١٧\٢\٢٠١٥
ھێزە بچوکەکەی
پەکەکە لە باشوور!!

سەباح تاھیر
دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێ ئەم (ھێزە بچووكەی
گەریلایەکانی پەکەکە) بوون لە خاپوور ھێزە زەبەلاحە پڕ چەکەکەی
تورکیایان تێکشکاند، بۆیە ناچار ئەنقەرە ئەوەی لەبیر خۆی بردەوە
جارێکیتر ھێرشی سەربازیی بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجام بدا، یاخود
خەون بە لەناوبردنی گەریلا ببینێ، کە ھەر رۆژ ئەم ھەڕەشەیان دەکرد
ھەمیشە.
بۆیە هەقە ئێمە شانازیی بە ھێزی گەریلا بکەین کە ھاوکاری ھێزی
پێشمەرگەی کوردستان بوون لە باشوور لە شنگالەوە تا جەلەولا، کە جێگا
پەنجەیان دیاربووە و راستییەکەی بە خوێنی شەڕڤان و گەریلاکانیان
بەرگرییەکی بێ وێنەیان تۆمار کردوە و بۆتە مایەی دڵنیایی خەڵکی
کوردستان بە گشتیی و بێ گومان نیگەرانیی ناحەزان و دوژمنانیش.
ھەروەک چۆن جێگای شانازییە پێشمەرگە بە ھاوکارییەکانی، کۆبانی تاجی
سەرکەوتنی لەسەرنا، ئەوەش تاقە ئومێدی سەرکەوتنی نەتەوەکەمانە لەچوار
پارچە یان راستر لە کوردستانی گەورە...
بۆیە ھەر لێدوانێک کە یەکڕیزیی نەتەوەکەمان بخاتە بەر ھەڕەشە و
مەترسیی، جێگای گومانە.. نەک گومان لە ھاوکاریی ھێزەکانی کوردستانی بۆ
یەکتر کە ئەرکی رەوشتەکیی و نیشتیمانیی و نەتەوەیی ھەمووانە بۆ پاراستن
و شکۆمەندیی کوردستان و کوردستانیان بە گشتیی.
ماڵپهڕی
سەباح تاهیر
|