په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١١

حکومەتێکی ئاژاوەچی و توندڕەو تێکدەر، ئۆپۆزیتسیونێکی گەندەڵ!

سەلام عەبدوڵا  


فکر و ئەقڵی لیبَراڵیزمی نوێ و شێوە دەسەڵاتە تەکنۆکراتییەکەیشی بووە بە هۆی هەموو نەهامەتییەکانی سەر گوێی زەمین، کەچی لەبە دەرگای سەرا، رۆشنبیرێک بە هەمان ئەو ئەقڵە بە بۆن و تامی دژ بە شوعییەت، لافی دژایەتی گەندەڵی ئابووری کوردستان بە ملیارد پەت بە ئابووری جیهانی گرێدراوە، زۆرێک لە حزبە سۆسیالدیموکراتەکان خەریکی بازرگانی بە ماددە بێهۆشکەرەکان و دەڵاڵی بۆ کۆمپانیا و چەکفرۆشتنن دەکەن، کەچی کەڵە"فەیلەسوف"ەکەمان وتی: با ئابووری کوردستان بە بازاڕی جیهان ببەسترێت...هیچ حزبێکی سۆسیالدیموکرات لە ئۆروپا خاوەن کۆمپانیا نییە! هەر ئەم فەیلەسوفە سەرسوڕمانی خۆی بە شوعی کوژێک و خاوەن یاسای دژ بە سۆسیالیستەکان(بسمار)دەربڕێ!(نوقتە)!


لەولاوە خەلتەی ئەقڵ و فکری تەکنۆکرات و لیبڕال بە هاوپەیمانی لەگەل رەوتە ئیسلامییەکانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی، وەک شەریکە دزی"محترم و شارەزا"ی دەسەڵاتدارانی دنیا و پارێزەری دڵسۆزی تاوانەکانی، هاواری عەداڵەتی کۆمەڵایەتی دەکات، بەڵام ئەوەندە"بلیمەتن"بە بێ سۆسیالیزمی زانستی، بەبێ سیاسەت و ئابووری هەرەوەزی!


ئیمڕۆ ئەو شوێنە کە گوایە بانگەشەی ئازادی و چاکسازی دەکات، کرا بە مزگەوت!!


ئایا ئەو بەڕێزانە چەند لەگەل خۆیان و خەڵک راستگۆن؟
ئایا ئەگەر خەڵک لە نسێی حزبە دەوڵەمەندو خاوەن کۆمپانیاکان بۆ سێبەری ئۆپۆزیتسیونی ناو پەرلەمان هەنگاو بنێن، خێر دەبینن؟!


ئەوەی زاڵە و برەوی هەیە ئەمانەن: شەڕی خاوەن فکری گەندەڵ و کۆنەپەرەست لەگەل دەسەڵات و حوکمڕانی ئاژاوەچی و توندوتیژ. لەم ناوەڕاستە گەنجە بێ کار، بێ دواڕۆژ، بێ پڕۆژەو بەرنامەی لایەنی کەمی جیهانبینی راستەقینەی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، بوون بە سوتەمەنیان و یاری بە چارەنووسیان دەکرێ!


ئەو بەرەیە وەک گۆڕانەکەی ئۆباما رەنگ زەردەو عەداڵەتەکەی، درێژەپێدەری ناعەداڵەتییەکەی حکومەتی ئاژاوەچی، توندوتیژ و تێکدەری هەرێمە.


ئایا ئەوەی بازاڕ گران بکات، لەپڕ ببێت بەخاوەن ملیونان دۆلار، ناعەداڵەتی بکات، ئاژاوەو کێشەو گرفت بۆ هەزاران خێزان و کەس درووست ناکات؟
ئایا ئەوەی کلاشینکۆف لەبەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاربهێنێت، توندڕەو نییە؟


ئەو ئازادییە کە لە مزگەوتی دەرگای سەرا بانگەشەی بۆ دەکرێت، کۆیلایەتییەکەی سعودیە و سودان وئەردۆغانە!
ئەو دەسەڵاتە کە بەناوی تەکنۆکراتەوە بانکەشەی بۆ دەکرێ، هەمان ئەو دەسەڵاتەیە بە هەموو شێوەیەک بەرەو هەڵدێری هەزار بە هەزارمان دەبات!
ئەو رۆشنبیرە لیبڕاڵانە کە بوون بە بەشێک لە سەرقافڵەی ئەو جۆرە دەسەڵات و ئازادییە، بە ئەمتیازەوە گەندەڵن و نە رێگاو نە دوارۆژمان بۆ رۆشن دەکەن و ئێوەش کەیفی خۆتانە!

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک