په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠١٥

حکومەتی هەرێم رازیی بوو بە وەرگرتنەوەی پەنابەران.


نه‌رویچ - گرتووخانه‌ی تراندۆم:


عیرفان قادر لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"پۆلیسی نەرویجی ئاگاداری کردمەوە کاتژمیر ٦بەیانی ٢٥ مارس ئامادەبم، هەولیر رازی بووە وەرم بگرنەوە”.


عیرفان ئەو پەنابەرە کوردەیە ماوەی زیاتر لە دوومانگە لەگرتووخانەی تراندۆم نزیک فرۆکەخانەی ئۆسلۆ زیندانە وخاوەنی خیزانی نەرویجی یە وتەنها داوای مافی پەنابەری رەتکراوەتەوەوبەهۆیەوە حکومەتی نەرویجی بەزۆرە ملی وە بەپێ ڕێکەوتنێکی پێشترلەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەبرێتە پێشەوە.

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر دپیۆرتی ئەو پەنابەرە ووتی”بەداخەوە رازی بونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ٤ئەم مانگە لەبەر رۆشنای پرۆژە بریاری فیدراسیۆن تایبەت بەدۆسیەی پەنابەران ٢٨ئەندام پەرلەمانی کوردستان پرۆژە بڕیاریکیان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان کە خۆێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت ویەکێک لە بەندەکانی کە ئاماژەیە بەوەی کە پیویستە حکومەتی هەرێم هیچ ئاسانکاریەک نەکات بۆ بەزۆر گێرانەوەی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ولاتانی بیانیەوە..بەلام ئەوەتا بەئاشکرا ئەم هاوکاریانە دەچێتە پێشەوە بۆیە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین پەلە بکەن لەوەی پرۆژە بریاری پەنابەران بخرێتە دەستوری کارەوە“.


دەشتی ئەوەشی ووت”ئیمە لەسەر دۆخی پەنابەران لە نەرویج سەرۆک وەزیرانی نەرویج وریکخراوە جهیانیەکانمان ئاگادار کردۆتەوە و لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبیین”.

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک