١٩\١٠\٢٠٢٣
حەز
.

دڵکەش قادر
تۆ ئاوازێکی
غەمگینی بەسەر دوا هەنسکمەوە
هەنسکی من
ئاوازێکە لە میلۆدیی بەفربارینەوە بەربۆتەوە
نێو دوا دێڕی شیعرێکی شەرمنەوە
شەرمنی تۆ
دوا نیگای دەنگی ژیانەوەی سلێمانی و
ترۆپکی حەزێکی شێتانە
ئای یادی بەخێر
من و تۆ خوێنی ''هوەیدا''
کەوتۆتە سەر نینۆکی پەنجەتووتەمان.
حەوشەی پشتەوەمان
کۆڵانێکی غەمگینە و دەمانباتەوە سەر خوانێکی حەزێکی شێتانە
شێتانە وەک توانە لە ترۆپکی چێژ لە نیوەی شەودا.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|