سويسرا 25-12-2007 حکومه‌تی سويسرا ناچارکرا که له‌گه‌ل نوێنه‌ری په‌نابه‌ران کۆبێته‌وه .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا رایگه‌یاند که مانگرتنی په‌نابه‌ران سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات...
دوابه‌دوای چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان که فیدراسیۆن لایه‌نێکی به هێزێتی و پاش ته‌گبیر و دابینکردنی پێداویستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لۆجیستی و ئینسانی ،ڕۆژی چوار شه‌مه 19/12/2007 له شاری زوریخی سویسرا ،به به‌شداری زیاتر له 150 که‌س وگلاتس بلازه‌ر سه‌رۆکی فراکسیۆنی حزبی سه‌وز له په‌ڕله‌مانی زوریخ، که جه‌مال کۆشش بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕۆژێ پێش مانگرتنه‌که کۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵدا سازکردبوو. مانگرتنه‌که ده‌ستیپێکرد و که‌نیسه‌ی (گرۆس موینسته‌ر) که گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی سویسرایه و به سیمبولی که‌نیسه‌کانی سویسرا ده‌ناسرێت له کاتژمێر 1و30 داگیر کرا. جێی ئاماژه‌یه که په‌نابه‌رانی کوردی عێراق به‌شداری فراوان و چالاکانه‌یان له‌م مانگرتنه‌یا کرد‌و نزیکه‌ی 60 که‌سیان ئاماده‌بوون و لایه‌ن و هێزێکی سه‌ره‌کی مانگرتنه‌که بوون. وه هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ش ته‌واوی میدیاکان ڕویانلێیان کردبوو ، شایانی باسه هه‌ر له گه‌ڵ ده‌سپێکردنی مانگرتنه‌که‌دا چه‌ندین ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ی سویسری له‌وانه ته‌له‌فزیۆنی ئێس ئێف ی سه‌راسه‌ری سویسرا که که‌ناڵێکی ده‌وڵه‌تیه و ته‌له‌فزیۆنی دی ئاڕ ئێس ی سه‌راسه‌ری وته‌له‌فزیۆنی زوریخ و ڕادیۆی 24 و ئێنرژی که ده‌یان هه‌زار که‌س گوێی لێده‌گری و ڕادیۆی لۆرا و دی ئاڕ ئێس و ڕۆژنامه‌ی فۆرڤێرته‌ر و 20 مینوته و بلیک که سه‌دان هه‌زار نوسخه‌یان لێبڵاو ده‌کرێته‌وه و ڕۆژنامه‌ی زوریخ و چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی تری گرنگ هه‌ر له یه‌که‌م ساتی مانگرتنه‌که‌دا هه‌واڵه‌کانیان بڵاو ده‌کرده‌وه. هه‌واڵی ئه‌م مانگرتنه له که‌مترین کاتدا سه‌راپای سویسرای گرته‌وه. چه‌ندین ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه چاوپێکه‌وتن و گفتوگۆیان له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له (ئه‌حمه‌د عه‌لی سکرتێری فیدراسیۆن و جوتیار و ئه‌حمه‌د سه‌عید) هه ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن سازکردو ئامانجی مانگرتنه‌که وسیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وڵه‌تی سویسرا وبڕیاری ئارامی و ئاسایش بوونی کوردستان که له لایه‌ن حکومه‌تی سویسراوه ده‌رچووه و هه‌لومه‌رجی وێرانی عێراق به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی و ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراقیان بۆ میدیاکان باسکرد، ڕۆژی دوه‌می مانگرتنه‌که ش دیسانه‌وه کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سازکراو ( فواد عه‌زیز ) هه‌ڵسوڕاوی فیدراسیۆن وه‌ک نوێنه‌ری فیدراسیۆن به‌شداری تیادا کرد ، شایانی باسه چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه به‌شداریان تیادا کرد و له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیاندا فواد عه‌زیز هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌رانی کوردی عێراقی و ئامانجی مانگرتنه‌که‌ی خسته‌به‌رده‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن. ئه‌وه‌ی که مایه‌ی خۆشحالی مانگرتوان بوو سه‌ردانی پۆلپۆلی خه‌ڵکی بوو له مانگرتوان، تا دره‌نگێکی شه‌و مانگرتوان پێشوازیان له میوانه‌کان