په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠١٦

حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ ناوێکی گەورە و ناوەرۆکێکی وێران؟!

شەماڵ عادل سەلیم  


هەروەک بۆ هەموو لایەک روون ئاشکرایە لە هەموو دونیادا ئەرک و کاری سەرەکی حکومەت بەڕێوەبردنی کارووباری وڵاتە، دانانی پلانێکی تۆکمەو درێژخایەنەبۆئارامی وسەقامگیری وڵات،هەوڵدانی جدیە بۆ سەقامگیرکردنی یەکسانی و دادپەروەری ،کارکردنە بۆحزمەتکردنی هاوڵاتیانوبوژانەوەی ئابووریو زیادکردنی داهاتی نیشتمانی لەپێناوخۆشگوزەرانی و ڕەفاهیەتی هاوڵاتیان ، ڕێک پێچەوانەی ئەوەی حکومەتی هەرێمی بەتەمای خودا لە هەرێمە بێ نازەکەمان ئەنجامی دەدات، یان باشتر بڵێم حکومەتی (پارتی و یەکێتی ،کە لەناو پارتی و یەکێتی)شدا چەندین (کێخواو باڵ و سەرو دەستی باڵاو بەهێز هەن) ٢٥ ساڵی ڕەبەقە هەموو کایەو جومگەو دەسەلاتەکانیان قۆرخ کردووە بۆ زیاتر دەوڵەمەند بوون و کەڵەکەکردنی سەرمایەکانیان.

هەر بۆیە ئەو دەست رۆیشتوانەی هەردووزۆنی ( زەرد و سەوز ) کە ناویان لەخۆیان ناوە ( حکومەت ) نەک تەنها پلانی ئەلتەرناتیڤ یان ( B )یاننەبووە بۆ دەرچون لەو قوڕاوەی کە هەرێمی تێی کەوتووە ،بەڵکو لەسەرەتاوە ئەو (نا حکومەتە) دەسەڵات و سامان و داهاتی هەرێمی قۆرخ کردووە و،هەوڵی لەخشتەبردن و بێدەسەڵات کردنی پرسۆنالی کوردییداوەو تارادەیەکی زۆریش تیایدا سەرکەوتوو بووە!
لەهەرێمی بەتەمای خودادا ، حکومەت ناوێکی گەورەو ناوەڕۆکێکی وێرانە، موفلیسە ، قەردارە ، گەندەڵە ،بێ پلانە ،ئەرکی ئەو( ناحکومەتە) تەنها بۆتە بڵاوکردنەوەی خشتەی دابەش کردنی (نیو یان چارەگ)ە مووچە کە هەر سێ مانگ جارێکوەک (سەدەقە) بەسەر مووچە خۆران دابەشی دەکات، ئاوێ بینەو دەستان بشۆ!

لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیا پانوبەرینە دا نەبووەو ناش بێت هەرێمێکیسروشت دەوڵەمەند وەک هەرێمی کوردستان کە نەوتەکەی 4%ی یەدەگی نەوتی جیهان پێكدێنێ، ئەمە سەرەڕای داهاتی تەواوی نەوت و گاز و گومرگ و فرۆکە خانەکان و زەریبەی ناوخۆو خاڵە سنوریەكانی،کەچی ڕۆژ لە دوای ڕۆژقەرزەکانیقەبەتر و زەبەلاح تر دەبێت وقەیرانی دارایی و نەبوونی مووچە و بێكاریش تەنگ بە هاوڵاتیان هەڵدەچنێت ، حکومەتیش خۆی لەگێلی داوەو هەروەکو نەبای بێ و نەباران.

لێرەدا چەند پرسیارێک دێنە پێشەوە: هەتا کەی هاوڵاتیانی هەرێمی بەتەمای خودا ، باجی بێ پلانی حکومەتێک بدەن کە تەنها خەمی گیرفانی خۆیی و چواردەورەکەی بێت ؟ هەتا کەی هاوڵاتیان برسی و بێ بەش بکرێن لە مافە سەرەتاییەکانیان؟ هەتاکەی هاوڵاتیان باجی سیاسەتی سەقتی نەوت و گازی هەرێم بدەن ، ئەو نەوتەی کە بۆتە سەرچاوەی نەگبەتی بۆ خەلکی کوردستان لەبری خۆش گوزەرانی؟
لەکۆتایدا بەزمانیکی سادەو ساکار دەڵێم:

پەرلەمان وحکومەت هەبن یان نەبن هیچ لەژیانی خەڵکی هەرێمی بەتەمای خودا ناگۆرێت ، چونکە ئەوە هاوڵاتیانن ئەمرۆلەبری پەرلەمانی بندیوار و حکومەتی تالانکار لەم قۆناغە چارەنووس سازەدا قۆڵیان لێ هەڵماڵیوەو بەئیرادەو خۆراگریی ودڵسۆزییان هەرێم بەڕێوە دەبەن!

ئەوە پێشمەرگە یە ، پۆلیسە ، فەرمانبەرە، مامۆستایە، خەڵکی خۆبەشە، بەهێزی و ئیرادەی پۆڵاینیان، بەخوێن و ماندووبوونیان ،بێ منەتانە و بێ بەرامبەر بەرگری لە خاکی وڵاتەکەیان دەکەن.

ئەوە خەڵکی بەشمەینەتی هەرێمی بەتەمای خودایە باجی تاڵانکاری و قەردیبەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدارەکان وکۆمپانیا مشەخۆرەکانیان دەدەنەوە!


ئەوە هاوڵاتیانن ، باجی گرێ بەستیئابوری( پەنجا ) ساڵەی نێوان تورکیای (دۆستمان ) و حکومەتی هەرێمی بەتەمای خودا دەدەن!


بۆیە دەڵێم : ئێمە حکومەتێکمان هەیە ، یان ڕاسترو ڕاشکاوانەتر بڵێم ، ئێمە (دوو کۆمپانیای دەسەلاتدارمان هەیە کە چەندین کێخوای پۆشتە وکەشخە بەرێوەی دەبەن ولەهیچ شوێنێکی دونیادا نمونەیانلە گەندەڵی و مشەخۆری و تاڵانکاریدا نییە و ناشبێت.

کاک نێچیرڤان لەوەیان ڕاستی کرد ،کاتی گوتی : کێشەی ئێمە لەهەرێمی کوردستاندا، کێشەی زۆری کێخواییە! بەلێ کاک نێچیرڤان ڕێک وایە، بەڵام چارە چییە؟

 

ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک