په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٤\٢٠١٨

هێزی ئەردۆگان.

 

بێن برایملۆ

وەرگێڕانی: پشکۆ ئەمین

هەستانی فرۆکە شەرکەرەکانی تورکیا بەرامبەر بە یونان هەرەشە و هێزی تورکیا دیاریدەخا.

نزیک کەوتنەوەی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دژبە فرۆکەکانی یونان و هاتنەناوەوەیان زیاتریان و بەزاندنی سنوری ئاسمانی یونان ، ناو دەریای ئیجە رۆژبەرۆژ خراپترو ترسناکتردەبێ ، بەهۆی هەستان و نزمبونەوەی فرۆکەکانی تورکیا لە فرۆکەی یونانی ،تازەترین و ترسناکترینیان ئەوساتەبووکە سەرۆک وەزیرانی یونان الیکسیس تسی پریس،بە فرۆکەیەکی هەلیکۆپتەر بەرەو دورگەی رۆدۆس دەچوو کە دورگەیەکی یونانیە ،بەپیی رۆژنامەی"Ekathimerini" یونانی ، لەم کاتەدا چەند فرۆکەیەکی شەرکەری تورکی رێگەیان بە فرۆکە هەلیکۆپتەرەکە گرت و لێی نزیک بوونەوە ،فرۆکە تورکیەکان داوایان لە هەلیکۆپتەرەکە کرد، هۆی هەستان وشوێنی رۆشتنیان دیاری بکات ، فرۆکەکانی یونایش وەڵامیان دایەوەو چەند فرۆکەیەکی یونانی گەیشتنە ئاسمان ونزیک بونەوە لەفرۆکە تورکیەکان وناچاریان کردن بەگەرانەوە و لەچاو ونبوون..

ئەردۆگان دەیەوێ کە پەیمانێکی تازە بنووسرێ لە نێوانیاندا..


رۆژ بەرۆژ فرۆکەی تورکی زیاتر سنوری ئاسمانی یونان دەبەزێنین بەم هۆیەوە ئەم دوو وڵاتەی ناتۆ رۆژ بە رۆژ کێشەکانی نێوانیان گەورەتر دەبێ ،رۆژانە چەندان جار فرۆکەی شەرکەری تورکی بەسەر خاکی یوناندا دەفرن ودەنگیان دەکەنەوە وهەرەشەدەکەن..

لە پاش کودەتاکەی ٢٠١٦ ی تورکیا هەندیک سەربازو ئەفسەری تورکی رایانکردە ناو یونان وداوای پەناهیندەیان کرد،پاشان تورکیا داوای رادەست کردنەوەیانی کردو یاسای یونانیش ریگە بەمە نادات ، یونان رازی نەبوون بە تەسلیم کردەنەوەیان . لەوساکەوە کێشەی نیوان ئەم دوو وڵاتە زیاتر بوە.

جگە لەمە کێشەیەکی تری مێژویی،کە کێشەی خاکەو ئەم دوو وڵاتە ماوەیەکی زۆرە لە سەر هەندێک دورگەی پچوکی ناو بەحری ئیجە کە بە پیی پەیمانی لۆزان هی یونانەو تورکیا داوایان دەکات و کیشەیان هەیە ،بە تایبەتی دورگەی ئیمیا کە بەرامبەر بە کەنارەکانی تورکیایەو داوای دەکات. لە سەر ئەم جزیرەیە ساڵی ١٩٩٠ خەریک بوو شەر لە نێوانیاندا هەڵگیرسێ.

ئەردۆگان گەنجەو دەیەوێ چارەسەری کێشەکان بەشەر بکات و بەم هەرەشانە فوو دەکاتە خەڵکەکەی کە هەرەشەیان لە سەرە وبەدرۆ ئامادەیان دەکات ودەیان خڵەتینێ ئەمە بڵقی سەرئاوە.

نازانێ ئەم فوو تێکردنە هەڵەیەو ئەنجامەکەشی باش نابێ بەمە Ekathimerini یونانی ئەردۆگانی ئاگادارکردەوە ووتی بێگومان ئێمە ئەو تورکیا گەورەیە هەرگیز نابینین ، ئامادەین گەرپیویست بکات بمرین و ئەگەر پێویستیش بکات ژیانێکیتر هەڵدەبژێرین.

ئەردۆگان لە ٢٤ یونیە بۆتە مەترسیی بۆ جیهان.

ئەردۆگان داوای هەڵوەشاندنەوەو سەرلەنوێ دارشتنەوەی پەیمانی لوزان دەکات ،کە بە پێی ئەوپەیمانە سنوری نێوان هەردوو وڵات دەست نیشانکراوە..

دوو دورگەی Ro و Rohdes لەو سەدان دورگەیەن کە لە دەریای ئیجەدان ، لە خاکی یونانەوە نزیکترین ، لە رۆدیسەوە بۆ بەندەری مەرمەریسی تورکی زیاتر لە ٥٠ کم دەبێ، تورکیاو یونان نزیک بونەتەوە لەشەرێک ، پێش ماوەیەک لەمەوپێش فرۆکەوانیکی یونانی بەهۆی تێک شکانی فرۆکەکەیەوە لە جزیرەی Skyros گیانی لەدەستدا لەکاتێکدا کە دوای دوو فرۆکەی شەرکەری تورکی کەوتبوو ، لە کاتێکدا کە ئاسمانی یونانیان بەزاندبوو.

پێش دوا نزیک بونەوەو بەریەکەوتنەی فرۆکە کۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیران،ئەلیکسیس تیسی پیرلیس بەچەند کات ژمێرێک رایگەیاند و وتی دەست لەیەک سانتیمەتری خاکەکەمان هەڵناگرین ،رێگەش نادەین کەس پێی تێبخات ،دراوسیکانیشمان وەک دراوسێی باش، کار و رەفتار ناکەن ، نازانین دراوسێی باش چۆنە و چۆن دەبێ ،پێش ئەمە ئەلیکسیس داوای لەتورکیا کردبوو کە پیویستە بە گڤت و گۆ، چارەسەری کێشەکانی نیوانیان بکەن و پێکەوە کاربکەن.
_____________________________________________
* بێن برایملۆ: نووسەری ئەم وتارەیە بە ئینگلیزی نووسیویەتی کراوەتە ئەڵمانی منیش وەرم گیرا بۆ کوردی، ئەم نووسەرە پتر دەبارەی شەڕ و کار دەنووسێ.
 

 

pshko.Amin@hotmail.de

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک