په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٠\٢٠١٠

حکومەتەکەى یەکێتى توشى زەردووی بوو!


گۆران دوکانى  


ساڵێک بەسەرکابینەکەى د.بەرهەمدا تێپەڕیکردوو (پارتى ووتەنى) کابینەکەى بێبەرهەم بوو، تادوابڕیارى لێسەندنەوەى پۆستى سەرۆک وەزیرانیش لەد.بەرهەم یەکێتى بێخەبەربوو لەم گەمە ترسناکەى پارتى، پاشان ووتەبێژەکەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى دێت وبەلێدوانێک گەرەکیەتى ساحیرئاسا ئەو پەتاى زەردوویە کەتوشى کابینەکەى د.بەرهەم بوە لەخەڵکى بەگشتى ویەکێًتیەکان بەتایبەتى پەردەپۆش بکات بەبیانوى ڕێکەوتنى ستراتیژی!، د.بەرهەمیش لەم نێوەندەدا بێدەنگى هەڵدەبژێرێت!، ئەوەى لەهەمووشى مەهزەلەترە بۆسەرجەمى یەکێتیەکان نەک ناڕازین لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا، یاخود ڕوونتربڵێین ئەم داوایەى پارتیدا بگرە بە بیانوى ڕێکەوتنى ستراتیژی وهەندێکجاریش خۆیان ووتەنى بەکوێراى چاوى دوژمنان شانازیشى پێوەدەکەن!.

نزیکەى سێ ساڵ بەرلەئێستا ماوەیەکى دوورودرێژ بەسەر وادەى کابینەى پێنجەمدا تێپەڕیکردبوو کەچى هێشتانێچیرڤان بارزانى سەرۆک حکومەت بوو،لەپرێس کۆنفرانسێکى هاوبەشى نێوان تاڵەبانى وبارزانى لەهاوینە هەوارى دوکان پرسیارى ئەوەم لە بارزانى کرد: (وادەى پۆستى سەرۆکى حکومەت کۆتاى هاتوە ئێوە وەک سەرۆکى هەرێم ڕونکردنەوەتان لەو بارەیەوە چیە؟)، کەچى لەبەرامبەردا تاڵەبانى بەشۆخیەکەوە گووتى پێویستە ئەوپرسیارە لەمن بکەیت، ئەوەبوو وەڵامى پرسیارەکەمى بەدوودێڕ دایەوەو گووتى:


(بەباشمان زانى کاک نێچیرڤان بۆماوەى دووساڵی دیکە لەوپۆستەدا بمێنێتەوە) بەبێ ئەوەى ڕونکردنەوەیەکى ئەوتۆ لەوبارەیەوە بدات، هەرئەو کات خەونى هەموو ئەوبەرپرسە باڵایانەى یەکێتى بەتاڵ بۆوە کەخۆیان بۆو پۆستە ئامادەکردبوو، کەلەوسەردەمەدا هەر ڕۆژەى بەرپرسێکى یەکێتى ناوى دەچوە سەر ڕووپەڕى ڕۆژنامە وگۆڤارەکان گوایە موڕشەحە بۆئەو پۆستە، لەهەمووشیان دیارتر کۆسرەت ڕەسوڵ بوو،چونکەدەبوایە لەوکاتەدا ئەوپۆستە یەکێتى بیگرێتە دەست، کەچى ئەمڕۆ بۆجارێکیدیکە کابینەى شەشەم بەنیوەچڵى لەژێردەستى یەکێتى دەردەهێنرێت و بڕیارە ساڵى ئایندە پۆستى سەرۆکى حکومەت تەسلیم بەپارتى بکرێتەوە.

ئەگەر خوێندنەوەیەکى لۆژیکیانە بۆکابینەى شەشەم بکەین گومان لەوەدانیە جگەلەوەى د.بەرهەم لەماوەى ساڵێک حکومڕانیکردنیدا بەڕوونى ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە بەدیاردەکەوێت کەحکومەتەکەى لەژێرهەیمەنەى پارتیدابوە و تەنانەت بێئینسافیش نیە ئەگەربڵێین دەسەڵاتى پارێزگارەکانى هەولێرو دهۆک زیاتربوە لەدەسەڵاتەکانى سەرۆکى حکومەت، هاوکات ناوبراو کە وەک سیاسیەکى لیبڕاڵ پێناسە دەکرێت نەیتوانیوە خۆى لە نەفەسە کۆنزێرڤاتیفەکانى پارتیش قوتاربکات!، چونکە تائەمڕۆشى لەگەڵدابێت جگەلەوەى تەواوى جومگەهەستیارەکانى هەیکەلى ئیدارى حکومەتەکەى لەژێرهەیمەنەى خۆیدانەبوە بگرە بیناى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەکەشى تائەم ساتە لەژێر کۆنتڕۆڵى ئاسایشى پارتیدایە!.

