌کرد، نه هیچ
سونده‌کتان له‌سه‌ر من هه‌یه نه باوه‌ڕیشم به هیچ سونده‌کی هه‌یه..
باوه‌ڕ بکه‌ن هه‌گه‌ر هێنده‌ک به هووردیی دیقه‌تت بدابایه ئاکار و ره‌نگووڕووی..
شانوملان و پشت و لاسمته‌کانی.. سینگ و به‌رۆک و لاقوله‌ته‌ری... له (جوانه‌ماین*)ه‌ک
پتر بترازێ هیچی دیکه‌ت نه ده‌هاته پێش چاوان! کاته‌ک هاوڕێکه‌م یان
پیاوه‌که ده‌یاندواند ئه‌و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورته‌کی لێوه بێ ته‌نیا
جووله‌کی ناوازه‌ی ده‌کرد و هێنده‌ک سه‌ری به‌رز ده‌کرده‌وه.. سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌ک
هه‌ر کتومت ده‌تگۆت ئه‌و جوانه‌ماینه چوست
و ژیکه‌له‌یه که گه‌مه‌ی له‌ته‌کدا
ده‌که‌ی و ئه‌و بژه خورماییه نه‌رم و ئاوریشمییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌که‌ی
شه‌پۆڵان ده‌دا و گورزه‌گ ره‌نگ و رۆشنایی وه‌سه‌ر شان و لاملانیدا په‌خش
ده‌کاته‌وه.
له قسه‌کانیان ئه‌وه‌م هه‌ڵکڕاند که ئه‌و ژنه جوانه‌ماینه نه‌خۆشییه‌کی
هه‌یه و له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوه‌که مێوانی هاوڕێکه‌من - که
دکتۆره**- تا هێنده‌ک
ئامۆژگاریی و رێنوێنیی پزیشکیی بداتێ، ئه‌وه‌شم لۆ وه‌ده‌رکه‌ت هۆیه‌ک
هه‌یه که ئه‌و ژنه لۆ قسان ناکا، لێ جوانییه‌که‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی
له‌بیربردبوومه‌وه و وه‌ی لێکردبووم تا هاوڕێکه‌میشان به‌جێهێشت به
بێ ئه‌وه‌ی که‌س هه‌ست پێ بکا چاوه‌کم هه‌ر له‌سه‌ری بی!
هه‌ر که ئه‌من و هاوڕێکه‌م به ته‌نێ ماینه‌وه.. لێم‌پرسی:
- ئه‌وه چ بوو ئه‌و جوانه‌ماینه
هاوڕێ!؟ ئای که چه‌ند حه‌زم ده‌کرد گێم له ده‌نگی با.. کوره خۆ هه‌ر
نه‌مزانی چ میله‌ته‌که و خه‌ڵکی کێنده‌رێشه، ئه‌دی ئه‌و پیاوه جوان
و جوامێره کێ بوو له‌گه‌ڵی؟
- سه‌رهاتی ئه‌و دووانه زۆر دوورودرێژه
هاوڕێ، به کورتییه‌که‌ی: ئه‌و ژنه..
