١٢\١٠\٢٠١٢
حکومەتی هۆڵەندە مەرج دیاری دەکا بۆ گێڕانەوەی
پەنابەران بۆ کەمپەکان.
گۆران رەشید بە فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی راگەیاند"پۆلیسی هۆڵەندە رۆزی ٩-١٠ سەردانی چادرگەی
دانهاخیان کردوە پەنابەرانیان لە رێگای نامەیەکەوە ئاگادار کردۆتەوە
گەر رازی بن ئارەزومەندانە بگەرێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان، ئەوا حکومەتی
هۆڵەندە ئامادەیە هاوکاریان بکات بە گیرانەوەی پەنابەران بۆ کەمپەکان".
گۆران ئەوەشی ووت"دوای ئەوەی پۆلیس نامەکانیان داوەتە دەست پەنابەران،
ئەوانیش سەباری دراندنی ئاگاداریەکەی پۆلیس، پەنابەران هەموو بەیەک
دەنگ بەدروشمی: ئیمە دەمێنینەوە. وەڵامی توندیان
بە پۆلیسی هۆڵەندە داوەتەوە. لە باری
ئیستاشدا پەنابەران لەسەر نارەزایەتیەکانیان بەردەوامن".
بۆ زانیاریی
پتر دەقی ئاگاداریەکەی پۆلیسی هۆڵەندە لە
خوارەوە بخۆێننەوە:
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هۆڵەندا
- ٩\١٠\٢٠١٢.
سه‌باره‌ت به
مانه‌وه له هۆڵەندە.
وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە: گۆڕان رەشید
به‌ڕێزان،
ژنان، پیاوان.
ئه‌م نامه‌یه وه‌رده‌گرن له ئیمه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی چادرتان له شاری دانهاخ هه‌ڵداوه،
به‌م نامه‌یه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که سه‌باره‌ت به
نیشته‌جیبونتان له (که‌مپ) له کاتیک پیتان
ده‌درێت ئه‌گه‌ر خۆبه‌خشانه خۆتان بێن و
بریاری گه‌رانه‌وه بده‌ن، ده‌توانین
هاریکاریتان بکه‌یین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌تان..
هەروا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ده‌مانه‌ویت
هاوکاریتان بکه‌یین تا له‌و باره‌ی که
ئیستا هەن کۆتایی پیبهینن و له چاره‌نووسی
نادیار رزگارتان بێ.
ئیمه کاتیک ئیوه وه‌رده‌گرین له که‌مپی
تایبه‌ت به مه‌رجی که کارمان له‌گه‌ل بکه‌ن
بۆ گه‌رانه‌وه‌تان بۆ ئەو ولاتانه‌ی که لیوه‌ی هاتوون، به
بێ ئه‌و مه‌رجه ئیمه
وه‌رتان ناگرین یان ناتانگەرێنینەوە نیو کەمپەکان (واتا جیگه‌یه‌ک
که به کاتیی
ژیانی تێدا به‌سه‌رببەن).
ئیمه له رۆژی پێنجشەمه‌وه
تا هه‌ینی له کاتژمیر ١٠ی به‌یانی تا ٤ی
ئیواره ده‌رگامان کراوه‌یه بۆتان تا بێن
بۆ لامان خۆتان ناونووس
بکه‌ن و ئیمه هه‌موو هاریکارییە‌ک
ده‌که‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌تان،
ده‌مه‌وێ پیتان بلیم که ئه‌وه ته‌نها
ریگه‌چاره‌یه بۆتان و بۆ که‌سانی که به قاچاخ ده‌ژین.
به‌خێربێن بۆ لامان هیوادارین که ئه‌م دوو
رۆژه به‌کاربینن تا کۆتایی بینن به چاه‌رنووسی
نادیار و ده‌توانن سه‌ردانیمان بکه‌ن تا روونی
بکه‌ینه‌وه.
١١\١٠\٢٠١٢
- هۆڵەندە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651،
www.federationifir.com
|