٢٤\١\٢٠٢٢
حکومەتی ''ئاخر
زەمان''!!

ئەرسەلان مەحمود
کاتێ حکومەت ناتوانێ ماف و ئازادی و ژیانێکی شایستە بەهەبوونی هاوڵاتی
و هاونیشتمانییەکانی دەستەبەر بکات، شێوازی تر دەگەرێتەبەر تا
لەڕێگەیەوە پەرۆشخۆری خۆی بنوێنێ و نیشان بدات!!
با'ی بێت، بەبیانوی ڕونەدانی شۆرتی کارەبا، بەوەزارەتەوە، شەتداونەو
دەیخاتە پشوو یا خەوێکی قوڵەوە، باران ببارێت، ناوەندەکانی خوێندن
بەوەزارەتخانەکانییەوە کڵۆم ئەدا، خوانەکا بیکاتە بەفر، ئیدی دەوام
لەئەنجومەنی وەزیرانەوە دەیبەستێت، چییە؟ سەلامەتی سەرو ماڵی هاوڵاتی و
هاونیشتمانیان لەسەروی هەر شتێکەوەیەو سازش ناکات!!
روسەکان و گەلانی ئەسکەندەنافی، ئەوانەی نشینگەی وڵاتە ژینگە زۆرینەی
کات باو بۆران و بەفراوییەکان، چۆن بەدەست حکومەتە بێباک و
خەمساردەکانیانەوە ماون، شوکرانەی دەوێ، ئەگەر نا، نازانم!!
حکومەت، بەرگەی با نەگری، بەرگەی باران نەگری، بەرگەی بەفر نەگری،
سەرمابێ بلەرزی، گەرمابێ توڕەبی، ساماڵبێ، بێماڵبی، پاماڵبێ، دەهری بی،
سنورەکانت پێنەپارێزرێ، دزەکانت پێسزا نەدرێ، نەتوانی ڕوبەڕوی سەرە
گەورە فاسیدو گەندەڵی ببیتەوە، ڕێگەو بانت ئەوە هەر هیچ، کارەباو ئاوت
هەر باسناکرێ، مووچەت پێنەدرێ، لەنووچەو چەمانەوەش دا، هێندە
خۆبەزۆرزان و نزم بیت، ئەمە ئەگەر حکومەتی ئاخر زەمان نەبێ چییە، "هەی
یاخوا لەبن ..... چ حکومەتێکی" !
کێشەی هەرە گەورەی ئەم حکومەتە ئەوەیە، لەهەر بارو بابەت و شتێکدا،
هەردەم لەبیانوو یا پاساوێک زیاتری پێیەو هەیە، ژیان ڕامەگرن، لەبری
سنوردارکردنی ماف و ئازادی خەڵک، دەست لەپاوانی نیشتمان و قۆرغکاری
بازاڕ هەڵگرن بەسە، بەر بەبێدادی و واز لەسەپاندنی ئیرادەی خۆتان بەسەر
خەڵکدا بهێنن بەسە، فوارەی سوتەمەنی و مووچەو خزمەتگوزارییەکان
مەگرنەوە، بەسە، دەسەڵات نیشتمانیانە خۆماڵی بکەن، بەسە، ئەوسا سەرماو
گەرما ناکارێن ببنە هەڕەشەو مەترسی و بکوژ!!
پارەی ئەم هەموو کۆنگرەو کۆنفڕانس و پڕۆتۆکۆڵاتە بێسودو سەمەرە، خەرجی
ئەم هەموو میدیا بێسەروبەرو سێبەرە، سەرفیاتی ئەم هەموو پرسگەو
ترسگەیە، تێچوی ئەم هەموو سەفەرو ریزە سەیارەو تەیارەیە، هەوای ئەم
هەموو باڵۆن و هەوەسی ئەم هەموو پاسەوان و پیاسەیەی منداڵەکانتان
بدەنەوە خەزێنەی نیشتمانی، نەتەوەیەک دەسازێنن نمونەیی، نیشتمانێک
بوونیاد دەنێنەوە، بێوێنە، تاکێک دەهێنە سەر شەقام خاوەن شکۆو
شەرەفمەند.
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|