حیکمه‌ته‌کانی
شه‌وێک.
به‌رزان
هه‌ستیار
خه‌نجه‌ر ، ئه‌گه‌ر
شه‌رمی له خوێن بكردایه
له كالاندا ، ئه‌بوو ژه‌نگ بیخوات
*******
شه‌و ، له ڕووخۆشیی ڕۆژ و
ڕۆژ ، له ویقاری شه‌و بگه‌یشتایه ،
هه‌ردووكیان له ژێر باڵی یه‌كا ئه‌خه‌وتن
********
خودا سه‌ری له كبریائی شه‌یتان ده‌ربكردایه
نه‌یئه‌ڕه‌نجاند
*******
گه‌ر ، وه‌ك ئه‌و كچانه‌ی له بیریان كردم ، خۆم بناسیایه
نه ، لێیان زویر ئه‌بووم و
نه ، گازنده‌م لێ ئه‌كردن
*******
مردن بیزانیایه له ئاستیا هێنده قرچۆكم
بێزی نه ئه‌هات ، توخنم كه‌وێت
*******
سه‌گ ، بۆنی بكردایه
له‌گه‌ڵ ئینسانا هه‌ڵی نه‌ئه‌كرد
*******
دایكم مرد و من لای نه‌بووم .....
به ئیزرائیل بڵێم ، هێواش ،
ئه‌م مه‌خلووقه له جنسی په‌شمه‌كه ، په‌شمه‌ك
وازی لێ بێنه خۆی ئه‌بێته‌وه به شه‌كر
*******
سه‌رم له شتێك ده‌رناچێت ؛..
بۆچی كه مه‌ست ئه‌بم .....
خه‌و به خوداوه ئه‌بینم ؟
*******
هه‌موو ڕۆژێك ،
پیاوه‌تییم ، شه‌رمه‌زاری لای ژنێكم ئه‌كات ،
ژنێك ، تامی ماچی نه‌كردبێت و
له ڕووتبوونه‌وه بترسێت ّّّّّّّ!!!
*******
زه‌وی ، به‌و پان و پۆڕییه‌وه
كلووه به‌فرێك به مه‌ره‌كه‌بی سپی لێی ئه‌نووسێت و
ناتوانێت پێی بڵێت وا مه‌كه !
*******
شه‌ڕ ، بگاته سه‌ر خانووه‌كانی منداڵییشمان
سێبه‌ری دڵێك ئه‌دۆزمه‌وه .....
چاوه‌ڕێی خورپه‌یه‌كی خۆشی تیا بكه‌م
*******
له من ئه‌چێت ،.....
ئاو ، له بێ ڕه‌نگییدا ؛
له‌و ئه‌چم ،.....
ئاو ، له بێ تامییدا
*******
سوور بشزانیت نایه‌ت ،.....
چاوه‌ڕێی یار بكه ، زه‌ره‌ر ناكه‌یت
*******
مادام فێری چاویلكه بووم
ئه‌بێت وردتر له‌و بڕوانم
*******
خۆر ، سپێدان خۆی به ئاگا دێت
سوپاسی بێداریی كه‌س ناكات
*******
كه مردم ، قاته‌كه‌م بكه‌نه به‌ری داهۆڵێك.....!!
ئابی
2009
كۆلن
bhastiar@yahoo.de
|