١٤\٧\٢٠١٣
حکومه‌تی ناشەرعیی.

تاڤگه سابیر
بیرمه‌ند و رووناکبیران دووچاری ناکۆکیی دێن، کاتێک هه‌وڵده‌ده‌ن
یاسایی ده‌سه‌ڵات و شه‌رعییه‌تی راڤه بکه‌ن، چونکه رووبه‌ڕووی ئه‌م
پرسیاره ده‌بنه‌وه، کێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتداران داوه؟
به شێوه‌یه‌کی گشتیی بۆ گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له نێو سه‌رجه‌م
وڵاتاندا دوو رێگا هه‌یه، له سایه‌ی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پێشووتر له
رێگای شۆڕش و راپه‌ڕین و کوده‌تا و... هید، ئه‌وه‌ی تریشتیان له
سایه‌ی رێکاری یاساییه‌وه واتا ئەو شێوازانه‌ی یاسا ریگه‌ی پێداوه
دوور له‌به‌کارهێنانی هێز و توندوتیژیی، به‌ڵام چ جیاوازیێک له نێوان
هه‌ردوو رێگادا هه‌یه؟ یان راستتر بڵێین بنچینه‌ی هه‌ر رێگاێیک چییه؟
شێواز و رێگای یه‌که‌م په‌یوه‌سته به به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و
توندوتیژیی و هێزی سیاسیی و سەربازیی و ئابووریی و... هید ئه‌وه‌ش
دیاره به پێچه‌وانه‌ی یاسا و دەستووری ده‌وڵه‌ته، که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بۆ خۆی به‌شێکه تێیدا و راسته‌وخۆ سه‌رپێچی کردنه له‌یاساو ده‌ستووری
ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی شه‌رعیه‌ته و مه‌شروعه
له چه‌ند ره‌هه‌ندێکه‌وه که ده‌که‌ونه سه‌رووی یاسای داڕێژراوی نێو
ده‌و‌ڵه‌ت، چونکه شۆڕش و راپه‌ڕین مافێکی سروشتی و شه‌رعی گه‌له،
رێزگرتن له ویستی گه‌ل و جه‌ماوه‌ر مه‌شروعه و په‌سنده، به‌م پێیه‌ش
جه‌ماوه‌ر و گه‌ل مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و سیسته‌مه هه‌ڵبژێرن که
پێیان وایه له‌وه‌یتر باشتره، به‌ڵام شه‌رعییه‌تی شۆڕش و راپه‌ڕین
له چیدایه؟ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شه‌رعییه‌ته له کوێوه‌یه؟ ئه‌م
پرسیاره‌یه واده‌کات هزرڤانان کۆک نه‌بن چونکه له راستییدا هیچ بنه‌مایه‌ک
نییه که شه‌رعییه‌تی سیسته‌می سیاسیی رێک بخا.
به درێژایی مێژووی درێژی پێشڤه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌کان، چه‌ندین شه‌رعییه‌تی
جیاواز هه‌بوو که بوونه‌ته بنه‌مای ده‌سه‌ڵات، وه‌کو بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی
بۆماوه‌یی پاشایه‌تی و بنه‌مای هه‌ڵبژاردن و... هید ئه‌م بنه‌مایانه‌ش
به‌شێک بوون له سیسته‌می فەلسەفی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر یه‌کێکشیان
پاڵپشتی جۆره رێکخستنێک و ده‌سه‌ڵاتێک بوون، بنه‌ماکانی شه‌رعییه‌ت نه‌نووسراون،
بۆیه به شێوه‌ی جیاواز راڤه ده‌کرێن، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ له سه‌رووی
یاسا دانراوه‌کاندن، ئه‌و وڵاتانه و هێزه سیاسییه جیاوازه‌کان تێیدا
توانین بگه‌نه ده‌ستنیشانکردنی بنه‌ما گشتییه‌کان شه‌رعییه‌تی سیسته‌می
سیاسیی، له هه‌مان کاتیش‌دا توانیان ئه‌و شه‌رعییه‌ته بگۆڕن بۆ شه‌رعییه‌تی
یاسایی و بۆ سه‌رده‌مانێکی زۆر جێگیر و پڕ لە ئاسایشیش بۆ ده‌زگاکانی
خۆیان دابین بکه‌ن، وه‌کو ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیدا
هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ی تا ئێستاش هێزه سیاسییه‌کانی سه‌باره‌ت
به بنه‌ماکانی شه‌رعییه‌ت رێک نه‌که‌وتوون، ئه‌وه بێگومان له پێناو
بونیادنانی سیسته‌می سیاسیی جیاوازدا دووچاری ململانێ و ناکۆکیی ده‌بێته‌وه.
