* ئه‌م حیکایه‌ته ، به‌شێکه له (دیوانی ترێستان) و له‌م ڕۆژه سوور هه‌ڵاتوووه‌شدا دیارییه به عه‌یشی (ترێ) و هه‌موو ئه‌و کۆتره مێیانه‌ی له زه‌مانی مێ ڕه‌زاندا له‌باخ ژیان ، میهر و عیشق ، زه‌جر و ژیان ، ده‌یانداته سێوه‌رسان و تاریکستان *
* ئه‌م حیکایه‌ته ، به‌شێکه له
(دیوانی ترێستان) و
له‌م ڕۆژه سوور هه‌ڵاتوووه‌شدا دیارییه به عه‌یشی (ترێ) و هه‌موو ئه‌و کۆتره مێیانه‌ی
له زه‌مانی مێ ڕه‌زاندا له‌باخ ژیان ، میهر و عیشق ، زه‌جر و ژیان ، ده‌یانداته سێوه‌رسان و تاریکستان *
ئه‌گه‌ر هه‌موان له به‌رده‌م ئاوێنه‌کانی عه‌شقا ، عه‌شق کاره‌ی لای جوانی باین له‌به‌رده‌م سێبه‌ره‌کانی عه‌شقا ، نمه‌ی گیا باز و شاعیری سوووه‌ی باز باین ئه‌گه‌ر هه‌مووان ، وه‌کوو جه‌معی ڕۆژی خه‌یام ، گۆزه باز و کفر باز و شیعر بازی کووچه‌ی هه‌ق باین ! ئه‌گه‌ر هه‌مووان ، وه‌کوو مه‌حوی له شه‌وێکی حزوور خوادا ، قوڵ بوێژ و بوێر بوێژ و تاو بوێژی شه‌وه‌کانی عیباده‌ت باین ! هه‌نووکه له ڕۆژێکی وا تالووکه‌دا ، که تالووکه ، باڵی تان و پۆی لێ گرتووین له ڕۆژێکی وا حه‌رامی تفت و تاڵ‌دا ، که هه‌موو حه‌ڵاڵێکمان به حه‌رام بوووه ڕۆژمان ، نه‌ده‌برژا و شتاقیشمان حه‌ڵاڵمان حه‌رام نه‌ده‌کرا و چاومان شه‌وق چن نه‌ده‌کرا و باڵمان په‌ڕه چن نه‌ده‌کراو به‌و هه‌موو دڕو مه‌رجانی دڵپاکییه‌وه ، ڕۆ نه‌ده‌کراینه ده‌می جامه بووختان و وه مه‌خلووق و وه عووشاقی زه‌مانی ڕه‌ش نه‌ده‌ناسراین ! قه‌ت بووه قه‌پاڵ گرتنی سێوێ ، ئێوه بڵێن له کێوی سنگ فڕکه‌ی سێوێ ، بای حه‌رامی هاووردبێ ؟! قه‌ت بووه نازۆڵه‌ی مه‌مێ ، ئێوه بڵێن گوفتی شه‌کر باری ، شه‌کر ده‌مێ ، ڕۆژی خوێن و سه‌نگ بارانی هاووردبێ ؟! قه‌ت بووه خوێندننه‌وه‌ی شیعرێ ، له ئێواره هێرۆکانی ختووکه‌وه قه‌ن نیگای دوولبه‌رانی ئه‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ، وه که‌روێشکه‌ی بێ شه‌رمیدا فڕاندبێ ؟! قه‌ت بووه له به‌ر که‌روێشکه و چاوی باڕه‌ش ، گڕ له سنگی گه‌نم به‌ردرابێ و له‌به‌ر شه‌تاوی جریوان ، گڕ له باخ و باڵنده باخ به‌ردرابێ ؟! قه‌ت بووه له به‌ر چاوی ئاو ، که خۆ ڕووت کردننه‌وه‌ی نیوه شه‌وی ماسیان ده‌بینێ ئه‌و ماسی په‌لکێشی ناو لماو که‌ن و به ده‌می پڕ گڕ و قولاپه‌وه ،به شه‌وی ئاویا که‌نه‌وه و به‌و شه‌وه هه‌م ماسی و هه‌م ئاو ، خه‌ڵتانی خوێناوی‌ترین کووشتن بکه‌ن ! قه‌ت بوووه له‌به‌ر شه‌لالی مه‌مێ که‌له کێوی ڕۆشتنه‌وه تاف ئه‌دا و وه تاف ئه‌ڕژێته دامه‌ن و خوار دوولبه‌ری خوا دوولبه‌ری مه‌م ڕه‌جم کرێ و دوو هه‌ناری له دۆوکه‌ی خوێنه‌وه بدرێ ؟! قه‌ت بووه جێ ژووانی جووانێ ، که پار سه‌نگی سرووشتی په‌روانه و گوڵه وه گۆڕسانی ماچ و وه گۆڕسانی سه‌وزه‌ڵه به‌ڵێنان بووبێ ؟! قه‌ت بوووه ، عیشق ، بێ .. له پایزی ناز و فیرقه‌تی جووان ، بێ له ژیان ، پۆستی زه‌مانێکی له خوێن گه‌یاندبێ و گۆزه‌یه‌کی له ماڵه‌که‌ی خه‌یام شکاندبێ ؟! قه‌ت بووه یه‌کێ ، له ده‌روێشی ته‌کێکه‌ی نالی بوو بێ و هیچی ، له هیجر ی لای نالی و هیچی له ته‌جووید و ئه‌بیاتی نامه‌که‌ی سالم نه‌زانیبێ و ئه‌وڕۆ ، وه پێش نوێژی شیعری ئه‌وڕۆ و وه شێخی زه‌مانی جووان ناوزه‌ن بووێ ؟ قه‌ت بووه به‌رد وه که‌مه‌ری گوڵ سه‌ماکا و په‌روانه وه بۆنی به‌رد مه‌ست بێ و تێکه‌وێ قه‌ت بووه ، بانگ په‌پوو ، له جوومعانه‌ی باخدا نوێژی هه‌موو ته‌یره بێوه‌ییه‌کان ، بێنێته مزگه‌وتی په‌ڵگه ئاشووبیان و له‌وێوه له‌وێوه قه‌راری شه‌ڕو خوێن ، به سه‌ر نیشتیمانی جوانیدا به‌ن خودا ئامان به دوورمانخه‌ی ، له‌و ڕۆژانه‌ی خوێن ده‌خه‌نێ و له‌و ڕۆژانه‌ی قه‌ور باوه‌ش ده‌کاته‌وه و له‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وینمان وه بووکی پایز ده‌چێ ! ده‌ی ده‌خیله ، ده‌خیلتان بم ، جه‌معی عووشاق ، تا به دۆوکه‌ی مردن نه‌چووین ، هه‌تا دڵمان سه‌وزه ، بێن بێن با وه‌ک (با) له دوای خاوبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ناو حه‌رام له که‌روێشکه‌ی ده‌غڵی ژووان نه‌کشێنه‌وه ! بێن با ، وه‌ک به‌و مه‌ستی سایه شه‌وی دارێکی (سه‌رچنار) وه مه‌ی شووشه‌ی ، شووشه‌ی ئومێدمان تووڕنه‌ده‌ین ! ده‌ی ده‌خیله ، ده‌خیلتانبم یار و یارۆ ، خه‌یاڵتان وه تووی داته‌کیو مه‌که‌ن گرتان ، وه قوماته‌ی به‌ور و شه‌خته مه‌که‌ن ئاوه‌دانیتان وه ژه‌هری چۆڵه‌وانی و ماسیتان سا وه بووختانی لم مه‌کووژن ! ده‌ی ده‌خیله ، ده‌خیلتان بم ، هه‌تا ده‌ستیان نه‌داوه‌ته یه‌خه‌ی ژیان هه‌تا پشکۆی فرسه‌ت گه‌رمه ، با با با ئێمه ، ئێمه ئاوه‌دانی وه فڕینی کۆتره ژنه‌کانمان به‌ین ئاوه‌دانی به خه‌یاڵ و حوزنی تاوسه قه‌یره‌کانمان به‌ین منێک وه‌ک خۆم ، وه‌ک بانگده‌ری هه‌موو ڕۆژه جوومعه‌کانی عیشق له ئێسته‌وه ، تێده‌چمه‌وه و له ئێسته‌وه ده‌چمه‌وه سه‌ر خه‌رمه‌نی ئه‌لف وبێی عه‌شق و له ئێسته‌وه ، له‌و بابانی (لانه لاس) و له‌و بابانی (لانه خه‌ج )و (شه‌م)انه‌دا ، له‌و مه‌سکه‌نی (کوردی و هه‌ردی و مه‌دهۆش)ه دا ئه‌ڕۆمه‌وه و وه‌ک (که‌نه‌سمه‌یه‌کی کانیاشقانیی سوور) له خوار گۆیژه وه به‌ره وخوار وه‌پاڵ پیر مه‌سووری گۆمه‌می سه‌ر مۆری تازه مه‌مێکه‌وه یان له چوارباخی کۆنه چامه‌یه‌کی خۆم ، له‌سه‌ر سیله‌ی (هه‌نارستان) ماڵێ ماڵێ بۆ خۆم و ژووان و ژنه‌که‌م ده‌گرمه‌وه و ده‌چینه‌وه ناو سپیده‌ی ، پڕ جریوه‌ی ، هه‌موو دێڕێکی عاشقانه و له نوێ ، له نوێ ، چنگ بۆ به‌فری ژیانێ تر ده‌گرینه‌وه و له نوێ ئه‌وین و گوڵ ئاشت ده‌که‌ینه‌وه! وه چاوتان سوێن ، وه‌ی خێڵی چه‌م سیاوانی وه‌ته‌ن منێک وه‌ک خۆم ، له یه‌که‌م ئێواره ئاپووره‌ی شیعرمدا وه شه‌وقێکی پێغه‌مبه‌رانه‌ی شه‌وقه‌وه ،بۆ یه‌که‌م جار ، دێمه‌وه و دێم دێم و گوڵێک ، له‌م حیکایه‌تی کۆتر و دێم و گوڵێک ، گوڵێک له‌م زه‌مانی (مێ)ڕه‌زانه‌تان بۆ ئه‌خوێنمه‌وه وه چاوتان سوێن ، وه‌ی خێڵه‌که‌ی چه‌م سیاوان ، شه‌رته کارێ که‌م من له دوکه‌ڵی ، یه‌که‌مین دێڕی لای چامه ئه‌وین بازه‌که‌ی خۆمه‌وه ئاگرێ له جووانترین شۆڕشی عیشقتان پێ به‌م و لێ یار گه‌لی ڕۆژی عیشق ، شه‌وقێ ، شه‌وقێ بنێمه‌وه ماڵتان چاخێک بێ چاخ ، نووری واتان نه‌بینیبێ و چاخێک بێ چاخ (لاس)ی واتان نه‌بینیبێ ! شه‌رته یاران ، وه‌ی وه‌ی خێڵی چه‌م سییاوان ، کارێک که‌م من هه‌رچی لاسه ، وه خه‌زاڵی شووشه خه‌زاڵانیان بێژن ، بمان وه‌خشن ، له هه‌ر مۆڕه‌کردنێکی قووره‌تی و ناڕه‌وا لێتان بمان وه‌خشن ، له گێژه‌نی هه‌ر گرژییه‌ک ، به‌ر بووبێته ئێواره ئاوی جووانیتان بمان وه‌خشن ، بۆ له‌مه و دووا ، لاس ده‌بین لاس ! ده‌بێ بێژن .. وه‌ک من چۆن ئه‌مێستاکه له‌سه‌ر به‌رماڵی ته‌ڕترین چامه‌ی خودایی وه شا (ترێ) ی دیوانی (ترێستانه‌که‌م) ئێژم بم وه‌خشه تۆ ، له‌به‌رد پیاماڵینی هه‌ر شێتییه‌کمدا ، وه‌په‌نجه‌ره‌ی دڵتا بم وه‌خشه تۆ ،له باهۆزی هه‌ر غه‌زه‌بێ وه‌ک خوا دابێتم وه ته‌مووی قه‌ندیلی جووانیتا وه‌ی کۆتره ژن گه‌ر خوازیاری ، له‌شیعری من ماڵت هه‌بێ له ساماڵی دیوانی من ، تۆ فڕینی نیشتیمانێ باڵت هه‌بێ بۆ له‌مه‌و دوا ، ڕازی نه‌بی ، گوڵه گه‌نمی فڕینت به ته‌وێڵی قه‌فه‌زێکه‌وه هه‌ڵواسن ڕازی نه‌بی ، کێشمه کێش ئاگرت به به‌فرا کێش که‌ن و تۆش وه‌ک شه‌م و ده‌روه‌نێ شه‌م ، بارانت له شووشه‌یه‌کدا خه‌فه پۆش که‌ن ، ڕازی نه‌بی ئه‌ی کۆتر ژن ، دڵت به‌ئاوی عه‌شقه‌وه بسووتێنن له پووشه‌ڵانی ناهه‌قی و زوڵما ، دڵت به قه‌ره برووت که‌ن ! ڕازی نه‌بی ئه‌ی کۆتره ژن ، به شه‌وقی ئه‌و هه‌موو زه‌مانه ڕۆشنه‌وه به زه‌مانی خوێن و به‌زه‌مانی نازه‌مانی زینه چاڵدا بتبه‌نه‌وه نه هێڵی تۆ ئه‌ی کۆتره ژن ، با منیش لاس و قه‌ڵه‌م و یاوه‌رت بم نه‌هێڵی تۆ ، نانی جوانییت به‌سه‌ر ساجی کۆنه ساڵه‌ی هه‌زار ساڵه‌ی ژه‌نگا بسووتێنن نه‌هێڵی تۆ ، ڕێی فڕینی ساماڵت لێ به‌رن و چاره‌نووست به ده‌روه‌نێکی تردا به‌رن و بفڕێنن ! نه‌هێڵی تۆ ، فڕین به‌خشه به زه‌مانێ ئه‌ی کۆتره ژن ،عیشق تێیدا ، دڵۆپه خوێنێکی نه‌دۆڕاندبێ و زه‌مانێک بێ ، ترێکه‌م ، زه‌مانێک بێ ، له سێبه‌ری با حاڵی ببێ و زه‌مانێک بێ ، ترێکه‌م ، زه‌مانێک بێ ئه‌وه‌ی ناوی بارووت وخوێن و بووختانه نه‌یبیستبێ ! دڵت به‌خشه به دڵێ تۆ ، با منیش لاس و قه‌ڵه‌م و یاوه‌رت بم که چوووه ده‌می گفت و گۆ ، ده‌م هه‌ر قه‌ن بێ و له ده‌می هه‌ر ووشه و ده‌م کردننه‌وه‌یه‌کدا گه‌زۆبایه‌ک هه‌ڵکا و وه‌ک دڵدارێکی دانسقه و تاقانه‌ی خوا (ژووانی ژووان ) به ووڵاتی باسووقان کا ! ئه‌ی کۆتره ژن ، ئه‌ی تاقانه ترین بۆڵی ناو ترێستان نه‌هێڵی تۆ ، ئاسمانت پڕکه‌ن له بارووت ، فڕینت له ژه‌نگه‌وه به‌ن لیمۆت وه گه‌ڵا و ستیانه‌وه تاڵان که‌ن ، له فه‌رهوودێکی نێرانه و پیاو سالارییدا نه‌خشه‌ته‌ت بگێوزنه‌وه ، سه‌ر نه‌خشه‌ی جنۆکه پیاوه‌کانی سه‌رده‌م ئه‌و پیاوانه‌ی تا هه‌نووکه‌ش ، ته‌جویدی عه‌شقیان بۆ ناخوێنرێته‌وه و له زمانی (مێ لیمۆیه‌ک) حاڵی نابن