١٢\٨\٢٠١١
ئاخه‌ر له‌به‌رچی
ئه‌وها گرفتارت کردم!
دارا ئه‌حمه‌د
- به‌شی یه‌که‌م -
بیست و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
- ١٩٨٥ -، کتومت
وه‌ک ئه‌وڕۆ هه‌ینی بوو و دوازده‌ی مانگ بوو و مانگی ههشیتش بوو،
مه‌لا (فه‌رمان) و کاک (قاره‌مان) ده‌ستیان له یه‌ک به‌ردا و
دۆستایه‌تییه‌که‌یان کۆتایی پێهات؛
هه‌ردووکمان به مه‌به‌ستی دیتنی که‌سوکارمان که له هه‌ولێره‌وه
ده‌هاتن خۆمان گه‌یانده یه‌که‌ک له گونده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر،
گونده‌کی فره دڵگیر و جوان بوو.. جۆگه ئاوه‌ک له لای
رۆژههڵاتییهوه به دامه‌نی گونده‌که شۆڕ ده‌بۆوه ئه‌و ناوه‌ی یه‌ک
پارچه کردبووه باغ و که‌سک ده‌چووه، جگه له‌وه‌ش هه‌ستت ده‌کرد
ژیان له‌وێ زۆر زندیی و پڕ له گوڕ و جووله‌یه و خه‌ڵک گشتی به ئومێد
و ئاسۆیه‌ک ده‌ژین که لێواولێوه له جوانییه‌کان. تا به‌ره‌به‌ری
زه‌رده‌ی رۆژاوابوون له‌سه‌ر ئاوه‌که له سه‌ره‌وه‌ی گوند خۆمان
خه‌ریک کرد لۆ ئه‌وه‌ی به تاریکیی بگه‌ین چونکه ئه‌گه‌ر به رۆناکیی
بچووباین بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی رژێم له‌و ناوه بوو و دهیاندیتین.
قاره‌مان چوون ئاگادار بوو به‌وه.. هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه نێو گوند
به پیلمان وه‌هات لۆ ئه‌وه‌ی
له سهیهکانی گوند پاسمان بکا و
به بێده‌نگیی بگه‌ین.
قاره‌مان یه‌که‌ک بوو له‌و که‌سانه‌ی که هێنده پێشمه‌رگه‌ی
خۆشده‌ویست - ئی هه‌موو لایه‌نه‌کان -
تا راده‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر گیانیشی له پێناودا دانابا هه‌ر پێی
که‌م بوو.. چ جای به‌رانبه‌ر به مه که سه‌رده‌مه‌ک له شاری هاوڕێی
قوتابخانه‌م بوو، دڵسۆزیی و هۆشیارییه‌که‌ی له‌ولا دابنێ.. فره رووح
سووک و خین شیرنیش بوو، لێ به داخه‌وه هێشتا بڕوای به دین مابوو و
لۆی بکرابا هیچ نێژهکی بێ (جه‌ماعه‌ت) نه‌ده‌کرد.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
هاوسه‌ره‌که‌ی - که ژنه‌ک بوو یه‌ک پارچه له
نه‌رمونیانیی - خیندهوارییهکی ئه‌وهای نه‌بوو لێ هه‌ر به
خۆرسک و سروشتیی فڕی به‌سه‌ر دینه‌وه نه‌بوو، کراوهییهکهی
قاره‌مانیش له‌گه‌ڵی وای لێکردبوو گۆڕانکارییه‌کی جوانتریشی به‌سه‌ردا
بێ. هاوڕێکه‌م زۆر شادمان بوو به‌وه‌ی که له ته‌ک دوو که‌سی ئه‌وها
به‌ڕێز و کراوه دانیشتییه و قسه‌ی لێ وه‌رده‌گرن.. ئیدی هه‌ر ناوه
ناوه دهیهانهوه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دین و به شێوازه‌کی جوان و