وه‌ک خۆت گۆته‌نی هه‌ر کتوومت
جوانه‌ماینه! له نێو
بنه‌ماڵه‌کی (قه‌رج***) چاوانی کردیته‌وه، پاش
ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌یان واز له قه‌ره‌جیی ده‌هینن و له به‌ریتانیا
ده‌گیرسێنه‌وه داک و بابی به درێژه‌دان به کاره‌کی وزه‌پڕووکێن ژیانه‌کی زه‌نگینانه لۆ خۆیان چێده‌که‌ن.. واته ئه‌و ژنه هه‌ر له
منداڵییه‌وه به ژیان و گوزه‌رانه‌کی باش په‌روه‌رده ده‌بی، چه‌ند
مانگه‌ک پێش ئێستا پاش ئه‌وه‌ی ترومبێله‌که‌ی له جێیه‌ک راده‌گری ده‌یه‌وێ لۆ کڕینی هێنده‌ک پێویستیی
له فرۆشگایه‌گ
له شه‌قامه‌ک بپه‌ڕیته‌وه.. هه‌ر که له جێی په‌ڕینه‌وه‌که ده‌گاته نێوه‌ندی
رێیه‌که تروبێله‌کی زۆر خێرا ده‌گاته‌سه‌ری و لێی ده‌دا.. ئه‌گه‌ر
ئه‌و پیاوه‌ی که تازه له‌گه‌ڵی بوو - که ئه‌ویش له‌وده‌م له به‌ری
دیکه بوو و ده‌یوست بپه‌ڕیته‌وه - فریای نه‌که‌تبا و لۆ لای خۆی
رانه‌کێشابا ئه‌وه لێدانه‌که زۆر توندتر ده‌بوو و هه‌ر ده‌موده‌ست
ده‌مرد، ئه‌و کاره‌سات و فریاکه‌تنه لۆ ماوه‌کی زۆر بوونه
ده‌رده‌سه‌رییه‌کی گه‌وره لۆ پیاوه‌که، پاش به‌دووداچوون و
لێکۆلینه‌وه‌کی یه‌کجار زۆری پۆلیس و دادوه‌ریی***
ئه‌وجا ساغ بۆوه که ئه‌و پیاوه نه‌ک هه‌ر ده‌ستی له
کاره‌ساته‌که‌دا نه‌بووه به‌ڵکه ئه‌گه‌ر کۆششی ئه‌و نه‌با ئه‌وه
ژنه‌که هه‌ر رزگاریش نه‌ده‌بوو، ئیدی ئه‌و پیاوه وه‌ک یه‌که‌ک له
که‌سوکاری ژنه‌که زوو زوو
دەچووە سه‌ردانی له خه‌سته‌خانه، که
ژنه‌که‌ش هاته‌وه‌سه‌رخۆی و به هۆ ئه‌وه‌ی که زانی پیاوه‌که ئه‌وی
له مردن رزگاری کردییه دڵی چووه سه‌ری.. هه‌رچه‌نده پیاوه‌که زۆر
له‌ویش گه‌وره‌تره لێ هه‌ر له ماوه‌کی که‌م گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی
په‌یمانی خۆشه‌ویستیی ببه‌ستن، هێشتاش ژنه‌که به رێک‌وپێکی و به
ته‌واویی به قسه نه‌هاتیته‌وه، جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که
ئه‌توو نه‌تتوانی گێت له ده‌نگی ببی چونکه شه‌رم ده‌کا له پێش
که‌سه‌ک که نایناسی به‌و جۆره شه‌پڕێوه قسان بکا، ره‌نگه پاش
مانگه‌کی دیکه ئه‌و گرفته‌ی قسه‌کردنیشی نه‌مینێ و به ته‌واویی چاک
ببیته‌وه. ئێستاش بڕیاره هه‌ر پاش
وه‌قسه‌هاتنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی
هاوسه‌ریی ساز بده‌ن و ئه‌و جوانه‌ماینه به ته‌واویی بکه‌ویته
باوه‌شی ئه‌و پیاوه که پێشتریش ئه‌زموونی هه‌یه له‌گه‌ڵ
جوانه‌ماینان!
- (کۆتایی قسه‌کانی هاوڕێکه‌مم پێ
سه‌یر بوو، ده‌رفه‌ته‌کم وه‌رگرت و گۆتم): مه‌به‌ستت چییه له (پێشتریش
ئه‌زموونی هه‌یه له‌گه‌ڵ جوانه‌ماینان)؟
- با ئه‌وه ته‌نیا له نێوان خۆماندا بی
هاوڕێ؛ ئه‌و پیاوه کاتی خۆی له خێزانه‌کی زۆر هه‌ژاری گوندی (.....)ی
سه‌ر به شاری (....) ژیایه، بابی مێوه‌فرۆش بووه و به که‌ر و عاره‌بانه
له گونده‌کان کاری
خۆی ئه‌نجام دایه، له ساڵی (.....) هێشتا هه‌ر
هه‌رزه‌کار بووه داک و بابی به نه‌خۆشیی گیانیان له‌ده‌ستدایه، خۆشی
تاقانه بووه و ئیدی به ته‌نێ مایته‌وه، پاش مردنی داک و بابیشی هه‌ر
له‌و کونه خانییه‌ی خۆیان درێژه‌ی به ژیانه‌کی پڕ له ده‌رده‌سه‌ریی
دایه، هه‌مان کاری بابی درێژه پێده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی
هێنده‌ک پاره په‌یدا
ده‌کا.. ده‌چی پیره‌ماینه‌ک به به‌چکه‌که‌یه‌وه ده‌کڕی لۆ ئه‌وه‌ی
کاره‌که‌ی ئاسانتر و باشتر ببی، ئیدی ژیانی هێنده‌ک ده‌بوژێته‌وه و وه‌ک
کوڕه‌کی ژیر و ئیشکه‌ر ژیانی خۆی ده‌گوزه‌رێنی،
ته‌مه‌نی گه‌وره‌رتر ده‌بی و کاتی
ئه‌وه‌ی دێته پێش که هاوسه‌ره‌ک لۆ خۆی په‌یدا بکا، لێ به هۆی ئه‌وه‌ی
که ژنخواستن لۆ کوڕه‌کی ئه‌وها هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌ت زۆر
سه‌خت و ئه‌سته‌مه..
ناچار ده‌بی ئاڵووشه سێکسییه‌کانی خۆی به‌و جوانه‌ماینه دابمرکێنه‌ته‌وه
که ماوه‌یه‌که به‌خێوی ده‌کا.. جوانه‌ماین هورده هوورده گه‌وره ده‌بی
لێ ئه‌و هه‌ر نایخاته بن عاره‌بانه و ئیشی پێ ناکا.. ته‌نیا جاروباره‌ک
هه‌ر لۆ جوولاندن و به‌هێزکردنی له ده‌وروبه‌ری گوند غاردانێ و
قۆشمانی پێ ده‌کا..
هێنده خۆشه‌ویست ده‌بی له‌کنی که ته‌نانه‌ت
رۆژانه ده‌چی له‌و ده‌شتوده‌ره باشترین و و ته‌ڕترین گیای لۆ په‌یدا
بکا، به کورتییه‌که‌ی پیره‌ماینیش هه‌ر پیرتر و بێ بارتر ده‌بی تا
ده‌مری.. لێ ئه‌و هه‌ر دڵی نایێ جوانییه‌که بخاته بن عاره‌بانه و هه‌ڵده‌ستی
نێره‌که‌ره‌ک ده‌کڕی لۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جوانه‌ماین وه‌ک خانمی نێوماڵ
ژیانه‌کی خۆش ده‌گوزه‌رێنی.. ناو و ناوبانگ په‌یدا ده‌کا له ناوچه‌که،
خه‌ڵکی گوند هه‌موو هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که لۆ ئه‌و پیاوه ئیش به
جوانه‌ماینه‌که‌ی ناکا و هێنده‌ی خۆشده‌وێ.. لێ که‌س نه‌یدیتبوو که
کاری سێکسیی له‌گه‌ڵ
بکا، خه‌ڵکه دینداره‌که‌ی گوند به تایبه‌تییش
مه‌لای گوند ده‌که‌ونه دژایه‌تیکردنی، لێ له راستییدا دژایه‌تییه‌که‌ی
مه‌لا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که پیاوه‌که خه‌ریکی جوانه‌ماینه‌که‌یه به‌ڵکه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که قسه‌ی دژی دین ده‌کرد و گه‌نجه‌کانی له دین و
مزگه‌فت و مه‌لا دوور ده‌یه‌خسته‌وه.
سه‌رت نه‌یه‌شینم، هه‌ر به فیتی مه‌لا (.....) و داروده‌سته‌که‌ی
پیلانه‌ک داده‌ندرێ؛ شه‌وه‌ک جوانه‌ماین
- که ببووه ماینه‌کی ئه‌وپه‌ڕی
به هێز و جوان
- له پیاوه‌که ده‌دزن و ده‌یبه‌نه ناوچه‌کی زۆر دووره‌ده‌ست
که هه‌رگیز چاوی پێینه‌که‌ویته‌وه.. واته مه‌لا (.....)ی لێی ده‌بیته
(به‌کرۆکه****)! ئیدی پیاوه‌که
گوندی ناوچه‌که نامینێ له‌دووی نه‌گه‌ڕێ لێ هیچ سۆراغه‌کی ده‌ستناکه‌وی..
لۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته وه‌ک پرسه‌یه‌ک لۆ جوانه‌ماینه‌که واز له
کاره‌که‌ی ده‌هینی، پاش ئه‌وه‌ی لێی بێ هومێد ده‌بی که جاره‌کی دیکه
بیبینته‌وه.. هاوکات به هۆی ئه‌وه‌ی له سێکسکردنیش داده‌بڕێ
و هوورد
هوورده ئاڵووشه سێکسییه‌کانی هورژمی لۆ ده‌هینن.. سه‌ره‌نجام خۆی لۆ
ناگیرێ و به پیره‌ماکه‌ره‌کی به‌ره‌ڵا فێرده‌بی.. ئه‌و
پیره‌ماکه‌ره هه‌ر
له نێزیک گونده‌که له ده‌و گۆماوه‌ک ده‌ژی.. ئیدی زۆربه‌ی شه‌وان
خۆی ده‌گه‌یه‌نیتێ و هه‌ر به تاریکیی کاری خۆی ته‌واو ده‌کا و پێش
رۆناکیی سپێدان ده‌گه‌ڕێته‌وه گوند.. تا له شه‌وی (.....) به‌ر له
سپێده شوانه‌کانی گوند هه‌ستی پێ ده‌که‌ن و هه‌ر له‌سه‌ر ماکه‌ره‌که
ده‌یگرن، هه‌ر له‌وێ تێر تێری لێ ده‌ده‌ن.. به تایبه‌تییش ئه‌و
شوانانه‌ی که‌ریان نییه پتری لێده‌ده‌ن چونکه ده‌ستی لۆ (ئابڕوو)ی ئه‌وان
درێژ کردییه! یه‌که‌ک له سه‌رشوانه‌کان که شوانه‌کانی دیکه هه‌مووی
رێزی ده‌گرن و خزمی مه‌لای گوندیشه زۆر رکی له‌و پیاوه ده‌بیته‌وه..
مه‌سه‌له‌که گه‌وره ده‌کا.. هه‌موویان خڕده‌کاته‌وه و ده‌بێژی: ''وازی
لێبینن، ئاخه‌ر ده‌بی له خوای بترسێین، نابی ئه‌مه هه‌ر له خۆمانه‌وه
لێیبده‌ین.. ده‌بی بچین پرس به مه‌لا و رێدێنسپیانی گوند بکه‌ین، ئه‌گه‌ر
ئه‌وان رازیی بوون ئه‌وه هێنده‌ی لێده‌ده‌ین
هێنده‌ی لێده‌ده‌ین تا قنیاتی له‌به‌ر ده‌بڕین''،
هه‌موو شوانه‌کان هاوڕای ده‌بن و کاتی چێشته‌نگاوان ده‌یبه‌نه مزگه‌فتی
گوند تا مه‌لا (.....) فتوای له‌سه‌ر بدا، ئیدی مه‌لاش له رۆژه‌کی ئه‌وها
ده‌گه‌ڕا؛ پاش ئه‌وه‌ی هێنده‌ک جوونی پێ ده‌دا ده‌بێژی:
(موسڵمانانی باوه‌ڕدار و له خواترس.. ئه‌من وه‌ک (ئیمام و خه‌تیبی)
گوند که ئیشی من ته‌نیا رێنماییکردن و ئامۆژگارییکردنی موسلمانان و
خێر و کاری چاکه‌یه.. هه‌روه‌ک رۆن و (مه‌علوم)ه له کنتان زۆر
ئامۆژگاریی ئه‌و (پیاوه مه‌ڵعون و فیسق و فاسید)ه‌م کردییه.. به‌ڵام
چ بکه‌م وه‌ک ده‌یبینن ئامۆگاریی وه‌رناگری و شه‌یتان (زه‌فه‌ر)ی پێ
بردییه.. هه‌ر لۆیه خودا‌ش ئه‌وها گومڕا و (زه‌لیل و زه‌بوونی) ده‌کا،
جا له‌سه‌ر شانی موسلمانانه به پێی (که‌لام)ی خودا (جه‌زا)ی ئه‌و (فه‌ڕمه‌سۆن)ه
بده‌ن که فه‌ساد له‌سه‌ر رووی زه‌وی بڵاوده‌کاته‌وه، به پێی (که‌لام)ی
خودای (ته‌باره‌ک و ته‌عالا) که له (ئایه‌تی ٣٣ له سوره‌تی مائیده)
ده‌فه‌رمووێ: (''إِنَّمَا
جَزَاءُ
الَّذِينَ
يُحَارِبُونَ
اللَّهَ
وَرَسُولَهُ
وَيَسْعَوْنَ
فِي
الأَرْضِ
فَسَاداً
أَن
يُقَتَّلُوا
أَوْ
يُصَلَّبُوا
أَوْ
تُقَطَّعَ
أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم
مِّنْ خِلافٍ أَوْ يُنفَوْا مِنَ
الأَرْضِ
ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي
الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ''
واته
''به راستیی سزای که‌سانه‌ک که له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ری ئه‌ودا ده‌جه‌نگن
و ده‌کۆشن و (فه‌ساد له زه‌ویدا ساز بده‌ن) ئه‌وه‌یه بکوژرێن یان له
