په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

حکومه‌تی‌ هه‌رێم ۴٩په‌نابه‌ره‌که‌ی‌ وه‌رگرته‌وه‌.

''حکومه‌تی‌ هه‌رێم دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی‌ خه‌ڵکه''.

 


پ.هاوڵاتی‌
کاتژمێر چواری‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، 49 په‌نابه‌ره‌که‌ که‌حکومه‌تی‌ به‌ریتانیا چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌یه‌وێت به‌زۆر بینێرێته‌وه‌، له‌فڕۆکه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن حکومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وه‌رگیرانه‌وه‌.

ده‌شتی‌ جه‌مال سکرتێری‌ فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقی‌، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی‌ رایگه‌یاند کاتژمێر چواری‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 49 په‌نابه‌ره‌که‌ له‌فڕۆکه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر دابه‌زێنراون، وتی‌"حکومه‌تی‌ هه‌رێم 100 پۆلیسی‌ تایبه‌ت بردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ره‌کان به‌زۆر له‌فڕۆکه‌که‌ دابگرێت، به‌ڵام یه‌کێک له‌په‌نابه‌رکان به‌گوێزان خۆی‌ بریندارکردووه‌و گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه‌".

سکرتێری‌ فیدراسیۆن وتی‌"به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێممان ئاگادار کردووه‌ که‌ رێگا به‌نیشتنه‌وه‌ی‌ فڕۆکه‌که‌ نه‌ده‌ن‌و په‌نابه‌ره‌کان وه‌رنه‌گرنه‌وه‌، به‌ڵام به‌م هه‌ڵوێسته‌یان پیشانیاندا رۆژ به‌رۆژ ناته‌باو ناکۆک‌و دژن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی‌ خه‌ڵکی‌ کوردستان، داوامان ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم قاچیان له‌م سیاسته‌ بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ له‌قازانجی‌ خه‌ڵکی‌ کوردستان نییه‌".

وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌کاتێکدا که‌پێشووتر فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی چه‌ند جار حکومه‌تی هه‌رێمیان له‌وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران ئاگادار کرده‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر دوێنێ بریکاری وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری ناوخۆ، رایگه‌یاند که‌حکومه‌تی‌ هه‌رێم ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه‌ له‌ناردنه‌وه‌ی‌ به‌زۆری په‌نابه‌رانی کورد له‌به‌ریتانیاوه‌ بۆ کوردستان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا که‌ناوخۆی هه‌رێم ئاماده‌نییه‌ هاوکاری ئه‌و وڵاتانه‌ بکات که‌ به‌زۆر په‌نابه‌ری کورد ده‌نێرنه‌وه‌.


چه‌ند سه‌عاتێکی‌ تر 49 په‌نابه‌ره‌که‌ دیپۆرتده‌کرێنه‌وه‌‌‌‌‌.
ده‌شتی‌ جه‌مال: حکومه‌تی‌ هه‌رێم کارئاسانی‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران ده‌کات.


پ.هاوڵاتی‌
ده‌شتی‌ جه‌مال سکرتێری‌ فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق ئاشکرایکرد حکومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێکه‌وتنی‌ هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران‌و کار ئاسانی‌ بۆ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌کات له‌ناردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا.
ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌کۆنگره‌یه‌کی‌ رۆژنامه‌وانیدا که‌ له‌ئۆفیسی‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ له‌سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌شتی‌ جه‌مال رایگه‌یاند بۆ ڕێگرتن له‌ناردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 49 په‌ناره‌ی‌ بریاره‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ سێ شه‌ممه‌ 16/12 (چه‌ند سه‌عاتێکی‌ تر) بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم قسه‌ی‌ کردووه‌و وتی‌"به‌ڵام حکومه‌تی‌ هه‌رێم پێان وتم له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دانی‌ پێدانه‌نراوه‌، ناتوانن ڕێگه‌بگرن له‌ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران".
ده‌شتی‌ جه‌مال به‌توندی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم گرت و پێی‌ وابوو، ئه‌وه‌ پاساوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ هه‌ڵوێستێک وه‌رنه‌گرن، وتی‌" مادام حکومه‌تی‌ هه‌رێم دانی‌ پێدانه‌نراوه‌ با بۆ رای‌ گشتی‌ رابگه‌یه‌نن که‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم شه‌رعیه‌تی‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر شه‌رعیه‌تیان نییه‌ بۆچی‌ دنیایه‌ک یاسایان ده‌رکردووه‌؟".
له‌باره‌ی‌ بوونی‌ ڕێکه‌وتنی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان حکومه‌تی‌ هه‌رێم و وڵاتی‌ به‌ریتانیا، ده‌شتی‌ جه‌مال ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌کرد ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ر یه‌ک لایه‌نه‌ ئه‌نجام نادرێت، وتی‌"ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێکه‌وتنی‌ ئیمزا کردووه‌، ساڵی‌ 2005 به‌ ئاماده‌بوونی‌ 24 ڕێکخراوی‌ کۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ به‌ریتانیا پێیان وتین ڕێکه‌وتنمان ئیمزا کردووه‌"


"ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رناگرینه‌وه‌ که‌ به‌زۆری‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌" .

بریکاری وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ کاروباری ناوخۆ، رایگه‌یاند حکومه‌تی‌ هه‌رێم ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه‌ له‌ناردنه‌وه‌ی‌ به‌زۆری‌ په‌نابه‌رانی‌ کورد له‌به‌ریتانیاوه‌ بۆ کوردستان، رونیشیکرده‌وه‌ که‌ناوخۆی‌ هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ هاوکاریی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بکات که‌ به‌زۆر په‌نابه‌ری‌ کورد ده‌نێرنه‌وه‌.

فائیق تۆفیق راگه‌یاند"وه‌زاره‌ته‌که‌مان ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ کورد له‌به‌ریتانیاوه‌ بۆ کوردستان‌و ئێمه‌ له‌رێگای ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیستووه‌".

وتیشی‌"ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رانی‌ کورد به‌ زۆر بنێرنه‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ قبولێ‌ ناکه‌ین‌و ئاماده‌نین ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌ربگرینه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و جۆره‌ کرده‌وانه‌ له‌گه‌ل پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ یه‌کناگرێته‌وه‌".

هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌شتی‌ جه‌مال سکرتێری‌ فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقی‌ له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"ئه‌مشه‌و حکومه‌تی‌ به‌ریتانیا 49 په‌نابه‌ری‌ کوردی‌ عێراقی‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان ده‌کاته‌وه‌".

Monday، December 15، 2008

سبه‌ینێ 49 په‌نابه‌ره‌که‌ به‌زۆر ڕه‌وانه‌ ده‌کرێنه‌وه.
په‌رله‌مانتارێکی‌ به‌ریتانیا پشتگیری‌ په‌نابه‌ره‌کان ده‌کات.


پ.هاوڵاتی‌
بڕیاره‌ ئه‌و 49 په‌نابه‌ره‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ولێر کرانه‌وه‌و گه‌ڕێنرانه‌وه‌، سبه‌ینێ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ فرۆکه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانیش رایگه‌یاند حکومه‌تی‌ به‌ریتانیا گرنتی‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابوردوودا حکومه‌تی‌ به‌ریتانیا 49 په‌نابه‌ری‌ کوردی‌ عێراقی‌ به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی‌ کوردستان کرده‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ "هه‌لومه‌رجێکی‌ تایبه‌ت"ه‌وه‌، فرۆکه‌که‌ له‌هه‌ولێر نه‌نیشتنه‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ بنێردێنه‌وه‌ هه‌ولێرو له‌لایه‌ن حکومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ربگیرێنه‌وه‌.
په‌نابه‌ره‌کان له‌زیندانه‌وه‌ نامه‌یه‌کیان تایبه‌ت بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ نووسیووه‌و داوایانکر دووه‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێگه‌ به‌نیشتنه‌وه‌ی‌ فرۆکه‌که‌ نه‌دات و وه‌ریاننه‌گرێته‌وه‌. له‌نامه‌که‌دا باس له‌وه‌کراوه‌ که‌ په‌نابه‌ره‌کان له‌بارێکی‌ ده‌روونی‌ خراپدان و چه‌ند که‌سێکێکیان ئازاری‌ جه‌سته‌ی‌ خۆیان داوه‌و به‌په‌له‌ براونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق، به‌هاوڵاتی‌ ڕاگه‌یاند حکومه‌تی‌ به‌ریتانیا گرنتی‌ و دڵنیایی وه‌رگرتووه‌، که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌ له‌لایه‌ن فرۆکه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ وتی‌"جاک ماکدۆناڵد ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی‌ حکومه‌تی‌ به‌ریتانیا ده‌ربڕیوه‌و نامه‌یه‌کی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌".

Sunday، December 14، 2008

"هوشیار زێباری‌ رێککه‌وتننامه‌ی‌ ئیمزاکردووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران"

تایبه‌ت به‌هاوڵاتی‌
ده‌شتی‌ جه‌مال سکرتێری‌ فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقی‌ له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی‌ رایگه‌یاند حکومه‌تی‌ عێراق‌و حکومه‌تی‌ هه‌رێم رێککه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ سویدو به‌ریتانیا ئیمزاکردووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراقی‌‌و کوردستان.

له‌باره‌ی‌ ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌وه‌ ده‌شتی‌ جه‌مال وتی‌ ئاشکراترینی‌ ئه‌و په‌یماننامانه‌ 2ی‌ شوبات بووه‌، هوشیار زێباری‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی‌ سوید ئیمزای‌ کردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌داو له‌پێناوی‌ کردنه‌وه‌ی‌ نووسینگه‌یه‌کی‌ ره‌مزی‌ حکومه‌تی‌ سوید هه‌ولێرو کردنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌یه‌کی‌ ره‌مزی‌ له‌به‌غدا، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی‌ بإێک پاره‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌. له‌لایه‌کی‌ تریشه‌وه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌ک که‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ به‌ریتانیا به‌ئێمه‌ی‌ داوه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ 27/11/2006 به‌ستراو نوێنه‌رانی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم‌و عێراق ئاماده‌بوون، حکومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ساڵی‌ 2005 رێککه‌وتنی‌ ئیمزا کردووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران".

ده‌شتی‌ جه‌مال وتی‌ هیچ وڵاتێک ناتوانێت تاکلایه‌نه‌ په‌نابه‌ر بنێرێته‌وه‌، هه‌روه‌ک چۆن له‌کاتی‌ سه‌ردانی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمدا بۆ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ئاگادارن‌و ده‌زانن، ئاوه‌هاش ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ پێشوه‌خت حکومه‌تی‌ هه‌رێم ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ له‌ناردنه‌وه‌یان، به‌بإوای‌ من ئه‌مه‌ سیاسه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌و بانگه‌شه‌یه‌کی‌ پوچ‌و چه‌واشه‌کارانه‌یه‌و سیاسه‌تێکی‌ دووفاقیانه‌یه‌، له‌سه‌رێکه‌وه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ هیچ رێککه‌وتننامه‌یه‌کمان ئیمزا نه‌کردووه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران‌و ئاماده‌نین هیچ په‌نابه‌رێک به‌زۆر ناردبێتیانه‌وه‌ وه‌ریبگرین، له‌سه‌رێکی‌ تریشه‌وه‌ ئاسانکارییان بۆ ده‌که‌ن‌و هه‌ردوو فإۆکه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێرو سلێمانییان خستووه‌ته‌ ئیختیاری‌ ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وروپییانه‌وه‌".

 

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م میدیای  بینراو و بیستراوی کوردی.

                

 

ئێمه‌ له‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سویسرا ئاگادارتان ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سبه‌ینێ رۆژ هه‌ینی 19/12/08 له‌ لایه‌ن ئیمه‌و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراویتره‌وه‌ وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ده‌وڵه‌تی سویسراو بۆ فشارهێنان بۆ سه‌ر حکومه‌تی سویسرا، که‌نیسه‌یه‌ک له‌ شاری زوریخی سویسرا داگیر ئه‌که‌ین و بۆ ماوه‌یه‌ک مانگرتنێکی تیادا ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئامانجمان له‌م داگیرکردن و مانگرتنه‌ کۆتایی هێنانه‌ به‌ ڕه‌وشی زۆرخراپی په‌نابه‌ران به‌ گشتی و په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراق به‌ تایبه‌تی. بۆ ڕاگرتنی سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێیه‌، بۆ پێدانی مافی مانه‌وه‌و کارکردنه‌. به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ داواتان لیئه‌که‌ین بۆ هه‌ر زانیاریه‌ک یان ئاماده‌کردنی هه‌رهه‌واڵ و بابه‌تیک سه‌باره‌ت به‌م مانگرتنه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان پێوه‌بکه‌ن. لیره‌شه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌ن و ڕیکخراوه‌ کوردیه‌کان ئه‌که‌ین پشتیوانی له‌م مانگرتنه‌ بکه‌ن.

 

 بۆ په‌‌یوه‌ندی کردن و به‌ده‌سکه‌وتنی زانیاری :

 

ئه‌حمه‌د عه‌لی  0788532004

جه‌مال کۆشش 0787557786

سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا

18/12/2008

 

 ______________________________________

 جه‌مال کۆشش 0787557786    ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004

                                       www.csdiraq.com ، www.federationifir.com

IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern

ahmadali525@hotmail.com