و سه‌ده‌یه‌کی تریش گوڵه‌که‌م فێر نابن فێر نابن چۆن له ئێواره‌ی جێ ژووانێکدا ، وه‌پاڵ قوڵایی مووحیبه‌ت وعیشقه‌وه ، نه‌ک چیپه‌ڕی ده‌سبازییه‌ک (ژنه لاله‌نگییه‌ک ) ڕووت که‌نه‌وه و وه‌ک شه‌راب ، وه‌ک شه‌راب له ئاوی ته‌هووریان بخۆنه‌وه و له گه‌مه‌یه‌کی ڕۆحی و ته‌واو ڕۆحیشدا ، گه‌مه به دۆزه‌خی خوا که‌ن ! نه‌هێڵی تۆ ، ئه‌ی کۆتره ژن ، وه‌کوو مه‌سیح په‌لت وه بزمارا بکوتن ئاخه‌ر گوڵه ، تۆ که‌مترنیت ، له‌و گوڵانه‌ی ، له‌سه‌ر پشتی زه‌رده په‌ڕان زاری تاوڵه‌ی خوا به‌هاران هه‌ڵده‌ده‌ن ! تۆ که‌مترنیت وه‌ی گوڵه‌که‌م ، له‌و په‌رییانه‌ی ئاسمانی خوا پڕده‌که‌ن له هه‌نگی ئومێد باخه‌ڵی هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ک ، پڕ ده‌که‌ن له جووانی ڕووانینت هه‌بێ وه‌ی کۆتره ژن ، ئه‌ی ژنی هه‌ڵژه‌نراو به‌ئاوی هه‌نار و هه‌رمێ هه‌نجیر ئه‌ی ژنی ده‌ربه‌نی ڕۆژه‌کانی عیشق و ئه‌ی دڵی ژێر که‌پره دڵی هێشووه دڵان ئه‌ی بووکی نیشتیمانه‌که‌ی برایم پاشا ، وه‌ی بۆڵی سوور ، وه‌ی دڵی سوور نه‌هێڵی تۆ ، سه‌ری ڕۆژت به خه‌نه‌ی ناهه‌قی سوور که‌ن وه‌ک دره‌ختی دارستانی ته‌ورسانان ، سه‌رت سه‌رت وه ماڵی ته‌ور و ته‌ورداس که‌ن و چاوت چاوت وه گۆڕسانی خۆره‌تاو که‌ن ! نانا نانا نانا ، وه‌ی کۆتره ژن ، ڕازی نه‌بی ، نه‌هێڵی تۆ پیاوه زمسانییه‌کان ،پیاوه ئافاتییه‌کان ،بێ زووانی گڕو خۆشه‌ویستی پشکۆ چنی ، ئاگردان و کوانووه‌کانی ئومێدت که‌ن ، خه‌ونت وه نه‌عنا و ته‌رخوونی ته‌ڕه‌وه خۆن ! نانا نانا ، نه‌هێڵی تۆ ، ئه‌ی کۆتره ژن ،لالای جووانیت وه لالا که‌ن ئاخه‌ر گوڵم ، تۆ که‌متر نیت ، له‌و چڵانه‌ی وه گژ ته‌ورا ده‌ڕۆنه‌وه و تۆ که‌متر نیت ، له‌و ماسییه گوڵانه‌ی ، شووشه عه‌تری پیاوه‌کان چۆڵ ده‌که‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌نیا وته‌نیا ، شانازی به سمێڵ وخه‌نجه‌ری به‌ر ورگه‌وه ده‌که‌ن ! ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌موو جوانییه‌کانی مێ له قه‌یسییه‌کی چکۆڵاندا ده‌بینن ! تۆ که‌مترنیت گوڵه‌که‌م ، وه‌ی بووکی هێشووه بووکان تۆ که‌مترنیت له‌و ماسییانه‌ی گه‌مه به قولاپی ڕاوچی و تۆڕی ڕاوچیانه‌وه ده‌که‌ن ! تۆ که‌متر نیت ، له‌و باڵندانه‌ی ئێواران ، که شانازی به فڕینی خۆوه ده‌که‌ن له پووشه‌ڵانی ده‌شتێکدا ، فلووت ژه‌نێکی پیر هار و قووشقی ده‌که‌ن تۆ که‌متر نیت له‌و هه‌ورانه‌ی ، هه‌ر به تاوێ ، دڵی هه‌زار و یه‌ک کێڵگه ڕاده‌کێشن ! فڕینی تۆش ، ئه‌ی کۆتره مێ ، که‌متر نییه له‌و باڵانه‌ی ئه‌وان بارانی تۆش ، ئه‌ی کۆتره مێ ، که‌متر نییه له‌و بارانه‌ی ئه‌وان تۆ که‌متر نیت ، وه‌ی بێباک ، وه‌ی بێباک له‌مه‌حشه‌ری خۆت ، وه‌ی بێباک له سووتانت به خاتری من ! تۆ که‌متر نیت ، سێبه‌ری تۆش که‌متر نییه ، له سێبه‌ری ئه‌وپیاوانه‌ی تازه تازه فێری ، باران بارانه‌ی عه‌شق ده‌بنه‌وه و به‌ڵام ناخیان ، ناخیان پڕه له وانه‌ی بوغز و سه‌نگ باران ! تۆ که‌متر نیت ، وه‌ی گوڵه‌که‌م ، وه‌ی بێباک هه‌ر که‌ڕه‌تێ له خۆت هه‌ڵڕووانه ته‌واشاکه به تۆزێ تۆزێ عیشق له سه‌ری مندا ، تۆ چ دۆزه‌خێکی جووانترت هێناوه و به‌ر له مه‌رگ و کۆ قه‌تاری سه‌ر قه‌ورسان ، تۆ تۆ منت ناوه‌ته سه‌وزایی چ جه‌ننه‌تێ وه‌ره ئه‌ی یار بۆ جارێ‌تر ، وه‌کوو هه‌نار ، له‌به‌ر ئاوێنه‌ی هه‌نارا له‌ته‌ک هه‌موو ڕه‌نگه ئاڵه‌کاندا ئاشت به‌ره‌وه و له‌ڕه‌نگی یه‌ئس و له ڕه‌نگی ده‌سته پاچه‌یی گه‌ڕێ تۆ کچێ تو بی وخوا ، بێ جارێ‌تر ، وه‌ی تاقانه‌ی به حه‌وت مه‌مله‌که‌ت گوڵ ماڵ و ئاسمانم به گوڵدا به‌ره‌وه تۆ ، تو بی و شیعر ، ئه‌ی کۆتره ژن ، ئه‌مڕۆ هه‌موو په‌نجه‌ره‌کانی پایز پێوه ده ئه‌مڕۆ به گوێی گوڵ ، به زمانی گوڵ بمدوێنه وه په‌نجه‌ی گوڵ (دیوانی به‌ور و خاک ومێ)م هه‌ڵبه‌ره‌وه به‌ده‌نگی گوڵ با‌نگم که و بڵێ پیری ڕه‌ش ، به قه‌ڵه‌می گوڵ بێره دامه‌نی شیعر ، هه‌تا بێژم وه‌ی گوڵه‌که‌م وه‌ی ترێکه‌م ، وه‌ی وه‌ی ، وه‌ی له‌مه‌لاکی هه‌موو حه‌رفێکم ئازیزتر توبی وخوا ، تۆش بێره‌وه نێو باڵکۆنه شینه‌کانی مووحیبه‌ت و وه‌کوو ئه‌وسا ،له به‌ر بارانێکی شین‌دا ، به چه‌تر و ڕینکۆتێکی شینه‌وه جارجاره چاوڕێم به و با له پڕێکدا ، من له کۆسته‌رێکی سه‌رشێتدا دابه‌زم و دوای که‌مێک له ئاوێته بوون وه کووچه‌کانی نێو شاردا خۆمان خۆمان وه (هۆڵی ڕۆشنبیری)دا بکه‌ینه‌وه و بێژن تالیعتان جوان ، ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژه و دوای سه‌ده‌یه‌ک له غه‌ریبی ، به‌خێر بێنه‌وه بۆ نێو ئاپووره‌ی جوان وای خودایه دوای سه‌ده‌یه‌ک له غه‌ریبی ده‌ڕژێنه‌وه ناو ئاپووره و ئه‌ڕژێنه‌وه ناو ، ئه‌و هه‌موووه ئۆمه‌ته شه‌کره باره‌ی ناو هۆڵ ئه‌ڕژێنه‌وه شیعر و ئه‌ڕژێنه‌وه ناو ماچی ئه‌و هه‌موو هاوڕێ ماندوو وانه‌مان له پڕێکدا ، کچه کۆڕگێڕێکی ناسک ، به کراسێکی ڕه‌شی ته‌نکۆڵه‌وه که‌له ژێریا ، لاسکی ستیانێکی ئاوی و دووهه‌ناری عه‌یار و ئاودار دیارن وه سیما ، وه سیما ، سیمای مانگی چووارده و وه قه‌دیش ، نه‌یجه‌یه‌ک له نه‌ییسانه‌که‌ی لای نالی و زووان هه‌ر قه‌ن ، وه‌کوو میوان ، وه‌کوو میوان بۆ خوێندننه‌وه‌ی شیعرێ با‌نگم ده‌کا و ئێوه و خورماڵی و چامه‌یه‌کی تاراوگه ئه‌شڵه‌ژێم و پێم به‌یه‌کا دێ و له دوو پێم ، گوڵه حاجیله‌ی پشت قه‌ڵای گووڵعوومه‌ر و پوونگه‌ی چنگی زه‌ڵم له‌پێم ده‌ڕژێ و داده‌که‌وێ قه‌ستمه قه‌ڵه‌م ، بێ به زرێبار و له مه‌وجێکی ئه‌ودا ، قه‌رزی ئه‌و که‌نیشکه مه‌ه باز و کۆڕگێڕ و به‌مه‌وه قه‌ستمه قه‌ڵه‌م ، بێ به هه‌نارێکی تازه گوڵ و هه‌تا له زووانی ئه‌و هه‌نارانه حاڵی بم ، نار نشینن و مه‌حبووبی خوان ، نار نشینن و وه غه‌مزه‌یه‌ک (با) له‌سه‌ر سنگی گه‌نم هه‌ڵده‌فریوێنن نار نشینن و وه بار ته‌قای هه‌موو دێمه دۆنمه‌کانی لای نیشتیمان ، له (بیری دڵ ) له (چاوی دڵ) ، ئاوی شیعر هه‌ڵده‌گۆزن !! ئه‌شڵه‌ژێم و دوو پێم به یه‌کا دێ و چاوی شیعرم پڕ ده‌بێ له نووری جه‌ننه‌ت ده‌به‌م به جه‌ننه‌تیی شیعر و دیسان ده‌شڵه‌ژێم و ئێژم ترێ له چی بێژم تۆش له شه‌رمێکی مێخۆشدا ، ئاڵ ده‌چیته‌وه و تێ ده‌گه‌م ، هه‌نارستان ، هه‌نارستانت گه‌ره‌که منیش وه مه‌کرێکی ڕه‌شتاڵه‌ی لای جارانمه‌وه ، ده‌چمه به‌ر (مایکی) خودا پێداو و به‌ڵام بۆنی ئه‌وکچۆڵه تاریک پۆشه ، وه مه‌غه‌ریبی چامه‌یه‌کی تردا ده‌مبا و ده‌ستێکم ده‌که‌وێته ئه‌ملا و ده‌ستێکم ئه‌ولا ئه‌ڕۆم و له‌پڕ وه‌ک چوواله ، له چڵ که‌وێ ، ده‌که‌وم و زووانم له چڵی چامه‌ی ڕه‌ش به‌رده‌بێ و ئه‌مجاره ئه‌مجاره مزرتر ده‌که‌ومه هه‌نارستان و مزرتریش ده‌خوێنمه‌وه دواجار له ته‌ک گه‌زۆ خه‌یاڵێکی وا دا ، به‌شێک له کۆتایی ئه‌م چامه‌یه‌یان بۆ ده‌خوێنمه‌وه و له‌ته‌واشایه‌کی مزر و مێخۆشیشدا ، دیسان دیسان وه چاو ئێژم .. ئه‌ی خۆشه‌ویست هه‌نووکه‌ش کووچه‌یه‌ک بۆنی تۆی لێ نه‌یه له کنه من ، ئاسه‌واری کووچه‌یه‌که له جه‌نگ و خوێن ! ته‌مه‌نێ وه‌ک گه‌ڵا له‌ژێر ئاونگی تۆدا نه‌خه‌نێ ، له‌کنه من ، وه‌ک دارێکی ته‌مه‌ڵی سرووشت وایه و به‌ڵام مووکمیل به سه‌وزایی !!! له‌کنه من ، وه‌ک که‌ناری نێوه‌شه‌وی گوێ ئاوێکه و به‌ڵام خاڵی له مه‌کری مه‌وج و ئاو ، خاڵی له به‌های شه‌پۆلان ! ده‌سا ئه‌ی یار ، وه‌ی لیمۆکه‌ی هه‌زار لیمۆی (باخه مێ )یان توبی وخوا بێره‌وه به‌ر ، به‌ر هه‌یوانی ڕه‌نگه‌کانی جاران ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی له فڕینی عه‌شقا فێریان بووین و له گریانی شه‌وێ تووشدا ، له ڕووتبوونه‌وه‌ی هه‌نارێکدا فێریان بووین ! له‌جنسی چڵه گییایه‌کدا که‌به‌رد خوێنی ڕژاندبوو له جێ قوونه‌ی که‌روێشکێکدا ، که نووزه‌ی ژیانی لێوه ده‌هات ئه‌ی عیشق ده‌سم دامێنت ، له‌م هه‌ڵدێر و هه‌ڵه‌مووته هانامان به له‌م هه‌موو ڕژان و دابڕانه کۆمان که‌وه ! ئه‌ی ئاسمان ده‌سم دامێنت ، له‌م تاوسان و باران بڕینی ڕۆحه‌دا له قوربانی کاکڵه هه‌وران ، له باران چاوت لێمان بێ ! ئه‌ی زه‌مین ، ده‌سم دامێنت ، له‌م زه‌مانی ژیان به کرێبوونه‌دا ، چاوت له کرێی کوخێکمان بێ له‌شمشاڵ ! ئه‌ی فڕین ، ده‌سم دامێنت ، وه‌ک چۆله‌که له‌ژێر باری به‌ور و تۆفا لێ چۆله‌که‌یه‌کی زامدار و باڵ شکست ، به فڕینی ڕه‌نگه‌کانمان به‌خشه‌وه تۆ ! ئه‌ی ڕه‌نگ تۆش ، ده‌سم دامێنت ، به‌و ڕه‌نگانه‌مان به‌ره‌وه وه‌بێ خوێن وه قه‌ڵای عیشقا ده‌یانبردین ! وه بێ خوێن وه به‌رده‌م جه‌نه‌گه‌ڵه‌کانی لای یه‌کسانیدا ده‌یانبردین وه بێ خوێن ، به‌ر له (سه‌ر) دۆڕان ، ده‌یانکردینه‌وه به براوه و عاشق خودا زینده‌گییه‌ک ، ئارامتر له تاوه مه‌له‌ی سۆنه‌یه‌کی چه‌م نشینی تازه سووبحان ! بێوه‌ی تر له فڕینی په‌روانه باسکان ! ده‌ی خودایه ، زینده‌گییه‌ک ، له ئاو ڕوونتر ، مردین وه ده‌س لێڵایی لای ژیانه‌وه ! زینده‌گییه‌ک ،خوا خانه گوڵ ، مردین وه ده‌س دڕک و داڵی ژیانه‌وه ! مردین مردین ، مردین وه ده‌س ژیانه‌وه !!!
2008 ئه‌ڵمانیا