ده‌کرد، ده‌وڵه‌تی سویسرا که زۆر نیگه‌ران بوو به‌م بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه و به داگیر کردنی گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی ووڵاته‌که‌ی به ناڕاسته‌وخۆ که‌نیسه‌ی خستبوه ژێر گوشاره‌وه که ڕێگه‌ی مانه‌وه به په‌نابه‌ران نه‌دا، به‌ڵام مانگرتوان ڕایانگه‌یاند تاوه‌کوو حکومه‌ت ناچاری وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بێ به داخوازیه‌کانمان ئێره به جێناهێڵین و چۆڵی ناکه‌ین، بۆ ڕۆژی دواتر 20/12 حکومه‌ت ناچار کرا که وه‌فدێکی چه‌ن که‌سی به سه‌رۆکایه‌تی پارێزگاری کانتۆنی زوریخ له گه‌ل نوێنه‌ری مانگرتوان (ئه‌حمه‌د عه‌لی و میخی شتێگمایه‌ر)و به هاوڕێیه‌تی سه‌رۆکی هه‌موو که‌نیسه‌کانی شاری زوریخ کۆبێته‌وه، نوێنه‌ران داخوازیه‌کانی خۆیان خسته به‌رده‌ست نوێنه‌رانی حکومه‌ت که له چه‌ن خاڵ پێکهاتبوو له‌وانه ،ڕاگرتنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وی په‌نابه‌رانێک که وه‌ڵامی نێگه‌تیڤیان هه‌یه بۆ که‌مپی گشتی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری به ئاسایس ناسینی کوردستان و باشکردنی هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌رانیک که ئیقامه‌ی 1 ساڵی (ئێف) یان هه‌یه و پێدانی مافی په‌نابه‌ری پێیان و ... .وه‌فده‌که‌ی حکومه‌تیش له وڵامدا به‌ڵێنیاندا ئه‌و بڕیارانه‌ی که له بێرنه‌وه ده‌رده‌چی ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی بێرنی ده‌که‌ن و کێشه‌ی( ئێف ) ئیقامه‌ی 1 ساڵیش ئه‌مان تا ئه‌و شوێنه‌ی پێیانبکرێ هه‌وڵی گۆڕان و باشکردنی ژیانیان ده‌ده‌ن و داوایان کرد که له مانگی یه‌کی 2008 جارێکی تر دابنیشینه‌وه‌و وه‌ڵاممان پێبده‌نه‌وه،وه‌داوایانکرد که مانگرتنه‌که کۆتاییپێبینین. له کۆتایشدا نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕایانگه‌یاند که مانگرتنه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕاده‌گرن تا وه‌ڵامان پێده‌ده‌نه‌وه،. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ئێمه شێوازی جۆراوجۆریتر ده‌گرینه به‌ر و خه‌باتمان دژ به سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وڵه‌تی سویسرا درێژه پێده‌ده‌ین. هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ وه‌فدێک له ڕێکخراوی چاک که پێکهاتبوو له به‌ڕێز هیوا ناسیح و سامان موحه‌مه‌د سه‌ردانی مانگرتوانیان کرد و چه‌پکه گوڵی پیرۆزباییان پێشکه‌ش به ئه‌حمه‌د عه‌لی کرد وپیرۆزباییان له ته‌واوی مانگرتوان کرد .دواتریش کاتژمێر 6 و30 پارێزه‌ری ناوداری سویسری( شپێشا) کۆڕێکی بۆ مانگرتوان سازکرد، (شپێشا)له کۆڕه‌که‌یدا دوای په‌یامی پیرۆزبایی خۆی وپشتیوانی ده‌ربڕینی له مانگرتوان و خواسته‌کانیان، باسێکی مێژویی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای دروست بوونی یاساکانی سویسرا کرد و سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسرا دایه به‌ر ڕه‌خنه.دوابه‌دوای قسه‌کانی (شپێشا)مانگرتوان کۆمه‌ڵی پرسیاری جۆراوجۆریان لێکرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه. مانگرتوان 24 کاتژمێر دوای کۆبونه‌وه‌که‌یان له گه‌ڵ حکومه ت مانگرتنه‌که‌یان دریژه‌پێدا و ئه‌مڕۆ دوا نیوه‌ڕۆی 21/12/ مانگرتنه‌که‌یان کۆتایی پێهێنا و بڕیاریان دا له داهاتودا درێژه به خه‌باتی خۆیان دژ به هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی سویسرا بده‌ن .
بۆ هه‌ر زانیاریه‌ک په‌یوه‌ندی بکه‌ن به : ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 ________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com, Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083 www.csdiraq.com
|