٢١\٦\٢٠١٣ حکومەتى هەرێم بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێ.
هەموو وڵاتان هەوڵ دەدەن حکومەتەکەیان رەشیق بێت و بەکەمترین خەرجى بەرێوەى بەرن ئەو بودجەیەى دەمێنێتەوە لەئاوەدان کردنەوەو پەرە پێداندا خەرجى دەکەن ، کەسێک نیە لەئێمە بتوانێ نکوڵى لەبونى کێشەو گرفت بکات ئەوەش بارێکى سروشتیە، بەڵام شکست ئەوەیە دەستە وەستان لەئاست کێشەکاندا بوەستین و نەزانین لەکوێوە دەست پێ بکەین چۆن مامەڵەى لەگەڵدا بکەین دەبێ ئێمە هەولڕ بدەین دەست لەسەر شوێنى برینەکە دابنێین بۆ ئەوەى بتوانین چارەسەرى بۆ بدۆزینەوە ئەوەندەى تر خوێنى لێ نەچۆرێ وەک نوسەرێ دەڵێ دروست کردنى باڵەخانەو هێنانى نوێترین مۆدیلى سەیارەو هایبات و دایبات وڵاتەکەمان دەوڵەمەند ناکات ئەوەتا ئێمە باشترین جۆرى سیستەمى ئەنتەرنێت دەهێنینە دەزگاکانى حکومەتەوە بەڵام کارى پێ ناکەین باشترین بانق دەکەینەوە و بازارى بۆرسە ئامادە دەکەین بەڵام پارەکانمان لەناو بوخچە و مجەمیدەدا دەشارینەوە هوتێلى پێنج ئەستێرە دەکەینەوە ، بەڵام ئەتەکێت نازانین سوارى تازەترین مۆدێلى سەیارەدەبین وە جادەى مۆدێرین دروست دەکەین بەڵام نازانین بەچ یاسایەک بەسەریدا بڕۆین ئاخر ئەم هۆکارانەیە واى کردوە ماست و پەنیرو قەیماغى دەشتى هەولێر کە زۆر بەناوبانک بوو کەچى هەولێرى پایتەخت ئێستا گەورەترین بازاڕە بۆ خەرجکردنی بەرهەمەکانى شیرەمەنى ئێران و تورکى و یونانى،
ئێمە وڵاتێکى هەژار نین لەبەر نەبوونى کەرەستەى خاو یاخود سروشتی ناوچەکە توند بێت لەگەڵمان ئێمە لەبار ترین و باشترین زەمینەى پیشەسازیمان هەیە لەناوچەکەدا بەڵام هەژارترین هەرێمى پیشەسازین لەرۆژهەڵاتى ناوەراستدا ئێمە هەژار ین لەبەر بونى کەموو کورتى لە ڕەوشتى ڕۆژانەماندا. ئێمە هەژارین لەبەر ئەوەى خوێندەوارمان زۆرە بەڵێ خوێندەوارمان زۆرە بەڵام خەڵکى رۆشنبیرمان کەمە چونکە مەرج نیە هەمو خوێندەوارێ رۆشن بیر بێت بەڵام من هەمو رۆشنبیرێک من بەخوێندەوار دەزانم ئێمە هەژارین لەبەر ئەوەى خەڵکى خەمخۆرو دڵسۆزان کەمەن، ئێمە هەژارین لەبەر ئەوەى بەرپرسەکانمان یا بۆ پارتەکانیان کار دەکەن یا بۆ گیرفانیان ، ئێمە هەژارین لەبەر ئەوەى بەدواچون ناکرێت لەسەر ئەم جۆرە وتارانە ئێمە هەژارین لەبەر ئەوەى کەمن ئەوانەى خۆیان بەخاوەنى ئەم حکومەتە دەزانن ،من هەموو هۆکارەکان دەگێرمەوە بۆ نەبونى پلانێکى ستراتیجى زانستیانەى سەردەم ، کە حکومەت هیچ گرنگیەکى پێ نادا.
لە کۆتاییدا دەڵێم بادەنگ نەدەین بە بەڵێنە بریقەدارەکان ، ئەو بەڵێنە بریقەدارانە سەرى هەموانى سپى کرد کەلاوەى زۆر کرد هەستى نیشتیمانى شەهید کرد بەرەو دوریانێکى نادیارى بردین ، ئەوە شەش کابینەمان بەرێ کرد بەڵام لەبازنەیەکى داخراودا دەخولێینەوە ، باهەموان دەنگ بدەین بەو بەرێزەى پرۆژەیەکى گونجاو بەبەڵگەوە پێش کەش دەکات بۆ ئەم گرفتە، بێگومان زۆرن ئەوانەى پرۆژەى دروست و جوانیان پێیە بەڵام تۆ بڵێى لەنێو پارتەسیاسیەکاندا جێیان بێتەوە تا ئێمەش دەنگیان پێ بدەین.
|