٤\١١\٢٠١٨
حکومەتی عێراقی
ئاسانکاریی بۆ ناردنەوەی پەنابەران دەکا.
ئەمرۆ
دووشەمە ٢٩\١٠\٢٠١٨
پەنابەرێکی کورد بە ناوی عەبدول لە گرتووخانەی کۆڵن برۆکەوە لە
پەیوەندییەکی تەلەفونییدا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند "دوایی
ئەوەی رۆژی شەمە بە زۆرەملێ بردمیانە فرۆکەخانەی ھیسرۆ لە لەندەن،
کارمەندە تایبەتەکانی تیمی ناردنەوەی پەنابەران پێیان گوتم کە:حکومەت
عێراقی رازی بووە بتنێرینەوە و ئەمەش وینەی ئەو پاسپۆرتەی کە
باڵۆێزخانەی عێراقی بۆیان ناردووی.".
عەبدول ئەوەشی گوت "خەڵکی شاری کەرکوکم و ماوەی ١٨ ساڵە لە وڵاتی
بەریتانیا ژیان بەسەردەبەم و خاوەنی خیزان و دوو منداڵم، دوای ئەوەی بە
٧ کەس لە رێگای ھێڵی ئاسمانیی مەلەکی ئەردەنی بردمیانە عەمان پاشان
ئاگاداریان کردمەوە کە بە ھۆی پارێزەرەکەتەوە و ناردنەوەت راگیراوە و
دەتگێرینەوە لەندەن".
ئێستا پتر لە ٣٠ پەنابەر کە زۆربەیان ھاولاتی ھەرێمی کوردستانن لە
گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا دەستبەسەرن و بیانووەکانی حکومەتی
بەریتانیا بەرامبەر زۆربەی ئەو پەنابەرانە ئەوەیە کە گوایە پێشتر کێشەی
یاساییان ھەبوە... لە کاتێکدا ئەوانە سزادراون و گەڕاونەتەوە نیو ژیانی
ئاسایی خۆیان و زۆربەیان ژن و منداڵیان ھەیە، ئێستا دوای سالانێکی زۆر
ژیان دامەزراندنیان لە بەریتانیا لە چوارچێوەی رێکەوتننامەی نێوان
حکومەتی عێراقی و بەریتانیا بریارە بیاننێرنەوە بەغدا.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٩\١٠\٢٠١٨
- لەندەن / گرتوخانەی کۆڵن برۆک
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|