په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٦\٢٠٢٠

حکومەتی یۆنان زیاتر لە دە هەزار پەنابەر

لە کەمپ و خانووی نیشتەجێبونی دەوڵەت دەردەکا.



هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" کە حکومەتی یۆنان مۆڵەتی یەك مانگی دابوو بە گشت ئەو پەنابەرانەی کە لە خاکی یونان مافی پەنابەرێتیان پێدراوە تا لە کەمپەکان بچنە دەرەوە یان ئەو خانوو شوقانەی پێیان درابوو بی بەرامبەر چۆڵی بکەن...".


هیوا ئەوەشی ووت" ئەم بریارەی حکومەت کاردانەوەی لێکەوتەوەو ئەو پەنابەرانە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارە داوای مانەوە دەکەن لە شوێنەکانیان".

هیوا خدر "ووتیشی حکومەتی یونان مۆڵەتی یەك مانگی دابوو بەو پەنابەرانە تا ٣١/٥/٢٠٢٠ کە بڕیارەکە جێ بەجێ بکەن ئەمڕۆ کۆتایی مۆڵەتەکەیەو دەبێت شوینەکانیان چۆڵبکەن".

لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەل یەکێك لەوپەنابەرە کوردانەی ئەو بریارە دەیانگرێتەوە ووتی" ئێمە کە مافی مانەوەمان لە یۆنان وەرگرتووە لەم بریارە ئاگادار کراوینەتەوە کە شوێنی نیشتەجێبونمان جێ بهێڵێن و دەتوانێن بچێن شوقەیەك یان خانویەك بەکرێ بگرێت و گرێبەستەکە بەرێت بۆ لایەنی پەیوەندی دارو ڕێکخراوەکان تا ماوەی ( ٦مانگ ) کرێیت بۆ دەدەن"

بەهانەکانی حکومەتی یۆنان بۆ ئەم هەنگاوە ئەوەیە کە ئەو شوێنی نیشتەجێبونانە بدەنەوە بەو پەنابەرانەی هێشتا مافی پەنابەرێتیان وەرنەگرتووەو چاوەڕێن یان ئەوانەی زۆر زیاتر پێویستیان پێیەتی و نەخۆشیان هەیە.بە پێی یاسایی ئەو ووڵاتەش هەرکەسێك مافی پەنابەرێتی وەربگرێت دەبێت ئیتر خۆی شوێنی نیستەجێبوون دابین بکات و ژیانی خۆی بەسەر بەرێت وەک هەر هاووڵاتیەکی یۆنانی دەتوانێت چ شوێنێك و شارێکی بوێیت تێیدا نیشتەجێ ببێت.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

١\٦\٢٠٢٠ - یۆنان

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


ئاگاداریەك بۆ پەنابەران و هاوڵاتیانی عێراقی دانیشتوی تورکیا.
 


هیوا خدر بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیاند"قونسوڵخانەی عێراق ڕایگەیان کە لە ڕێکەوتی ١/٦/٢٠٢٠ واتا ڕۆژی دووشەمە دەست دەکاتەوە بە کارەکانی بەڵام بە شێوازی سەرەی پێشوەخت بۆ ئەوەی قەڵەباڵغی لە هۆڵەکانی قونسوڵخانە دروست نەبێت بۆ پاراستنی تەندروستی سەردانیکەران لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .وەك ئەوەی رایانگەیاندوە".

ئەوەش دەڵێن "بۆ بەدەستهێنان و تەواوکردنی هەر مامەڵەیەك دەبێت پێشوەخت پەیوەندی بکرێت بە (واتس ئاپ)ی ئەم ژمارەیەوە لە ڕێگای ناردنی نامە لەسەر جۆری مامەڵەکە یاخود پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ بە ژمارەکە (٠٠٩٠٥٣٥٤٦٥٣٤٨٤)، ئەم هێڵە ٢٤ کاتژمێر بەردەستە بەدرێژای هەفتە جگە لە ڕۆژانی پشووی فەرمی و ڕۆژانەی قەدەغەی هاتووچۆ...".

هەروەها دەڵێن" کاتی کارکردنی قونسوڵخانە لەڕۆژانی هەفتەدا بریتیە لە ڕۆژانی ( دووشەمە ، سێ شەمە ، چوار شەمە ، پێنچ شەمە ) لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ".