لێزانانه‌ش باسه‌کانی له‌یه‌ک ده‌به‌ستاوه، قاره‌مانیش که هێرش
ده‌کرایه سه‌ر دین و هێنده‌ک ته‌نگاو ده‌بوو یه‌کسه‌ر ده‌یکرده شۆخیی
و ده‌یگۆت:
- کوره هه‌ی فهڕمهسۆنینه،
ئه‌من ده‌ستم له‌نگۆ شوشتییه.. به‌س کوره وه‌ره.. وه‌ره ئه‌توو
بزانه ئه‌و ژنه‌ی من کوو دایتییهوه دوو وان، وه‌ڵاهی هه‌ر ده‌رێی
به یه‌ک مه‌مک فرچکیان گرتییه و خوشک و برای یهکدینه، وه‌لا بابه
ئه‌من ژنه‌کی ئه‌وهام نه‌ده‌ویست.. به‌س چ ده‌که‌ی تووشیان کردم
(ئه‌لحه‌مد و لیلاه)،(ئه‌و جاره هاوسه‌ره‌که‌ی لێی قیت بۆوه و
گۆتی):
- پیفففف، کوره قاره‌مان هه‌ی
خودایهکهت بتگری و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت له ته‌پلی سهرکت بدا، ئه‌دی
به بیرت نایێ له‌و کاتانه‌ی که له ژووان یه‌کدیمان ده‌دیت جاره‌ک
پێمگۆتی ئه‌من هه‌رگیز نێژم نه‌کردییه و ناشیزانم.. جارهکیدیش
پێمگۆتی نه ده‌مه‌وێ فێر ببم و نهدهشمهوێ رۆژه‌ک له رۆژان بیکه‌م،
ئه‌تووش هه‌روه‌ک روونت له له‌شی بده‌ن گیانه‌که‌م.. پتر و پتر له
نێو باوه‌شی خۆت بزرت ده‌کردم.. دواییش هه‌ر زوو له باوهشانت
دابڕاندم! ئاخه‌ر له‌به‌رچی ئه‌وها گرفتارت کردم؟ ... (هه‌رچه‌نده له
قسه‌که‌ی دوایێی نه‌گه‌یشم به‌ڵام ئه‌من پێم خۆش نه‌بوو هه‌موومان
پێکه‌وه هێرش بکه‌ینه سه‌ر قاره‌مان و له‌سه‌ری بکه‌ینه ته‌پوتۆز،
له‌به‌ر هه‌ندێ خۆم تێههرقورتاند و قسه‌که‌م به هاوسه‌ره‌که‌ی بڕی و
گۆتم):
- باشه خانم.. ئێ ئه‌وه ئه‌و
تشتانه له‌و کاتانه‌دا هه‌ر ده‌بن، ئێ خۆ خه‌ڵکی دینداریش دڵی هه‌یه
و له ئه‌وین و دڵداریی بێبه‌ریی
نین، هه‌موومان بیستیتمان که شێخی
سه‌نعان لۆ کیژی گاور له دین وه‌رگه‌ڕا، ئێ لۆ کاک قاره‌مانیش لۆ
که‌سه‌کی وه‌ک توو په‌ژێوان نه‌بیته‌وه، (هه‌موویان له تریقه‌ی
پێکه‌نینیان دا و قاره‌مان هه‌ڵیدایێ و گۆتی):
- کوره هاوڕێ.. ئه‌وه هه‌ر لۆ
خۆی حه‌زی له‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر هه‌موو راز و نهێنییه
تایبه‌تییه‌کانیشمان به گوڕێ وهربکا.. به‌س وه‌ها پیشان بدا
که ئه‌من و جه‌نابی پێش ماره‌کردنیش هه‌ر ئه‌وها وه‌ک ئێستا یه‌کترمان
خۆشویستییه و ئه‌وه‌ی خواش پێی ناخۆشه کردیتمان.. ئاخه‌ر ده بڕه‌کی
لێ بگره‌وه هه‌ی غه‌زاڵه شۆڕی مه‌لا نه‌بیان
- هێنده‌ک جار به لاس و غه‌زاڵ ناوی یه‌کیان ده‌هینا -.. خۆ
نابی ئه‌وها له پێش چاوی ئه‌و فهڕمههسۆنه بێ دینه مه‌لعونانه
هه‌موو تشته‌ک هه‌ر به گوڕێ وه‌ر بکه‌ی.. وه‌ڵا بابه باش.. هه‌ر
ده‌رێی له مۆسکۆی دانیشتینه مۆسکۆ..
- ئه‌وجا لۆ مۆسکۆ نه‌بی لاسه
گیان، توو جوانیی خۆت.. ئی مۆسکۆ چاکتر نییه له‌وه‌ی مه، له‌وێ که
کیژ و کوڕه‌ک حه‌ز له یه‌ک ده‌که‌ن هه‌ر زۆر به ئاسانیی به بێ هیچ
گیروگرفتهک ده‌گه‌نه یه‌کدی، ئاخه‌ر ئه‌توو هێنده‌ی نه‌مابوو له‌سه‌ر جه‌نابم دوو سێ به‌ره‌بابان له یه‌ک بکه‌یه دوژمن و له‌نێویان
ببه‌ی.. باش بوو هاوڕێیه مۆسکۆییهکانی ئێره هاتنه نێوان و
ئاوهکیان به ئاگره‌که دا کرد و ئه‌من و ئه‌تویان..... ده بێژه چ
لێکرد؟ (هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی کرد) ئه‌من و ئه‌توویان... چ لێکرد؟ ده بێژه
ده‌ی.. چ لێکرد؟
- کچێ ئه‌من و ئه‌توویان کرده
ئاگر و به‌نزین.. توخوا وه نییه هاوڕێ؟ (ئه‌مه‌ش هیچ ده‌نگمان
نه‌کرد).
- ئاخه‌ر، نا نا.. ده
راستییه‌که‌ی بێژه، ئه‌دی ئه‌توو نهتدهگۆت دین له راستیی پتر
بترازێ هیچی دیکه نابێژێ!
- (ئه‌لحوکم لیلاه).. باشه
بابه، ئه‌من و ئه‌تویان خسته باوه‌شی یه‌کدی.. ئێستا کرمهکهت
داکه‌ت؟
- ئه‌دی کوو.. ئه‌وهام ده‌وێ.
- ده وه‌ڵاهی ئه‌مه‌یان کرده
ئاگر و به‌نزین.
- نا.. خسته باوه‌شی یه‌ک.
- نا.. ئاگر و به‌نزین.
- نا خسته باوه‌شی یه‌ک.
- نا ئاگر و به‌نزین. (هاوڕێکه‌م
چاوه‌کی له من چوقاند و به‌و واتایه‌ی که ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بی و
لۆ یه‌ک داناهینن.. لۆیه ئه‌ویش هاته گۆ:
- ئێ باشه باش.. هه‌ردووکتان هه‌ر راست
ده‌که‌ن.. ئێ خۆ ئاگر و به‌نزینیش هه‌ر ده‌که‌ونه باوه‌شی یه‌کدی و
که یه‌کیشیان گرت به بێ یه‌کدی هیچ واتایه‌کیان نامینێ، ئێ ئه‌نگۆش؛
به راستیی کورتێ و که‌ژێ هه‌ر لێک ده‌هه‌ژێ، (هه‌ردووکیان مت بوون و
پاش ده‌مه‌ک قاره‌مان له‌سه‌رخۆ گۆتی):
- ته‌مه‌شا غه‌زاڵه شۆڕ.. ته‌ماشا کوو
ده‌رفه‌تت دا ئه‌و مسقۆفه دهعهجانیانه ئه‌وها پێمان رابوێرن،
ئاخه‌ر ئه‌من له‌وانه‌یه هه‌ر دوو سانتمه‌تر له‌وان کورت‌تر بم -
وه‌لاهی دوو سانتیمه‌تریش نابی -.. بزانه کوو خۆیان به باڵابه‌رزتر و
قۆزتر ده‌زانن له من، ده‌ک عه‌مرم نه‌مینێ، کوره وه‌لاهی ئه‌نگۆ
وه‌کی من ژنه‌کی ئه‌وها ناسک و نازدارتان هه‌بی چار سانتیمه‌تریش
کورت‌تر ده‌بنه‌وه له من.. (هه‌موومان پێکه‌وه دامانه قاقای
پێکه‌نین.. ئه‌ویش که هه‌ستیکرد قسه‌که‌ی دواییێی له جێی خۆی نه‌بوو
هێنده‌ک به‌سه‌ر خۆیدا شکاوه.. لۆیه هه‌ر زوو هاوسه‌ره‌که‌ی
هه‌ڵیدایێ و گۆتی):
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|