دار بدرێن یان ده‌ست و پێیان راست و چه‌پ ببڕدرێ یان شاربه‌ده‌ر بکرێن،
ئه‌وه لۆ ئه‌وان رووڕه‌شییه له دونیا و له ئاخیره‌تیشدا تووشی عه‌زابه‌کی
سه‌خت و گه‌وره ده‌بن''). جا پێویسته ئه‌مه (روحم)مان هه‌بی
و با له سه‌ره‌تادا له ساده‌ترین (جه‌زا) ده‌ستپێبکه‌ین.. پاش
دارکارییکردنه‌کی چاک شاربه‌ده‌ری بکه‌ین واته گوندبه‌ده‌ری بکه‌ین،
ئه‌گه‌ر (تۆبه)ی نه‌کرد و هه‌ر وه‌ک جاران بێ ره‌وشتیی و (فاسید)یی
کرد ئه‌وه له‌وپه‌ڕی دونیایێش بی
هه‌ر ده‌یهینینه‌وه و پێ به پێی (که‌لام)ی
خودا سزایه‌کانی ده‌ستوپێ بڕین و له‌داردان و کوشتنی له‌سه‌ر جێبه‌جێ
ده‌که‌ین. جا ئێستا له‌سه‌رتان (فه‌رز)ه له مزگه‌فتێی دوور بخه‌نه‌وه
و با ماڵی خودا‌ش پیس نه‌کا.. به دارکارییه‌وه گوندبه‌ده‌ری بکه‌ن.).
ئیدی هه‌ر بابا بوو هێرشی کرده سه‌ر پیاوه‌که و به راکێشان له‌سه‌ر
زه‌وی له مزگه‌فتێیان دوورخسته‌وه و که‌تنه‌سه‌ری، یه‌که‌ک له ئاده‌بووانی
ئه‌وێ هه‌ر زووبه‌زوو خۆی ده‌گه‌یه‌نیته تیمی رێکخراوی (..... .....)
که له نێزیک گوند وه‌ک بنکه‌کی کاتیی چادره‌کیان هه‌ڵدابوو، سه‌رهاته‌که‌یان
لۆ ده‌گێڕیته‌وه و پێیان ده‌بێژی ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌که‌ون ئه‌وه
له‌وانه‌یه له بن لێدانێ هه‌ر بیکوژن، چه‌ند که‌سه‌ک له تیمه‌که به
په‌له چوون پیاوه‌که‌یان له‌به‌رده‌ستیان رزگارکرد و له‌گه‌ڵ خۆیان لۆ
شاریان برد، له‌وێش به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان که ژنه‌کی زۆر مرۆڤدۆست بوو..
به‌زه‌یی پێیدا دێته‌وه و هه‌ر له لای خۆیان به پاسه‌وان دایده‌مه‌زرێنی،
ئیدی چه‌ند ژۆره‌کی گچکه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌گه‌یه بووه جێی کار و ژیان
و هه‌موو تشته‌کی، یه‌ک ساڵی رێک له ترسان و له شه‌رمان ده‌رێی نه‌دیت،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پاشان که جارروباره‌ک له بازه‌ڕه‌ک یان له جێیه‌ک
خه‌ڵکی گونده‌که‌یان ده‌یاندیت جوونیان پێده‌دا و سووکایه‌تییان پێده‌کرد،
ئیدی دوای چه‌ند ساڵه‌ک له‌و ژیانه پڕ له چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی له ساڵی
(.....) هه‌ر له رێی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ی که کاری تێدا ده‌کرد هێنده‌ک
ئاسانکارییان لۆ کرد و خۆی گه‌یانده هه‌نده‌ران، ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌من ئاگام لێی بی له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتیته به‌ریتانیا هه‌رده‌م خه‌ریکی
کارکردن و خیندن و فێربوونی زمان بووه تا تووشی ئه‌و روودایه بوو و
دیسان که‌ته‌وه باغه‌ڵی جوانه‌ماینێ، ئێستا تێگه‌یشتی ئه‌زموونی
پێشتری له‌گه‌ڵ جوانه‌ماینێ کوو بوو؟! به‌ڵام توو سه‌ری خۆت هاوڕێ نه‌که‌ی
سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه له‌کن
هیچ که‌سه‌ک بگێڕیه‌وه.. پێش ئه‌وه‌ی له
کوردستان ده‌ربچم ئه‌و پیاوه‌م له رێی سه‌ردانکردنی هاوڕێیه‌کم که
له هه‌مان فه‌رمانگه بوون ناسی.. لێ ئه‌وده‌م ئه‌و سه‌رهاته‌یم نه‌ده‌زانی..