ئەوەش دەڵێن "هەرکەسێك لەڕێکەوتی دیاری کراوی خۆی نەچێت دەبێت دووبارە داوای ڕێکەوتێکی تر بکاتەوە بە بێ (ماسک - دەمامک) هیچ کەسێک ناکرێتە ژوورەوە یان پاپەندی ڕێنمایەکانی کارمەندانی قونسوڵخانە نەبن بۆ نموونە گرتنی پلەی گەرمی سەردانیکەران یان پاپەندنەبوون بە دووری و مەودای نێوان یەك هەروەها تەنها خاوەن مامەڵە دەکرێتە ژورەوە".

ئەوەش دەڵێن " تەنها ئەو عێراقیانە بۆیان هەیە سەردانی قونسوڵخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ بکەن کە دانیشتوانی ئەم شارانەن ئەستەنبوڵ ، کۆجالێ ، بۆرسە ، یاڵۆڤە ، بالیک سیر ، چانکاڵێ ، تێکریداغ ، کری کاڵێ ، ئەدرنا ، ئەزمیر ، ئایدن ، مانیسیا ، سەکاریا.....".
 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

٣١\٥\٢٠٢٠ - ئەستەنبۆڵ

 

 

فیدراسیۆن ئاماری داوای پەنابەری ساڵی ٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە.
 


لەساڵی ٢٠١٩دا نزیک بە (٨٠٠،٠٠٠) هەزار پەنابەر ڕوویان لە ووڵاتانی ئەوروپا و چەند ووڵاتێکی دیکە کردوە. بە هۆی ناسەقامگیری سیاسی وجەنگ و نائارامی لە ووڵاتانی (عێراق ، ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان) چەندین ووڵاتی تری هاوشێوە ساڵانە بە هەزارەها مرۆڤی ئەم ووڵاتانە ئاوارەو دەربەدەرو پەناهاندە دەبن.


بەپێی ئاماری دەزگا فەرمیەکان لەساڵی ٢٠١٩دا (٧٩٤،٨٥٢) پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە (٣٣)"ووڵات کردووە کە پەنابەرانی سوری لە ڕیزبەندی یەکەم دان کە بریتین لە(٧٤،٤٠٠) پەنابەر.


ئەو ووڵاتانەی لەساڵی ٢٠١٩دا زۆرترین پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتی لێکردووە بریتین لە هەریەک لە ووڵاتانی (ئەڵمانیا ١٦٥،٦١٥ پەنابەر (فەڕەنسا (١٢٨،٩٤٠) پەنابەر (ئیسپانیا ١١٧،٨٠٠) پەنابەر (یۆنان ٧٧،٢٧٥) پەنابەر (تورکیا ٥٦،٤١٧) پەنابەر.


کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە بریتیە لە (٦١٢،٠٠٠) پەنابەر لە کۆی گشتی (٧٩٤،٨٥٢) پەنابەر.

سەبارەت بەداواکاری پەنابەرانی عێراقی:


لە ساڵی ٢٠١٩دا ( ١٥،٥٣٢ ) پەنابەری عێراقی لە تورکیا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە کە لە ڕیزبەندی دووەم دێن لە کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، هەر لەهەمان ساڵدا لە تورکیا ( ١٢،٠٩٧ ) پەنابەری عێراقیش دەستگیرکراون و دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە.

ئەو پەنابەرە عێراقیانەشی گەیشتونەتە ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا هەر لە ساڵی ٢٠١٩دا بریتیە لە (٢٦،٨٠٠) پەنابەر کە زۆرترینیان لە ووڵاتی ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە کە بریتیە لە (١٣،٧٤٠) پەنابەر لەدوای ئەو ووڵاتی بەڕیتانیا کە ژمارەکەی (٣٨٩٥) پەنابەرە.


هەروەها بەپێی ئامارە فەرمیەکانی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٩دا کەیسی لە ٦٥٪ پەنابەران ڕەتکراونەتەوە هەر بەپێی هەمان سەرچاوە ووڵاتی ئەڵمانیا ساڵانه (٢٤،٠٠٠) هەزار پەنابەر دیپۆرتی ووڵاتەکانیان دەکاتەوە بەتایبەتی ئەوانەی کەیسەکانیان ڕەت دەکرێنەوە.

 


ئامادەکردنی : هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

٣١\٥\٢٠٢٠
 


 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک