١٠\١\٢٠١٣
حکومەتی کوردستان
بەرپرسی تیرۆری سەردەشت عوسمانە!؟

عوسمان رەحمانی
پاش تیرۆری سەردەشت عوسمان، هەر هەمو خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی
سیاسیەکان و چەپەکان و ئەهلی قەڵەم پەنجەی تاوانیان بۆ بنەماڵەی
بارزانی و حیزبەکەێان کە پارتیە ڕاکێشا. ئێستاشی لەگەڵ بێت، هەر دەڵێن
پارتی و بنەماڵەی بارزانی سەردەشتیان تیرۆر کرد. یەک جاریش نەبیسرا
ئاماژە بەم حەقیقەتە بکرێ کە بنەماڵەی بارزانی و پارتی یەکێک لە
حیزبەکانی پێک هێنەری حکومەتی کوردستانە و وەک حکومەتی هەڕێم مامەڵە
لەگەڵ خەڵکو کوردستان دەکا. یەکجاریش نەبیسرا یەکێک لە حیزبەکانی ناو
دەسەڵات بێتە دەنگ و بە رەسمی دژاێەتی خۆی بەرانبەر بە پێک هێنانی
لیژنەی لێکۆڵینەوە و ئاکامی کاری لیژنەکان دەرببڕێ و بە نا دەوڵەتی و
لە دەرەوەی دەوڵەت ناوی بەرێت. لیژنەکان بە ئاگاداری هەمو ئەندامانی
حکومەت پێک هێنران و بە پێی یاساکان و ڕێنوێنیەکانی دەسەڵات کارەکانیان
ئەنجام داوە. لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی سەردەشت عوسمان، لیژنەێەکی
حکومەتیە و بە تەنها لە لاێان ماڵی بارزانی و پارتیەوە دانەنراوە. تا
ئێستاش بە رەسمی هیچکام لە حیزبەکانی ناو دەسەڵات رەفزی ئەو لیژنەێان
نەکردوە کە بەدواداچونی تیرۆری سەردەشت دانراوە.
لە هەمو دونیادا حکومەت بەرپرسی ڕوداوەکان و کاروباری وڵاتە، نەک تەنها
حیزبێک لە پێک هێنەرانی حکومەت. ئەرکی پاراستنی گیان و ژیان و سەروماڵی
هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی، لە ئەستۆی حکومەتە. حکومەت یان دەوڵەت، بۆ
ئیدارە کردنی وڵات تەقسیم کار دەکات و هیچ بەشێک و هیچ کەسێک لە
ئەنجامدانی کاری پێسپێردراوی خۆیدا سەربەخۆ نیە. یەک ئورگان و یەک
ڕێکخراوی ئیداری بونی نیە کە سەر بە حکومەت نەبێ. هیچ دادگا و دادوەڕێک
بونی نیە کە سەر بە حکومەت نەبێ. دادگا و دادوەر بە پێێ ئەو یاساێانە
حوکم دەر دەکەن کە لە پارلەمانەکاندا پەەسەند کراون. دادگا و دادوەر
ناتوانن لە دەرەوەی یاسا دانراوەکان هیچ حوکمێک دەر بکەن. دادگا
ئورگانێکی دەوڵەتیە و بە پێی بەرژەوەندی حکومەت و دەسەڵاتداران بڕیار
دەدا و کار دەکا. هەمو بەشەکانی سیاسی، ئیداری، ئابوری، سەربازی،
کولتوری، ئاسایش و هتد، لە ژێر چاوەدێری سەرۆک و سەرکۆمار و هەیئەتی
دەوڵەت دایە و پێکەوە بەسراونەتەوە. سەرەکیترین بەشەکانی دەوڵەت بریتیە
لە بەشی قانون دانان (مقننە)، بەشی دادوەری (قەزایی) و بەشی بەڕیوە
بردن (ئیجرایی).
حکومەتی کوردستان پێک هاتوە لە چەندین حیزبی قەومی و ئیسلامی. ئەم
حکومەتە پارلەمانی هەیە و لە پارلەماندا بە زۆرینەی دەنگ یاسا و قانون
پەسەند دەکرێ. دادگا و دادوەری هەێە وەک بەشی قەزایی کە بڕیاراتی
یاسایی دەر دەکا، پۆلیس و هێزی سەربازی هەێە کە بڕیاری دادگا و یاسا
بەڕیوە دەبا و لە هەمو شێوەیەکی توندوتیژی یان هێمنانە، لە زیندان و
شکەنجە، جەریمە و ئێعدام، دەر کردن لە وڵات (تبعید)، پەلاماردانی خەڵک
لە شەقام و بێ سەروشوین کردن بۆ جێخستن و تەتبیقی یاسا دەوڵەتیەکان
کەڵک وەر دەگرێ. بەرانبەر بە هەر ڕوداوێکی توندوتیژی و هەر تاوانێک کە
ڕو دەدا، دەوڵەت بەرپرسیارە بە هەمو پێک هاتەکانیەوە، نەک تەنها حیزبێک
یان گوروپێک بە ناوی بنەماڵە. ئەمڕۆ سیستەمێک بەسەر کوردستاندا حوکم
دەکا کە پێک هاتوە لە چەندین حیزب.
سەناریوی بە ناو دادگای حکومەتی کوردستان لەسەر کەیسی سەردەشت عوسمان،
بێحورمەتی کردنە بە شعوری میلەتی کورد بە گشتی و بە تایبەتی
ئازادیخوازن و ڕوناکبیران و پێشرەوانی جەماوەری ناڕازیی کوردستان کە دژ
بە گەندەڵی و تاوان و تەعەداکانی حکومەت لە خەڵک، دەستیان داوەتە
ناڕەزایەتی و بەربەرەکانێ و خەباتی مەدەنی. بە بەرچاوی خەڵکەوە و بە
ڕۆژی ڕوناک حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردەشت عوسمانیان گرت و تیرۆریان
کرد بە ئاشکرا. تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان لە لاێان حکومەتی
کوردستانەوە، تەنها بۆ کوشتنی سەردەشت نەبو، بەڵکو مانۆڕێکی ترساندن و
تۆقاندن بو بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و بەتایبەتی ڕۆژنامە نوسانی
ئازاد، خوێندکارانی زانکۆکان، تەلەبەکانی مەکتەب و هەڵسوڕاوانی سیاسی.
پارتی بە پێی ناوەرۆکی خێڵەکی و عەشایەری و کۆنەپەرەستانەی خۆی، بە پێی
کارنامەی پڕ لە جیناێەتی خۆی دەرحەق بە میلەتی کورد لە هەر چوارپارجەی
کوردستان، باشتری ئامرازە بە دەستی حیزبەکانی دیکەی هاوپەیمان لە
دەسەڵاتدا بۆ سەرکوت و دەمکوتی کۆمەڵانی خەڵکی نارازیی کوردستان. بە
دەستی پارتی سیاسەتی پاوازخوازی و بەرژەوەندەکانیان دەپارێزن. حکومەتی
کوردی نوێنەر و پارێزەری دەسەڵات و بەرژەوەندی بورژوازی و
سەرمایەدارانی کوردە.
حکومەتی کوردی حیزبی بنەماڵەی بارزانی دەست ئاواڵە کردوە بۆ سەرکوتی
خەڵکی کوردستان و کوشتن و تیرۆر کردنی پێشڕەوانی ڕوناکبیر و
عەدالەتخوازی کوردستان. ماڵی بارزانیش سەردەشتیان هەڵبژارد بۆ جێ بەجێ
کردنی ئەم سیناریوە نەزوک و تیرۆریستیەی حکومەتی هەرێم بە چەند دەلیل و
هۆکارێک: سەردەشت لە بنەماڵەێەکی چەپ و ئازادیخواز بو، رۆژنامەنوسێکی
هوشیار و خوێندکارێکی وریا و خۆشەویستی ناو زانکۆ بو، بوێرانە کاری
ڕێکخسنی نارەزایەتیەکانی زانکۆ و خەڵکی دەکرد، بێ ترس بەرانبەر بە
بنەماڵەی بارزانیی دیکتاتور هەڵویستی دەگرت و بە نوسینی چەند دێرێک
قەڵای پیرۆزی ئەو بنەماڵەێەی هێنایە لەرزە کاتێک کە نوسی: "عاشقی
کچەکەی بارزانیم".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داخوازی ماڵی بارزانی ڕێکەوتن لەسەر
ئەوەیکە بە هەر شێوەێەک بێ، دەبێ ڕێ لەم گوستاخی و تابو شکێنیە بگرن کە
لە کوردستان دەستی پێ کردوە تا بتوانن ڕەوتی ڕو لە گەشەی هوشیاری
جەماور بە مافە ئینسانیەکانیان و پێشڕەوانی ئەم ڕەوتە چاوترسێن و
سەرکوت بکەن. سەردەشتیان بە ئاشکرا تیرۆر کرد تا کەس نەوێری و نەتوانی
ناوی بنەماڵە بێنێ. ئەمە هەمان ئیرسە کە لە سەدام و حیزبی بەعسەوە
گەشتوە بە بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان. لە سەردەمی بەعسیشدا
هێنانی ناوی بنەماڵەی سەدام و حیزبی بەعس کوفری کەبیرە بو و حوکمەکەی
هەر وەک ئێستا، تیرۆر و ئێعدام و بێ سەروشوێن کردن بو. کوشتنی سەردەشت
بەو شیوەیە، هەوڵدانی حکومەتی کوردیە بە سەرۆکاێەتی بنەماڵەی بارزانی
تا کەس نەوێرێت بچوکترین ڕەخنە لە سەرانی دەسەڵات و دەست و
پەیوندەکانیان بگرێت. بە ترۆر کردنی سەردەش و سۆران و ...، ڕاێاند
گەێاند کە هەر کەس و لایەن و خەڵکێک نارەزاێەتی دەرببڕن و بنوسن و
هەلوێست بگرن، پەنجە بۆ بنەماڵە دیکتاتۆرەکان ڕاکیشن، وەک سەردەشت
عوسمان لە ناوی دەبەین و باشتر واێە کۆمەڵگا تەسلیم بێت. تیرۆری
سەردەشت، ڕوی خیتابی بۆ هەمو ئازادیخوازان و ڕوناکبیران و جەماوەری
ناڕازیی خەڵکی کوردستانە.
ئاکامی کاری لیژنەکەی حکومەت و دانانی دادگای گاڵتەجاڕی لە لاێان
حکومەتی کوردستانەوە، هینانی کەسێکی قوربانی و بێتاوان و ناساندنی وەک
بکوژی سەردەشت، هەر هەموی سیناریوێەکی رسوا و ئیهانەێەکی ئاشکراێە بە
شعور و کەرامەتی میلەتی کورد. بکوژی سەردەشت یەک کەس نەبوە، بەڵکو
زیاتر لە ٨ کەسی چەکدار بون بە ٢ سەیارەی ئاسایشی حکومەتەوە. تا ئێستاش
هیچکام لە حێزبەکانی دیکەی ناو دەسەڵات بە رەسمی ڕاێان نەگەیاندوە کە
ئەمە سەناریوی ماڵی بارزانیە، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەوانیش پشتگری ماڵی
بارزانی دەکەن بۆ تێپەڕ کردنی پرۆسە گاڵتەجاڕیەکانی بە ناو دادگا.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە لاێان تیرۆرستانی بکوژی سەردەشتەوە پێک هێرا بۆ
دەبری تیرۆریستان. لیژنەکە بە باشی و ئازادانە کارەکانی خۆی کرد، وە
ئاکامەکەشی ئەوە بو کە سەردەشتی بە تیرۆریست ناساند. ئێستاش دادگای
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەحکوم کردنی سەردەشت و بنەماڵەکەی و
جەماوەری خەڵکی کوردستان کە دژ بە تیرۆری سەردەشت رژانە شەقامەکان و
تورەیی و بیزاری خۆیان لە حکومەت و ماڵی بارزانی دەربڕێ، ئەم سیناریو و
پیلانە شەرمەزاریەێان وەرێ خستوە.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هیچ شیوەێەک نابێ بکەونە داوی ئەو سیاستە
دزێوە کە تیرۆری سەردەشت تەنها بە کاری ماڵی بارزانی و پارتی بزانن.
ماڵی بارزانی و پارتی ئەندامی حکومەتی کوردستانن، ئەو حکومەتەی کە لە
سەر ماڵی بارزانی و پارتی، لە سلێمانی و بایجان و هەڵەبجە و شوێنەکانی
دیکە، خەڵکی کوردستانی داێە بەر دەستڕیژی چەک و منداڵەکانیانی کوشتار
کرد لە ١٧ شوبات.
جەماوەری کوردستان و ڕەوت و ڕێکخراوە مەدەنی و سیاسیەکان دەبێ ئەم
راستیە بزانن کە، ئەگەر حکومەتی کوردستان بە چاوساغیی ماڵی بارزانی ئەم
پیلان و سیناریوە گاڵتەجاریە کە ئیهانەێە بە هەمو خەڵکی کوردستان و
هەوڵدانێکە بۆ سەرکوتی هەر جۆرە جموجوڵێکی عەدەالەتخوازانە و خنکاندنی
هەر دەنگێکی ئازاد پێشکەوتخوازیە، ببەنەوە، دەبێ چاوەڕیی تیرۆر و کوشتن
و بێ سەروشوێن کردنی ڕوڵەکانیان بن یەک لە دوای یەک. ئەگەریش لەم
مەیدانەدا پاشەکشە بە حکومەتی کوردستان بکەن، بە دڵنیاییەوە قەڵای ترس
و خۆف و تیرۆری دەێان ساڵەی حکومەتی کوردی و بنەماڵەی بارزانی تێک
دەڕوخێت و هەنگاوەکانی بەرەو داهاتویەکی گەش خیرا تر دەکا.
osman_r@hotmail.no
|