شه‌رعییه‌ت له ناوه‌رۆکدا دیارده‌یه‌کی سیاسییه، نه‌وه‌کو یاسایی، له
سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه رێکده‌خرێ و داده‌ڕێژرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
خزمه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دایه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و زه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵات
به زه‌بری هێز و سه‌پاندنی سیسته‌مێکی سیاسیی نوێ، واتا سه‌پاندنی
سیتسه‌مێکی نوێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌تای
ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌مری واقیع)، یان حکومه‌تی (ئه‌مری
واقیع)، بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر ببێ و بچه‌سپێ ئه‌وه ده‌بێ پرۆسه‌ی پێشڤه‌چوونی
به‌رده‌وام بگرێته‌به‌ر و به‌رنامه‌ی کاری خۆی پێشکه‌ش بکا و ره‌زامه‌ندیی
جه‌ماوه‌ریی له سایه‌یه‌وه به‌ده‌ستبێنێ خودی شه‌رعییه‌ت له
بنه‌ماکانی یاسای دانراودا سه‌رچاوه ده‌گرێ، سیسته‌مێکه له بنه‌ما
و رێکه‌وتن و عورف رێگا به حکومه‌ت ده‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بکێشێ، بۆیه هیچ شه‌رعییه‌تێک بوونی نییه
ته‌نیا شه‌رعییه‌تی یاسای دانراو نه‌بێ، دوو توخمیش له خۆیه‌وه ده‌گرێ،
ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن، یان ئه‌وه‌تا حکومه‌ت به ناوی یاسا و ره‌فتار و
هه‌ڵسوکه‌وت بکا، یان ئه‌وه‌تا کۆمه‌ڵگه به پێی یاسا و سنووره
دیاریکراوه‌کانی یاسا ره‌فتار بکه‌ن.
کاتێک ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات یان حکومه‌ت به پێی یاسا ره‌فتار بکا، ئه‌وه‌ی
شه‌رعییه‌ت مسۆگه‌ر ده‌کا، ئاڵوز و تێکه‌ڵاو دێته به‌رچاو، چونکه
ئێمه ده‌زانین خودی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له سایه‌ی داموده‌زگا حکومییه‌کاندا
یاسا دروست ده‌کا و سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێکردنی ده‌کا، بۆیه ئه‌وه‌ی
یاسا دروست ده‌کا، ده‌توانێ ره‌شی بکاته‌وه، به‌م واتایەش هه‌موو
سیسته‌مێکی سیاسیی، ته‌نانه‌ت سیسته‌مێکی سه‌رکوتکه‌ریش که
نامه‌شروعه، ده‌توانێ شه‌رعیه‌ت بۆخۆی دروست بکا.
زۆر دەستوور دان به‌وه داده‌نێ که سه‌رچاوه ده‌سه‌ڵات گه‌لە، ئه‌گه‌ر
چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته راسته‌وخۆش له لایه‌ن گه‌له‌وه براکتیس نه‌کرێ،
به‌ڵام ده‌بێ ره‌رامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێ، لێره‌دا ده‌ستوور بنچینه‌ی
مافی حوکمکردن روون ده‌کاته‌وه، به‌م پێیه‌ش حوکم ده‌بێته
لێپرسراوێتی نه‌وه‌کو ئیمتیازێک بێ به کۆمه‌ڵێک درابێ، کۆمه‌ڵێک توانا
و تایبه‌تمه‌ندییه په‌یوه‌سته به شوێنی ده‌سه‌ڵات، نه‌وه‌کو ویستی
ره‌های که‌سانێک بێ به ئاره‌زووی خۆیان فرمان و بڕیار ده‌ربکه‌ن،
چونکه کاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا ئه‌وکات شه‌رعییه‌ت به‌ده‌ستدێنێ که
له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور دابێ، لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین
که‌ناکرێ ده‌ستوور به شێوەیەکی شێوه‌یی راڤه بکرێ، له‌بری راڤه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتی و سیاسیی ده‌سه‌ڵات، راسته بنه‌ماکانی ده‌ستوور
شوێن و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتداران دیاری ده‌کا، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته
ئه‌لته‌رناتیڤی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی که هه‌ر له کۆنه‌وه تاوه‌کو ئه‌مرۆ
هه‌وڵده‌دا راڤه‌ی بنچینه و بنه‌مای حوکمی ده‌سه‌ڵاتداران بکا، دوو
راڤه‌کردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکێکی نەرێنییانه‌دا بسه‌پێنرێ، یان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه قه‌بوڵیان
بێ، ئه‌گه‌ر راڤه‌کردنی دووه‌م وه‌ربگرین ئه‌و کاته ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی
په‌یوه‌سته به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که گه‌ره‌کیه‌تی پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری
بکا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رازیبوونی جه‌ماوه‌ر له به‌رانبه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستێکی
دیاریکراوه، ئه‌ویش به‌رژوه‌ندیی گشتییه، ده‌ستوور بۆ خۆی به ئاشکرا
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی دیاری ده‌کا و به‌م پێیه‌ش سروشتی ده‌سه‌ڵات
دیاری ده‌کا ئه‌وه‌ش ده‌ستوور وا ده‌رده‌خا که فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاته.
ده‌سه‌ڵاتداران له نێو سیسته‌می ده‌ستوورییدا وه‌کو کار و فەرمانبەریی
ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، نه‌وه‌کو له سایه‌ی سیفاتی تایبه‌تیی و که‌سایه‌تی
خۆیان، بۆیه که‌س بۆی نییه بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات بکا، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌ستوور ئه‌و مه‌رجانه دیاری ده‌کا که ده‌بێ که‌سی ده‌سه‌ڵاتدار
تێیدابێ و له هه‌مان کاتیش‌دا شه‌رعییه‌تییان دیار ده‌کا، خودی ده‌ستوور
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه که ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتداران له
کوێوه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن و سروشت و مه‌رج و ئامانج و سنووریشی
پێویستی به وه‌ڵامی یاسایی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
شه‌رعییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له ده‌ستوورییبوونی ده‌ستنیشانکردنیان
دایه.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|