گومانى تێدانیە لەماوەى یەک ساڵدا ئەو هەڵمەتە توندە بۆدژایەتیکردنى د.بەرهەم کەلەلایەن ڕاگەیاندنەکانى پارتیەوە کرا مێدیاکانى دەرەوەى پارتى و بەتایبەتیش مێدیاى ئەهلى نیوبەرامبەریان نەکرد، بەجۆرێک هەندێکجارگەیشتە ئەو ڕادەیەى کە لایەنى باڵاى پارتى بەیاننامە دەربکەن ولێدوان بدەن بۆهێورکردنەوەى بارودۆخەکە بەتایبەت دواى بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێکى گۆڤارى گوڵان کەخەڵکى بەگشتى و یەکێتیەکانى توشى شۆک کرد، بەڵام دواجارهەموو ئەمانەش پاکانە نین بۆئەوەى کەتاکەلەمپەرێکبن لەبەردەم حکومەتەکەى د.بەرهەمدا بۆڕێگریکردن لەکارە پۆزەتیفەکانى، بەتایبەتیش ئەوەى کەچاوەڕوان دەکرا یەکگرتنەوەى یەکێک لە هەستیارترین دەزگاکانە کەدەزگاى ئاسایشە کەدەبوایە لانى کەم دووساڵ بەرلە ئێستایەکبخرێنەوە، لێ د.بەرهەمیش تائەمڕۆپێینەکراو ئومێدیش دوورە لەماوەى ساڵى داهاتودا کەدوانەفەسى حوکمڕانیکردنى ناوبراوە ئەو دوو دەزگایە یەکبگرنەوە.

هۆکارێکیتر لەبەرامبەر ئەم بێدەنگیەى یەکێتى بەگشتى وخودى د.بەرهەم بەتایبەتى بەرامبەرئەم داوایەى پارتى دەگەڕێتەوە بۆو سیراعە سیاسیەى کەدواى جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان وبەستنى کۆنگرەى سێهەمى یەکێتی هێشتابەرۆکى ئەو حیزبەى بەرنەداوە ولەم نێوەندەشدا د.بەرهەم وەک سیاسیەکى بێپشتوپەناو بێباڵ بەدیدەکرێت، چونکە هەموان ئەو واقیعەمان بینى کەلەکۆنگرەى سێهەمدا بڕیارێکى شەخسی تاڵەبانى نەبوایە، هیواى د.بەرهەم دووربوو کەلەچوارچێوەى دەنگداندا بۆجێگرى سکرتێرى گشتى هەڵبژێردرێتەوە، چونکە لەلایەک خانەوادەى برایم ئەحمەد کەزۆرینەى دەنگى کۆنگرەیان بەدەست هێناجگەلەوەى کە لەگەڵ د.بەرهەمدا نەبوون بەڵکو دژایەتیکەرێکى سەرسەختیشى بوون، زیندوترین بەڵگەش بۆسەلماندنى ئەم ڕاستیە بەرزکردنەوەى کارتە سورەکەى شانازى برایم ئەحمەدبوو بەڕووى د.بەرهەمدا، لەلایەکیتریشەوە یەکێتیەکانى هەولێرو دەوروبەرى کەزیاتر بەباڵى کۆسرەت ڕەسوڵ ناودەبرێن لەگەڵ د.بەرهەمدا نەبوون، هەربۆیە پێدەچێت ئەمەش خاڵى سەرەکى ئەوبێدەنگیەى د.بەرهەم بێت لەبەرامبەر ئەم داوایەى پارتیدا.

لەلایەکیترەوە دواى ئەوەى کەپارتى ڕازینەبوو بەدانانەوەى کۆسرەت ڕەسوڵ بۆپۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێم و ئەو داوایەى سەریگرت، لێسەندنەوەى پۆستى سەرۆکى حکومەت لەیەکێتى گورزێکیدیکەى گورچکبڕە کەلەلایەن پارتیەوە لە یەکێتى دەدرێت، گەورەترین چەکى دەستى بەشێکى زۆر لەبەرپرسە باڵاو ڕاگەیاندن کارەکانی یەکێتیش بۆپەردەپۆش کردنى ئەم تەسلیم بونەى یەکێتى لەبەرامبەر پارتیدا ڕێکەوتنى ستراتیژیە، ئەو ڕێکەوتنە ستراتیژیەى هەرلەیەکەم ڕۆژەوە کەلەهاوینە هەوارى دوکان واژۆى لەسەرکرا تائەمڕۆ هەموو بڕگەومادەکانى بەتەنها بەقازانجى پارتى بوە!.

لەکۆتایدا ئەوەى ماوەتەوە بۆ وتن دەگەینە ئەو بڕوایەى کەڕۆژلەدواى ڕۆژ خواست وداواکاریەکانى پارتى لەبەرامبەر یەکێتى ڕوولە زیادبونەو دواجار هەموو ئەم هەوڵانەش بەبچوککردنەوەى یەکێتى کۆتایان دێت، کەچى تاکە دەنگێکى موعارز لەناو ئەم حیزبەدا وجودى نەماوە!.

ئەگەرچى ئاڕاستەى فرەبۆچوون لەناو یەکێتیدا لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە تاڕادەیەک وجودى هەبوو، لێ لەدواى کۆنگرەى سێهەمەوە یەکێتى لەحیزبێکەوە کەهەڵگرى مارشەکانى ئاشتى وئازادى ومافى مرۆڤ و مافى چارەى خۆنوسین بوو گۆڕا بەرەوهێزێکى محافزکار، چونکە وەک هەمومان بینیمان دواى تێپەڕبونى زیاترلە (30) ساڵ بەسەر دروسبونى ئەو حیزبەدا لەکۆنگرەیەکدا هەمان سکرتێرى گشتى وهاوسەرى سکرتێر زۆرینەى دەنگەکانى کۆنگرە بەدەست دێنن.

 

ماڵپه‌ڕی گۆران دوکانی