لێره‌ش که دووباره دیتمه‌وه هه‌ر ئه‌و سه‌رهاته‌یم نه‌بیستبوو تا ئه‌و
روودایه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه جوانه‌ماینه‌که‌دا به‌سه‌رهات.. ئیدی ئه‌من که
بوومه پزیشکی ژنه‌که پێویستی به من بوو یارمه‌تیی بده‌م.. ئه‌منیش
ئه‌وه‌نده‌ی لۆم کرا درێخییم نه‌کرد.. ئه‌وه‌ش وایکرد ببمه جێی باوه‌ڕی
و به دورودرێژیی ئه‌و سه‌رهاته‌ی خۆیم لۆ بگێڕته‌وه، باوه‌ڕ ناکه‌م
له‌و به‌ریتانیایه بێجگه له من که‌سی دیکه ئه‌و سه‌رهاته بزانی،
ئه‌گه‌ر ویستیشت له چیڕۆکان یان له کاری رۆژنامه‌نووسیی سوودی لێ
ببینی تکایه (ناوی خۆی و گوند و شاره‌که‌ی و ناوی مه‌لایه‌که و ناوی
رێکخراوه‌که و کاته‌کان) مه‌نووسه، جگه له‌وه‌ی پێویسته وه‌ک ره‌وشته‌کی
مرۆیی ئه‌و جۆره سه‌رهاتانه ئاشکرا نه‌کرێن.. ئه‌و پیاوه هه‌ر خۆشی
که‌سه‌کی زۆر باش و زۆر مرۆڤدۆسته.. باوه‌ڕ بکه پێش ئه‌وه‌ی بزانی که
ئه‌و ژنه چاک ده‌بیته‌وه بڕیاری دابوو تا ده‌مری خزمه‌تی بکا، جا زۆر
حه‌ز ده‌که‌م و خوازیارم ئه‌و پیاوه تاهه‌تایێ به ئاسووده‌یی له نێو
باوه‌شی ئه‌و جوانه‌ماینه‌ی دووه‌م بژی و ئه‌تووش که ده‌یانبینی
با چاوانت هه‌ر پته‌پتیان بی.. هاهاهاهاها!
باڵکێشیی ئه‌و سه‌رهات و روودایانه‌ی هاوڕێکه‌م گێڕایه‌وه وای لێکردم
نه‌کارم یه‌ک وشه‌ش چییه بهینمه گۆ.. چونکه له لایه‌ک فره غه‌مبار
و نیگه‌رانیان کردم به‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگی میلله‌ته‌که‌م هێنده بێزه‌وه‌ر
و پاشداما و داڕزایه.. هه‌ر که‌سه‌کی پێشڤه‌ڕۆی رۆژاوا به ته‌واویی
لێی تێ‌بگا ته‌واوی میله‌ته‌که‌مانی به دێوودرنج دێته به‌رچاوان.. جا
وه‌ره ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه بێزه‌وه‌ر و بۆگه‌نییه چه‌ند
کات و چ قوربانییدانه‌کی گه‌ورۆنه‌ی گه‌ره‌که!؟ له لایه‌کی دیکه‌ش فره
ئاسووده و شادمانیان کردم به‌وه‌ی که ئه‌و پیاوه هه‌ر کووه‌ک هه‌بووه
رزگار بووه و ئه‌و ژنه جوانه‌ماینه‌شی له مه‌رگ رزگار کردییه و پاش
مانگه‌کی دیکه به یه‌کجاریی چاک ده‌بیته‌وه و به یه‌کجارییش ده‌که‌ونه
باوه‌شی یه‌ک و دوو.
_________________________________________________
*
جوانه‌ماین: به‌چکه‌ی ماین، به‌یه‌کچوواندنی ژنه‌کی جوان به ماین یان
به جوانه‌ماین له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتییه که ماین و جوانه‌ماین
زۆر جوان و قه‌شه‌نگن له دیدی مرۆیه‌کان، له‌کن پیاوانیش بنچینه‌که‌ی
لۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که سه‌رده‌مانه‌ک فه‌رهه‌نگی دین و دابونه‌ریته
داڕزییه‌کانی کۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌ڤینداریی نێوان ژنان و
پیاوان و ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به یه‌کدی هێنده
دژوار و ئه‌سته‌م کردییه
که پیاوان له بن گوشاری سه‌رکوتی ئاڵووشه سێکسییه‌کانیان بیر و هۆشی
سۆزدارییان لۆ مێیینه‌ی هه‌ر گیانله‌به‌ره‌کی جوان بورژێ به تایبه‌تیش
لۆ ماین که بژ و سمت و ئه‌ندامی زاوزێی هێنده‌ک به ئی ژنان ده‌چی.
**
هاوڕێکه‌م: پزیشکه‌کی زۆر شاره‌زا و لێهاتوو بوو له کاره‌کانی.. تا
دوو مانگیش له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ژنه هه‌ر له خه‌سته‌خانه کاری
ده‌کرد، پاشان به هۆی بێزاربوونی له‌راده‌به‌ده‌ری له سیسته‌می
بیرۆکراسیی خه‌سته‌خانه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتی بازرگانانه و نامرۆییانه‌ی
پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی به یه‌کجاریی وازی له کاری
پزیشکیی هینا، لێ به هۆی شاره‌زاییه باشه‌که‌ی له کاره‌که‌ی و به
هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای روودایه‌که‌دا پزیشکی ژنه‌که بووه و
کۆششێکی زۆری کردبوو لۆ چاکبوونه‌وه‌ی.. ژنه‌که و پیاوه‌که ناچار
بوون له ماڵیش هه‌ر وازی لێ نه‌هینن.
***
قه‌ره‌ج: خه‌ڵکانه‌کی زۆر له نه‌زان و نه‌شاره‌زایه‌کان قه‌رجه‌کان به
خه‌ڵکه‌کی خراپ و دز و جه‌رده پێناسه ده‌که‌ن، ئه‌وه تێڕوانینه‌کی
زۆر کۆله‌وارانه‌یه چونکه هه‌ست به‌وه ناکه‌ن که گرفته‌که سیسته‌می
چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و ئێستای جیهانه کۆمه‌ڵه‌ک یاسا و رێسای
سنووربه‌ندکردنی ده‌ڤه‌ره‌کانی جیهان و جوداکاریی نێوان ره‌گه‌زه‌کانی
به‌سه‌ر مرۆیه‌کان داسه‌پاندییه و ناهێڵێ به ئاره‌زووی خۆیان هاتوچوو
بکه‌ن و له کێنده‌ر ده‌یانه‌وێ لێی بژین، قه‌ره‌جه‌کان دژ به‌و
سنووربه‌ندیی و جوداکارییانه‌ن و زۆر به توندیی له لایه‌ن ئه‌و سیسته‌مه‌وه
ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، ئه‌وانیش هیچیان له مرۆیه‌کانی دیکه که‌متر
نییه لێ به هۆی ملکه‌چنه‌بوونیان لۆ ئه‌و سیسته‌مه و به‌شنه‌کردنی
داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌ستکردانه‌یان که دروستیان ده‌که‌ن لۆ
بژێویی ژیان و گوزه‌رانیان.. هێنده‌کیان دووچاریی دزیی بوونه.. ئیدی
ئه‌و سیسته‌مه سته‌مکاره‌ش به هۆی میدیایه چه‌واشه‌کارییه‌کانی چه‌ند
هێنده‌ی دیکه‌ی له‌سه‌ر گه‌وره کردینه!
****
به‌کرۆکه: هێمایه‌که لۆ ئه‌و که‌سه خراپه له نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واریی
که دوو دڵان له‌یه‌ک ده‌کا، واته به هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستن و پیلان و
کرده‌وه پیسه‌کانی دڵدار و دولبه‌ران له یه‌کدی جودا ده‌کاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|